Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
27-01-2021

شۆفێرێکی ئێرانی بە 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، شۆفێرێکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بە 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە.بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە ناوی ( ا.ر.م)ە و 16کیلۆ کریستاڵ و 10 کیلۆ تلیاکی لەناو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەیدا شاردووەتەوە و ویستوویەتی داخیلی هەرێمی بکات.

هەواڵ
27-01-2021

وەزیری سامانە سروشتییەکان دەچێتە پەرلەمانی کوردستان

بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی پاڵاوتنی نەوت لەناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستییە ناوخۆییەكان، رۆژی 2021/1/26، لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی بەشێوەی ئۆنڵاین كۆبووەوە.لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی راپۆرتی دیلۆیت كراو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ راِو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە خسته‌ڕوو و بڕیاردرا بەڕاپۆرتێك تەواوی تێبینی و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان و ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكرێت بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵامەكانی لیژنەكە.لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، لیژنە بڕیاریدا میوانداریی وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا.

هەواڵ
27-01-2021

یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دەستگیرکرا

یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.دوێنێ سێشەممە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر 15 دووکان و مارکێت بڕدرا و بایی چەندین ملیۆن دینار دزیان لێکردن و لە کامێراکانی چاودێریدا دەرکەوتووە کە دوو کەس دزییەکە دەکەن.

هەواڵ
27-01-2021

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021ی فەرمانبەران. بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی ئەنجوومەنی داوەری، خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دابەش دەکرێت. هەروەها مووچەی دەستەی ژینگە، دەزگای مین، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

هەواڵ
27-01-2021

بومەلەرزەیەک باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ دهۆك ڕووى داوه‌.ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، كاتژمێر 7 و 50 خوله‌كى به‌یانیی ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3.2 پله‌ به‌ پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له‌ دووریی حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌ دهۆك، ڕووى داوه‌.كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی 21 كیلۆمه‌تر بووه‌، هیچ زیانێكیشى نه‌بووه‌.هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ناوەندی بومەلەرزەکە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لەوێ گوڕەکەی 4.9 بووە.

هەواڵ
26-01-2021

لە هەولێر 15 دووکان و مارکێت دەبڕدرێت

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر 15 دووکان و مارکێت دەبڕدرێت و بایی دەیان هەزار دۆلار دزیان لێدەکەن.بە گوێرەی زانیاریەکانی باڵکێش، دزیەکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر کراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە.تائێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە نەداوە.

هەواڵ
26-01-2021

دوو کارگەی چەو و لم داخران

لە سنووری قەزای کەلار دوو کارگەی چەو و لم سزادران و داخران.ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمانی قایمقامی قەزای کەلار، کارگەی چەولمی (دلێر) لە بەرلوت بەھۆی سەرپێچیەوە داخرا، لەلایەکی ترەوە دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە کارگەی چەولمی (تازەدێ) بەسەرکرایەوە، دەرکەوت سەرپێچی ئەنجامداوە و زیانی گەیاندوە بە دوو دۆنمزەوی و بوەتە ھۆی بڕینی ژمارەیەکی زۆر دار و دارستانی سروشتی سەر روباری سیروان، بۆیە بە بڕی چوار ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار غەرامە کرا، لەگەڵ ئەوەشدا، مامەڵەی تازەکردنەوەی مۆڵەتی کارگەکە راگیرا.

هەواڵ
26-01-2021

وێنە.. لە سووریا پردێکی ئاسنین هەڵوەشێنرایەوە و دزرا

چەند کەسێک کە حکومەتی سوریا بە "تیرۆریست" ناوی بردوون، پردی گەورەی ئاسنینی بداما-یان لە نزیک ئیدلب هەڵوەشاندەوە و دزی، کە رێگەیەکی سەرەکی شەمەندەفەرە.وەزارەتی گواستنەوەی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ" پردەکە لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆرستیانەی تورکیا پاڵپشتییان دەکات، هەڵوەشێنراوەتەوە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو شارۆچکەی بداما و زەعینیە".پردەکە درێژیی 245 مەتر و بەرزیشی 18 مەترە، لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی سوریادا هاتووە" دزەکان ئاسنەکانیان بردووەتە ناو کارگەکانی خۆیان و بەکاریان بردوون".

هەواڵ
26-01-2021

سەرکردەیەکی دیاری عێراقی دەڵێ" سەرۆک بارزانی رەمزی شۆڕشێکی نیشتمانیی م...

ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021، میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (توویتەر نووسیوتەی "بۆچی هەندێک رق و کینەیان بەرامبەر کورد و کوردستان هەڵگرتووە؟ ئەوانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە، هەرچی دەڵێن با بیڵێن، ”کاک مەسعود بارزانی“ کەسێکی دانا، ئازا، پابەند بە دین و ئەخلاقە بەرزەکەیەتی و بەرزترە لە کەسانی بێ نرخ.میسال ئالوسی ئاماژەی بە پەندێکی عەرەبی کردووە و نووسیویەتی، ”کاروان دەڕوا و عەجەم بە گومڕایی دەمێنێتەوە“.

هەواڵ
26-01-2021

كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر كرا

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویوتا لاندکروزر) لە شاری زێڕین، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ك.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.

هەواڵ
26-01-2021

ئەوەی لەبارەی ئۆتۆمبیلە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا نەتزانیوە!

ئۆتۆمبیلی جۆری"کادیلاک 1"کە بە"وحش"ناسراوە، تایبەتە بە سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو،گرانبەھاترین ئۆتۆمبیلی جیھانە کە کۆمپانیای"جەنەڕال مۆتۆرز"دروستی دەکات..ئەم ئۆتۆمبیلە خاسڵەتی ئێجگار جیاوازی ھەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە: ئۆتۆمبیلەکە کوشنەکانی فراوان و گەورەن و ھەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی تێدایەو، سەرۆک دەتوانێ بەئاسانی پەیوەندی بەھەموو جیھان بکات و بە کۆشکی سپی بچووک ناوزەد دەکرێ!-چوار پاسەوانی تایبەت چاودێری توندی ئۆتۆمبیلەکە دەکەن و ڕێگە نادەن ناوەوەی ئۆتۆتۆمبیلەکە وێنەی بگیرێت جونکە ئامێری ھەستیارو تایبەتمەندی تێدایە!کێشی ھەشت تەنە.ئەستوری دەرگاکانی 20 سانتیمەترەو تەنھا لەدەرەوە دەکرێنەوە.دەرگاکانی ھێندەی دەرگای فڕۆکەی بۆینگ 757 قورسە.بەئامێری ئەمنی رووپۆشکراوە کە چەندەھا جۆر چەکی تێدایەو لەکاتی ھێرشکردن بەڕووی ھێرشبەران دەکرێنەوە.ئۆکسجینی تێدا دانراوە لەئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.ئۆتۆمبیلەکە ھاوشێوەی تانک و زرێپۆشەو لەڕووی سەربازییەوە گرنگی تایبەتی پێدراوە.چەندین کیسەی خوێنی تێدایە بۆ سەرۆکی ئەمریکا.سیستمی ئاگرکوژێنەوەی تێدایەو ئەگەر لەدواوەش تەقەی لێ بکرێ گڕ ناگرێ.شوفێری ئۆتۆمبیلەکە دەبێ لەتیمی پاسەوانی تایبەت بێ و لەلایەن کۆمپانیای ناوبراو مەشقی تەواوی پێدەکرێ.بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای کادیلاک دروستکردنی ئۆتۆمبیلەکە جگە بۆ سەرۆکەکان دروستکردنی بۆ کەسی دیکە قەدەغەیەو ڕێگەی پێنادرێ!نرخی ئۆتۆمبیلەکە بریتییە لە یەک ملیۆن و پێنجسەد ھەزار دۆلار!………………..ئەم ئۆتۆمبیلە دووجار تووشی شکست ھات یەکەمجار لەساڵی 2011 کە لەکۆشکی سپی بۆ گەیاندنی ئۆباما بۆ «دبلن»لەکارکردن وەستا ئەویش بەھۆی قورسی کێشەکەی، جاری دووەم ساڵی 2013 لەکاتی گەشتەکەی ئۆباما بۆ ئیسڕائیل جارێکی دیکە لەکارکەوت ئەویش بەھۆی تێکردنی بەنزین بەھەڵە!بەڵام لەکاتی گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکایەتی لەلایەن دۆناڵد ترامپ لە 20-1-2017 گۆڕانکاری تەواو لە ئۆتۆمبیلەکە کرا بەزیادکردنی مواسەفاتی دیکە بەجیاواز لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشووتر.وەرگێڕانی: سوھەیب جەمیل

هەواڵ
26-01-2021

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیی‌ کەشناسی‌ و بومەلەرزەزانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ڕایگەیاند: لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبێت و پاشان لەهەندێک سەنتەری ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە لوتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانیش بەفردەبارێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنوری هەولێرو دهۆک دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکە دەبارێت و رۆژی هەینی نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەباران، بەڵام سنووری باشووری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی کراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.

1 2 ... 889 890 891 ... 1149 1150