کوردستان

لە هەولێر کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت و زاواکەشی بە سەختی بریندارکرد

16-01-2021
لە هەولێر کەسێک خوشکێکی خۆی کوشت و زاواکەشی بە سەختی بریندارکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە خوشکێکی و هاوسەرەکەی دەکات و لە ئەنجامدا خوشکەکەی دەکوژێت و زاواکەشی بە سەختی بریندار دەکات.
رووداوەکە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی دوێنێ هەینی روویداوە لەکاتێکدا ئەو دوو هاوسەرە چوونەتە سەر گۆڕی دایکی ژنەکە و برای ژنەکە بۆسەی بۆ داناونەتەوە و تەقەی لێکردوون.
ئەو ژن و مێردە کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە بیست ساڵ، نزیکەی ساڵ و نیوێکە هاوسەرگیریان کردووە، بەڵام پێشتر ماڵی باوکی کچەکە رازی نەبوون و بە پارە رەزامەند بوون.
تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.