Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13749 بابەت
هەواڵ
09-12-2020

داعش دوو بیرە نەوتی کەرکووکی تەقاندەوە

دوو بیرە نەوتی کێڵگەی خەبازەی کەرکووک تەقێنرانەوە کە ڕۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوتیان دەردەهێنا.عەلی حوسێن، وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو بیری نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێنرانەوە و وتیشی" ئیستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە کە لە کێڵگەی خەبازەن لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک".كێڵگەی نەوتی خەبازە بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای كەركووك، رۆژانە نزیکەی 25 ھەزار بەرمیل نەوت لەو كێڵگەیە بەرھەمدەھێندرێت.

هەواڵ
09-12-2020

شاندەکەی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

وە‌فدێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتوە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و بە‌غدا، بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتن سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدراڵ.بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ٩/١٢ دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.سە‌میر ھە‌ورامیوتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

هەواڵ
09-12-2020

پۆلیسی ھەولێر کەسێکی بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کرد

پۆلێسێ ھەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر / بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.و.ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر كرد. پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەلا گیرا، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەكانی (7)ی خێزانی و (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، راگیرا و درایە دادگا.

هەواڵ
09-12-2020

ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاند

ژمارەیەک پەرلەمانتار لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاند.سیروان بابان، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کوردستان کە ئەویش مانیگرتووە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ژمارەیەک پەرلەمانتار کە لە زۆربەی فراکسیۆنەکان پێکهاتووین لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان مانمانگرتووە و دەمانەوێ ببینە هۆکارێک بۆ باشبوونی گوزەرانی خەڵک. دەقی راگەیەنراوی پەرلەمانتارە مانگرتووەکانجەماوەری ستەمدیدەی كوردستان..كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەو گەنجە غەدر لێكراوانەی بە ناهەق لە خۆپیشاندانەكاندا و لەسەر داواكردنی مافە رەواكانیان شەهیدكران، خۆپیشاندەرانی ئازیز.. ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، وێڕای سوربونمان لەسەر یەكدەنگیی و بەرگریكردن لە مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان و پێداگریمان لەسەر باشكردنی ژیان و گوزەرانیان و هەروەها چارەسەركردنی قەیرانی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بەم راگەیاندراوە فەرمییە، هەڵوێستی خۆمان بۆ رایگشتیی كوردستان رادەگەیەنین: 1- سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم خەمساردن لە چارەسەركردنی ئەو قەیرانە دروستكراوانەی خۆیان بونەتە ئەندازیاری دروستكردنی و هەرێمی كوردستانیان نغرۆی كارەساتی گەورەی دارایی و ئابوریی كردوە، كەچی هێشتا بەردەوامن لە برسیكردنی خەڵك و ناشەفافییەتی داهاتەكانی نەوت و شاردنەوەی گرێبەستەكان و قاچاخچێتیی لە سنورەكان دا، لەكاتێكدا رۆژانە گەنجی غەدر لێكراو و بێكاریش بە گوللە شەهیددەكرێن. 2- ئێمە دژی توندوتیژین، بەڵام كە گەیشتە توندوتیژیی، خوێنی مرۆڤێكمان زۆر لا پیرۆزتر و گەورەترە لە پەنجەرە و دەرگای بارەگایەكی حزبیی و، دەبێت بەرپرسانی حزبیی و حكومیی، بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ ناڕەزاییەكانی شەقام دا بكەن ئەم خوێنڕشتن و توندوتیژیە كۆتای پێبهێنرێت، و داوایش لەهێزە ئەمنییەكان دەكەین، خۆپیشاندەرانیش رۆڵەی ئەم هەرێمەن و ئەو غەدرەی لەوان كراوە و لەسەری دێنە سەر شەقام، هەمان غەدر لەئێوەیش كراوە بۆیە لولەی تفەنگەكانتان لە بەرانبەریاندا رامەگرن. 3- داواكارین لە سەرجەم حزبەكان، لەو شار و شارۆچكانەدا كە گرژیی و ئاڵۆزییان تێدایە، بارەگاكانیان چۆڵبكەن و خۆیان بەدوربگرن لە روبەروبونەوەی خۆپیشاندەران و نەهێڵن ئاگری خۆپیشاندانەكان زیاتر پەرەبسێنێت. 4- بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، یاداشتێك ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی بەزووترین كات كۆببینەوەو حكومەت بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی حكوحەت مولزەم بكرێت چاکسازی ڕیشەیی بکات لە دۆسیەی نەوت و گەندەڵیی و قاچاخچێتیی و دۆسیەی باج و کۆمپانیاکاری و چارەسەری ڕیشەی كیشەی موچەی فەرمانبەران و ڕێكەوتنی فعلی لەگەڵ حكومەتی ناوەند و کۆتایی ھێنان بە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران. 5- داوا لە خۆپیشاندەران دەكەین، شێوازی ئاشتییانە بگرنە بەر بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان، وەك چۆن دەربڕینی ناڕەزایی، مافێكی پیرۆزە و پشتیوانییان داوایان لێدەكەین داوا دەکەین خۆیان بپارێزن لە توندوتیژیی و سوتاندنی شوینە گشتییەكان، كە موڵكی گشتین. جەماوەری دڵسۆزی كوردستان.. بەڵێنتان بۆ دوپاتدەكەینەوە هەمیشە پشتیوان دەبین بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانتان و ھەموو ڕێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنی لەم پێناوەدا دەگرینە بەر، بڕیارماندا بە مانگرتن لە پەرلەمانی کوردستان لە پێناو ئامانجی خۆپیشاندەران و چاکسازی گشتگیرو ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان.لە پشتیوانیکردنی ناڕەزاییەکان بەردەوام دەبین، تا ئەوكاتەی ئاسۆیەكی راستەقینە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵكی كوردستان دەردەكەوێت و پەرلەمان كارادەكرێتەوە و كۆتایی بەم دۆخە نەخوازراوە دەهێنرێت.داوادەکەین سەرجەم پەرلەمانتاران پشتیوانی خواستی دەنگی ناڕەزایی خەڵکی کوردستان بکەن. بەشێک پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان9/ 12/ 2020

هەواڵ
09-12-2020

مەسرور بارزانی: پێشمەرگە بە گوللەی قەناس شەهیدکراوە

کوردستان بووەتە دوو بەرە، بەرەی ناحەزان و تێکدەرانی ئەم ئەزموونە و بەرەی بەرگریکردنیش لەم ئەزموونەحکومەت پێشوازی لە خۆپیشاندەران دەکات بەڵام رێگە نادەین کەسانێکی گێرەشێوێن و تێکدەر هێرشبکەنە سەر مافی خۆپیشاندەرکەسانێک دەیانەوێ خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا ببەن، پەلاماردانی دائیرەی کارەبا و هاتووچۆ لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا نییەپێشمەرگە بە گولـلەی بیکەیسی شەهیدکراوە، ئەوانەی ئەو کارەیانکردووە خۆپیشاندەر نینئەرکی هەموومانە رووبەڕووی ئەو تێکدەرانە ببینەوە

هەواڵ
09-12-2020

مەسرور بارزانی: پەلاماری هەموو لایەنەکان دراوە

کوردستان بووەتە دوو بەرە، بەرەی ناحەزان و تێکدەرانی ئەم ئەزموونە و بەرەی بەرگریکردنیش لەم ئەزموونەحکومەت پێشوازی لە خۆپیشاندەران دەکات بەڵام رێگە نادەین کەسانێکی گێرەشێوێن و تێکدەر هێرشبکەنە سەر مافی خۆپیشاندەر

هەواڵ
09-12-2020

هەیفا وەهبی: زۆر سوپاس ڤاکسینم ناوێ

هەیفا وەهبی، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى لوبنانى ڕایگەیاند، ئامادەنییە ڤاکسینی کۆرۆنا لە خۆی بدات.هەیفا وەهبی لە ئینستاگرام نووسیویەتی" 40 ساڵە خەریکی توێژینەوەن و هێشتا ڤاکسینی ئایدزیان نەدۆزیوەتەوە، 100 ساڵە خەریکن و ڤاکسینی شێرپەنجەیان نەدۆزیوەتەوە، خەریکی توێژینەوەن و نەیانتوانیوە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای ئاسایی بدۆزنەوە، ئێستا لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا چۆن ڤاکسینی کۆرۆنایان دۆزییەوە؟ زۆر سوپاس، من ئەو ڤاکسینەم ناوێت".

گشتی
09-12-2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 2020/12/9، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه‌، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 283 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 332 هه‌زار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 377 ھەزار دینارە.

هەواڵ
08-12-2020

ماڵی قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوبەری مەرزی باشماغ لە پێنجوێن سووتێندران

ماڵی قائیمقامی پێنجوێن و بەڕێوبەری مەرزی باشماغ لە پێنجوێن سووتێندران زانیاری زیاتر...

بیروڕا
08-12-2020

هەولێر لە نێوان هەڵکشان و تێکشکاندا

لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو، هەولێر بەچەندین قۆناخی جیاجیا تێپەڕیوە، من لێرە بە شێوەیێکی گشتی و کورت دابەشی سەر سێ قۆناخی دەکەم.١ـ قۆناخی یەکەم: ساڵی ۱۹۹۱ تا ۲۰۰۰دوای ڕاپەڕین بەشێکی زۆری ململانێ سیاسییەکان کەوتنە شاری هەولێر، بەو پێیەی هەولێر بوە پایتەختی سیاسی و پاشان وەک بڵێی سلێمانی بۆ یەکێتی و دهۆک بۆ پارتی یەکلابووبێتەوە، شەڕە قوڕسەکە لەسەر هەولێر بوو.دوژمنیش تەرکیزێکی زۆری کردە سەر هەولێر "تەقینەوەکانی ساڵانی نۆهەتەکانی نێو بازاڕەکانی هەولێر" ئەوە دەسەلمێنن.پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوەخۆ لە قەڵادزێ و پەڕینەوەی بۆ سلێمانی و بادینان، هەموو لا، لەسەر ئەوە کۆک بوون شەڕ نەگاتە هەولێر بە دروشمی "حکومەت و پەڕڵەمان لە هەولێرن و با ئەم شارە پارێزراو بێت".بەڵام ئەم گوتەیەی بەڕێز نەوشێروان مستەفا هاوکێشەکەی گۆڕیی: "هەولێر کوێی موقەدەسە شەڕی تیا نەکرێت"ئەوەبوو، هەولێر بووە گۆڕەپانی شەڕ و لە شارێکی موقەدەسەوە کرا بە گوندێکی گەورەی وێران."بەڕێز نەوشێروان، ماوەیێک دوای گوتەکەی سەرەوەی، گوتبووی هەولێر گوندێکی گەورەیە"هەولێر ساڵانێکی زۆر سەختی تێپەڕاند. ۲ـ قۆناخی دووەم: ساڵانی ۲۰۰۱ تا ۲۰۱۰دوای ئاشتبوونەوە و نەمانی شەڕی گەرم و شەڕی ساردی نێوان یەکێتی و پارتی، ڕووخانی ڕژێم، هەولێر پشویێکی کورتییدا و شارەکە سەبر سەبر لە ئاسەواری جەنگ و خوێن پاکدەکرایەوە و بەرەو هێمنی و ئارامیی و ئاوەدانی هەنگاوی دەنا، هەمدیسان دوژمنان سێرەیان لە هەولێر گرت و هەموو هەوڵی خۆیاندا ئەوشارە و خەڵکەکەی بە سەختی بپێکن، زنجیرە تەقینەوەکانی "ناوچەی هێزی ناوەخۆ، وەزارەتی ناوەخۆ، ئاسایشی هەولێر، یەکی شوبات" کارەکانی گرووپە تیرۆرستییەکانی وەک شێخ زانا و هاوبیرانی، بۆ ماوەیێک ئارامیی هەولێریان تێکدایەوە.لەم ساڵانە هەولێر لە شارێکی نا ئارامیی بریندارەوە هەنگاوی دەنا بەرەو ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانیی. ۳ـ قۆناخی سێیەم: ساڵانی ۲۰۱۱ تا ۲۰۲۰لە دوای ساڵی ۲۰۱۰ ەوە، هەولێر بەخێراییەکی زۆز زۆر لە گەشەکردن و بەرەوپێشچووندا بوو، ئارامیی، ئاوەدانی، بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی، باشتربوونی گوزەرانی خەڵکەکەی، هاتنی زۆری وەبەرهێنەر و ڕێکخراوی بیانی و کردنەوەی قونسڵخانەکان، پڕۆژەکانی خزمەتگوزاریی و کەرتی گەشتوگوزار. هەولێریان گەیاندە ئاستێکی نموونەیی لە پێشکەوتنی خێرا. لەم ساڵانەش هەمدیسان هەوڵدەدرا هەولێر بخزێندرێتە نێو کێشە سیاسییەکان.چەند لایەنێک هەموو تواناکانیان خستە گەڕ، ئەو گرژیانەی لە سلێمانیی و دەروبەری هاتنەکایەوە بەهۆی دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان و ناکۆکییەکانی نێوان پارتە کوردییەکان بگوازنەوە هەولێر، لە لایێکی تر ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا گەیشتنە لوتکە و دواتر بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە لە لایەن حکومەتی عێڕاقەوە. ئەمەش هەر ئامانجی کەمکردنەوەی پێگەی هەولێر بوو.دواتر هێرشەکانی داعش بۆ سەر کوردستان دەستی پێکرد. لەمەش پشکی شێر بەر هەولێر کەوت، هەم هەڕەشەکان لە هەولێر نزیک بوون، هەم بەشێکی زۆری ئاوارەکان ڕوویان لە هەولێر کرد.لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەریش هەڕشەکان بۆ سەر هەرێم سەرجەمیان بۆ هەولێر بوون.هێرشەکانی سوپای عێڕاق و حەشد و ئێران لە پردێ، کاتیۆشاکانی حەشد لە موسڵ و پردێوە، مووشەکەکانی ئێران هەموویان ئاڕاستەیان لە هەولێر بوو. سەرەڕای هەموو ئەمانەش کە باسم کرد، بە بەراورد بە شارەکانی تری کوردستان و بگرە عێڕاقیش، هەولێر لە هەموو شارەکانی تر زیاتر پێشکەوتنی ئابووریی و بونیاتنانی بەخۆییەوە بینیوە. ئێستاش هەولێر ڕازاوەتریین و ئارامترین شاری عێڕاق و کوردستانە. بە بەراورد بەشارەکانی تری کوردستان داهات و دۆخی ئابووریی خەڵکی هەولێر لە ناوچەکانی تری کوردستان باشترە. ناشاردرێتەوە، نادادیی و گەندەڵیی لە هەولێریش هەیە، وەک هەموو شوێنەکانی تری کوردستان و عێڕاق.ئێستا دۆخی گوزەرانی خەڵک بە گشتی و مووچەخۆران بەتایبەت خراپە پاشەکشەی زۆری کردووە.بەڵام خەڵکی ڕەسەنی هەولێر کە لە ئاشوریی و کلدان و تورکمان و کوردی شارنشین و گوندنشین پێکهاتوون، تێگەیشتنێکی باشیان بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری هەیە و زوو ناکەونە ژێر تەمومژی کاریگەریییە سیاسییەکان. لە کوێش پێویست بێت هەڵوێستیان هەبووە و هەیە و لەمەش هەولێر پێشەنگە و باجی قوڕسیشی داوە.تیرۆرکردنی عەبدڵخاڵق مەعڕوف لە هەشتەکان و د.نافع ئاکرەیی و نازدار بامەڕنیی لە نۆهەتەکان و فڕەنسۆ هەریری لە دووهەزارەکان و دەیانی تر…، لەو هەوڵانە بوون کە بۆ پاکتاوکردن و کپکردنی خەڵکی هەولێر دراون. لە نۆهەتەکان ڕێپێوانەکانی بەردەم یوئێن و مانگرتن و خۆپێشاندانە بەردەوامەکانی سەرجەم چین و توێژەکان بۆ بەردەم پەڕلەمان دژ بە شەڕی براکوژی، خۆپێشاندانی نووسەران "خۆمان دەسووتێنین ئەگەر براکوژی نەوەستێنن".خۆپێشاندانەکانی زانکۆکان دژی نادادی و خۆپێشاندانی ملیۆن کەسی دژ بە لەشکرکێشی تورکیا لە ۲۰۰۳ و دەیان هەڵوێستی تر لە هەولێرەوە چەکەرەیان کردیە. بەهەڵوێستترین و ئازادتترین نووسەری کوردیش لە مێژوودا "عەبدووڵڵا پەشێوە" کە خەڵکی هەولێرە.خەڵکی هەولێر خەڵکێکی ماندوون، لە هەمان کات، لە واقعی سیاسی کوردستان تێگەیشتوون و ئامادەنیین جارێکی تر شارەکەین ببێتەوە بە مەیدانی جەنگ و ئاڵۆزییەکان. ئەسکەندەر زرار

هەواڵ
08-12-2020

عەتا سەراوی: خۆپیشاندەران بەشێکیان سەر بە ئیتلاعات و پەکەکە بوون

لەسەر خۆپیشاندانەکانی سەیدسادق، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دێتە دەنگ و دەڵێت “ئەمانە خۆپیشاندەر نین، بەڵکوو دز و تاڵانچین”. عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، “ئەوانە خۆپیشاندەر نەبوون، بەڵکوو و ئیتلاعات و سەر بە دۆستەکانمان (پەکەکە) بوون. وتیشی: ئەوانەبوون کە سلێمانی خرایە لیستی ئیرهاب لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەوان، سلێمانی مەتاری داخرا لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەوان، هەوادار و دۆستەکانیان لێرە پەلاماری یەکێتی دەدەن، بەڵام لە هەولێر و دهۆک ناوێرن فزە بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە پیاوی پیر دەدات و قورئان دەسووتێنێت و ماڵی خەڵک وێران دەکات، سەلاجەی داوە بە کۆلیا و بتلە غاز دەبات، ئەوە دزە و تاڵانچییە. ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی ئەم جۆرە کارەیان کردووە، هیچیان خۆپیشاندەر نین. ئەوەی خۆپیشاندەر بێت و داوای ماف بکات، بەم شێوە بەر بەرییە نییە. جەختی لەوەشکردەوە، مووچەخۆر و خۆپیشاندەر رێز لێ گیرا و گوێ لێ گیراوە داوای حەق و مافی خۆی بکات، بەڵام ئەوانەی ئەم گێرەشێوێنییە دەکەن، تاڵانچین و دەیانەوێ سیمای سەیدسادق ناشیرین بکەن.

هەواڵ
08-12-2020

گەنجێک لە خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق گیانی لەدەستدا

گەنجێکی دیکە لە خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو دیار رەفیق، قائیمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، لە خۆپیشاندانەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کەسێک بریندار بووە. ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان، خۆپیشاندان دەستی پێ کردووە. زانیاری زیاتر...

1 2 ... 910 911 912 ... 1145 1146