كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، له زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نمەباران دەبارێت. که‌شناسی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، پله‌ی گەرمای هه‌ولێر 19 پلە و سلێمانی 16 پله و دهۆک 17 پله و کەرکوک 21 پلە دەبێت. سبەینێش، هەولێر 20 پلە و سلێمانی 19 پلە و دهۆک 19 پله و کەرکوکیش 23 پله دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا 45 ڕۆژی تری بۆ عێراق درێژکردووەتەوە، دواتریش بابەتەکە دەخرێتە ئەستۆی ئیدارەى نوێی ئەمریکا کە بڕیارە 20ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەکاربێت. ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "مایك پۆمپیۆ دوای درێژكردنه‌وه‌ی سزاکان عێراقی به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌با له‌و وڵاته هاورده بكات و مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەنجام بدات.کۆتایی ئەیلولی ڕابردوو ئه‌مساڵ، ئەمریکا لێخۆشبوونێکی تری بۆ عێراق درێژکردەوە و ڕێگەی دا كه بۆ ماوەى دوو مانگ وزە لە ئێرانەوە هاوردە بکات و مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 281 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 328 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 376 ھەزار دینارە.
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس سووتاون و کەسێکیش برینداربوو، دوو کەسیان ژن و پیاوێکن. هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/11/20، لە نزیک گوندی عەسکەر، دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە و ئاگریان گرتووە. وتیشی: ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ ژن و پیاوێکی تێدا بوو و هەردووکیان بەتەواوی سووتاون و گیانیان لەدەستداوە. لە ئۆتۆمبێلێکی نیسانیشدا کەسێک سووتاوە و گیانی لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشدا، شوێنی ڕووداوەکە شەقامێکی یەک سایدی تەختە و گومان دەکریت ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە ڕوویدابێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک بڵاویكرده‌وه و ده‌ڵێت، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی قۆناغی یەكەمی زانكۆكه‌مان لەسەرجەم بەش و کۆلێژه‌كان دەكه‌ینه‌وه، ڕۆژی یەکشەممە، 22ی تشرینی دووه‌م خوێندن لە سەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات. ده‌شڵێت، "پێویستە قوتابیان ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان و دەست بە خوێندنی وانەکان بكەن." له ساڵی ڕابردوه‌وه ده‌وامی خوێندنگه و زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دواكه‌وتنی مووچه و لێبڕینی مووچه له مامۆستایانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئه‌مساڵ سه‌ره‌تا ته‌نها قۆناغی 12 ئاماده‌یی ده‌وامی كرد، دواتر ده‌وامكردن به گشتی ڕاگیرا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو دژە تیرۆری عێراق بە پشتیوانی فڕۆکەی هاوپەیمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی له زغه‌یتوون و خه‌ناجری ناحیه‌ی ڕه‌شادی كه‌ركووك ئه‌نجامداوه و 16 چه‌كداری داعشی كوشتووه. لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقیش له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ده‌ڵێت، جگه له كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چەندین جۆره چەکی سوک و مامناوەندی و بەڵگەنامەد ئه‌و ڕێكخراوه‌دا.
سبەی شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی کارکردنی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، سبەی شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی کارکردنی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەردووکیان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستاندا کرد. هەفتەی رابردوو لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدای کرد و رایگەیاند، "به‌رله‌وه‌ى گله‌یى له شیعه و سوننه بكه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌ركه‌وت، كه تیمى دانوستانى هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌نێو (پرۆژەیاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكه‌ن له‌كاتێكدا چه‌ندین بژاره‌ی باشیان له‌به‌رده‌ست بووه". ئەم راگەیەنراوەی لاهوور جەنگی، وەکو کاردانەوەیەک هەژمار دەکرێت لە بەرامبەر بەشداریکردنی قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە کە لە 15.11.2020دا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی زانیارییەکان، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ ئەوەدا نەبووە یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا هەبێ، بەڵام قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق بەشدارییان تێیدا کرد.
ڵایک کردنی پۆستی کچە مۆدێلێکی بەڕازیلی کە وێنەیەکی نیمچەڕووتی لە ئینستاگرام داناوە، بووەتە بابەتی بەشێک لە میدیاکانی ئەوروپا و پێیانوایە ئەم کارە نەدەبوو بە ئەژماری پاپاوە بکرێت. بەڵام پاپا فرانسیس، دەڵێ" نازانێت کێ ڵایکی ئەو وێنەیەی ناتالیای کردووە". ناتالیا گاریبۆتۆ دوای زانینی ئەو رووداوە، لە توویتەر توویتێکی لەسەر کردووە و نووسیویەتی " لانی کەم دەچمە بەهەشت". ئاژانسی هەواڵی کاتۆلیکی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە ئەژمارەکەی پاپا لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوەدەبڕیت، بۆیە پێدەچێت یەکێک لەو کارمەندانە لایکی وێنەکەی ناتالیای کردبێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵبژاردنی بابەشێخی کوردانی ئێزدی بڵاودەکاتەوە و دەڵێ" ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوور و نزیكه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله و پایه جڤاكی و ئاینیه‌كانی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی نه‌بووه" دەقی روونکردنەوەکە له ڕوانگای باوه‌ڕبوونمان به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییەکانەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به ئه‌ركی خۆمان زانیوه به‌رده‌وام هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان و، به‌كرداریش له ناوخۆی پارتیمان په‌یڕه‌ویمان لێكردوه و هه‌وڵمانداوه له به‌رنامه و پلانی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان ره‌نگ بداته‌وه، له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق و پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان ئه‌وه‌مان سه‌لماندوه و، خۆمان به داكوكیكاری ماف و ئازادییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌زانین. له‌م سونگه‌یه‌وه هه‌وڵمانداوه هاونیشتمانیانی كوردی ئێزدیش وه‌كو به‌شێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئازادی ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕووی بیروباوه‌ڕی ئایینی و رێوڕه‌سمه‌كان و رێكاره‌كانی دیاریكردنی پله و پایه جڤاكی و ئاینییه‌كانیاندا و، هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك له كاروباره‌كانیان نه‌كرێت. به‌داخه‌وه له ماوه‌ی ڕابردوودا (میر ته‌حسین به‌گ) كۆچی دوایی كرد و دوابه‌دوای ئه‌ویش ( بابه‌شێخ) كۆچبار بوو، دیاره به‌گوێره‌ی نه‌ریت و رێكاره‌كانیان، دیاریكردنی میر، كه له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی میری ئێزدیان هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها میر به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی ڕوحانی ئێزدیان كه‌سێك له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی شێخانی ئێزدی دیاریده‌كه‌ن وه‌كو بابه‌شێخ، ئه‌م رێكاره‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامدرا. ئێمه وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان له خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی، ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه له‌م ڕه‌وشه‌دا و ئێستا له هه‌مووكات زیاتر هاووڵاتیانمان پێویستیان به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هه‌یه، تایبه‌ت دوای كاره‌ساته ناخهه‌ژێنه‌كه‌ی شنگال، كه به‌داخه‌وه داعش ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدانی دڕنده‌یی تیرۆرستیاندا هه‌بوو له دژی ژن و پیاو و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شنگال ئه‌نجامیاندا، له‌به‌رامبه‌ردا شنگالییه‌كان به‌هاوكاری كوردستانییانی هاونه‌ته‌وه‌یان و خه‌ڵكی شنگال و چیای شنگال ئه‌و دڕندانه‌یان ریسواكرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵیاندا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌لاڕێدا به‌رن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێستاش كه به‌گوێره‌ی رێكار و داب و نەریتی ئایێنی خۆیان، ئێزدییه‌كان (بابه‌شێخ) یان دیاریكردووه، دیسان ئه‌و ده‌ستانه‌ی ویستیان شنگال له كوردستان داببڕن و له ڕێگای خه‌ڵكی شه‌نگاله‌وه شه‌رعیه‌تی بوونی خۆیان به‌ده‌ست بێنن و ئه‌وانه‌یشی، كه جگه له زیان هیچ سودێكیان بۆ شنگالییه‌كان نه‌بووه، هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوان شنگالییه‌كان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌كو ڕێچكه‌ی مێژوویی خۆیان بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی، تانه و ته‌شه‌ر له چۆنیه‌تی دیاریكردنی (بابه‌شێخ) ی خوشك و برایانی ئێزدی بده‌ن و مه‌رامی سیاسی و گرێ ده‌روونییه‌كانیان له په‌نای ئه‌م بابه‌ته‌وه له دژایه‌تیكردنی پارتیمان بهێننه‌دی. لێره‌وه بۆ هه‌موو شنگالییه جوامێر و خۆڕاگره‌كان به تایبه‌تی و، هه‌وڵاتیانی كوردستان به‌گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین: كه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوور و نزیكه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تی دیاریكردنی پله و پایه جڤاكی و ئاینیه‌كانی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی نه‌بووه، به‌ڵكو رێز له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنی بابه‌شێخ و بڕیاره‌كانیان ده‌گرین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هاوكات دڵنیاین، کە شنگالییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و شاره‌زاتر و زاناترن، كه حه‌ڵكێكی بێگانه هه‌وڵبدات ناكۆكی و دووبه‌ره‌كیان له‌ناودا دروست بكات و ده‌ست بخاته ناو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان و، پێشینه‌شیان هه‌یه له ریسواكردنی ئه‌و ده‌ستانه و یه‌كڕیزی خۆیان پاراستووه. مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان 20ی 11ی 2020
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەواڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس لە سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک و بەڵگەیەکی پەسندکراو نیە بۆ بوونی ئەم ڤایرۆسە. دەقی راگەیەنراوەکە لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە جۆرێکی ڤایرۆسی سارس SARS لە نەخۆشخانەی ئاسا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکراوە. بە پێویستی دەزانین بۆ بەرچاوی هاوڵاتیان ڕونبکەینەوە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەک و بەڵگەیەکی پەسندکراو نیە بۆ بوونی ئەم ڤایرۆسە، چونکە پڕۆسەی پشکنینی تاقیگە بۆ چەندین جۆری ڤایرۆس ئەنجام دەدرێت و چەندین جۆری ڤایرۆسی سارس هەیە کە لەگەڵ جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی ئەنفلەوەنزا لە هەمان خێزان ئەژمار دەکرێت. هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە پێویست بە شڵەژان ناکات و تیمی پسپۆڕی وەزارەتمان لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ لێکۆڵینەوە لەم گومانە دەکات وە تەنها وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی فەرمی ڕاگەیاندن دەبێت کە بە داخەوە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی دەبنە هۆکاری پشێووی هاوڵاتیان. د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی 2020/11/20
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند، لەکاتی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان تێبینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی سارس-یش کراوە، بۆیە بەشێک لە توشبوان نیشانەی کۆرۆنایان هەیە و ئەنجامەکانیان نێگەتیڤە، کە دەشێت توشی ئەو ڤایرۆسە بوبن. دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ"لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومان لێكراوان بە پەتای كۆرۆنا بۆمان دەركەوتوە كە لە ئێستادا جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس كە بە Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوە لە ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە، بۆیە دەبێت بە شێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت و جیابكرێتەوە لە SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە". ئاماژە بەوەشکراوە "هەر بۆیە هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەرەچن، چونكە كۆڤیدیان نییە ئەشێت سارسی یەكەمیان هەبێت". ساڵی 2003 ڤایرۆسی سارس لە تاقیگەیەکی شاری وهانی چینەوە بڵاوبووەوە و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکرا،
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ هه‌ینی، 20ی تشرینی دووه‌م نرخی نەوت جارێكی تر بەرزبوونەوەی تۆماركرد، به‌جۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشته 44.25 دۆلار و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش گەیشته 41.90 دۆلار. تائێستا جیهان مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای لەسەر ماوە و ئاماره‌كانی توشبوون و مردنیش به‌و په‌تایه ڕوو له هه‌ڵكشانه و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكانی نەوت دەبێت.