مهفرهزهكانی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێنج تۆمهتباریان دهستگیركرد كه لهشاخی ئهزمڕو گۆیژه ڕێگرییان لهچهند كهسێك كردبوو. پاش سكاڵای هاوڵاتییهك كه لهشاخی ئهزمڕ لهلایهن سێ تۆمهتبارهوه ڕێگریی لێكراوهو ساڵانهی ئۆتۆمبێلو مۆڵهتی شۆفێری و بڕێك پارهی لێسهندراوه، دهستبهجێ هێزهكانی پۆلیس لێكۆڵینهوهكانیان بۆ دهستگیركردنی تۆمهتبارهكان دهستپێكردو پاش وهرگرتنی بڕیاری بهڕێز دادوهر، لهلایهن مهفرهزهكانی بهشی پۆلیسی فریاكهوتنهوه توانرا دهستگیر بكرێن.لهكاتی دهستگیركردنیاندا دهستیشگیرا بهسهر چهكێكدا لهجۆری كڵاشینكۆفو ئۆتۆمبێلێك لهجۆری (تویتا- ئهڤهلۆن) كه بهتۆمهتبارهكان بووه.ههریهك لهتۆمهتباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) بهبڕیاری بهڕێز دادوهرو بهپێی ماددهی 452 لهیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینهوه لهگهڵیاندا بهردهوامه. لهلایهكی دیكهوهو لهسهر سكاڵای هاوڵاتییهكو پاش وهرگرتنی بڕیاری دادوهر، دو تۆمهتباری دیكه لهلایهن مهفرهزهكانی بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه دهستگیركران كه لهشاخی گۆیژه ڕێگرییان لههاوڵاتییهك كردبوو بڕێك پارهیان لێسهندبوو. لهكاتی دهستگیركردنی تۆمهتبارهكاندا دهستیشگیرا بهسهر ئۆتۆمبێلێكدا لهجۆری (نیسان- سهنی).ههریهك لهتۆمهتباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) بهبڕیاری بهڕێز دادوهرو بهپێی ماددهی 452 لهیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینهوه لهگهڵیاندا بهردهوامه.
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەرانە محەمەدی، شاعیری لاوی خەڵکی بانەیان ڕفاندووە و هەڕەشەی بڕینی زمانیان لێ کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١١ی١ی٢٠٢١ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بانە شاعیر و نووسەری لاوی کورد تەرانە محەمەدی ناسراو بە (تەنیا)یان ڕفاندووە و بردوویانە دەرەوەی شار و وێرای سووکایەتی و بێڕێزیپێکردن، یەکێک لەوان کە بە زمانی فارسی قسەی کردووە هەڕەشەی بڕینی زمانی لە تەرانە کردووە. بەپێی هەمان سەرچاوە کەسێکی نزیکی بنەماڵەی تەرانە محەمەدی کە بەهۆی ئەمنی نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، ڕای گەیاندووە تەنیا به بنەماڵەکەی گوتووە: "ئەوان (هێزە ئەمنییەکان) چوار کەس بوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری MVM بە ڕەنگی سپی و جامڕەشیان پێ بووە و ڕاست لە بەر ماڵەکەمان تەلیسان بەسەرمدا کرد و خستوومیانەتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بردوومیانەتە دەرەوەی شار و دوای بێڕێزی و سووکایەتی و هەڕەشەلێکردن، دیسان تەلیسەکەیان بەسەرمدا کێشایەوە و هێناماییانەوە لە گەڕەکێکی نزیک گەڕەکەکەی خۆمان دامیانبەزاند". ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕای گەیاندووە تەنیا محەمەدی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا چەندین جار بە ڕەقەمی نەناسراو هەڕەشەی لێ کراوە و چەندین جاریش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامیی بانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. ڕفاندنی ئەو کچە شاعیرە دوای ئەوەی بووە کە تەرانە لە لایڤێکی ئینیستاگرامی لەگەڵ شاعیری فارس زمان هیلا سدیقی گوتبووی "شێعرێک بە زمانی هاوبەش (فارسی) دەخوێنم" و لە وەڵامی هیلا سدیقیدا گوتبووی "مەبەستتان لە زمانی هاوبەش چییە؟ ئەو قسەیە بەو مانایەیە کە ئێوە خۆتان بە ئێرانی نازانن، بەڵکوو خۆتان بە خەڵکی کوردستانێکی سەربەخۆ دەزانن" تەرانەش گوتبووی ” بەڵێ ئێوە ڕاست دەکەن من خۆم بە خەڵکی کوردستان دەزانم"، هەروەها بەشداری لە لایڤێکی ئینیستاگرامی هونەرمەندی ناوداری کورد نەجمەدین غوڵامیدا کردووە. تەرانە محەمەدی تەمەن ٢١ ساڵ و لەدایکبووی شاری بانەیە و ئێستا خوێندکارە لە زانکۆی مەهاباد و شارەزایی تەواوی لە سەر زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی هەیە. تەرانە لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە شیعر دەنووسێت و لەنێو توێژی لاودا خاوەن پێگەیە. شیعرەکانی ناوبراو زیاتر لەبارەی مافی نەتەوەیی کورد، مافی ژنان، منداڵان، هەروەها دیاردە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو بەشوودانی زۆرەملێیە.
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/1/18، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، ھەروەھا لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە. بە گوێرەی پێشبینییەكانیش، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.17، بهسهرپهرشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و تەواوی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:- یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێڕای پابەندبوونی بە بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، بڕیاریدا دوو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان. دووەم/ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و چاودێریکردنی فهرمانبهرانیان لەکاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان بهبێ بهستنی (دهمامك) دەچنە ناو فهرمانگهکان. سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازار، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیەری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)، ههرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبهجێنهكات، لێژنەی قائمقامییەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، دهستبهجێ شوێنەکە دادەخەن. پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی. شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان) حەوتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:-(هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک). ههشتهم/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییارانیان پایەندبن بە بەستنی (دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر2021.1.17
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.17، بهسهرپهرشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و تەواوی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:- یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وێڕای پابەندبوونی بە بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، بڕیاریدا دوو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان. دووەم/ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و چاودێریکردنی فهرمانبهرانیان لەکاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان بهبێ بهستنی (دهمامك) دەچنە ناو فهرمانگهکان. سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازار، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیەری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)، ههرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبهجێنهكات، لێژنەی قائمقامییەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، دهستبهجێ شوێنەکە دادەخەن. پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی. شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان) حەوتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:-(هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک). ههشتهم/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییارانیان پایەندبن بە بەستنی (دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر2021.1.17
نرخیدۆلار بەرزبووەوە و ئێستا 100$ دۆلار ئەمریکی بەرانبەر بە 144500 دیناری عێراقییە.
نوسینی:حسن محمود حمە کریمشیعە دواى داعش خەریکى چاندنى پرۆژەیەکى لوغمڕێژى خەتەرناکى ترن لە ناوچەکەدا ، بە تەمان ناوچە کوردى و سونە عەرەبەکان جارێتر بگلێنن لە شەڕو ئاژاوەوە ، ئێران بە چاوپۆشى ئەمریکا سەرى مارەکەیەو بەردەوام بیر لە فراوانخوازى و مەزهەبگەرایى و فەرزکردنى هەژمون و هەیمەنەى خۆى دەکاتەوە ، ئەم دۆخە نالەبارە هەلێکى گونجاوە بۆ ئێران بۆ جێبەجێکردنى پرۆژە خەتەرناکەکەى کە لە کۆنەوە نهێنیەو باسى دەکەن و ڕێى پێنەدراوە ، بەتەمایە بە بیانوى (ڕێگاى کەنیزەکان )(طریق السبایا) زەویەکى زۆرى عەرەبى سونەو کوردستانى گەورەو سوریاو لوبنان داگیر بکات کە 1400 ساڵ پێش لە ساڵى 61کۆچى لەکاتى شەهیدکردنى ئیمام حوسەین لە شەرى تۆپ ڕویداوە ، یەزید داواى لە عوبەیدوڵاى کوڕى زیاد والى کوفە کرد سەرى ئیمام حوسەین و ئەو دیلانە کە ژمارەیان 25 یان 27 یان 17 کەس بوون بنێردرێن بۆ دیمەشق تا بیانبینێ ، ئێستە هەوڵێک هەیە بۆ دیاریکردنى ئەو ڕێگایەو دروستکردنى چەندین مەزارگەى شیعە لەو ناوچانەدا ، نەخشەکە وایە کە ئەگەر ڕێگەکە دیاریکرا ، کاروانى ملیۆنى شیعە لە ئەفغانستان و تورکەمەنستانەوە بێنە ئێران ، لە مەشهەدو قوم کۆببنەوە ، لە دەروازەکانى سەرپێڵ و خانەقین و شەهاب و مونزیریەو پەروێزخانەوە بێنە دیوى عێراق ، لەگەڵ شیعەکانى باشورى عێراق هەموو لە کەربەلا یەکبگرن ، پاشان بە کاروانێکى گەورەى ملیۆنى بە پیادەو سەیارە بچنە نەجەف و بەغدادو سامەراو دیالەو تکریت و موسڵ و نەینەوا ، جارێتر هەموو لە ئاسکى کەڵەک (بەلەد) کۆببنەوە ، پاشان بچنە تەلعەفەرو شەنگال ، سنورى تورکیا دەبڕن و بە شارى نێێبیندا دەچنە خوارەوە ، سنورى سوریا دەبڕن و بەشارەکانى سەریکانى و گرێسپى و ڕەقەو حەڵەب و حەماو حومێ دەچنە خاکى لوبنان ، لە بەعلەبەکەوە دێنەوە خاکى سوریاو دەگەنە دیمەشق ، ئەم پڕۆژەیە ئێران سەرپەرشتى دەکات ، گروژمى دوو ملیار دۆلارى بۆ ئامادەکراوە ، دەبێ پرۆژەکە بە بیست مانگ تەواو ببێ ، بۆ ئەوە تیمێک پێکهێنراوەو ڕەزامەندیان وەرگرتووە ، (متەوەلى شەرعى شیعی) لەو پرۆژەیە ئاگادارکراوەتەوە ، تیمەکە لە مەزارگەى ئیمام حوسەین لە کەربەلاوە چونەتە ئاسکى موسڵ و شەنگال و تەلعەفەرو نەینەوا ، تیمەکە بە یارمەتى دیوانى وەقفى شیعەو عەتەبەى موقەدەسەى کەربەلا لەگەڵ زانایانى ئاسەوارو جیولۆجى و پسپۆڕانى مێژوو و جوگرافێى زانکۆى موسڵ ئێستە دیراسەى مەیدانى دەکەن ، پێشکەوتوترین ئامێرى کنەو پشکنین و تەنانەت کەشفى جیۆلۆجى راداریان پێیە ، نیازیان وایە پشکنین بۆ هەموو بستێکى ئەو زەویانە بکەن کە کاروانەکەى پیادا ڕۆیشتووە ، بەدواى تەرسى حوشترو شتێکى کەوتووى ئەو کاروانەدا دەگەڕین کە 1400 سال پێشتر لەوناوە گوزەری کردوە ، باشە دەبێ چى بدۆزنەوەو چیان لێ کەوتبێ تا ئێستە مابێ و بیسەلمێنن هى ئەوانە ، کە دواى ئەوان هەزاران کاروان بەو ڕێیەدا گوزەریکردوە ، ئەو هەوڵانە ژیرانە نیە مەگەر بەزۆر بیسەلمێنن .ئەو ڕێگەیە کامەیە کە ئەو کاروانەى پێدا ڕۆشتووە ؟ئەو کاتە لە عێراقەوە بۆ دیمەشق سێ ڕێگە هەبوو: ا. ڕێگەى بیابان : ڕێى نێوان کوفەو شامەو 900 کم بوو. ب. ڕێگەى سوڵتانی : 1800 کیلۆمەترەو لە کوفەوە بە لێوارى دیجلەدا سەردەکەوى بۆ باکورى عێراق و موسڵ. ج. ڕێگەى فورات : بە لێوارى عێراقدا بەرەو ڕۆژئاوا دەڕوات بۆ سوریەو 1100 کیلۆمەترە.سەرچاوەکان وردەکارى ئەو کاروانەیان لا نیە ، بەڵام مەرجەعى شیعە دەیانەوێ بێسەرچاوە لە خۆوە بڵێن بە ڕێگەى سوڵتانیدا کاروانەکە ڕۆیشتوە کە 1800 کیلۆمەترە ، ئەو ڕایە لەگەڵ هەموو ڕایەکان ناکۆکن ، بەڵکو هەموو نیشانەکان بۆ ئەوەیە کە لە ڕێگەى بیابانەوە دیلەکانیان بردوە لەبەر ئەم هۆیانە : 1. یەزید داواى کردوە بە زویى بیانگەیەننە لام ، کەواتە دەبێ لە ڕێگە کورتەکەوە چوبن کە 900 کیلۆمەتر بوەو ئاویان هەڵگرتوە. 2. هەموو سەرچاوەکان تەنانەت سەرچاوەى شیعەش وەک یەعقوبى و دینەوەرى و تەبەرى و مەسعودى و ئیبن ئەسیرو ئیبن کەسیرو زۆرى تر دەڵێن بە 15 ڕۆژ گەیشتن ، کەواتە ڕێگەى بیابانە. 3. هەر بەو ڕێگەیەدا چوون کە خەلیفە داواى لە خالید کرد بە زویی لە عێراقەوە بگاتە دیمەشق ، خالید کورتترین ڕێگەى هەڵبژارد کە بیابانەو بە دە ڕۆژ فریاى شەڕەکانى دیمەشق کەوت ، 4. ڕێگەى بیابان ڕێگەى بازرگانى و سەربازى ئەو کاتە بوو. 5. ئاشوریەکانیش هەزار ساڵ پێش ئیسلام هەر لەوێوە هاتوچۆیان کردوە. 6. ڕێگەى بیابان ڕێگەى بەرید بووە بۆ دیمەشق کە بەرید دەبێ زوو بگات. 7. کتێبە جوگرافێ و وڵاتناسەکان باسى ڕێگەى کورتى بیابان دەکەن لە کوفەوە بۆ دیمەشق. 8. کاروانەکە ڕاستەوخۆ لە کوفەوە چووە بۆ حیرەو قوتقوخانەو بوقعەو ئوبووعات و مەنزل و لە ڕۆژهەڵاتەوە چونەتە دیمەشق. 9. وشتر ڕۆژى 60کم دەبڕێ ، کەواتە 15 ڕۆژەکە ڕاستە لە بیابانەوە چوون ، ئەگەر لە ڕێگەى سوڵتانیە 1800کم بێت دەبێ وشتر ڕۆژى 120کم ببڕآ کە ئەوەش نەگونجاوە. 10. ناکرێ ڕێگەى بیابان کە 900 کیلۆمەترە بکەنە ڕێگەى سوڵتانیە کە 1800 کیلۆمەترە کە دوو هێندە دەکات ، ئەوە دژ بە عەقڵ و ئایین و مێژوو جوگرافێیە.تیمەکەى مەرجەعیەت ئێستە خەریکن لە کەربەلاوە تا شەنگال و بەعلەبەک لە سنورى سوریاو لوبنان بە درێژى 1800 کیلۆمەتر پشکنین دەکەن ، دەبێ بە 20 مانگ تەواو ببێ ، بەقسەى خۆیان بەوە گەیشتون کە ڕێگەکە ڕێى سوڵتانیەیەو 1800 کیلۆمەترە ، ئەمانە بە هەوڵێکى زانستى مێژوویى دادەنێن ، بەڵام ئەوە لە بنەڕەتدا دیوى سیاسى و مەزهەبى هەیە ، بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى ناوچەکەو سەپاندنى هێزى حەشدە بە درێژایى ئەو ڕێگەیە تا دیمەشق ، ئەوە هەوڵێکى شیعەکانە بۆ بەستنەوەى مەشهەدو قوم بە کەربەلاو دیمەشقەوە ، وەک هەوڵى جولەکە لە دوجەیل کە بەدواى هەیکەلى سولەیماندا دەگەڕێن کە سێهەزار ساڵە ون بووە ، شیعەکان بەتەمان دواى دۆزینەوەو دیاریکردنى ڕێگەکە ، بە درێژایى ئەم ڕێگەیە کە بەناوجەرگەى سونەو کوردا دەڕوات سەدان مەزارگەو حوسەینیە بکەنەوە ، سەدان سەربازگەو بارەگاى چەکدارى حەشدى شەعبى و میلیشیاى شیعە دابمەزرێنن بە پاساوى پارێزگارى ڕێگەو زیارەتکاران و شوێنە پیرۆزەکان ، ئەو ڕێگەیەش میوانخانەو چێشتخانەو چاخانەو ئاوفرۆشتنى زۆرى دەوێت ، بە نیازن بەشێکى ئەو ئەرکە وەک کاسبى و بازرگانى بسپێرن بە کوردو بەشێکى بە سونەى ناوچەکە ، هانیانبدەن و تەماعیان بخەنەبەر بۆ خزمەتکارى زیارەتکاران بێئەوەى بەخۆیان و بە خەتەرەکە بزانن ، بەنیازن ئەوەى دژایەتى ئەو ڕێگاو مەزارگەو پرۆژەیە بکات تۆمەتیان بۆ هەڵبەستن و سزاى توندیان بدەن ، کورد ساویلکەو سادەیەو ناوچەى نەینەواو موسڵاویش بە ترسنۆک و پولەکی ناسراون ، ئاسان کاریان لەسەر دەکرێ ، بۆ خۆپارێزى هەموو شت قبوڵدەکەن ، ئەوسا مەرجەعیەت هەزاران بازرگان و ماڵە شیعە دێنن ، زەوى و خانوو دوکان و بازاڕیان بۆ دەکڕن ، بە درێژایى ئەو ڕێیانە دایاندەمەزرێنن ، ئەوسا مەسیرەى ملیۆنى شەوانە ڕۆژى ڕێکدەخەن و ئەو هەرێمە سونە عەرەبى کوردیە پڕ دەکەن لە شیعارو عەزادارى و سینە زەنى و زنجیرکارى و لەخۆدان ، ئەو ڕێگەوبان و شارە سونیانە پڕ دەکەن لە وێنەى ئیمامەکان و شەهیدەکان و شیعارى یاحسین و یا فاتیمەت الزەهراو یاابوالفەزل العباس و یا مهدى و بەردە مۆرەو شەجەرەى بە درۆ دروستکراو ، ئەمریکا ڕیگە بەشیعە دەدات و چاوپۆشى دەکات ئەو پڕۆژە جێبەجێبکەن ، بەو پڕۆژە دوژمنکارانەیە جارێتر ڕقى گەنجانى خوێن گەرمى سونە توندو تۆڵەسێن دەکەن ، هانیاندەدەن بکەونە خۆسازدان و دروستکردنى گروهى ئیرهابی توندتر لە داعش لەژێر چاودێرى موخابەراتى ئەمریکاو ناوچەکە ، چەندین کەناڵى تایبەت بەناوى سەبایاو ڕاس الحسین دەکەنەوەو خەڵک هان و گەرمدەکەن ، وڵاتى چین گەورەترین ڕێگاى بازرگانى جیهانى بەناوى ڕێگاى حەریر دروستدەکات ، منافەسەى ئەمریکاى پێدەکات و ئابورى خۆى پێبەهێز دەکات ، مەرجەعیەتى ڕەشیدی عەتەبەى حوسەینیش دەگەڕێن بە ڕێگاى سەبایا و دواى شتە بێمانا فیتنە ئامێزە خیلافیەکانى مێژوو ، ئێران دەیەوێ لەو ڕێگایانەوە شیعەى داماو تەعبیئە بکات ، پارەو سامانیان کۆکاتەوەو درێژە بە شەڕى مەزهەبى بدات لەو وڵاتە کاولانەى کە هەر خۆى وێرانى کردون ، ئێران دەیەوێ بیانوو بدۆزێتەوە هەتا بەزەبرى هێز ئەو ناوچانە بکاتە شیعەو هیلالى شیعى کە نیازە تا 2050 تەواوى بکات پێشبخات بۆ 2030 ، شیعە دەڵێن دۆزینەوەى ئەم ڕێگایە کارێکى مێژووییە ، بەڵام نەخشەیەکى جەهەنەمیە ، بۆ جارى دووەم کاولکردنەوەى ناوچە سونیەکان و دزینى نەوت و سامان و بەهێزکردنى ئابورى ئێرانە ، ئەمە نەخشەیەکى دڕندانەی موشتەرەکى ئێران ئیسرائیلە بۆ دروستکردنى ئیمپراتۆریەتى فارسى سەفەوى و ئیسرائیلى کوبرا ، ئەم ڕێگایە ناوچەیەکى ستراتیژیە لە نێوان تورکیاو عیراق و سوریاو ئیرانداو پڕە لە نەوت و غازو دەیانەوێ سەیتەرەى بکەنە سەر ، نەخشەیەکى ئایدۆلۆجی داگیرکاری سیاسیە بۆ گۆڕینى دیموگرافی ناوچەکە ، وادەکات سونەش بگەڕێن بەدواى ڕێگاى فتوحات و پاکردنەوەى خاکى عێراق و کوردستان لە ستەم و زۆردارى فارسى ساسانى ، دەیانەوى سونەش یادى سەعدى کوڕى ئەبى وەقاس بکەنەوە کە لە شەڕى قادسیەدا مەدائینى گرت و ڕۆستەمى کوشت و یەزگوردى پاشایانى ڕاونا بۆ پشتى ئەسفەهان و خۆراسان ، کامیان لە پێشترە ؟ ڕێگەى فتوحات کە هەزاران کتێب و سەرچاوەى دایک بە وردى باسى دەکات و ناوچەکەیان ڕوناککردەوە بە نورى ئیمان و پاکردنەوەى لە تاریکى و زۆردارى و ئاگرپەرستى ، من دەبینم لە دواییدا حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوپۆشى و کارئاسانیان بۆ دەکەن ، یەکێ لە شتە پڕوپوچەکانى ترى شیعە ئەوە بوو لەم ڕۆژانەدا لە کەربەلا مەقامى جوبریل کرایەوە ، گوایە جوبرەئیل دابەزیوەو لەگەڵ ئیمام عەلى و دواتر لەگەڵ ئیمام حسەین وتووێژى کردووە ..لە پارێزگاى موسڵ کۆمەڵێک مەشهەدو قەبرى بنەماڵەى ئیمام حسەین هەیە ، ئەوانە چۆن ناونراون و دروستکراون کە ئەوان هەرگیز نەچونەتە ئەو ناوچەیە ، بۆ نمونە لە ئاسکى موسڵ مەشهەدو جێنزرگەیەک هەیە بەناوى عومەرى کوڕى ئیمام حوسەین ئیمام عەلى ، گۆڕى جەعفەر محمد بن عەلى لەوێیە ، مەزارێک لە شەنگال بۆ زەینەب الکبرى دروستکراوە بێئەوەى زەینەب موسڵى دیبێ و لەوێ مردبێ ، گۆڕى زەینەب لە مەدینەیە ، لە نێوان زەینەب الکبرى خوشکى گەورەى حوسەین و زەینەب الصغرى کچى حوسەین تێکەڵیەک دروست بووە ، زەینەب لە دیمەشق لە یەزید توڕە دەبێ دەڵێ بۆ حوسەینت کوشت و وات پێکردین ؟ کەواتە لە شەنگال نەمردوە ، دوایى بنەماڵەى حوسەین و حەزرەتى زەینەب و فاتیمەى کچى حوسەین لە دیمەشقەوە بەڕیکرانەوە بۆ مەدینە ، هەموو سەرچاوە مێژوییەکان وادەڵێن ، کەواتە قەبرەکەى شەنگال هەڵبەسراوە ، لە داقوق مەزارى سەیدە زەینوالعابدین هەیە کە ئەو شوێنەى نەدیوە ، لە شەنگال مرج العزرا هەیە ، مەزارگەی عەبدولڕەحمانى کوڕى زەینولعابدین و خەڵوەتگەیەک و مەقبەرەى ڕەئس الحسین لە موسڵ هەیە ، ئەمانە بۆ لەوێن ؟ ئەوانە هەموو بەدرەدین لوئلوئى شیعە دروستیکردن دژى سونە ، ئەو دەوڵەتى ئەتابەکى لە موسڵ ڕوخاندو خۆى چووە جێگەیان ، بەدرەدین لوئلوئى ئەرمەنى ئەتابەکى کۆیلەى سوڵتان نورەدین ئەرسەلان حاکمى موسڵ بوو ، ئیبن کەسیر دەڵێ خۆى و سوپاکەى شیعەى ڕافیزى بوون ، هەموو ساڵێک قەندیلێکى ئاڵتونى هەزار دینارى بەدیارى دەنارد بۆ سەر گۆڕى ئیمام عەلى ، ئیمامى زەهەبى دەڵێ هەموو ساڵێک ئاهەنگى شەعانینى دەگێراو زۆرترین مەسرەفى بۆ دەکردو پڕ بوو لە شەراب و ڕەقس و سەما ، لە ئاهەنگى گاورەکان بەشدارى دەکردو لە وتارەکەیدا دەیوت عیسا کوڕى خوایە ، ئیبن کەسیر دەڵێ ڕۆڵى گەورەى هەبوو لە ڕوخانى خەلافەتى عەباسیدا ، بەدرەدین چوو بۆ لاى هۆلاکۆ تا ڕازى بکات هێرش بکاتە سەر بەغدادو خەلافەتى عەباسى بڕوخێنێ ، دواتر ئەو هانیدا خەلیفە بکوژێ ، ئیسماعیلى کوڕى وەک فەرماندە بۆ هاوکارى هۆلاکۆ نارد ، ئیمامى زەهەبى دەڵێ : کە سوپاى تەتار چووە بەغداد ساڵى 656ک 1258 ز ، بەدر خۆى هاتە بەغدادو دەستخۆشى لە هۆلاکۆ کردو دیارى زۆرى بۆ هێنا ، لە ناویاندا پارچە گوارەیەکى ئاڵتونى گرانبەها بوو خۆى کردیە گوێى هۆلاکۆ ، هۆلاکۆش لەسەر موسڵ داینایەوە ، پەیوەندیان خۆش بوو ، داواى کچى هۆلاکۆى کرد بۆ ئیسماعیلى کوڕى ، پاش ماوەیەک نێوانیان تێکچوو ، سوپاى تەتار موسڵى گرت و تاڵانى کرد ، بەدرەدین پەنجا ساڵ حوکمێکى پڕ لە ستەم و زۆردارى لە موسڵ کرد ، هەوڵى بە شیعەکردنى خەڵکى موسڵیدا ، چەند مەزارێکى شیعەى لە بەعشیقەو تلکیف و شەنگار دروستکرد ، زانایەکى زۆرى سونەى کوشت ، قوتابخانەو مزگەوتەکانیانى کردە مەزارى شیعە ، مەزارو مەقاماتى شیعە لە موسڵ خیلافى زۆرى لەسەرە ، شیعە هیچ مەزارگەیەکیان لە موسڵ نیە بنەڕەتى مێژوویى هەبێ ، بەدر قەبرى عەدى کوڕى موسافیرى ئەمەوى و مەزارگەى لالشى کاولکرد ، وتى ئەم یەزیدیانە ئەتباعى یەزید کوڕى موعاویەن ، زۆربەى یەزیدیەکان و شێخەکانى کوشتن ، تۆڵەى حوسەینى لە سونەو یەزیدى کردەوە ، ئەو مەزارگانە لە ناوچەى موسڵ ئەو دروستى کردن .وشەى سەبایا بۆ ئەو دیلانە دروست نیە ، بە مەبەست وا دەوترێ ، ئەوانە دیل بوون نەک کەنیزەک ، سەرچاوە شیعەکانیش وەک مەسعودى و یەعقوبى باسى کوژرانى حوسەینیان کردوەو وتویانە هیچ هاشمیەک و قوڕەیشیەک بەسەبى نەبراوە ، بحار الانوار کتێبى گەورەى شیعە کە 110 مجەڵەدەو پڕە لە گومان و شێواندن لەو باسەدا دەڵێ ئەوان سەبى نەبوون و بە کەنیزەک نەبراون ، تەنانەت زەینەب لە بارەگاى یەزید دەڵێ ئێمە هاودینین ، هاودین نابێتە سەبایا .
بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ماوەی 20 رۆژ دادەخرێت.شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی رابردوودا باڵەخانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا، ئێستا باڵەخانەكە بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان نۆژەن دەكرێتەوە و تا ماوەی نزیكەی 20 رۆژیش دادەخرێت، بەڵام ئەو بەشانەی كە پێویستن، لە بەشی ئامێرەكان كاروبارەكان رایی دەكەن. ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ڕێوڕەسمێكدا لە مێنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قۆناغێكی تری گرێبەستی پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە بە گوژمەی شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار لە سێكتەری ئاوی خواردنەوە، بۆ هەردوو پارێزگەی هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا.
وهك ههنگاوێك بۆ سوود وهرگرتن لهبهرههمهێنانی كارهبا لهوزهی خۆر كۆمپانیایهكی كهرتی تایبهت وێستگهیهكی بهرههمهێنانی كارهبای 200 كیلۆواتی لهوزهی خۆر بۆ كارگهیهكی سهر بهكۆمپانیاكهی دادهمهزرێنێت. كۆمپانیای ئاڵا لهناوچهی بازیان وێستگهیهكی كارهبای وزهی خۆر بۆ كارگهی ئاوی سلێمانی دادهمهزرێنێت كه لهقۆناغی یهكهمدا توانای بهرههمهێنانی 200 كیلۆوات كارهبای ههیه كه نزیكهی 10% بۆ 15%ی كارهبای پێویستی كارگهكه دابین دهكات. سالار حسام الدین، بهرێوهبهری گشتی كارهبای سلێمانی سهردانی كارگهكهی كرد و دهستخۆشی لهو ههنگاوهی خاوهن كارگهكه كرد، كه ههوڵدهدات بهشێك لهپێداویستی كارهبای كارگهكهی لهوزهی خۆر دابین بكات، كه وزهیهكی خاوێن و دۆستی ژینگهیهو هیواشی خواست كه سهرجهم كارگهو شوێنه بازرگانیهكان بتوانن سوود لهوزهی خۆر وهربگرن و بهشێك لهپێداویستی خۆیان لهكارهبا دابین بكهن، كه جگه لهوهی یارمهتیدهر دهبێت بۆ چارهسهركردنی كێشهی كارهباو ههنگاوێكیش دهبێت بۆ كهمكردنهوهی پیس بوونی ژینگه.روونیشیكردهوه ژینگهی كوردستان و پێكهاتهكهی بۆ بهرههمهێنانی وزهی كارهبا بهخۆر زۆر گونجاوهو دهكرێت زۆر بهئاسانی لهرۆژدا سوود لهوزهی خۆر وهربگرین بۆ بهرههمهێنانی وزهی كارهبا.هاوكات ئهندازیار رێبوار عومهر مامۆستای زانكۆ پسپۆری لهبواری وزه نوێبووهكان رایگهیاند ئهم ههنگاوهی كۆمپانیای ئاڵا جێگهی دڵخۆشیهو هیوادارین ئهمه ببێته ههنگاوێكی باش و كهسانی تریش چاو لهم پرۆژهیه بكهن و ههوڵبدهن بهشێك لهپێداویستییهكانی خۆیان لهوزهی خۆر دابین بكهن، كه ههم لهرووی ئابووریهوه سوودی ههیهو ههمیش لهرووی پاك راگرتنی ژینگهوه. راگهیاندنیبهرێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو 24ی مانگ، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. ڕۆژی یەک شەممە 2021/1/24، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە، بە لێبڕینی 21% بۆ موچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیرەوکراو.
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی لهگهڵ كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان کۆبووەوە و دواتر سەردانی گوڵەخانەش دەکات. شاندی پارتی پێکهاتوە لە زەعیم عەلی، کاکەمین نەجار، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و عەلی حوسێن و پشتیوان سادق ئەندامانی سەرکردایەتی.ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سیاسی کۆمەڵ کۆبوونەوە و دوای نیوەڕۆش سەردانی گوندی گوڵەخانە دەکەن و لەگەڵ سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکرات کۆدەبنەوە.
چەند ڕاگەیاندنێکی جیهانی باس لەوە دەکەن کە دروستکەری ڤایرۆسی کۆڤید19، زانایەکی ئەمریکییە و ڤایرۆسەکەی بە وڵاتی چین فرۆشتووە.بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە ڕاگەیاندنە جیهانیەکاندا بڵاوبۆتەوە، چارلز لیبر، گەورە زانای بواری کیمیا و پڕۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەلایەن هێزەکانی FBI ئەمەریکییەوە دەسگیردەکرێت، لە زۆرێک لە ماڵپەڕەکاندا وا باسکراوە بەتۆمەتی دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و فرۆشتنی بە تاقیگەیەکی وهانی چین دەسگیر کراوە .بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمیەکانی ئەمەریکا هەڵوێستیان لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.چارلز لیبر، یەکێکە لە زانا گەورە و دیارەکانی ئەمریکا و خاوەنی زیاتر لە 400توێژینەوەی زانستییە لە بواری کیمیادا.