کوردستان

بەغدا دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵی دەنێرێتە شەنگال

20-11-2020
بەغدا دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵی دەنێرێتە شەنگال
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە 2020/11/19، دوو لیوای پۆلیسی فیدراڵی عێراق گەیشتوونەتە پارێزگای نەینەوا، بۆ بڵاوە پێکردن لە قەزای شەنگال کە کوردانی ئێزدییە لێیە.

سەرچاوەکە وتیشی: "دوو لیواکەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی گەیشتوونەتە قەزای سەنگال و ئەمڕۆ هەینی 2020/11/21، بلاوەیان پێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق - سوریا بڵاوەیان پێدەکرێت و ژمارەی لیواکان بە لایەنی کەمەوە دوو هەزار و 500 پۆلیس دەبێت.

بەغدا و ھەولێر لە 9ی تشرینی یەكەم گەیشتنە رێككەوتنێك لە نێوان خۆیاندا، بەپێی ئەو رێككەوتنە ھەولێر و بەغدا بە ھاوبەشی ناوچەكە بەڕێوەدەبەن.