عەبدوللەتیف سەلەفی پەیامێک بۆ مەریوان هەڵەبجەیى دەنێرێت و دەڵێ" سەبارەت بە دیبەیتەکەمان لەسەر ئیسلام و ئیلحاد (دەهری) من هەر لەسەر قسەى خۆمم و چاوەڕوانتم بەڵام تۆ بە قسە هیچت نەهێشتۆتەوە و ئامادەییت دەربڕیوە، کەچى وا شەش ڕۆژیش تێپەڕى لە دە ڕۆژەکە تۆ هەر لەشوێنى خۆت دانیشتویت و نەگەڕاویتەوە". ئاماژە بەوەشدەکات، لە چوار ڕێگەوە ڕوداوم ئاگادارکردۆتەوە کە من ئامادەم و چاوەڕێى مەریوانم ، وە ئەوانیش ڕازین بەڵام ئەوە تۆیت خۆت دوا دەخەیت هەرجارەى بە بیانویەکئیتر نازانین تۆ چاوەڕێى چیت، چاوەڕێ دەکەیت مۆڵەتەکە تەواو بێت کە بۆت دانرابوو ، ئەو کاتە بڵێیت وا من دێمەوە، وەک عادەتى جارانت دواى چەند ساڵێک لە دوور کەوتنەوەم لە چوارقوڕنە چویتە ئەوێ و وتت من ئامادەم دیبەیت بکەین!، وە جارێکى تریش دواى چونم بۆ عومرە تۆ هاتبویتە سلێمانى و وتت هاتوم دیبەیتى لەگەڵدا بکەم!، وادیارە ئێستاش چاوەڕێى هەمان شتت لێ دەکرێت!دەى کە ڕاست دەکەیت و تەنها هەر قسە نیت ئەوە فەرموو بە کردار بیسەلمێنەو بگەڕێرەوە کوردستان لەو مۆڵەتەى بۆت دیارى کراوە ئینجا بڵێ من ئامادەم.
هەریەک لەم سودانە لە ئەنجامی توێ ژینەوەی زانستی جۆراوجۆر سەلمێنراوە!بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆری د ژە هەوکردنو ڤیتامین و کانزاو پێکهاتەی کیمیایی زۆر گرنگ وە ڕێژەیەکی کەمی شەکر و بوونی ڕیشال سودی ئێجگار زۆرە بۆ خانەکانی لەش: ۱_بەهێزترین شەربەتی میوەیە کە وەک دژە شێرپەنجە کار دەکات بەهۆی بونی ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن antioxidant ،antiinflammationبەتایبەتی بەسودە دژی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک ۲_ رێگریکردن و باشتر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و گیران و تەسک بوونەوەی بۆریەکانی خوێن، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی چەوری کۆلیستڕۆڵ و تڕایگیسراید و نەهێشتنی مەیین و خەست بونەوەی خوێن لە بۆری خوێندا ۳_ باشکردن و کۆنتڕۆڵی بەرزی پەستانی خوێن (زەخت) ، ڕۆ ژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ بۆ ۲ هەفتە بە رێژەیەکی بەرجاو زەختی بەرز دادەبەزێت ٤_کەمکردن و باشتر کردنی ئازاری ئەژنۆو جومگەکان، بەتایبەتی بۆ ڕۆماتزمەو هەوکردن و ئازاری پشت و قاچ ٥_جوان کردنی پێست و قژ ، باشکردنی زیپکەو وپەڵەو ر ێگری لە چرچی و ووشکبونەوە، قژدرێژبونەوەو کەمکردەوەی رووتاندنەوە ٦_بۆ مێشک زۆر سودی هەیە: کەمکردنەوەی سترێس و هیلاکی و کۆنتروڵی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل ، باشتر کردنی بیر چونەوەو رێگری لە ئەلزایمەر و کەمکردنەوەی دڵتوندیو دلەراوکێ، ۸_ چاکردنی کێشەکانی هەرس و کۆڵۆن، قەبزی و هەوکردنی ڕیخۆڵە ۹_ باشکردنی بەرگری لەش دژی بەکتریاو ڤایرۆس و کەروو هەمو جۆرە هەوکردنێک. ۱٠_سوودی زۆری بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن، کەمکردنەوەی هیلاکی و بێهێزی و سەرئێشە، بەهۆی زیاکردنی سوری خوێن‌و ڕێژەی ئۆکسجین لەلە شدا. ۱۱_ یارمەتی کێش دابەزاندنو چەوری سوتانی وورگ و کەم کردنەوەی ئیشتیهای زۆر لە قە ڵەودا ئەگەر پێش نان خواردن بخورێت، بێگومان لەگەڵ خەوی باش و جوڵەی ڕۆژانەو نەخواردنی شەکرو شیرینی‌و کەمکردنەوەی نان‌و صەمونو فاست فوود، دەتوانرێت سوود لە هەنار و شەربەتی هەنار وەربگیرێت لەم وەرزەدا بۆ هەریەک لەم کێشانە، ئەگەر بەردەوام ڕۆ ژانە بخورێت،?باشترین کات بەیانیان پێش خواردن پەرداخێک شەربەتەکەی و هەنار یش لە هەرکات یک بێت،باشترە بە دوایدا ئاو نە خورێتەوە تا نیو کاتژمێر. د.بینایی کامەران، پسپۆری خۆراک
لەبەرواری ٤-١٢-٢٠٠٢ سەربازەکانی ئیسلامی عروبەو ئەنسارەکانی ئیسلام کەچەندین گروپی سەرلێشێواو لەمناڵدانی ئیسلامی سیاسی گەورەبون و لەو ڕۆژەی کە ئیخوان لەسەرەتایی پەنجاکانی سەدەیی ڕابردو کە ئەخوان موسلیمین یان ھێنایە کوردستان و ھەڵەبجە، بۆساتێکیش ئەوتاقمە سەرلێ شێواو دژە ژیانە لەھەر کات و سەردەمێک دەرفەتیان بۆ لوابێ و دەسەڵاتیان ھەبوبێ کارەساتیان خوڵقاندوە، ئەو تاقمە پیاوکوژە پێشتر بەناوی جنداسلام لە ساڵی ۲٠٠۱ کارەساتی خێڵێ حمەیان خوڵقاند، وە لە٤-١٢-٢٠٠٢ گروپی انسار کە گەورە تیرۆریس کرێکار ئەمیریان بو بەپشتیوانی سوپایی قودسی جمھوری ئیسلامی و زیاد لە ٦٥٠ چەکداری گومڕاو سەرلێشێواو پەلاماری فەرماندەیی ٦ شەشی شارەزور یان دا‌و لەشەڕێکی نابەرامبەری ٥ پێبج کاتژمێری دا، حمەسەراوی و جێگر‌و کادرو فەرماندەو پێشمەرگەکانی ھاوڕێیی کەچواریان ئامۆزایی بون قاسم و ئاراز و عوسمان و سامان بڕیاریان دا پێکەوە بژین و پێکەوەش بمرن، وەک حمەسەراوی بەجیھاز بەسەروی خۆیی وتبو دەبێ گردەکەی ژێرپێیی بڕوا ئەو ھەڵنایەو ھەرواشی کرد.ئێمە ئەمڕۆ لە ١٨ ھەمین ساڵرۆژی شەھیدەکان مان دا کە ٤٥ پێشمەرگە پێکەوە شەھیدبون بەپێویستی دەزانم بەم چەندخاڵە ئەم یادە بکەمەوە١-بۆسەرکردایەتی حیزبەکەم دوای ساڵێک لەکۆنگرەی چوار کە بەکۆنگرەی نوێ بونەوەو گەڕانەوەبۆسەرپرنسیپەکانی ینک چی مان کرد و یەکێتێ مان دایەدەستێ کێ و ئایا نوێ بوینەوە؟! سەرۆکایەتێ یەکێتی لەکوێیێ ئەوئەرکەن پێمان سپاردن ھەرلەسەرکردایەتی تاکۆمیتەیەک کێن ئەوان ئەرکی نوێ بونەوەیان پێسپاردون خۆیان خەریکی چین ؟!!! ٢- نوێنەرانی ینک لەحکومەت کێن و سەرقاڵی چین توانیویانە چی بگۆڕن لەسیستەمی شکستخواردوی حوکمڕانی ژیان و گوزەرانی خەڵک چەندی لەئەستۆیی ئێمەیەو کێ بەرپرسە بەرامبەر موچەوبودجەی ئەم ھەرێمە نەوت و غاز‌و داھاتی ناوخۆوخاڵەسنوری یەکان بۆ گیرفانی کێ ئەچێ و کێ ژیانی خەڵکی بەم ڕۆژەگەیاند؟! ئێوە چ کارەن لەم حکومەتەو ھۆکاری ئەم دۆخەی تێیی کەوتوین کێ یە ئێوەن یان پ‌د‌ک ؟!ئەی ئێوە چ کارەن لەوحکومەتە وئەتانەوئ تاکەیی بێدەنگ بین و ببینە شەریکی دز بەنیازن چی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەس و کاری شەھیدان و پێشمەرگەو تێکۆشەرانی ئەم وڵاتە بڵێن تاکەی بەردەوام ئەبن وە ئێوە بەشێکن لەم دزی و کاری مافیایی و وڵات ھەڕاج کردنە یان نا؟! ئەگەر بێ ئاگان و شەریک نین و بێ دەسەڵاتن چێ ئێوەی لەوحکومەتە ھێشتوەتەوە پێ تان وایە ینک ئەوەندە بێ دەسەڵاتە ناتوانێ سەحبتان بکات،یان ینک دیلی دەستی بەرژەوەندی شەخسی خۆتان کردوە ئەمەم بۆ ھەرسێ سەرۆکایەتی یەکەیە کەنوێنەری ئێمەی لێ یە .٣- ئەم پەیامەم بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھەمو ئەندام و لایەنگرو دۆست و پێشمەرگەو کەس و کاری شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، دڵنیام ورد‌و درشت ئاگاداری ھەمو ڕوداووکارو کرداری حیزبەکەتان و نوێنەرانی حیزبەکەتانە چ لەبەغداد لەسەرۆک کۆمار‌و وەزیرو پەڕلەمانتار تا ھەولێر لەسەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەت ، ئایا ئێوە ڕازین لەوەی ئەیبینن ئێوە ڕازی ئەبن ببنە بەشێک لەوەی کەھەیە دڵنیام وەڵامەکەتان نەخێرە، کەوایە چاوەڕێیی چین و تاکەی بێدەنگ ئەبن، بەندە وەک عەتاسەراویی لەئێستاوە پابەندم بەھەربڕیارێک ئێوە بیدەن و جیتر بێدەنگی و چاوەڕوانی دادمان نادات تا کار لەکار نەترازاوەو لەھەڵبژاردنی ئایندەی عێراق حیزبەکەمان یان توشی شکست و ئابڕوچون نەکردوەو لەکوردستان یش تا یەکێیتی یان بەتەواوی نەکردوەتە بەشێک لەم زوڵم و ماف و نان و قوتی خەڵک دزینە و نەبوەتە کۆمپانیایی چەن گروپێک، فەرمو بەدەنگ بێن و دەیان شێوازی جۆراوجۆری خەبات و کارکردن چیتر بێدەنگی بابەس بێ بەندە لێرەوە بەھەرشیوەێک و لەکوێ کارێک بەمن بسپێرن ئامادەم لەپێشی پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی ھەرکەس و گروپێک بم بۆ دەربازبون لەم دۆخەی کە تێیکەوتوین.سەربەرزی بۆ نەمران و شەھیدانڕوڕەشی و نەمان بۆ دوژمنانی کوردوکوردستانبژی ی ن ک عەتاسەراویئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
وەزارەتی ئەوقافی یەمەن سزایەکی قورس بۆ ئەو پیاوانە دیاریدەکا کە ھاوسەرگیریی ناکەن. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف، پێویستە هەموو پیاوانی یەمەن زیاد لە هاوسەرێکیان هەبێت و هەر ژنێکیش رێگری لە هاوسەرگیریی دووەمی هاوسەرەکەی بکات، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک، کە کەمتر نەبێ لە 15 ساڵ، سزادەدرێ. ئاماژە بەوەش کراوە، هەر پیاوێک بیەوێ بە سینگڵی بمێنێتەوە و هاوسەرگیری نەکات، بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک، کە کەمتر نەبێ لە 15 ساڵ، سزا دەدرێ.
ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە زانا ناوکییەکانی و لە ئەگەری هێرشی ئێران ئاگاداریان دەکاتەوە. دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل داوایان لە زانا ناوکییەکانی وڵاتەکەیان کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن، هیچ دیارییەک وەرنەگرن و ئاگاداری پۆستە بن و نەیانکەنەوە. ئەو هۆشداریدانە بەهۆی ئەگەری هێرشی ئێران و کوشتنی ئەو زانا ناوکییە ئیسرائیلییانەیە لە تۆڵەی کوژرانی موحسین فەخریزادە، زانای ناوکیی ئێرانی، کە رۆژی 27-11-2020 لە باکووری شاری تاران لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کوژرا.
ئه‌مڕۆ هەینی 2020/12/4، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 274 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 323 هه‌زار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 367 ھەزار دینارە.
شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات. شاندەکە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکھاتووە. بڕیارە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکە، بودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ بکەن.
له سلێمانی، قاچاخچییه‌كانی (دوگ و هێلكه و جگه‌ری به‌سه‌رچووی مریشك)یش له به‌ره‌ی میلله‌تن. ئه‌وانه‌ی كه ته‌قه‌یان له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی گاز ده‌كرد له بازیان و تاسڵوجه (تا به‌شی ئه‌وانیشی لێ بدرێت)، له به‌ره‌ی میلله‌تن. ئه‌وانه‌ی كاوه گه‌رمیانیان تیرۆر كرد، ئێستا له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كاوه گه‌رمیانی خۆیان هاوڕا كردووه و له به‌ره‌ی میلله‌تن. خاوه‌نی بناره‌كانی گۆیژه و ده‌باشان و ئه‌زمڕ و هه‌رچی روكن و ره‌كیزه‌ی شاره، له به‌ره‌ی میلله‌تن! ئه‌وانه‌ی باشماخ و په‌روێزخانیان ئیحتیلال كردووه، له به‌ره‌ی میلله‌تن! دیار نییه تا ئێستا میلله‌ت خۆی كێیه و كامه‌یه؟ له كێ ناڕازییه و چی ده‌وێت؟ كابرایه‌كی گۆڕان ده‌چێته به‌رده‌م پارێزگارێك كه خۆی له رقی یه‌كێتی ده‌نگی پێ دا و داینا. جوانترین و گرانبه‌هاترین شوێنی شاره‌كه له‌لایه‌ن توجارێكی درۆزنه‌وه داگیركراوه، كه‌چی ئه‌و گه‌نجه‌ی پاره‌ی پێ نییه سواری ته‌له‌فریكه‌كه‌یشی بێت، ده‌نگ ده‌دات به‌و توجاره قۆڵبڕه. له ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتیدا، نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س ده‌ژین. نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌ن و وه‌به‌رهێنانیان له سه‌ر ناكرێت. نیوه‌كه‌ی تریش كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ند ره‌نگ و حزب و ده‌سته‌و تاقمی (هاوشێوه و هاوبه‌رنامه و هاوبزنس)دا، به‌رده‌وام تووڕه و ناڕازی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و كاتێكیش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، رێك هه‌ر ئه‌مانه هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه كه سلێمانی ده‌دۆشن و به‌شیشیان ناده‌ن. هێزی كار (كه سه‌رمایه‌ی مرۆیی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه) له‌وێ بۆ هیچ پڕۆژه و كارێكی تر وه‌گه‌ڕ ناخرێ و ته‌نیا ئاراسته ده‌كرێت بۆ خۆپیشاندان و پشێوی و خوێنده‌وارترین كه‌سی ئه‌و شارةش، له ترسی (له‌عنه‌تی عمومی) ناوێرێت لۆمه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بكات كه پاڵپشت به هه‌موو هاوكێشه‌كانی كۆمه‌ڵناسی، هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ن. ژیر و خوێنده‌واره‌كانیش، بوونه‌ته مرۆڤی پۆپۆلیست و بۆ ئه‌وه‌ی له شاشه و فه‌یسبووكه‌كانی شار په‌راوێز نه‌كه‌ون، داویانه‌ته پاڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه (پێویسته هه‌موو شتێكی ئه‌م وڵاته تێك بدرێت). میلله‌ت، بریتیی كراوه له كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه (هه‌تا تووڕه‌تریان بكه‌یت) مافیا و بازرگانه‌كانی گۆیژه و ده‌باشان زۆرتریان ده‌ست ده‌كه‌وێت. جه‌نابێك ئه‌گه‌ر خۆی و تاقمه شه‌قاوه‌كه‌ی، ده‌ست له تاڵانیی باشماخ هه‌ڵگرن، سلێمانی هه‌م ده‌بووژێته‌وه و قه‌ڵه‌و ده‌بێت، كه‌چی موزایه‌ده ده‌كات و خۆی ده‌داته پاڵ میلله‌ت، ئه‌و خه‌ڵكه‌یش كه هه‌یه‌جان گرتوویه‌تی و جنێو به هه‌موو شت ده‌دات، باوه‌ڕی به‌م زه‌لامه و تاقمه‌كه‌ی كردووه. پێناچێت له هیچ میله و مه‌رز و سنوورێكی دنیادا دوگ و جگه‌ری مریشك هێنده كاڵایه‌كی دانسقه بێت، قاچاخچێتی پێوه بكرێت، كه‌چی ئه‌و تاقمه‌ی خۆیان داوه‌ته پاڵ میلله‌ت، ئه‌و بزنسه نامۆیه و سه‌دان قاچاخچێتی تر ده‌كه‌ن و به‌شه میلله‌ته‌كه‌ی خۆیشیان ده‌كه‌ن به گژ حكومه‌تی به شه میلله‌تێكی تر له شارێكی تر. تۆ به هه‌رجۆرێك ناڕازی بیت، ده‌كه‌ویته حه‌وشه‌ی سیاسیی یه‌كێك له‌و حزبه كاسبانه‌ی شاره‌كه. له كوردستان گه‌نده‌ڵی و تاڵانی هه‌یه و ئه‌مه‌ش فاكته تا بۆچوون. به‌ڵام به‌شه میلله‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه حزبه، كارێكی باش ناكه‌ن به گوێی ئه‌و هه‌موو ئاغا قۆڵبڕانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن. لە kurdistan24 وەرگیراوە بارزان عەلی حەمە
پێش پێنج ساڵ، رێکەوتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەشکردنی دەسەڵاتەکانی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان و حیزبەکانیتردا، پێکهات . پارتی وەک کەمینەیەکی بێ کێشە و بێوەی، لەناو رێکەوتنەکەدا دەرکەوت و کەمتریش لە هەمو حیزبەکان پۆستی حوکمدارێتی پارێزگاکەی پێ‌بڕا . زۆرینەی رەهای جومگە سەرەکییەکان بە تەبەروک و شەراکەتی گشت ، بەر یەکێتی و گۆڕان کەوت، هەموشیان ناویان لێنا ( حکومەتی خۆجێیی ) . راستییەکیتریش ئەوەیە کە پارتی لە ناوەندی هەولێرەوە دەسەڵاتداری یەکەمە و رێنمایی بۆ پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەرئەکات، بەڵام پەیڕەو و یاساکانی بەڕێوەبردنی گشت وەزارەتەکان لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوە و هەر لەوێش هەموار ئەکرێتەوە، بەم دەورەیەشەوە هیچ کات پارتی زۆرینەی رەها نەبوە و هیچ یاسایەکیشی بە تەنیا لە پەرلەمانەوە تێنەپەڕاندوە، بە پێچەوانەشەوە هەندێ لەو یاسا خراپانەی هەرێمی کوردستانی کۆڵەوار کردوە، پرۆژەی یەکێتی یان گۆڕان بون . لە باشترین حاڵەتدا، بۆ هەر یاسایەک هەماهەنگی پارتی بون . ئێستا تەواوی پارێزگای سلێمانی بە خۆپیشاندان شڵەژاوە، ئەی بۆچی رقی ئاپۆرەکە و سەرە رمی شەقام رو لە پارتی یە ؟ ئەی بۆچی پارتی هەمیشە وەک سزاکارێکی خەڵک و خاکی سلێمانی خۆی نمایش ئەکات ؟ ئەم وەڵامە بۆ پارتی یەکانە !! چونکە پارتی و بەرپرسەکانی پارتی بیست ساڵە و هەمو هەوڵێکیان بۆ ئاشتکردنەوەی مەسولە باڵاکانی یەکێتی بوە و دەیان رایەڵەی ئاشکرا و نهێنی سیاسی، بازرگانی و ئەمنی یان لەگەڵ دروستکردن و نەیانتوانی و نەیانویست تەنیا رایەڵەیەک لەگەڵ هەقیقەتی یەکێتی و یەکێتی بونی سلێمانیدا، دروست بکەن . هەمان سیناریۆیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا، دوبارە کردەوە و چەند ساڵێکە لەگەڵ چەند ناوێکی ئەوانیشدا، لە پیرمامەوە بە تەلەفۆن و هێڵی ئینتەرنێت دەرگیرن، توانیان لە بەرگی گۆڕان، زیاتر کەوا و گیرفانی پوڵ و پۆستیان بۆ بدورن، بەڵام نەیانتوانی و نەیانویست لەگەڵ رۆحی ریفۆرم و گۆڕانکاری دەڤەری سلێمانیدا، ڕابێن وپەیوەندییەکی ساغڵەم دروست بکەن .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزای ئاکرێ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ" لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ رێکەوتی 3.12.2020 دوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و چاودێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ، لە چوار ریانی شێخان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 26 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە 14ی لەیاسای ماددە هشبەرەکان رەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستاندنكارى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عێراق گەیشتە پەرلەمانی کوردستان. راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 2020/11/15ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان، كه تیایدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان، به ر‌ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل كه‌تیایدا به وردى و به‌به‌ڵگه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2020/12/3، راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستاندنكار گه‌یشته په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت و بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو. راپۆرتەکە https://www.parliament.krd/media/7143/چەند-ڕاستییەك-دەربارەی-دانوستانی-نێوان-حكومەتی-هەرێمی-كوردستان-و-حكومەتی-فیدراڵ-سەبارەت-نەوت-و-داهاتی-دەروازە-سنووریيەكان-دیزاین.pdf
خۆپێشاندان و گردبونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لە سەرەتایترین مافە مەدەنیەکانی هاوڵاتیان. لە ئێستاشدا، گوزەرانی خەڵک بەگشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی موچە و بژێوی خۆپیشاندان بکات. ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و موچە، هەمو هەوڵی سیاسیشمان لە ماوەی ڕابردودا هەر بەم ئاراستەیەدا بوە لە حکومەتدا. بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی ئەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران. لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازاد بکەن. هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قوتی خەڵکی کوردستان. بزووتنەوەی گۆڕان