سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هۆشداری دەداتە میوە فرۆشەکانی سەر جادەی سەرەکی سلێمانی-عەربەت کە لە ماوەی دیاریکراودا شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی. ئەو بەقاڵانە بوونەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و زیادەڕویان کردووەتە سەر شەقامەکە. دەقی ڕاگەیەنراوەکە ئاگادر كردنەوەی فرۆشیارانی شەقامی سلێمانیعەربەتبەشی لابردنی سەرپێچی وزیادەڕۆیی شارەوانی سلێمانی، ئاگادری سەرجەم میوە فرۆشكانی شەقامی عەربەت سلێمانی كرد بەلابردنی ئەوزیادەرەوی یەكانیان كەلەوشەقامە كردویانەوەئاستە نگی ھاتوچۆیان دروسكردوە بۆ شۆفیرانوەپێویستە لەماوەی دیاریكراودا ھەستن بەلابردنی١٦\١\٢٠٢١
ئەو چەکدارانەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی تەقەیان لە سەروپێخانەیەکی هەولێر کرد، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە خوشکێکی و هاوسەرەکەی دەکات و لە ئەنجامدا خوشکەکەی دەکوژێت و زاواکەشی بە سەختی بریندار دەکات.رووداوەکە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی دوێنێ هەینی روویداوە لەکاتێکدا ئەو دوو هاوسەرە چوونەتە سەر گۆڕی دایکی ژنەکە و برای ژنەکە بۆسەی بۆ داناونەتەوە و تەقەی لێکردوون.ئەو ژن و مێردە کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە بیست ساڵ، نزیکەی ساڵ و نیوێکە هاوسەرگیریان کردووە، بەڵام پێشتر ماڵی باوکی کچەکە رازی نەبوون و بە پارە رەزامەند بوون.تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 43 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 2 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 977 تووشبووش چاکبوونەتەوە. ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢٥)١. پشکنین: (٣١٣٤ پشکنینی نوێ) • (٨٨٧) هەولێر• (٣٣٤) سلێمانی• (١٩٠٨) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٥) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین• ٢. تووشبوو: (٤٣ تووشبووی نوێ)• (٦) هەولێر• (٤) سلێمانی• (٣٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین• ٣. چاکبوون: (٩٧٧ چاکبوون)• (٣٨١) هەولێر• (١٨٥) سلێمانی• (٣٣٧) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٣٢) گەرمیان• (٤٢) ڕاپەڕین• ٤. مردن: (٢ مردن)• (٠) هەولێر• (١) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕینیٔاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٩٩٦٣٧٥ (٣٤٥٤٨٣ هەولێر، ٢١٢٠٥١ سلێمانی، ٤٣١٤٦٢ دهۆك، ٧٣٧٩ هەڵەبجە)تووشبوون ١٠٤٩٦٤ (٣٦٥٦٢ هەولێر، ٣٠٢٩٧ سلێمانی، ٣٥٠٠٦ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٨٥٨١٤ (٣٠٧٠٦ هەولێر، ٢٤٥٠٧ سلێمانی، ٢٧٦٤٦ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٥٧١٤ (٤٩٣٩ هەولێر، ٤١١٣ سلێمانی، ٦٦٦١ دهۆك، ١ هەڵەبجە)مردن ٣٤٣٦ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٧ سلێمانی، ٦٩٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
وەزارەتی ناوخۆ گەشتکردنی هاوڵاتیانی بۆ 21 وڵات لە جیھان قەدەغە کرد. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیارانی لە دەروازە سنورییەکانی (حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخ) ئاسایی کردەوە و ڕاشیگەیاند، گەشتکردنی هاوڵاتیان بۆ (21) وڵات قەدەغەیە.
ئهمڕۆ له زۆربهى ناوچه شاخاوییەكان پلەكانی شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان گرتووهتهوه و له سۆرانیش 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەفر باری. ئهمڕۆ ههینى 2021/1/15، بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر ڕاى گهیاند، شەپۆلێکی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سۆران 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەفر باریووە. تیمێك شەو و ڕۆژ کاری ڕامالینی بەفر دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی ڕێگەكانیان تووشی كەڵەكەبوونی بەفر و شەختە نەبن
کۆمەڵێک هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆران ویستیان سەردانی گۆڕی نەوشیروان مستەفا بکەن و لەوێوە پەیامێک ئاراستەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکەیان بکەن، بەڵام ڕێگەی چوونە ژوورەوەیان پێنادرێت و لە دەرەوەی گردەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکەنەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: بەناوی خوای گەورە ومیهرەبان ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی و سەرجەم گۆڕانخوازان ئێمە وەک بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان کە لەسەرەتای دروستبونی ئەم بزوتنەوەیەوە زۆر دڵسۆزانە و خۆنەویستانە بە ڕۆحیەتی قوربانیدان و گیانفیدایی تێکۆشاین وبەڵێنماندا ئەم بزوتنەوەیە بگەیەنینە ئامانجەکانی و پێشمەرگە ئاسا لەپێناویدا جەنگاین و قوربانی زۆرماندا و دانەبڕاین ، لە ناخۆشترین و سەختترین کاتەکاندا ئێمە بوینە قەڵغان بۆ پاراستنی و هیچ کات بیرمان لەبەرژەوەندی خۆمان نەکردۆتەوە و سەلامەتی گیان و ژیانمان هیچ کات لەبەرچاو نەگرتووە وە ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیەک بوین، یار و نەیاریش شاهیدی ئەو ڕاستیەن، ئێمە هەر ئەو هەڵسوڕاوانەین کە ڕەوانشاد بە داینەمۆی بزوتنەوەکە دەیناساندین، هەمیشە ئێمە بزوتنەوەی گۆڕانمان وەک ماڵی دووەمی خۆمان تەماشا کردووە وە گەورەترین و سەخترین ئەرکیش لەسەر شانی ئێمە بووە ، باجی گۆڕان بونیشماندا و پەشیمانیش نین. کە دڵنیاین ئەمە هەڵوێستی سەرجەم گەنجان و هەڵسوڕاوانی ماندووی بزوتنەوەکە بووە. زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ غەمێکی گشتی کۆی کردوینەتەوە، ئەویش بریتییە لەو مەترسیە گەورەیە کە لە دوای کۆچی دوایی سەرکردەی خاکی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا لەسەر بزوتنەوەکە و کۆی پرۆسەی سیاسی دروست بووە، بەهۆی هەڵەی بەشێک لە بڕیار بەدەستانی بزوتنەوەکە و نەیانتوانی ئەو ئەمانەتە گەورەیە بپارێزن کە نیو ملیۆن مرۆڤی ئەم نیشتمانە لە پێناویدا جەنگاو متمانەیان پێ بەخشی . هێدی هێدی ئێمە وەختە گۆڕان نەناسینەوە. لەسەرکردایەتی کردنی دەنگی ناڕازی شەقام و لە پاڵشتیکردنی هەژاران و زوڵم لێکراوانەوە بۆ هاوڕێیەتی ئەو نابەرپرسانەی کە دەیان ساڵە ئێمە بە دز و چەتەو مافیا و بکوژ دەیاناسێنین، ئێستا سەرکردایەتی بزوتنەوەکە بە گشت جۆرێک وازیان لە خەونی گۆڕانکاری هێناوەوە بونەتە پارێزەر و پاشکۆی دەسەڵاتی بنەماڵە. هەر بۆیە ئێمە دەمانەوێ گشت لایەک بە ئاگابهێنین کە لە دوای کۆچی دوایی ڕەوانشاد، بزوتنەوەی گۆڕان کەوتۆتە دەستێکی نا ئەمین وە ئەجێندای یەکێتی و پارتیان جێبەجێکردووە گەورەترین ناپاکییان لە خودی ڕەوانشاد و هەڵسوڕاوان و دەنگدەرانی بزوتنەوەکە کردووە و بونەتە هۆی بێ ئومێدی و بێمتمانەی خەڵک بە گۆڕان و تەنانەت خودی کاک نەوشیروانیش. ئەو بەڕێزانە بە پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتەی ئێستایان سەلماندویانە کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ بیر و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا نەبوون و کاریان بەو پرەنسیپانە نەکردووە کە ئێمە لە پێناویدا تێکۆشاین وماندوبووین وە ئەوان لە هزری گۆڕانکاری بێبەری دەکەین و تەنها خۆیان بەرپرسن لە داڕشتنی سیاسەتی ئەم چوار ساڵەی بزوتنەوەکە. هەربۆیە ئێمە دڵنیایی دەدەینە هەموو هەڵسوڕاوانی دڵسۆز و دەنگدەرانی بزوتنەوەکەمان کە بەردەوام دەبین لە کار و خەباتی خۆمان لەژێر دروشمی (وازناهینین ، وازتان پێدێنین) بۆ گێڕانەوەی بزوتنەوەکە بۆ سەر هەمان ئەو بنەمایانەی کەلەپێناویدا دروستبوو ، ئەویش بریتی بوو لەیەکسانی و داپەروەری و پاراستنی شکۆی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین . کە لە دوای کۆچی کاک نەوشیروان وەک چۆن پرۆسەی سیاسی کەوتۆتە بۆشاییەکی گەورەوە و وە گشت ئەو بنەمایانەی کە باسمان کرد کەوتۆتە قەیرانەوە یاخود هەر نەماوە. هەر بۆ ئەم مەبەستە داواکارین لە بەڕێزان ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتەکان لە پێناوی ئەوەی کە بزوتنەوەکە رووبەڕووی شکستی گەورەتر نەکەنەوە ، خۆیان هەڵبوەشێننەوە و لەبری ئەو بەڕێزانە بزوتنەوەکە ڕادەستی لیژنەیەکی بەڕێوەبردنی کاتی خاوەن متمانە بکرێت و لەئایندەیەکی نزیکدا زەمینەسازی بکرێ بۆ هەڵبژاردن بۆ ڕێکخەری گشتی و خانەو جڤاتەکان و هەڵبژاردنی ناوخۆی .وە هەروەها بە زوویی کاری جدی بکرێت بۆ ئاشتکردنەوەی سەرجەم ئەو هەڵسوڕاوانەی کە بە هۆی سیاسەتی هەڵەی سەرکردایەتی بزوتنەوەکەوە ، وازیانهێناوە یان کارناکەن. ئێمە بەڵێنی بەردەوامی لەسەر هەوڵەکانمان دووپاتدەکەینەوە، تا ئەو کاتەی کە بزوتنەوەی گۆڕان دەچێتەوە سەر ئەو راستەڕێیەی کە لە پێناویدا دامەزرابوو، وە بووبووە تاکە هیوای هاونیشتمانیانی باشوری کوردستان.
لە كۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دوا بخرێت كە بڕیار بوو 2021/6/6 بەڕێوە بچێت
سەرچاوەیەک لە تەندروستی دھۆک بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی کە گوماندەکرا تووشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە بووبێت دەرکەوت کۆرۆنا ئاساییەکەی گرتووە. ئەو کەسە لە بەریتانیاوە گەڕابووەوە بۆ دھۆک، تووشی کۆرۆنا بووبوو، سەرەتا گومانی لێدەکرا تووشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە بووبێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانی دەریانخستووە کە تووشی کۆرۆنا ئاساییەکە بووە. ئەو سەرچاوە وتیشی" تووشبووکە تەندروستی جێگیرە"
ئاڵا تاڵەبانی، بووە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی و لەجێی جوان ئیحسان، دەستبەکاربوو. لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "وێڕای سوپاسکردنی هەڤاڵ دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لە ماوەی رابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکرا".
ھێزە ئەمنیەکانی ئەمریکا کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. دە هەزار سەرباز هێنرانە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە بۆ پاراستنی لە هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو کە لەسەروبەندی سوێندخواردنی جۆ بایدن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ٢٠ مانگدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ دانی ب شکستی خۆیدا نا، بەڵام لایەنگرەکانی بەردەوامن لە ناڕەزایەتی.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتيی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامهوانيدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو. ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە دهیان شەهید و برینداریان داوە و هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات. ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک يهكسهر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و ڕووداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو. وتهبێژێك له سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان 2021/1/13