كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 198ی تشرینی دووه‌م، حاجى ئەحمەد سۆفى، كه ساڵی 1881 له‌دایكبووه و بەتەمەنترین پیاوى کورده، له گوندى "قشڵاخ"ى مزەخەرى شاری سەقزی ڕۆژهه‌ڵاتی كووردستان، له ته‌مه‌نی 139 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی ده‌ڵێت، "ساڵی 2016 سەرژمێرییەکى گشتی ئەنجامدراوە و حاجى ئەحمەد سۆفى، وەکو بەتەمەنترین پیاوی كورد تۆماركراوه، دواى ئەویش ژنێکی تر به پله‌ی دووه‌م دێت، کە تەمەنى 127 ساڵ لە پارێزگاى خۆراسانی ئێران ده‌ژی و تائێستا هەواڵى مردنى بڵاونەکراوەتەوە."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی ده‌رفه‌تى دروستكردنى وێبسایت و سه‌كۆیه‌كى ئینته‌رنێتى بۆ هه‌موو هاوڵاتیان و پرۆژه بارزگانى و كۆمپانیا و ده‌زگاكان ده‌ڕه‌خسێنێت به ناوى (لینك پی http://linkp.net/). له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا، هه‌مو كه‌س و ده‌زگا و كۆمپانیایه‌ك، ده‌توانن سه‌كۆیه‌ك بۆخۆیان دروست بكه‌ن، كه تیایدا پرۆفایل و كار و چالاكی و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان نمایش بكه‌ن و لینكی هه‌موو هه‌ژمار و په‌یجه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تیا كۆبكه‌نه‌وه و دایبنێن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى تر بتوانن له‌و سه‌كۆیه‌وه بچنه سه‌رى. هه‌روه‌های ده‌شتوانیت بزانیت چه‌ند كه‌س سه‌ردانى ئه‌و پرۆفایله‌ى كردوویت له‌ناو (لینك پی) دا، هاوڵاتیانیش دەتوانن سەردانی ئەو ئەکاوەنتانەی (لینک پی) بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە چوونه‌ژووره‌وه هەبێت وەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا هەیە. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵی (كۆد تێک) به بێبه‌رامبه‌ر به‌رده‌ستخراوه و هه‌موو كه‌س و ده‌زگا و كۆمپانیا و ڕێكخراو و پرۆژه‌یه‌ك ده‌توانێت تیایدا به‌شداربێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی تشرینی دووه‌م، كاروانێكی تری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه پێکهاتووە لە 25 بارھەڵگر و ئۆتۆمبێل كەرەستە و وزەی فڕۆكە و زرێپۆش، له "ده‌روازه‌ی ئه‌لوه‌لید"ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا چوونه ناوچه‌ی رمێلان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی ته‌واوی هێزەکانی ئه‌مریكای دەرکرد، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا و چه‌ند جارێكیش هێزی زیاتری سەربازیی ڕەوانەی ناوچەکە كراوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. 100 دۆلار بە 124 ھەزار و 850 دیناره.100 یۆرۆ بە 147 هەزار و 250 دیناره.100 پاوەن بە 164 هەزار و 250 دیناره.100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار دیناره.100 ھەزار تمەن بە 5 ھەزار دیناره.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش تەرمى فرسەت سۆفى، پارێزگارى کۆچکردووى هەولێر، گەیشتەوە هەرێمى کوردستان و لە فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمەکەى ئەنجام دەدرێت. لە ڕێوڕەسمه‌کەدا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ڕێواز فایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکان بەشدارن. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا وتی: "دكتۆر فرسه‌ت كه‌م ژیا، به‌ڵام ژیانی پڕ له كار و به‌رهه‌م بوو و به چیرۆكی سه‌ركه‌وتووی ژیانی وێنه‌یه‌كی زۆر جوانی لای هه‌موومان به‌جێهێشت." وتیشی: "دوێنێ سه‌رۆك بارزانی نووسی كوڕێكی خۆمم له‌ده‌ستدا، كه‌سایه‌تییه‌كان و كۆنسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانیش له هه‌ولێر زۆر به‌ڕێزه‌وه باسی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی-یان كرد." دكتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر 20ی مانگی ڕابردوو تووشی په‌تای کۆرۆنا بوو، ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه بەهۆى ناجێگیرى ڕه‌وشی تەندروستییەوە ڕەوانەى وڵاتی تورکیا کرا، دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر له مانگێك لە نه‌خۆشخانه، دوێنێ چوارشەممە، 18ی تشرینی دووه‌م، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی تورکیا کۆچی دوایی كرد. ژیاننامەی فرسەت سۆفی: -لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو بووە پارێزگاری هەولێر -دکتۆرای لە یاسای گشتی هەیە -مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو -ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو -ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو -ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو -ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو -سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا گوندەکانی دینارتەی سەر بە قه‌زای ئاکرێ-یان بۆردمان کرد و به‌هۆیه‌وه زیان بە خانووی به‌شێك له هاوڵاتیان کەوت. دره‌نگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌كانی تورکیا گوندەکانی (بامشمشان و شەهێ)ی سەر بە ناحیه‌ی دینارتەی قه‌زای ئاکرێ-یان لە پارێزگای دهۆک بۆردمان کردووه. لەئەنجامی ئەو بۆردمانه‌كه خانووی به‌شێك له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه زیانیان پیگەیشتووەو دیواری ماڵەکانیان درزیان بردووە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیشیان شکاون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو." به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ڕۆژی هەینی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت لەکاتەکانی دوانیوه‌ڕۆ له ناوچه شاخاوییه‌كان و پاشان ڕێژه‌ی بارانبارینه‌كه زیاد ده‌كات له شەودا و له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له ئاگادارینامه‌یه‌كدا هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، لەسەر داواکارییەکی لەناکاوی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، تاوه‌كو كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ تونێڵی دەربەندیخان دادەخرێت. ده‌شڵێت، داخستنی تونێله‌كه له‌سه‌ر داوای شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان بووه و بۆ پاککردنەوەی ناوەوەی تونێڵەکەیه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "کۆڵبەرە كوژراوه‌كان خەڵکی شاری شنۆ و سەڵماسن و هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون." ده‌شڵێت، کۆڵبەرەکان ناویان "هاکان محەممەد زادە" و "وه‌سیم فه‌ردین زاده"یه، یه‌كێكیان خەڵکی گوندی کریکانی سەر بە شارۆچکەی کۆهساری سەڵماسە و یه‌كێكیشیان خه‌ڵكی گوندی پرداوێی شاری شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 382 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 328 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 377 ھەزار دینارە.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆچی دوایی کرد. بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێوڕەسمێک بۆ پێشوازیکردن لە تەرمەکەی بکەن. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، تەرمی پارێزگاری کۆچکردوو، بە چەند شەقامێکی هەولێردا دەبرێت و دواتر لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد شاری هەولێر بەخاکی دەسپێرن.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواى ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نووسراوێكی فه‌ڕمیدا داوا ده‌كات به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه و شایستە داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات كه بڕه‌كه‌ی 320 ملیار دیناره. دەشڵێت: "مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابەشنەكراوە، سەرەڕای ئەوەی دەبوو چەند هەفتەیەك دابەشکرابوایە. ئاماژەی بەوەشدا، شایسته‌ی داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014 / 2015 / 2016 ڕه‌وانه بكرێت كه زیانی گه‌وره‌ی به جووتیاران و پێشكه كشتوكاڵی لە ھەرێمی کوردستان گه‌یاندوه.