بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە سەنتەری شاری سلێمانی چوار کەس برینداربوون.بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، کاژێر٨:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7/12/2020 لە سەر شەقامی ٦٠مەتری و نزیک گوندی ئەڵمانی، رووداویکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار سەرنشین برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بە هۆی تیژڕۆیی و لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی شۆفێرەوە بووە و زیانێکی زۆر بەر شۆستە و تابلۆی رێکلامەکان کەوتووە.
کاتژمێری 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکی کەناڵی NRT و دەرگاکەی داخستووە. پەیجی NRT لە فەیسبووک نووسیویەتی" لەکاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانییەوە ھێزێکی ئەمنی لەبەردەم ئێن ئاڕتی جێگیرکراون و دەست بەسەر ئامێرەکانیدا گیراوە".
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی وەزارەتی ناوخۆ له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌ك هێمنی و ئارامی بپارێزن،چونكه نه‌ریتی سوتاندنی باره‌گا حیزبییه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت مافه‌ڕه‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ناكات . ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...1-له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه بێ مۆڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون بشێوی و توندوو تیژی لێكه‌وته‌وه، به‌داخه‌وه له ناو خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه ته‌قه به‌ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه‌مه‌ده‌نیه‌كان كرا‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی نه‌قیب به‌فیشه‌ك بریندار كرا‌و له‌مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه.2- لێره‌وه داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هێمنی و ئارامی بپارێزن ،چونكه نه‌ریتی سوتاندنی باره‌گا حیزبییه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت مافه‌ڕه‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌رناكات . 3-هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن ئارامی و جوڵه‌ی كاسبی و ژیانی خه‌ڵك تێك بدرێت و پاراستنی دام وده‌زگاحكومیه‌كان و باره‌گا حزبیه‌كان له‌ئه‌ركه فه‌رمیه‌كانی هێزه‌ئه‌منیه‌كانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست كراوه كراون به‌شێوازێكی یاسایی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.
خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگی بۆڵیوود کارینا کاپوور، بەهۆی ئەوەی دوو گیانە، کێشی زیایکردووە. کارینا کاپوور وێنەیەکی نوێی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، دوو گیانە و بەو هۆیەوە کێشی زیادیکردووە. کاپوور لە وێنەکەدا لەگەڵ سەیف عەلی خان-ی هاوسەری دەردەکەوێت.
دەمانچەکەی ئەکتەری ناوداری جیهانی جەیمس بۆند بە بڕی 256 هەزار دۆلار فرۆشرا. ئەکتەری کۆچکردووی ئیسکوتلاندی شۆن کۆنری، ناسرا بە جەیمس بۆند، لە یەکەم ئەڵقەی زنجیرەی "جەیمس بۆند" لە ساڵی 1962 دەمانچەیەکی جۆری تراز "واڵسەر بی بی" بەکارهێناوە. دەمانچەکە خرایە زیادکردنێکی ئاشکراوە و بە 256 هەزار دۆلار فرۆشرا.کڕیارەکە نەیوستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت و ڕایگەیاندووە کە دەمانچەکەی بۆ مناڵەکەی کڕیوە.
شیروان ئاغا، بەرپرسیی ناوچەی پیرەمەگروون ڕایگەیاند، هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای ناوچەی پارتی، بەڵام نەسووتێنراوە.شیروان ئاغا بە باڵکێشی ڕاگەیاند"هێزە ئەمنیەکان نەهاتوونەتە شوێنی رووداوەکە، هەندێک لە خۆپیشاندەران تەقە لە بارەگای ناوچەی پارتی دەکەن".
بارەگای پارتی لە پیرەمەگروون لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا. زانیاری زیاتر ...
لە پیرەمەگروون خۆپیشاندەران کۆمێتەی یەکێتی و گۆڕانیان سووتاند زانیاری زیاتر..
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت. ڕوونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە ماوەیەکە لەناو خەلک دەنگۆی ئەوە پەیدابوە کەگوایالەدوای سەری سالی تازەوە دەرهێنانی مۆلەتێ شوفێری ووەرگرتنی فۆرم دەکرێت بەپارە کەئەمەش وایکردوەخەلکێکی زۆر روو لەدەرهێنانی مۆلەتێ شوفێری بکەنئێمەلێرەوە رایدەگەیەنین کەوا ئەو دەنگۆیانە راست نین وەهیچ بنەمایەکیان نیە وەهەر کاتێک بەنیازبین گۆرانکاری بکەین لەهەر بابەتێک پێشتر هاولاتیانی لێ ئاگادار دەکەینەوەب هاتووچۆی هەولێر
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەکەین. لە ڕاگەیەنراوەکەدا پارتی و یەکێتی دەڵێن: کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ ئەم قۆناغە گرنگە و پێویستە زەمینەسازی بکرێت بۆ کۆبوونەوەی سێشەممەی داهاتوو کە بڕیارە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. ئاماژەشیان بەوەکردووە، یەکهەڵوێستی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان بە تایبەتی بابەتی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی هەنوکەییە و پشتگیری هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.
مەسعود حەسەن/باڵکێش لە زیادكردنێكی ئاشكرا درێسی مایكل جۆردان ئەستێرەی پێشووی تۆپی باسكەی ئەمریكا و باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بە پارەیەكی زۆر فرۆشران و ژمارەی پێوانەییان تۆمار كرد.زیادكردنەكە لە شاری لۆس ئانجلسی ئەمریكا ئەنجام درا، درێسی مایكل جۆردان ژمارە 23 كە لە ساڵی 1984 لە تیپی شیكاگۆ بۆلز پۆشیبووی بە بڕی 320 هەزار دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.هەروەها درێسی باراك ئۆباما ژمارە 23 بە بڕی 192 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەو درێسەی ئۆباما ساڵی 1979 وەك یاریزانی تیپی ناوەندی بوناهۆ یاری پێكردبوو، توانیان ببنە پاڵەوانی ویلایەتی هاوای لە تۆپی باسكە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/12/6، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دیوانی وەزارەت و لیواکان و یەکەی 70 و 80 دابەش دەکرێت. وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی 3-12-2020 دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرد و رایگەیاند، دابەشکردنەکە بە لێبڕینی لەسەدا 21 دابەش دەکرێت.