دوێنێ دووشەممە لە کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، ڕانیە، سەیدسادق و پیرەمەگروون خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا و سێی دیکە برینداربوون، لە قەزای کفریش گەنجێک گیانی لەدەستدا. هەروەها لە قەزای دەربەندیخانیش گەنجێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکە برینداربوون.لە سەیدسادق، دوو کەس برینداربوون و بارەگای پێنج حزب، قائیمقامیەت، دائیرەی کارەبا، پۆلیس، زەریبە و گواستنەوە لەگەڵ ماڵی قائیمقام سووتێنران.بە گشتی قوربانییەکان بەمجۆرەبوو3 کوژراونزیکەی 10 برینداردەیان ملیۆن دینار زیانی ماددی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت. دەقی ڕاگەیەنراوەکە رۆژی چوار شهممه ٢٠٢٠/١٢/٩ مووجهی وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان وكهس وكاری شههیدان و زیندانه سیاسیهكان دابهش دهكرێت رۆژی پێنج شهممه ٢٠٢٠/١٢/١٠ مووچهی وهزارهتی پهروهرده بۆ مانگی ١٠/٢٠٢٠ دابهش دهكريت به برینی رێژهی ٢١% وه سهبارهت به پله تایبهتهكان به ههمان رێژه و میكانزمی پێشوو
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی بەو پیاوەوە کرد کە ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەیدسادق ھێرشیانکردە سەری.بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، جگە لە مەسرور بارزانی، ھەریەکە لە ھێمن ھەورامی و نووری حەمە عەلی، ئەندامانی سەکردایەتی، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پەیوەندییان بە محەممەد تۆفیقەوە کردووە.ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بەڵێنی ھەموو ھاوکارییەکی پێدراوە و لە ڕۆژانی داھاتوودا بانگھێشت دەکرێ بۆ ھەولێر. محەمەد تۆفیق، پێشمەرگەی خانەنشینە، ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەیدسادق ھێرشیانکردە سەری و دەست و قاچ و پەراسویەکیان شکاند
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق و دونیای گرتووەتەوە، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیش بەردەوامە لە گفتوگۆ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، کە بەداخەوە تا ئێستا نەیناردووە، هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا، هەموو نەرمییەکیشی نواندووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ، کەچی بەداخەوە خەڵکانێک دەیانەوێ بژێوی خەڵک بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن و بە بیانووی بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان ، هەوڵی تێکدان و سووتاندن و ئاژاوەنانەوە دەدەن . بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا ، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک ، بۆیە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێ لە گەڵ پاراستنی گیانی گشت هاووڵاتییان ، بە خۆپێشاندەرانیشەوە ، ڕێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە و پەنابردنە بەر تووندتیژی و تێکدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاکان بگرن و سەرپێچیکارانيش ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە. ئەم دۆخە سەختە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەم نەکەونە ژێر کاریگەریی هەوڵ و پەیامە تێکدەرەکان کە ئامانجیان ئاڵۆزکردن و تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە . هەروەها پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و پاراستنی ئارامیی و قەوارەی هەرێمی کوردسنان، کە ئەرکی هەموومانە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2020/12/7
ئەو پیاوەی کە لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ سەیدسادقدا، هێرشکرایە سەری قسە بۆ دەکات و دەڵێ"قاچێکم شکاوە و پشتم ئازارێکی زۆری هەیە". ئیوارەی ئەمڕۆ چەند خۆپیشاندەرێک هێرشیانکردە سەر هاوولاتییەک کە پێشمەرگەی خانەنشینی شۆڕشی گوڵانە و تەمەنی 47 ساڵانە. ئەو پیاوە ناوی محەمەد تۆفیقە، پێشمەرگەی خانەنشینە و تەمەنی 47 ساڵە، لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ سەیدسادقدا، چەند خۆپیشاندەرێک هێرشیانکردە سەری و بە باڵکێشی وت: سەعات 3:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم ناوچەی سەیدسادقی پارتی بووم، کاتێک خۆپیشاندەران هاتنە بەردەم بارەگاکە، داوام لێکردن خۆپیشاندان خۆپیشاندانێکی هێمنانە بکەن، بەڵام بەشێکیان بە قسەی ناشرین و بەرد هێرشیانکردە سەرم و دواتریش لێیاندام و قاچێکیان شکاندم. محەمەد تۆفیق دەڵێ" بەهۆی هێرشەکەوە نازانم تاوانم چیبوو وایان لێکردم، شکاندنی قاچم لە پێناو چی بوو؟".
لە خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون. تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/12/7 لە چەمچەماڵ، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان بە گوللە گیانی لەدەستداوە و سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
عەرەبە هاوردەکانی سنووری پەڵکانە جارێکی دیکە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر گوندەکە و داوای چۆڵکردن و ڕادەستکردنەوەی زەوییەکان دەکەن. دەوار ئیسماعیل، دانیشتووی گوندی پەڵکانە بە ڕاگەیاند، لە نیوەڕۆوە ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بە پاڵپشتی هێزێکی حەشدی شەعبی، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکە و داوای چۆڵکردن و ڕادەستکردنەوەی زەوییەکان دەکەن.ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە عێراقییەکان هاتوونەتە ناوچەکە و پالپشتی لە عەرەبە هاوردەکان دەکەن و دەڵێن بۆ چۆڵکردنی زەوییەکان، بڕیاری دادوەریان پێیە.
ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی سەید سادق، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای قائیقامییەتی قەزاکە و سووتاندیان. سەرچاوەیەک بە باڵکێشی راگەیاند، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای قائیقامییەتی قەزاکە و سووتاندیان، هەروەها بارەگای کۆمیتەی یەکێتیشیان سووتاند و زیانێکی ماددی زۆریشیان بە مەڵبەندی حزبی سۆسیالیست دیموکرات گەیاندووە.
ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی سەید سادق هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ناوچەی پارتی و ئاگریان تێبەردا.بەشێک لە خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی سەید سادق هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ناوچەی پارتی و ئاگریان تێبەرداوە و چەند کادرێکی پارتی لەناو باڵەخانەکە گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەهاتنی خێرا دەکەن.
پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە هاونیشتمانییان دەستگیرکرد.بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع.ط.س) دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددە (430) لە یاسای سزاکان، لە بنکەی پۆلیسی خانەقا داواکرابوو.ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکە هەڕەشەی لە خەڵک کردووە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دراوەتە دادگا.
شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، پێسنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەگەڵ شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان.. نوێدەکرێتەوە…
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە.هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بە گرنگی دەزانێ جگە لە شاندی حکومەت، شاندی پەرلەمانیش سەردانی بەغدا بکات.هێمن هەورامی وتی" بڕیاریان داوە هەفتەی داهاتوو شاندێک بە بەشداریی زۆربەی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق کۆ ببێتەوە".جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، شاندەکە بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانیی پەرلەمانی کوردستان لە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات.هێمن هەورامی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەتمەندن بە گفتوگکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق و شاندەکەی پەرلەمانیش تەنیا بۆ دەربڕینی پاڵپشتی بۆ شاندی حکوومەت، سەردانی بەغدا دەکات.وتیشی" پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، کە تایبەتە بە پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و تەواوکردنی ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانەوە هەیە".