کوردستان

كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر كرا

26-01-2021
كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر كرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویوتا لاندکروزر) لە شاری زێڕین، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ك.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.