مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست باڵکێش کەوتووە، رێژەی لێبڕینی مووچە 18٪ دەبێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: • لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. مەسرور بارزانی : لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەلام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە .بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە مووچە دابەشکردن دەکرێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، بەهیچ جۆرێک باسی راگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکراوە. دەقی روونکردنەوەکە سەبارەت بەھەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست، کە لە ھەندێ سایت و پەیجی بێخاوەن و باوەڕپێنەکراو بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە:(لە كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا كۆبونەوەكانی رابگرێت، تا بارودۆخی نێوانیان بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە).بۆ ھەموولایەکی ڕووندەکەینەوە، ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، و لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتی لەم شێوەیە بەھیچ شێوەیەک باسی لێوەنەکراوە.بۆ ڕای گشتی و میدیاکاران و میدیا بەرپرسیارەکانیش ڕوونیدەکەینەوە، ھەر بۆچون و ھەواڵێکی ڕەسمی لەکەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە، بەھای ھەواڵی ھەیەو زانیاری دروست و باوەڕپێکراون. لەگەڵ ڕێزماندا نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانیھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
زۆرترین کێشە کە ڕوبەڕوی دایکان و باوکان دەبێتەوە ئەوەیە کەمناڵەکانیان نان ناخۆن یان زۆر کەم ئەخۆن.زۆرگرنگە لەکاتی بونی ئەم کێشەیەدا سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەست نیشان کردنی هۆکارەکەی.٭٭٭هۆکارەکانیش ئەمانەن:-١. هەندێک جارئەشێت کەم خواردن پەیوەندی بە کێشەیەکی تەندروستیەوە هەبێت و پێویستە چارەسەر بکرێت.٢. زۆرجار کەمی نان خواردن پەیوەندی هەیە بە ناڕێکی لە ژەمەکاندا و خواردنی بڕێکی زۆر لەنێوانە ژەمەکان، (بڕێکی زۆر شیر، میوە، شەربەت، بسکیت، ساردەمەنیە غازیەکان٫ جبس، کێک……)٭٭ ئەوەی زۆر ڕوبەروی ئێمە دەبێتەوە خاڵی دووەمە، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت.١. گەدەی مناڵ بچوکە. ئەگەر هەر شتێک پێش ژەمەکان بخورێت ئەبێتە هۆی ئەوەی کە مناڵەکە ئارەزوی خواردنی نەمێنێت و نانەکەی نەخوات، ئەمەش وادەکات دوای ژەمەکان برسی ببێتەوەو لەوانەیە بە خواردنێک خۆی تێر بکات کە هیچ خۆراکە بەهایەکی نیە (ئەمەش سەرەتایەک دەبێت بۆ لاوازی و کەم کێشی) لەبەر ئەوە زۆر گرنگە یەک سەعات و نیو پێش نان خواردن هیچ شتێک نەدرێت بە مناڵ.٢.بە هیچ شێوەیەک نابێت زۆر لە مناڵەکە بکەیت کە نان بخوات، چونکە ئەمە سەرەتایەک دەبێت بۆ کێشەی گەورە تر‌و ڕق لێبونەوەی خواردن.٣.دایک و باوک دەبێت هەردوکیان ئامادەییان تێدا بێت و هەمان هەڵسوکەوتیان هەبێت بۆ گۆڕینی خووی مناڵەکە.٤.گەورەترین هەڵە ئەوەیە کە لەبری نان خواردن شیر یان هەرخواردنێکی تر بدرێت بە مناڵ (بەبیانوی ئەوەی کە هیچی نەخواردوە) لەبەر ئەوە بە مناڵەکەت بڵێ کە ئەبێت چاوەڕێ بکات بۆ ژەمی داهاتوو وە هیچی مەدەرێ (بەم شێوەیە مناڵەکە وا لێدەکەیت هەستی برسێتی لا دروست ببێت)چونکە ئەگەر وانەکەیت بێگومان کێشەکە چارەسەر نابێت و بەرەو خراپتر دەڕوات٥. مناڵ سێ ژەم و دوو بۆ سێ نێوانە ژەمی پێویستە.٦. لە دووجار زیاتر شیر مەدە بە مناڵەکەت.٧. ئەم کێشەیە لە ماوەی چەند ڕۆژێک دا چارەسەر نابێت. گرنگە کۆڵ نەدەیت و بەم شێوەیە بەردەام بیت. بەلایەنی کەمەوە ٣ بۆ ٤ هەفتەی دەوێت تا مناڵەکە دەست دەکاتەوە بە خواردند.تارا علی بابانپزیشکی پسپۆڕی گەشەوخۆراکی مناڵان
وڵیەم بار، داواکاریی گشتیی ئەمریکا، ڕایگەیاند: هیچ بەڵگە و دۆکیۆمێنتێک نەگەیشتووەتە وەزارەتی دادی ئەمریکا کە بیسەلمێنێت ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە و وتیشی" هیچ بەڵگەیەکی باوەڕهێنەر نییە کە ساختەکارییەکی وەها کرابێت کە کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووبێت".ئەمە لە کاتێکدایە کە دەستەی پارێزەرانی دۆناڵد ترەمپ رەخنەی تووندیان لە لێدوانەکەی وڵیەم بار گرتووە.دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیەنرا، دۆناڵد ترەمپ تووشی شۆک بوو بە دۆڕاندنی بەرامبەر جۆ بایدن و هەر زوو کاردانەوەی هەبوو و ڕایگەیاند، ساختەکاری کراوە.
فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چوار پرس دەکات، ئەوانیش:-• پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 ی فیدراڵی عێراق.• پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسوومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.• دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.• پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
لە جووتسایدی “نیو سیتی”، نزیک شەقامی 60مەتری شاری هەولێر، دوو کەس کوژران. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، ڕووداوەکە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە. وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان
جه‌میس هییپی، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و راشیده‌گه‌ینێت: "دڵخۆشین به به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پاڵپشتیی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین". ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/12/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌میس هییپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری هێزه چه‌کداره‌کان و شاندێكی باڵای سه‌ربازی و راوێژكاری ئه‌و ووڵاته له‌هه‌رێم و به‌غدا. ئاماژە بەوەکراوە، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەریق جەمال محمد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، هه‌ردوولا مه‌ترسیه‌كانی ئێستای داعش و جموجۆڵه‌كانیان، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد. وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوکاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگیه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی بەریتانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند. راشیگه‌یاند: " له‌ئێستادا جیا له‌شه‌ڕی تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان ، پێویستیمان به هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی ووڵاتی به‌ریتانیا هه‌یه له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی وفیكر و ئایدۆلۆژی تیرۆریستانی داعش " . وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان له‌به‌ریتانیا، سه‌رسامی خۆی به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه له‌رووبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان ده‌ربڕی و وتیشی: "ووڵاته‌كه‌مان شانازیتان پێوه ده‌كات"، جه‌ختیشی كرده‌وه‌و له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌هاوکارى و پشتگیریى هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنى یەکجارەکیى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش، وتیشی: له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییه‌كانمانه‌وه فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی به‌رگری عیراق و كاركردن و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنی كۆتایی. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پرسی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه كرا‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌رچاوروونیدا له سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و وتیشی: رێفۆڕمی سه‌ربازی پڕۆسه‌یه‌كی ژیارییه‌و ناوه‌ستێت، سه‌ڕه‌رای له‌مپه‌رو ئاسته‌نگه‌كان، كاروانه‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌و به‌رهه‌می باشیشی هه‌بووه‌و به "رێككه‌وتنێكی سیاسی" یش له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بۆ دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتووی سه‌رده‌میانه. كۆبونه‌وه به تێڕوانین له‌دۆخی ئێستای هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا، پرسی مووچه و بودجه، باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه، خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، رۆڵی به‌ریتانیا و راوێژكاریه سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌كۆتا هات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد. ئاماژە بەوەکراوە، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرد و جەختی کردەوە کە نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان . گوتیشی هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لە سەر بنەمای دەستوور . سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شنگال كرد بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە، لە پێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی12ی2020، له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر (شه‌ش كیلۆ و چوار سه‌د و بیست گرام) مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك. ده‌شڵێت، مادده هۆشبه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه له‌ناو دوو "ڕایه‌خ" و "ماكسی"یه‌كی ئافره‌تاندا شاردراوه‌ته‌وه و ویستراوه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئامارى 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، لەماوه‌ی 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 389 كه‌س تووشی كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون. ده‌شڵێت، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 325 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 23 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه. .
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاشكرای كرد، شه‌وی ڕابردوو، ژنێکی ته‌مه‌ن 31 ساڵی دانیشتووی گوندی سورازی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی (س،ح)، لەسەر بابەتی "شەرەف"، لەلایەن براکانیەوە سەربڕدراوە. ده‌شڵێت، ژنه‌كه دوو منداڵی هه‌یه و تائێستاش هیچکام لە براکانی ڕووبەڕووی هیچ جۆره لێکۆڵینەوە و سزایەک نەبوونەتەوە.