بە کوردی، عرەبی، ئینگلیزیی و تورکی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەمە بەشێکی لێکدانەوەکانە:- - ئێمە عێراق وەک کراسەکەت ڕێکدەخەینەوە. - ئیمە پێکەوە دەتوانین شتەکان ڕێکبخەینەوە. - خۆت ڕێکنەکەیتەوە ئێمە ئەوە دەکەین. - بێجگە لە ئیهانە شتێکی دیکە نیە. - ماستاوی بۆ دەکات. -سوننە ڕێکخراوترە لەشیعە. - بە دڵی خۆم دەستوەردان دەکەم. - زۆر شپرزە و ناڕێکی وەک وڵاتەکەت. - پەیجە ئینگلیزیی و عەرەبیەکانیش نوسیویانە (تردوه يعدل وضع العراق، You want him to adjust the situation of Iraq). لێکدانەوە دروستەکە: ئەوەندەی من زۆر بەوردی لە ڤیدیۆکەم ڕوانی دەتوان شتێکی جیاوازتر بڵێم، ڕوانگەی دەیان کەسم بینی دەربارەی ئەم بابەتە کە سەرجەمیان بەهەڵە دەزانم، لەو پەڕی باوری خۆمەوە دەلێم ئەمە هیچ پەیامێکی سیاسی نیە، تەنیا هاوکارییەکە بۆ ڕێکخستنەوەی یەخەی کراسەکەی کازمی لەلایەن ئەردۆگانەوە، هاوشێوەی ئەو هاوڕێ یان کەسەی لەسەر شەقام چاومان پێی دەکەوێت، لە داخستنی قۆپچەی کراسە کراوەکەمان ئاگادارمان دەکاتەوە، یان ڕیباتە خوارەکەمان بە دەستلێدانێکی نەرم بۆ ڕێک دەکاتەوە، یان مەندیلە خوارەکەمان بۆ ڕاست دەکاتەوە. ئەوەی هەیە ئەوەیە کازمی لە کاردانەوەدا کەمێک شلەژا، لە سەرجەم دیمەنەکانی دواتریشدا، ئەگەر لە ڤیدیۆکان بڕوانین ئەوە درک پێدەکەین، ئەو پاڵەوانە بەهێزە نەبوو کە لەسەر شەقامی عێراقی دەردەکەوێت، لەبەردەم ئەردۆگاندا بەهێز نەبوو. سیاسیە باڵاکان، لەلایەن ڕاوێژکاری تایبەتەوە زۆر بەوردی ئەتەکێتی جلوبەرگیان پێدەگوترێت، ڕێکخستنی (ریبات، دوگمەی چاکەت، یەخە و قۆڵی کراس، گۆرەوی و قایش و کاتژمیر) زۆرکات دەشێت بشێوێن، ئەردۆگان ئاگادارە ناڕێکخراوییەک هەیە لە یەخەی کراسەکەی کازمیدا، بەباشی دەزانێت بۆی ڕێکبخاتەوە، دەشێت ئەم پەیامەی تێدابێت (کەمێک ناڕێکخراوی هاوڕێ، حەزەکەم یارمەتیت بدەم)، کازمیش هەر ئەمە بەوشێوەیە وەردەگریت (دەبوو ڕێکخراوتربومایە). هیچ ڕەوا نیە شپرزەیی عێراق و یەخەی کراسەکەی کازمی پێکەوە گرێبدەین، وەک ئەوە وایە بە کەلانەوە پیاز بخۆین. هاوکار ڕەفیق
یاریدەدەری دەستەڕاستی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو. وتەبێژی جۆ بایدن، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: سیدریک ریچمۆند، گەورە ڕاوێژکاری جۆ بایدن پشکنینی کۆرۆنای کردووە و پۆزەتیڤ دەرچووە. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تووشبوونی ریچمۆند، پشکنین بۆ بایدن کراوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە. رۆژی سێشەممەی رابردوو، بایدن و ریچمۆند لە ویلایەتی ئەتلانتا کۆبوونەتەوە بەڵام شوێنی دانیشتنیان لەیەکدییەوە نزیک نەبووە.
ده‌رهێنه‌ری فلیمی دیكیۆمنتاری موبایلەکەی له نێو فرۆكه دەکەوێتە خوارەوە و دواتر لە زەوی دەیدۆزنەوە. ئارنستۆ گالیۆتۆ، دەرھینەری فیلمی دیکیۆمێنتاری لە وڵاتی بەڕایل لە ئاسمانی وڵاتەکەی لە ناوچەی (ڕیۆدی جانیرۆ) بە فرۆکە دەفڕێ و خەریکی وێنە گرتنە بە موبایلەکەی، بەڵام بەھۆی ھێزی "با"وە موبایلە ئایفۆ ئێس6ـەکەی لە دەست دەکەوێت. دواتر لە ڕێگەی بەرنامەی (find my iPhone)ـەوە توانیان موبایلەکەی بدۆزنەوە و بەبێ ئەوەی لەکار کردن وەستابێت. تەنانەت تەواوی دیمەنەکانی لە ئاسمانەوە بۆ زەوی، تۆمار کرد بوو. https://youtu.be/z8DZfajdAbQ
ئه‌مڕۆ 17ی 12ی 2020 بەئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و فەرماندە باڵاکانی وەزارەت و ژمارەیەک لەراوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان و ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا، رۆژی ئاڵای به‌رز راگرت. له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌شانازییه‌وه، به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ هه‌میشه ئاڵای كوردستان به به‌رزی راده‌گرین، ئاڵا پێناسه‌و ره‌مزی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ئێمه‌ی كوردیش خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌تی خۆمانین، کە بە خوێنی سەدان هەزار رۆڵەی کورد لە کچ و کوڕە قارەمانەکانمان بەدی هاتووە. وتیشی: ئه‌م ئاڵایه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا به به‌رزی ده‌شه‌كێته‌وه، ئاواتی له‌مێژینه‌ی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ربوو، كه به‌تاسه‌ی رۆژێكی ئازادی كوردستانه‌وه بوون. وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد: له‌كاتێكدا و له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌سه‌ر سنگ له‌به‌رده‌م به‌رز راگرتنی ئاڵاكه‌مانداین، هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌دۆخێكی سه‌خت و دژوار تێپه‌ر ده‌بێت. بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه كه به روحێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه پارێزه‌ری خاك و ئاڵاكه‌مان بین، تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ش پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و پشوودرێژی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه. له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: ده‌خوازم رۆژی ئاڵای کوردستان ھەمووان کۆبکاتەوە تاوەکو بە یەکگرتوویی بەرامبەر ھەڕەشە و مەترسییەکانی ئێستا‌و داهاتوو بوەستینەوە و رووبەڕووی قەیرانەکان ببینەوە. بۆیه با ئه‌م یاده بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی به‌یه‌كه‌وه‌بوونمان له جێبه‌جێكردنی دروشمی (هه‌موو شتێك له‌پێناو كوردستان و ئاڵاكه‌ماندا) … له‌سه‌ر گرژی و قه‌یران و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كان وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه، کە تەنها دیالۆگ و گفتوگۆ تاکە چارەسەرە بۆ كێشه‌و گرژییه‌كان، مێژوو سەلماندوویەتی بە ھێز‌و شەڕ ھیچ کێشەیەک چارەسەر ناکرێت، بەڵکو کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و دەبێتە مایەی زیان و نەھامەتیی زیاتر. ئێمە گەلێکی ئاشتیخوازین و دەستی ئاشتی بۆ گەلانی عێراق و ناوچه‌كه درێژ دەکەین، ئامادەین بە ئاشتی و دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام دوور لە زمانی ھێز و خۆسەپاندن". له‌ناوه‌رۆكی ووتاره‌كه‌یدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌و خه‌باتی دوێنی پێشمه‌رگایه‌تی و رزگاریخوازی پارێزراوبێت، ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پڕۆسه‌ی چاكسازیمان له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كان ده‌ستپێكردوه‌و هه‌نگاوی باشیش نراوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، بۆیه شه‌كانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه ده‌بێت له‌ژێریدا سیستمێكی سه‌ربازی یه‌كگرتووی مۆدێرن و سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت دوور له‌ده‌ستوه‌ردانی حیزبی وسیاسیی. ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان و دۆسته‌كانمان دێته دێ و ده‌بێ له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌مووان شانازی به‌زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه بكه‌ین. له‌كۆتایی وتاره‌كه‌ییدا وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: بەم بۆنەیەوە سڵاو و رێزی بێ پایان بۆ پێشمه‌رگه گیانله‌سه‌رده‌سته‌كانمان كه هه‌میشه ئاماده‌و سازن بۆ به‌رگری له‌خاكی كوردستان، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمه‌رگه كه‌م ئه‌ندامبووانی سه‌نگه‌ر ، سڵاوی ئه‌مه‌كداری بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەنێرم ، کە خوێنی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو شه‌كانه‌وه‌ی ئه‌م سیمبوله نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه كه ئاڵای كوردستانه، ئه‌و ئاڵایه‌ی قۆناغ دوای قۆناغ وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی مه‌زن پارێزگاری لێكراوه تا گه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ، كه ده‌بینین له سایه‌ی پیشمه‌رگه و ئاڵای كوردستاندا سه‌نگی دیاری هه‌یه.
دادگای سەربازی لوبنان، بڕیاریدا ٢٢ ساڵ فەزڵ شاکر زیندانی بکات و هەموو مافەکانیشی لێ بسێنێتەوە.دادگای سەربازی لوبنان بەبێ ئامادەبوونی فەزڵ شاکر، هونەرمەندی ناوداری لوبنانی بەڕێوەچوو. لە دۆسیەی یەکەمدا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەویش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆریستان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لۆجیستی.بەڵام لە دۆسیەی دووەمدا، بەهۆی پێدانی 5 ملیۆن لیرە بە گرووپی ئەحمەد ئەسیر-ی چەکداری، ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا .فەزڵ شاکر، یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی لوبنان و نیشتمانی عەرەبی، دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی ناوداردا کردووە، لەوانە ئەلیسا، یارا و شیرین.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ رێککەوتنێکی فەرمییان نەکردووە. زانیاری زیاتر..
نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی، ئێستا سەد دۆلار بەرامبەرە بە 133هەزار دینار
نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی، ئێستا سەد دۆلار بەرامبەرە بە 133هەزار دینار
لە ساڵی 2020دا وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان 1.935 ملیار دۆلاری بۆ چاککردنەوە و دروستکردنی سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ تەرخانکردووە.کوردۆ شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانى و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، لە ساڵی 2020دا وەزارەتی شارەوانی بڕی 1ملیار و 935 ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ خەرجکردووە، کە پرۆژەکان هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.کوردۆ شابان وتی" بەشێكی پڕۆژەكان پەیوەستن بە گرێبەستی جایكای ژاپۆنی كە بە قەرزی درێژخایەن گرێبەستەكە لەگەڵ عێراق كراون و پشكی كوردستان لەو گرێبەستە بەر وەزارەتی شارەوانی كەوتووە". پرۆژەکان و خەرجییەکان بەمجۆرەن -تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووهەمی پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زياتر لە ١٧٦ مليۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسى جايكاى یابانی بەشێوەى قەرزى درێژخايەن.-واژۆكردنی دوو گرێبەستی باشتركردنی پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بە پاڵپشتی قەرزی درێژخایەنی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر(تەیراوە، سێتاقان، منارە، سەیداوە) لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی بازنەی ناوەوەی شەقامی 30 مەتری، دابینكردنی كەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز/3ی شاری هەولێر.-جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ مليار دينار بەڕێژەی 76٪.-پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ مليۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر (٤) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی مليارێك و ٢٠٠ مليۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ مليۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.-جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ٩٠ مليار دینار بە ڕیژەی ٥٩٪. جێبەجێکردنی ٥ پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ مليۆن دینار کە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێ کراوە.-تەرخانکردنی زياتر لە ١١ مليار و ٥٠٠ مليۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.-دابینکردنی زياتر لە١٠ مليار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو و هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.-تەرخانکردنی زياتر لە ١ مليار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.-تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی ٣٠٠ مليۆن دۆلار لەگەڵ دەستنیشانکردنی کۆمپانیای راوێژکار.-پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و راکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی ٩ مليۆن دۆلار.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بانگهێشتێکی فەرمی ئەردۆغان بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوت.ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/12/2020، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، كازمی به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای حكومی، به‌غدای به‌ره‌و توركیا جێهێشتووە. له راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووە" مسته‌فا كازمی به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته توركیا و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی توركیا كۆ ده‌بێته‌وه. ناوه‌ڕۆكی دیدار و گفتوگۆكانیش، زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و توركیایه، له‌گه‌ڵ وتووێژكردن له‌سه‌ر هه‌ندێ دۆسیه و بابه‌تی گرنگی هاوبه‌ش.
نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر بەرمیلێک 51 دۆلاری تێپەڕاند، گەشبینی بە ڤاکسینەکانی دژی کۆرۆنا یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. بەپێی سەرچاوەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 51.04 دۆلار بەرزبووەتەوە.
پەیکەری دایناسۆرێکی بچووک دۆزاریەوە کە قەبارەی هێندەی مریشکێکە و مێژووەکەی بۆ 110ملیۆن ساڵ بەرلەئێسا دەگەڕێتەوە. پەیکەرەکە لە دوورەگەیەکی بەڕازیل دۆزراوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ چاخی گەچین. ئەو دایناسۆرە ناوی "ئۆپێراگارا جۆباتۆس"ە، قەبارەی هێندەی مریشکێکە و شێوەی لە شێوەی تاوسە، سەرچاوەی ژیانیشی خشۆک و مێروو بووە. https://twitter.com/JamaleIjouiher/status/1338305427671576578/photo/1