گشتی

ئەنجامی پشکنینە گوماناوییەکەی دھۆک ئاشکرا کرا

14-01-2021
ئەنجامی پشکنینە گوماناوییەکەی دھۆک ئاشکرا کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەک لە تەندروستی دھۆک بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو کەسەی کە گوماندەکرا تووشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە بووبێت دەرکەوت کۆرۆنا ئاساییەکەی گرتووە.

ئەو کەسە لە بەریتانیاوە گەڕابووەوە بۆ دھۆک، تووشی کۆرۆنا بووبوو، سەرەتا گومانی لێدەکرا تووشی کۆرۆنا گۆڕاوەکە بووبێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکانی دەریانخستووە کە تووشی کۆرۆنا ئاساییەکە بووە.

ئەو سەرچاوە وتیشی" تووشبووکە تەندروستی جێگیرە"