مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندەکەی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.مەسرور بارزانی لە تویتەر نووسیویەتی" دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا بودجەیەکی شایستە بە پێی خواستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرمانبەران زامن بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش شاندەکەمان بۆ گفتوگۆی زیاتر هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا ".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندەکەی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.مەسرور بارزانی لە تویتەر نووسیویەتی" دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا بودجەیەکی شایستە بە پێی خواستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و فەرمانبەران زامن بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش شاندەکەمان بۆ گفتوگۆی زیاتر هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەغدا ".
کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021/1/20، لەناو بازاڕی کۆیە دەستڕێژی گوللە لە سەرتاشخانەیەک دەکرێت. دەرباز صابیر، نوێنەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە ڕایگەیاند، 17 گوللە بە سەرتاشخانەکەوە نراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، تائێستاش تەقەکەرەکە نەدۆزراوەتەوە و دەستگیر نەکراوە. وتیشی: “ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: هەر شۆفێرێك ڕێكلام بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە هەڵبواسێت دەبێ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ وەربگرێت، ئەگەر نا سزا دەدرێ.فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: هەر شۆفێرێك ڕێكلام بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە هەڵواسێ دەبێت رازەمەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ وەربگرێت و ساڵانە ڕەزامەندییەکە لە بەرامبەر بڕێک پارە نوێ بکاتەوە، ئەویش وەکو رسومات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی . سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت و هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن . بۆ ئەم مەبەستەش ، هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ کردووە بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت . سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بابەتی مووچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و نابێت مووچە بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێمدا بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و ڕێکخستنەوەی باجەکان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ . گوتیشی هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی. ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر. لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە .
بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کاریگەرىیەکانی ئەو شەپۆڵەى ڕووى لە هەرێم کردووە بۆ بەردەوامى دەبێت و پێشبینى باران بارین لە سنوورى پارێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت. بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20، ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، بارانبارین مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. لە سەنتەری شاری سلێمانیش ئەگەر بارانبارین لە ئارادایە. سبەینێ پێنجشەممەش 2021/1/21، ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت، دواتر دەبێتە پەڵە هەور.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە. ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو(پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی، كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێ بەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە(چیمەنتۆ، شیش، پلیت…هتد) نییە.3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە.4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە.5-هەموو داتاكان بڕی(شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە.6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە.7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە.هاوپێچ: تێكڕای وردەكارییەكانی پرۆژەكە و رەزامەندییەكانیان
بۆ بەڕێز مەزڵوم عەبدی بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 19/1/2021 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز خلووسى ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا و شاندێکى یاوەرى کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان جێگرانى سەرۆک، وەزیرى پێشمەرگە، سوپاسالارى هەرێمى کوردستان و بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان، ئامادەى بوون، باس لە سەردان و دیدارەکانى بەڕێز وەزیرى بەرگریى تورکیا لە بەغدا و هەولێر کرا و هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکە و گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا بۆ پارستنى سەقامگیریى ناوچەکە کردەوە. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی وێڕاى سوپاسکردنى تورکیا بۆ هاوکارییەکانى لە شەڕى دژى داعشدا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، دووپاتى کردەوە کە ناکرێت خاکى عێراق و هەرێمى کوردستان وەک پێگەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە تورکیا و وڵاتانى دراوسێ بەکار بهێنرێت و هیواى خواست لەمبارەیەوە عێراق ئەرکى خۆى جێبەجێ بکات، هەروەها شاندى میوانى دڵنیا کردەوە کە هەرێمى کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە دەبێت. پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکاندا، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و شەڕی داعش، بوارەکانى هاریکارى و هەماهەنگیى نێوان هەردوولا، دۆخى ناوچەکە بەگشتى، ڕێککەوتنى شەنگال و گرنگیى جێبەجێکردنى، گرنگیى پاراستنى سنوورەکان و ئاسایشیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا، چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی خەزووری خۆی راگەیاند.بەپێی راگەیاندراوێکی ئاسایشی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو ١٨ی١ی٢٠٢١، لە کێشەی نێوان زاوا و خەزوورێک لەگەڕەکی سیمی خاتووناوەی شاری هەولێر (سەرباز عەبدوڵا سەعدوڵا) تەمەن ١٩٩٣ دانیشتووی ٥ی حەسارۆک تەقەی لە ماڵی خەزووری خۆی دەکات بە ناوی (فەرهاد زاهیر بایز)".ئاماژە بەوەش دراوە، کە ناوبراو لەکاتی تەقەکردن ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەکارهێناوە و ئێستاس لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
دوای (18) مانگ لە کێشمەکێشمی هەڵبژادرن (جۆ بایدن) توانی سەربکەوێت بەسەر گەورە بازرگانی ئەمەریکی (دۆناڵد ترهمپ) و ببێتە سەرۆکی ژمارە (46)ی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.بڕیارە سبەی چوارشەممە رێکكەوتی (2021/1/20) وەک ئەرکێکی دەستووری و نەریتێکی لەمێژینەی ئەمەریکا (جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراو) سوێندی دهستووری بخوات و دەستبەکار بێت، ئەم رێوڕەسمە کە لە (دنیادا بێ وێنەیە) پێی دەگوترێت (Inauguration day)، ئەمە رێورەسمی ژمارە (58)مینی سوێند خواردنی سەرۆکی ئەمهریکایە و لە بەشی رۆژئاوای (کاپیتۆڵ) یان کۆنگرێسی ئەمەریکادا بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی ماددەی دووی دەستووری ئەمهریکا هەموو چوار ساڵ جارێک لەم رۆژەدا دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات دەکرێت، بەڵام رێوڕەسمی ئەمجارە لە بارودۆخێکی ناهەمواری (سیاسی و ئابووری و تەندروستی و کۆمەڵاتی)دا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و دابەشبوونی شەقامی ئەمهریکی و ناڕەزایی لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە (6ی یەنایەر) لەلایەن لایەنگرانی ترهمپ، ئەم فاکتەرانەی سەرەوە وای لە بەرپرسانی ئاسایشی واشنتن و (FBI) کردووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمهریکادا رێوشوێنێکی توندی ئاسایش بگرنەبەر، بەشێوەیەک (21) هەزار سەربازی گاردی نیشتیمانی لە حەرەمی کۆنگرێس بڵاوەی پێکراوە، بە جۆرێک (کۆنگرێس)ی ئەمهریکا وەک سەربازگەیەکی گەورەی لێهاتووە، ئەمەش لە ترسی روودانی کاری نەخوازراو لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکەدا، بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکی دیاریکراو لە کارەکتەرە سیاسییەکان بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕواندەکرێت هەرسێ سەرۆکی پێشوتری ئەمهریکا (ئۆباما و کلنتن و بۆشی کوڕ) لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی هەرسێ دەسەڵاتەکەی ئەمەریکا (یاسادانان، دادوەری، جێبەجێکردن) بەشداری بکەن، لە میانەی ئەم رێوڕەسمەدا بڕیارە (جۆ بایدن) بە گوێرەی بڕگەی (8)ی ماددەی (2) دەستووری ئەمهریکا سوێندی دەستبەکاربوونی بخوات بەم شێوەیەی خوارەوە:"سوێند دەخۆم کە بەوپەڕی دڵسۆزیمەوە ئەرکی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بگرمە ئەستۆ وە بەوپەڕی توانامەوە هەڵ بدەم بۆ پاراستن و جێبەجێ کردنی دەستوری ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا".لە دوای ئەم سوێندەوە (جۆ بایدن) وەک (46) سەرۆکی ئەمهریکا بە شێوەیەکی یاسایی دەسبەکار دەبێت و بۆ چوار ساڵ دەبێتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.بە هۆی ناڕەزایی لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن (دۆناڵد ترهمپ) بڕیاریداوە بەشداری نەکات لە مەراسیمەکەدا، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لە (24) کاتژمێری داهاتوودا (ترهمپ) دەسەڵاتی لێخۆشبوون بە کاربهێنێت و بڕیاری لێخۆشبوون بۆ (100) کەسایەتی دەربکات، ئەگەری زۆریش هەیە بڕیاری لێخۆشبوونەکە (خۆی و ئهندامانی خێزانەکە)ی بگرێتەوە تاکو دوور بێت لە سەرئێشەی لێکۆڵینەوەی یاسایی لە دوای نەمانی لە کۆشکی سپی.لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی (جۆ بایدن)دا چاوەڕواندەکرێت (12) بڕیار واژوو بکات، بە جۆرێک زۆربەی بڕیارەکان تایبەت دەبن بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشووی (دۆناڵد ترهمپ) لە ناویاندا:1- دابینکردنی نزیکەی دوو تریلیۆن دۆلار بۆ قەرەبووی خەڵکی بێکار و زیانلێکەوتووانی پەتای کۆرۆنا.2- بڕیاری بەستنی ماسک (بە شێوەیەکی ئیجباری) لە هەموو دام و دەزگاکانی ئەمهریکا چونکە تاکو ئێستا زیاتر لە (400) هەزار هاووڵاتی ئەمهریکی بە کۆڕۆنا گیانیان لەدەست داوە.3- گەڕانەوەی ئەمهریکا بۆ ناو رێکكەوتنامەی کەشوهەوای پاریس.4- هەڵگرتنی قەدەغەی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی شەش وڵاتی زۆرینه موسڵمان.ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن بەشێکی بەرچاو لە سیاسەتەکانی (بایدن) جیاواز بن لە سیاسەتەکانی (ترهمپ) بۆیە پێموایە بە هاتنی (بایدن) سەردەمێکی نوێ لە ئەمهریکا دەست پێدەکات، بە جۆرێک (بایدن) لەگەڵ خۆیدا گۆڕانکاری گەورە بۆ (جیهان و رۆژهەلاتی ناوەڕاست) دەهێنێت، ئومێد دەکەین سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیش خۆی ئامادە بکات بۆ ئەو گۆڕانکاریە گەورانە، تاکو بتوانێت سود لە دەرفەتەکان وەربگرێت و رووبەڕووی هەڕەشەکانیش بێتەوە.
کە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، ھەوڵی سوتاندنی زیندانەكە درا، بەڵام پۆلیس كۆنتڕۆڵی کرد و رێگەی لە رووداوەکە گرت.ڕائید سلێمان عەزیز، بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند، گۆڕینی سیستمی پێدانی مۆبایل بەزیندانیەكانیانمان گۆڕیوە، بەشێك لە زیندانییەكان ئەمەیان پێ ناخۆش بووە، بەشێكی تری زیندانیەكان ئەمەیان بەھەل زانیوە، ھەوڵیانداوە چەند بەتانیەكی ناو ھۆڵی ژوورەكەیان بسوتێنن، ھەرزوو پۆلیسی زیندان چوونەتە ژورەوە و توانیویانە كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكە بكەن.ڕائید سلێمان عەزیز وتیشی، بیانووی ئەو ھەوڵەی زیندانییەكان بۆ ئەوەبووە كە داوادەكەن دادگایی بكرێن، چونكە پێیان واییە ماوەیەكی زۆرە لەزیندانن و دادگاییكردن و یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان دواكەوتووە.بەڕێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان ڕوونیشی كردەوە، تەنھا لەیەك ھۆڵی زیندانەكە ئەم ھەوڵە دراوە لەلایەن چەند ئاژاوەگێڕێكەوە، بەلام ڕێگەنەدراوە بەتانی و كەلوپەلەكان بسوتێنرێن و ئەو زیندانیانەش لەلایەن دادوەرەوە كەیسی تریان بۆ كراوەتەوە.