کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانی ئەمڕۆ راگەیاند. ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی لە راگەیەندراوێکدا راگەیاند: "پشتیوانیی هەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنیانەی جەماوەری دەکەین، بۆ داکۆکی لە مافەکانی خەڵک”. وا بڕیاره ئهمڕۆ ههینی له شاری سلێمانی خۆپیشاندانی بهڕێوهبچێت، شهوی ڕابردووش گروپێك بهناوی (دهنگه ناڕازییهكانی سلێمانی) بانگهوازی خۆپیشاندانی ناتوندوتیژییان كرد
ئهمڕۆ هەینی 2020/12/11، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 281 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 322 ههزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 373 ھەزار دینارە.
ڕۆژی پێنجشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2020 لە سهلاحهددین، سهرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی له محهمهد تۆفیق، کادیری ناوچهی سهید سادقی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. له دیدارەکەدا بارزانی لە تەندروستیی محەمەد تۆفیقی پرسی و جهختی لهوه کردهوه، که پارتی تهعدا له کهس ناکات و تهعدا له کهسیش قبوڵ ناکات.
شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن. بژار ئەکرەم، بەرپرسی بهشى پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکەین لە ڕۆژی دووشەممەی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامبێت. بژار ئەکرەم وتیشی" پێشبینی دەکرێ لە هەفتەی داهاتووەوە زستانێکی سارد و باراناوی دەستپێبکات، بەڵام ئەگەری گۆڕینی کەشەکەش هەیە".
راگهیاندنى كۆمهڵگەى دهروازهى نێودهوڵهتى ئیبراهیم خهلیل ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 6هەزار و 14 تۆن کاڵا و کەرەستەی جۆراوجۆریان لەناوبردووە و گەڕاندووەتەوە کە لەگەڵ ڕێنماییەکاندا یەکیان نەدەگرتەوە.ڕاگهیاندنى كۆمهڵگەى دهروازهى نێودهوڵهتى ئیبراهیم خهلیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا لە 1.11.2020 تاوەکو 30.11.2020 نزیکەی 6هەزار و 14تۆن و 439 کگم کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەکە پەسند نەکراون، بەشێکیان گەڕێندراونەتەوە و بەشەکەی دیکەیان لەنێوبردراون، چونکە کەرەستەکان لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەدەگونجان.كۆمهڵگەى دهروازهى نێودهوڵهتى ئیبراهیم خهلیل دەشڵێ، کەرەستەکان پێکهاتبوون لە ( خواردنەوە، پێداویستی تەندروستیی، خواردن، کوزماتیک، ڤێتەرنەری و بیناسازی ).
دوێنێ چوارشەممە 15 پەرلەمانتار مانگرتنیان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، بەڵام مانگرتنەکە تەنیا بۆ مێدیابوو و دوور لە چاوی کامێراکان جۆرێکی تر بوو.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، پەرلەمانتارە بەناو مانگرتووەکان، بۆ ژەمی ئێوارە کەبابیان بە دلیڤەری بۆ هاتووە و میوانی شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان بوون.
لە ناحیەی تەقتەق دوو چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.هەندرێن حەمید، بەڕێوەبەری ناوچەی تەقتەقی پارتی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کاتژمێر 10:15ی شەوی ، دوو چەکداری دەمامکداری کە بە ماتۆڕسواری هاتبوون، دەستڕێژی گولـلەیان لە بارەگای ناوچەی پارتی کردووە و ڕایانکردووە.هەندرێن حەمید وتیشی: چەکدارەکان راستەوخۆ تەقەیان لە دوو پاسەوانی بارەگاکە کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە بیانپێکن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت. هەروەک ئەوەی وەزارەت بڵاویکردوەتەوە لێبڕینەکە بە رێژەی ٢١٪ دەبێت و پلە تایبەتییەکانیش بە رێژەی ٥٠٪ دەبێت.
بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنییەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام لیژنەی باڵای ئەمنیی لە سلێمانی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان، بە سەرجەم قەزا و ناحیەكانیەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە.
1- هێزە ئەمنییەكان چیتر ڕێگە نادەن خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكان بەردەوامییان هەبێت و سەر بكێشن بۆ پشێویی و توندوتیژیی.2- لێرە بە دواوە هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێكى بێ مۆڵەت و زیانگەیاندن بە مومتەلەكاتە گشتی و تایبەتەکان، كە بۆ خزمەتى هاوڵاتییانن، قەدەغەن، هێزەكان دەست كراوەن بۆ ڕاگرتن و مامەڵەكردن لە چوارچێوەی یاسادا.3- سەرجەم ئەو كەسانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیر دەکرێن، کە زیانیان گەیاندووە بە مومتەلەكاتى دەوڵەت و هەموو ئەوانەش كە لە پشتی هاندانى ئەو كەسانەوە بوون.4- داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەرپرسانە لەگەڵ دۆخەكەدا مامەڵە بكەن.5- پێویستە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن. ڕاگـــەیەنــدراوى لـــیژنەى بـــــــاڵای ئــــــــەمنی
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی دووکاندا ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە کاتی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەراندا جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا.سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆپێشاندەر لە نزیک گوندی قەمچووغە، ڕێگەی سەرەکی دووکان-سلێمانییان داخست، هێزێکی ئەمنی چووە شوێنەکە بۆ کردنەوەی ڕێگەکە بەڵام بەشێک لە خۆپێشاندەران رووبەڕوویان بوونەوە.بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا فەرماندەیەکی پێشمەرگە بەناوی عەقید هەمزە محەممەد ئەمین تووشی جەڵتە بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
خۆپێشاندان لە چەمچەماڵ، سەیدسادق، پیرەمەگروون و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستیپێکردەوە.بە گوێرەی زانیارییەکان، خۆپێشاندەرانی سەید سادق دەستیان بە دووبارە سووتاندنەوەی بارەگا حزبییەکان کردووە و لە چەمچەماڵیش بارەگای مەکۆی گۆڕانیان سووتاندووە.