ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سڕکردنی مەلا بەختیاری هەڵوەشاندەوە. دەقی راگەیەنراوەکە: سەرلەبەیانی 3/12/2020 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامەدەبونی تەواوی ئەندامەكانی، لەم دۆخەدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی كۆبوەوە، ئەنجومەنی باڵا پێیوایە كوردستان بە دۆخێكی ئابوری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بە تەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە. شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتونەتە خرۆش. بۆیە ئەنجومەنی باڵا لەهەر هەلومەرجێكی رابردوو جیاوازتر، داوادەكات خێرا، حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابوری و دارایی خۆی، چ بە دانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات. یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە، لە بەرامبەر داخوازی رەوای خەڵكدا، پێویستە بڕیارو بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە گوتاری یەكگرتوە، بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، لەپێشەوەی چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایی. چارەسەری دۆخی ئابوری و دارایش لە كوردستان، مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی دیاردەی گەندەڵی لە سەرانسەری كوردستان، چ لەناو حكومەت و چ لەناو حیزبەكان. ئاماژە بە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵا، لە پەیڕەوی ناوخۆدا چەسپێنرا، لێرەدا پێویستە رایبگەیەنین كەوا تەنها ئەنجومەنی باڵای سیاسی، بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس. ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
رۆژی چوارشەممە 2020/12/2، کەسوکاری پیاوێکی بەساڵاچوو (80 ساڵ)کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی رزگاریی لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممەش هێرشکارەکان دەستگیرکران. هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونی پۆلیس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/12/3، تەواوی هێرشکارانی سەر نەخۆشخانەی رزگاریی شاری هەولێر دەستگیرکراون.
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەگرێت و دەڵێ"کە لەسەرای ئازادی قسەت دەکرد مۆڵەتت هەبوو". ئەمڕۆ پێنجشەممە ليژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی رێگەپێدراو نییە و، شێواندنی ئارامی شار و راگرتنی جووڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قووڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە. هۆشیار عەبدوڵڵا دەڵێت" سەبارەت بە خۆپیشاندان یەکێک لە ناکۆکی و جیاوازییەکانی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەکێتی ئەوەبو کە گۆڕان دەیگوت خۆپیشاندان مافێکی سەرەتاییە و مۆڵەت و ڕەزامەندی دەسەلاتی ناوێ، ئەوان دەیانگوت مۆڵەتی دەوێ، هەمووان لە بیریانە کە یەکێک لە کەمپینە گەورەکانی میدیای گۆڕان سەبارەت بە مافی خۆپیشاندان بوو بێ مۆڵەت، هەموشی لە ئەرشیفدا ماوە. دەشڵێ" پرسیارێکی زۆر سادە بۆ پارێزگاری سلێمانیی، ئەو کاتەی لە ۱۷ ی شوبات و رۆژانیی دوایی بەشداری خۆپیشاندانەکانی دەکرد و لە سەراوە مایکی بەدەستەوە بوو مۆڵەت وەرگیرابو یا خود نا؟ ئەرکی دەسەڵات رێگری نییە لە خۆپیشاندان، ئەرکی پاراستنی سەلامەتیی خۆپیشاندەرانە. گرنگ نیە کە ئۆپۆزسێۆن بوویت چیی دەڵێیت، ئەوە گرنگە کە لە دەسەڵاتدا بووی چیی دەکەی".
١-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ يەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.٤ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.
شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و هاوسەری رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو کاوە گەرمیانی کە وەکو خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی بەشدارە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت "هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە هەموو جادە و گەڕەکەکاندا بڵاوەیان پێکراوە و تووندوتیژییەکی زۆر بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردێنن، منیش بەهۆی غازی فرمێسکڕێژەوە من دوو جار بوورامەوە و سیروان بابانی پەرلەمانتاریش کە لەگەڵم بووە بریندارکراوە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 3 هەزار سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە ئاوارەکان دزراون و لە بازاڕی شارۆچکەی کەلار لە ناوچەی گەرمیان فرۆشراون. یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش زیندانیی کراوە. فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی نووسینگەکەیان لە پارێزگای دیالە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 3 هەزار سەبەتەی خۆراکی ئاوارەکان و کۆمەڵێک جلی تایبەت بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەراندا گرتووە، کە "لە کۆگایەکی کەرتی تایبەتدا لە شارۆچکەی کەلار کۆکرابوونەوە". هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیاربووە سەبەتە خۆراکەکان بەبێ بەرانبەر دابەشبکرێنە سەر ئەو ئاوارانەی کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ناویان تۆمارکراوە، بۆیە وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی لە بەعقووبە وەرگیراوە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو سەبەتە خۆراکانە و هەرشتێک پەیوەندی بەو کەیسەوە هەیە".
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، تا پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتنی هەرکەسێک دەکەین کە زانیاریی بدات بۆ پچڕاندنی قاچاخچێتی داعش بە نەوت و شوێنەوار". پەیجی ڕەسمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند" پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتی داعش بۆ نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین". کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکات " یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردنی". ژمارەیەکی بۆ گەیاندنی زانیارییەکان داناوە و نووسیویەتی"نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+ بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە."
پۆلیسی هەولێر دوو ئافرەتی بە تۆمەتی دزینی 5 هەزار دۆلار دەستگیرکرد بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی دارەتوو، دوو تۆمەتباری ئافرەتیان بە ناوەکانی (ھ.ع.ف) و (ک.م.ھ) دەستگیر کرووەد، کە بڕی 5 هەزار دۆلاریان لە شوفێرێکی تاکسی دزیووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو ئافرەتە کە تۆمەبارن، بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزاکان، راگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندراوەتەوە.
فارس بریفکانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ دەستکەوتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ گەورەترین رێکخراوی تایبەت بە ڤاکسین واژۆکردووە.فارس بریفکانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ رێکخراوی کۆڤاکس کردووە بۆ ئەوەی هەر ڤاکسینێک بە فەرمی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دانی پێدا نرا، بە زووترین کات بیگەیێنێتە عێراق.فارس بریفکانی وتی" لە کاروانی یەکەمدا 8-10 ملیۆن ڤاکسین بۆ عێراق دەنێردرێت، پشکی هەرێمی کوردستانیش 17-20٪ دەبێ، ڤاکسینەکە سەرەتا دەدرێتە هێزە ئەمنیەکان و کارمەندی تەندروستی و پیر و نەخۆشانی درێژخایەن.
دابان محەممەد، پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێ: زیاتر لە 45 ئۆتۆمبێل لە خاڵى سنورى پەروێزخان، دەستى بەسەردا گیراوە، سەدانى تر داخڵکراوە. لە باشماخ ڕێژەکە زیاترە و نوسینگەى هێنانى ئۆتۆمبێل لە عەقارییە، ]دوو برا کارەکە دەکەن، بۆ داخڵکردنى هەر ئۆتۆمبێلێک 6 هەزار و 500 دۆلار وەردەگرن. لە حاجى ئۆمەران. بە کۆنتێنەرى داخراو ئۆتۆمبێل داخڵ دەکرێت. لە ئیبراهیم خەلیل، لە دیوى تورکیا و هەرێم گەراجى گەورە هەیە و سەدان ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلى 2018 تێدا مۆڵ کراوە و بە دەیانیش داخل دەکرێن. ئاماژە بەوەش دەکات، بەرپرسى یەکەم، وەزارەتى ناوخۆ و بەتایبەت وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمە، بە فەمانى (2909) لە 13ى 2 ى 2020 ە ئەنجومەنى وەزیران، وەزیرى ناوخۆ ڕاسپێردراوە، بە کارى ڕێکخستنەوە و بەڕێوەچونى خاڵە سنورییەکان! لەگەڵ زیادبونى ڕێژەى ئۆتۆمبێلەکان و پڕبونى گەراجەکان لە دهۆک، هەولێر و سلێمانى، ناو بەناو، لەژێر فشاردا! بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆ و بۆ ماوەیەکى دیاریکراو ژمارە دەدرێت بەو ئۆتۆمبێلانە، کەدواتر بەشى زۆریان ڕەوانەى باشور و ناوەڕاستى عێراق دەکرێن. دەشڵێ؛ بازرگانى و کارى قاچاغى ئۆتۆمبێل، گەیشتوەتە ئاستێک مەکینەى دەبابە لەسنورى فیشخاپورەوە، ڕەوانەى سوریا کراوە، کە لە تورکیاوە هاتوە! (( 4 مەکینەى دەبابە، لە گەراجێکى دهۆکەوە لە ژێر خۆراکەوە بارکراوە بۆ فیشخاپور و دواتر بۆ سوریا)). ئێستا نزیکەى 15 بۆ 20 هەزار ئۆتۆمبێل داخلکراون، گەراج هەیە لە سلێمانى، 70 ئۆتۆمبێلى تێدا مۆڵ کراوە، خەڵکى دەستڕۆشتو و باڵا ئەم کارەدەکان و قەبارەى ئەو پارەیەى دەستیان دەکەوێت سەدان ملیۆن دۆلارە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 10، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 205 ملیۆن دۆلاری قەرزکردووە. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 10، حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 755 ملیۆن دۆلاربووە، بەڵام تەنیا 400 ملیۆن دۆلاری لەبەردەستە و 355 ملیۆن دۆلار کورتهێنانی هەبووە. ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مووچەی مانگی 10، بڕی 205 ملیۆن دۆلاری قەرزکردووە، بەڵام دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا کە 265 ملیۆن دۆلارە، قەرزەکە دەداتەوە و ئەو 60 ملیۆن دۆلارەی کە دەمێنێتەوە بۆ مووچەی مانگی دواترئ هەڵدەگرێت.
لیستی مووچە بۆ مانگی 10 بە لێبڕینی %21 پێنج شەممە 3 - 12 - 2020وەزارەتی تەندروستی هەینی 4 - 12 - 2020دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگەیەکەی 70 و 80وەزارەتی ناوخۆفەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتنلیوای نەوتوەزارەتی دارایی و ئابووری شەممە 5 - 12 - 2020وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانکەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسیئەنجومەنی ئاسایشدەزگای گشتی ئاسایشوەزارەتی پەروەردە یەك شەممە 6 - 12 - 2020وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیمووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتئەنجومەنی دادوەرییوەزارەتی دادوەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی ئەقاف و کاروباری ئاینیوەزارەتی پلاندانانوەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندندیوانی چاودێری و داراییمافی مرۆڤناوچەکانی دەرەوی هەرێمدەستەی ژینگەدەستەی وەبەرهێناندەستەی دەستپاکیکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندەزگای مینوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دوو شەممە 7- 12 - 2020وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاروەزارەتی کارەباوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاووەزارەتی رۆشنبیری و لاوانوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێبوونسەرۆکایەتی هەرێمپەرلەمانئەنجوومەنی وەزیران سێ شەممە 8- 12 - 2020خانەنشینی پێشمەرگە چوار شەممە 9 - 12 - 2020خانەنشینی شارستانی