کوردستان

یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دەستگیرکرا

27-01-2021
یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، یەکێک لە دزەکانی گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
دوێنێ سێشەممە لە گەڕەکێکی شاری هەولێر 15 دووکان و مارکێت بڕدرا و بایی چەندین ملیۆن دینار دزیان لێکردن و لە کامێراکانی چاودێریدا دەرکەوتووە کە دوو کەس دزییەکە دەکەن.