شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا. دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و ، هێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند. من بە تووندترین شێوە، ئەم هێرشە شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .داوا لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت. ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو ڕۆژێک ، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان2020/12/16
دەنگۆی چۆڵکردنی زیندانی سووسێ لە سلێمانی رەتدەکرێتەوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێ: هەشت هەزار زیندانیی بۆ بەغدا گواستراونەتەوە.سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە ڕاگەیاند، دەنگۆێ چۆڵکردنی زیندانی سووسێ دوورە لە راستی، ئەوەی کراوە ئاڵوگۆڕی زیندانی بووە نەک چۆڵکردن.ئەو سەرچاوەیە وتیشی: 8هەزار زیندانی کە تاوانبارن بە تیرۆر، کوشتن و داعشبوون، بە فڕۆکە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا و زۆربەیان حوکمی سێدارەیان هەیە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی عێراق و روونکردنەوە دەداتە پەرلەمانتاران.لەسەر داوای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمانی عێراق.لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 2020/12/09ـەوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدان و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی یاسای قەرز و پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای 2021ـدا سازداوە.
پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێ" هیچ کارێکی بەدڕەوشتی لە مزگەوتەکەدا نەکراوە" دەقی روونکردنەوەکە رونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوەدوای ئەوەی لەسایتی (ووشەنێت) ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە یەکێک لەمزگەوتەکانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی بۆ کاری بەد ڕەوشتی بەکاردەھێرێ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ ڕاستی و دروستی ھەواڵەکە بکەن.پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی سەرا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو بەووتەی مامۆستای ئاینیی مزگەوتەکە لەمساڵدا ھیچ کارێکی بەدڕەوشتی لەمزگەوتەکە ئەنجامنەدراوە.ھەروەھا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕەتیکردۆتەوە کە ھیچ کارێکی بەدڕەوشتی لەو مزگەوتە ئەنجامدرابێت و بڕیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەشیان لەوبارەیەوە داوە.ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوپاتیدەکاتەوە کە وەک ئەرکی سەرشانیان ئامادەیی تەواویان ھەیە بۆ چاودێریکردن و بەرگرتن لەھەر کارێکی بەدڕەوشتی و نایاسایی لەھەر شوێن و جێگایەکی شاری سلێمانیدا ئەنجامبدرێت. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
تاوانبارێک کە دادگا بە ماددەی 430ی حوکمی داوە، لە زیندانی چەمچەماڵ هەڵدێت و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوەتەوە. سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 10:30 تاوانبارێکی حوکمدراو بە ماددەی 430ی یاسای سزادانی عێراقی، لە زیندانی چەمچەماڵ هەڵاتووە، ئەمڕۆش فەرمانگی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووەتەوە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێ. سەرکەوت ئەحمەد وتی"لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ چۆنییەتی هەڵاتنی و هاوکارەکانی بۆ هەڵاتن پێکهێنراوە".
ئهمڕۆ چوارشەممە 2020/12/16، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 288 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 335 ههزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 384 ھەزار دینارە.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خانەوادەکانیان، بڕیادرا بە داشکاندنی نرخی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان ( کرێی نیوەی ساڵی خوێندن). بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە ئیمزای ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، داشکاندانی کرێی خوێندنی هەموو قوتابیانی قوتابخانە و پەیمانگەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرزی یەکەم (نیوەی ساڵ) کەمدەکرێتەوە.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر سنووری عێراق و سووریا روویدا، لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، لە کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە هەوڵی دەربازبوونی نێو هەرێمی کوردستانیاندا بە رێگەیەکی قاچاخ و ناڕەوا، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بینران و گەڕێنرانەوە.سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی"بەداخەوە ئەو رووداوانەی ئەمڕۆ لە کوردستان ڕوودەدەن لە ئەنجامی ئەو زوڵم و زۆرداریەیە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیەو بەردەوامە. بە داخیشەوە هەندێک بەناو رێکخستنی کوردی بوونەتە دارەدەست و پەناگە بۆ ناحەزان و دوژمنانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بوونەتە بەشێک لەو پیلان و بەرنامەیەی کە دوژمنان و ناحەزان دەیانەوێت تێکدان و هەڵوەشانەوەی هەرێمی کوردستان ببینن، بەڵام ئەمە خەیاڵێکی خاوە بۆ ئەوان و دارودەستەکانیان و هەموو خائینانی هەرێمی کوردستان".سەربەست لەزگین وتیشی"ئەو ڕەوشەی ئەمڕۆ لە کوردستان هەیە، وا بە ئاسانی نەهاتۆتە دی، بەڵکو لە ئەنجامی رووبارێک خوێن و ئەنجامی مێژوویەکی دوورودرێژ و قوربانیدانێکی گەورە بەدەستهاتووە. خەڵکی ئێمەو گەلی کوردستان و گەنج و پیری ئێمە وا بە ئاسانی دەست لەو ناحەزانە بەرنادەن و بەردەوام خەبات دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو پیلان و ئاژاوەگێڕییەک"بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، شەوی ڕابردوو رووداوێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر سنووری عێراق و سووریا روویدا، لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، لە کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە هەوڵی دەربازبوونی نێو هەرێمی کوردستانیاندا بە ڕێگەیەکی قاچاخ و ناڕەوا، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بینران، کە ئەرکی ئەوان ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر ئەو سنوورە بەردەوامە، هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەکانیش ئەوە دەزانن کە ئێمە دەرگەی فەرمیمان بۆ هاتوچۆ و هەماهەنگی بۆ بەیەکەوە گرێدان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان هەیە، بەڵام ئەو چەکدارانە کاتژمێر 1:00 بە شێوەیەکی قاچاخ هەوڵیاندا لە ئاو بپەڕنەوە، کاتێک لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانیەوە دەبیندرێن، دوای ئەوەی دڵنیا دەبنەوە کە ئەمانە خەڵکی سڤیل نین، ئەو خەڵکانە نین کە دەیانەوێت لەو ڕەوشەی لە ڕۆژئاوا هەیە دەرباز ببن و بەرەو هەرێمی کوردستان بێن. بەڵام کە دڵنیا دەبنەوە ئەوانە چەکدارن ڕێگریان لێکراو داواشیان لێکرا بگەڕێنەوە.خەختی لەوەشکردەوە"ئێمە رێگە نادەین هیچ قاچاخچییەک، هیچ چەکدارێک لەبەر چاوی ئێمە و لەژێر سێبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ناڕەواو ناشەرعی بێتە نێو هەرێمی کوردستان، نە پەکەکەو نە غەیری پەکەکە و نە هەر هێزو رێکخستنێک کە لەژێر هەر ناونیشانێک خۆیان دەناسێنن"
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەربژێری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەدات.کاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر کۆدەبێتەوە. کاندیدی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، هێمن سەید مورادە، کە ئێستا بەڕێوەبەری بهڕێوهبهرایهتی چاودێریی بازرگانی هەولێرە و هاوکات بەڕێوەبەری بەوەکالەتی سایلۆی هەولێریشە.
محەممەد حوسێن یەعقوب، بانگخوازێکی سەلەفییە، لەماوەی 7 ساڵدا 22 جار هاوسەرگیریی کردووە. محەممەد حوسێن یەعقوب تەمەنی 64 ساڵە و دوایین هاوسەرگیرییشی لەگەڵ کچێکی تەمەن 20 ساڵان بووە، کەسە نزیکەکانی دەڵێن: ئەو ئالوودەی کچی جوان بووە و چەند مانگ جارێک ژنێک دەگۆڕێت. زۆربەی ژنەکانی محەممەد حوسێن گەنجن، بە جۆرێک تەمەنیان لەنێوان 20-27 ساڵاندان. هەرچەندە ئەو بانگخوازە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەنجان خۆیان لە ئافرەتی سەر زەوی بە دوور بگرن و خۆیان بۆ حووری بەهەشت ئامادە بکەن، بەڵام خۆی پێچەوانەی بانگخوازییەکەی سێ مانگ جارێک ژنێک دەگۆڕێت. سەرچاوەی هەواڵ https://www.elwatannews.com/news/details/5132383?fbclid=IwAR0YI4Wt8hrVG2IG9A7vlR-KmlFA1Wjicn_LJzRUlBIJA1PS4EkFRK35dPw
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی، خوێندن بۆ حوسێن عەلی فەراهەم دەکرێت. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، "بەندە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە کرد و پاشان بەڕێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان" وتیشی: " لە هەموو ڕووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی". حوسێن عەلی، ئەو گەنجەبوو لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی کەلار بە گوللە بریندار کرا.
ئهمڕۆ دووشەممە 2020/12/14، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 281 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 ههزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 375 ھەزار دینارە.