لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی چەكداری كورد لە پارێزگای كەركووك كە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە.لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركووك ولە لایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن وئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی. وەزارەتی ناوخۆیحكومەتی هەرێمی كوردستانهەولێر13/12/2020
شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن و هەرێم رازیبووە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغدا بکات. ئاوات خەیروللا، بەرپرسی بەشی کوردی سۆشیال میدیای سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “هەرێمی کوردستان ڕازیبوو رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات”. وتیشی "لە بەرانبەردا حکومەتی ناوەندی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و بەغداش پابەندبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکە وەک مەرجی سەرەکی ناردنی شایستە داراییەکانی داناوە".
لە كۆگایەكی شیرینی لە شاری سلێمانی، زیاتر لە 500 كیلۆگرام شیرینی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا. لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆگایەكی ھەڵگرتنی شیرینیدا لە گەڕەكی (قولەرەیس)ی دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە 500 كیلۆگرام شیرینی كە ماوەی بەكارهینانیان بەسەرچووە، دەستی بەسەردا گیرا". ئاماژەی بەوەشکرد: "هۆكاری تێکچوونی شیرینیەكان دەگەڕێتەو بۆ خراپ ھەڵگرتن و نا شیاوی شوێنەكە، كە هیچ مەرجێكی پاراستنی تێدا نییە".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 2020/12/14، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت.
ئهمڕۆ یەکشەممە 2020/12/13، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 280 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 ههزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 374 ھەزار دینارە.
ئەمڕۆ شەممە 2020/12/12، دامەزراندنی فەوجێکی حەشدی شەعبی_کوردی لە گوندی چەخماخەی قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیەندرا. دامەزراندنی ئەم هێزەی لەسەر داوای چەند کەسێک بووە کە پێشتر رەزامەندی ئێران و دواتر بەرپرسانی باڵای حەشدی شەعبییان لە عێراق وەرگرتووە. بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو لە سنوری شوان و داقوق و ناوچە کوردییەکانی دیکە فەوجی نوێی حەشد دامەزرێت
ئهمڕۆ شەممە 2020/12/12، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 280 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 ههزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 374 ھەزار دینارە.
ئهمڕۆ شهممه 2020/12/12، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوهكان له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان، بهمشێوهیه مامهڵهیان پێوه دهكرێت. 100 دۆلار بە 126 هەزار و 900 دینارە.100 پاوەند بە 168 هەزار و 140 دینارە.100 یۆرۆ بە 153 هەزار و 800 دینارە.100 هەزار تمەنی ئێرانی 5 هەزار و 25 دینارە.100 لیرەی تورکی بە 16هەزار و 250 دینارە.
سبەینێ یەکشەممە، 12ی کانونی یەکەمی 2020، موچەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوانە دابەش دەکرێت: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەنجوومەنی دادوەری وەزارەتی داد وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دیوانی چاودێریی دارایی دەستەی مافی مرۆڤ دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەستەی ژینگە دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەسپاكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەزگای گشتیی كاروباری مین
وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی پەخشی كەناڵەکانی NRT بەگوێرەی نووسراوێك كە واژۆی شێروان عوڵا خورشید- بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی بە وەكالەت لەسەرە، وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریداوە بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر لە رۆژی شەممە 2020/12/12، پەخشی ئاسایی كەناڵی NRT تا شەممە 2020/12/12 رابگیرێت. هۆكارەكەی بڕیارەش بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە ، كەناڵی NRT پابەندی بڕیارەكەی پشووی تایبەت بە راگرتنی پەخشەكەی نەبووە كە بەفەرمانی كارگێری (1128) دەركراوەو بەپێچەوانەوە لەسەر هەمان فریكوێنسی بەهەمان (ناوو لۆگۆ)وە بەردەوام بووە لە پەخشكردن.
لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشکرایە سەر بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی. زانیاری زیاتر...
با بە ڕازی و ناڕازیمانەوە پێکەوە تۆزێکیش بە قووڵی و دوور لە ئینتیمای حیزبی لە شتەکان ڕابمێنین. دیوێکی گرینگ کە شاراوەیە لە پشت ئەم فەوزایەی کوردستانەوەیە. ئەویش ئەوەیە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە کورد بە قەبزە کەوتە ناو دنیای سەرمایەدارییەوە. سەرمایەداری ئەو سیستمەیە کە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و ئەنزیمەوە، بە بێ ئاگای خۆیان مرۆڤەکان ئاڕاستە دەکات. کورد نە کۆمەڵگەکەی بە ژێرخانی فیکری پێویستەوە چووە ناو دنیای ئینتەرنێت و حوکمی کۆمپانیا و ڕاگەیاندن، نە کارەکتەرەکانی خوارەوەی ناو حکومەت دنیابینییان بە ئاستی پێویستی واقیعەکە بوون، ھەر دوو لایان «کۆمەڵگە و حیزب»، ھەموو پێشکەوتن و خزمەت و تەنانەت مومارەسەی حیزبی و مەدەنییان لە(نمایش و مەسرەفگەرا)دا بچوککردەوە. سایزیان بە سایزی جیھانە نوێیەکە نەبوو، یانی توانای خوێندنەوەی سەردەمی خۆیانیان نەبوو. ئێ مرۆڤیش عادەتەن بۆ ژیانی شەخسیش بێت، نەزانێت لە چ سەردەمێکدا دەژیێت، ئەگەر تێ نەگات لە کوێوە گەشتۆتە ئێرە و لێرەشەوە بەرەو کوێ دەچێت، ئەکید ژیانێکی شایستەی نابێت. چارەسەر چییە؟ بە حوکمی ئەوەی کەمتەرخەمییەکە دوو تەرەفەیە، ئیدی پێویستە سەرەتا ھەردوولا «کۆمەڵگە و ئەحزاب»، بەر لە تاوانبارکردنی یەکتر بەخۆیاندا بچنەوە. ئەحزاب بە تایبەت قاعیدەی دەستەڵاتداری خوارەوەی«پارتی و یەکێتی» دەبێت واز بێنن لە فرۆشتنەوەی خەباتی خۆیان بە خەڵکی، دان بەوەدا بنێن کە ئەوان بۆ سەردەمێک پێویست بوون و ئەم سەردەمەش کەسانێکی تری پێویستە. ئاخر دواجار بڕیار نییە کوردستان تەنھا ئەوانە بەڕێوەی ببەن یان خێری لێ ببینن کە شۆڕشیان کردووە. دەبێت بە لۆژیک موخاتەبەی ئەو جیلانە بکرێت کە تەمەنیان ھۆکارە کە نەچوونەتە شاخ یان ژێردەستەیی بەعسیان نەدیوە، دەبێت لەگەڵیان بکەونە دیالۆگ، بەرپرسیاریەتی قۆناغی سیاسییان فێر بکەن و مافی شەراکەتی ئەوانیش لە بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتەدا قبووڵ بکەن کۆمەڵگەش لە بری ئەوەی بە چاوی دوژمن لە حیزبەکان بڕوانن، پێویستە وەک وەسیلە و بە چاوی چاودێر لێیان بڕوانن، مەدەنیەتی کۆمەڵگە لەوەدایە موتابیع و سزادەر بێت، ڕقی نالۆژیکی پەیڕەو نەکات، ئەمە چ جۆرە دنیابینییەکە خەڵک لە باکوور دەزانێت لە بەرچی پشتگیری «پەکەکە» ناکات، بەڵام لە باشوور نازانێت لە بەر چی وێنەی«ئۆجئالان»بە محاویلەی کارەباوە ھەڵدەواسێت! ڕقێک لە جیاتی لۆژیک کاردانەوەی لە پشت بێت، ھەر ڕقە نەک چارەسەر. پێویستە تاک لە ڕووی فیکرییەوە خودسازی خۆی بکات تا کەس لە جیاتی ئەو بیر نەکاتەوە و وتار نەدات، تا کەس لە جیاتی ئەو حیزبی جوان و حیزبی ناشیرینی بۆ ھەڵنەبژێرێت، با خۆی بڕیار بدات کێ جاشە و کێ شۆڕشگێڕ، کێ دزە و کێ فریشتەیە، کێ جوانە و کێ ناشیرینە، ئاوا ئیتر مرۆڤی ھوشیار بە عاتیفە نابێتە دوژمنی ھیچ حیزبێک، بەڵکو لە نێوان خراپ و خراپترین، خراپەکە ھەڵدەبژێرێت، بەو ھەڵبژاردنە خراپ ناچاری خۆچاککردن دەکات و خراپترینیش سزا ئەدات.