عەمید یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەبو سادق، والی کوردستانی داعش کوژراوە.
جێگری خەلیفە و والی داعش لە عێراق کوژرا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕایگەیاند، ئەبو یاسر ئەلعیساوی، جێگری خەلیفە و والی داعش لە عێراق کوژرا. وتیشی: لە چالاکییەکی ھەواڵگریدا ئەبو یاسر ئەلعیساویمان کوشتووە.
بەڵام هی ژنێک کە مێردی مردبێت 130 ڕۆژە؟وەڵام:ڕۆبەرت گلیهام پسپۆڕ لە زانستی بۆماوەزانی لە زانکۆی ئالبێرت ئاینشتاین موسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند کاتێک ئەو ڕاستیە زانستیەی بۆ ڕوونبوویەوە کە دەقاو دەقە لەگەڵ ئیعجازی عیلمیی لەقورئاندا کە باسی دیاریکردنی عیددەی ژنی تەڵاقدراو دەکات کە 3 مانگە کە ئەمەش زانایانی سەرسامکرد کاتێک لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد کە شتێک هەیە لەپێکهاتەی تۆوی پیاودا لەشلەی پیاودا 62 پڕۆتین هەیە کە ئەم پڕۆتینانە لەپیاوێکەوە بۆ یەکێکیتر جیاوازن هەروەکو چۆن پەنجەمۆری هەر مرۆڤێک لەیەکێکیتر جیاوازە. واتە هەر پیاوێک پاسۆردێکی تایبەتی هەیە.وە لاشەی ئافرەتیش وەکو کۆمپیوتەر وایە و پاسۆردی ئەو پیاوە خەزن دەکات کە دەچێتە لای. جا هەرکاتێک ئەو ئافرەتە دوای تەڵاق ڕاستەخۆ چووە لای پیاوێکی تر ئەوا وەکو ئەوە وایە کە ئەو کۆمپیوتەرە توشی ڤایرۆس بووبێت و ئەگەری تووشبوونی بە چەندین نەخۆشی هەیە.وە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە یەکەم حەیزی دوای تەڵاق 32% بۆ 35% ﻭە حەیزی دووەم 67% بۆ 72% لە شوێنەواری پیاو لەلاشەی ئافرەتەکە لادەبات وە حەیزی سێهەم 99. 9% لەو شوێنەوارە لا دەبات و ئەو کاتەش ڕەحمی ئافرەتەکە پاک دەبێتەوە و ئامادەی هاوسەرگیری دەبێت لەگەڵ پیاوێکی تردا بەبێ ئەوەی ئازاری پێبگات و تووشی نەخۆشی ببێت.بۆیە ئەو ئافرەتانەی لەشفرۆشی و زینا دەکەن توشی نەخۆشی زۆر پیسی وەکو ئایدز و ئەوانی تر دەبن بەهۆی تێکەڵبوونی تۆوی زیاتر لە پیاوێک لە ڕەحمیاندا و کاریگەری شوێنەوارەکانی هەریەکەیان!بەڵام ئەو ژنەی کە مێردی دەمرێت ئەوا پێویستی بەکاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی کە شوێنەواری ئاوی پیاوەکەی نەمێنێت چونکە دڵتەنگبوونی بۆ پیاوەکەی وا دەکات کە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆیە خوای گەورە بۆ ئەویان عیدەی 4 مانگ و 10 ڕۆژی داناوە.وە ئەم ڕاستیە وای لەم زانایە کرد کە لێکۆڵینەوەیەک بکات لەسەر ژنانی موسوڵمان تا بۆی دەرکەوێت کە هەر ژنێک تەنها شوێنەواری ئاوی پیاوەکەی خۆی لەسەرە!وە لەهەمان کاتدا لێکۆڵینەوەیەکی تری کرد لەسەر ژنانێکی تری نا موسوڵمان وە بۆی دەرکەوت کە ئەوان شوێنەواری ئاوی دو تا سێ پیاویان لە سەرە!وە ئەوەی کە زۆر داچڵەکێنەر بو بۆ ئەو زانایە ئەوەبوو کە کاتێک ئەو شیکاریەی بۆ ژنەکەی خۆی کرد بۆی دەرکەوت کە شوێنەواری 3 پیاوی لەسەرە ئەمەش واتای ئەوەیە کە ژنەکەی خیانەتی لێکردوە!تا کار گەیشتە ئەوەی کە بۆی دەرکەوت کە لە 3 مناڵەکەی تەنها یەکیان هی خۆیەتی!وە لەسەر ئەو بنچینەیە بۆی دەرکەوت کە تاکە دین کە زەمانەتی سەلامەتی و پاکیەتی ئافرەت و تۆکمەیی کۆمەڵگا دەکات دینی ئیسلامە.وە ئافرەتی موسوڵمان پاکترین ئافرەتە لەسەر ڕوی زەوی! پارێزەر لانە ئامانج
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبوونەوە.سەرۆکوەزیران دەڵێ" لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوون، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات. ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.
بزوتنەوەی گۆڕان لە لوتکەی ئۆپۆزسیۆن بوو، نەوشیروان مستەفاش هێشتا لە ژیاندا مابوو، پەرلەمانتارانیان لە بەغدا کێشەیان لەگەڵ گۆڕان هەبوو، تەنانەت سەنگەریان لە حیزبەکەیان گرتبوو.هەمیشە بیانووی سیاسیان بۆ کێشەکانیان لەگەڵ گۆڕان دەخستەڕوو بۆ ئەوەی خەڵک کێشە سەرەکیەکە نەبینێت، بەڵام ئەوکات و ئێستاش کێشەی هەرە گەورەی ئەو پەرلەمانتارانە ئەو موچەو ئیمتیازاتە بوو کە وەریاندەگرت و ئامادەنەبوون بەشی حیزبەکەیان بدەن، هەرچەندە پێشتر بەڵێننامەیان واژۆکردبوو کە سەدا سی موچەو ئیمتازاتیان بدەنە گۆڕان.ئاخر ئیمتازاتی پەرلەمانی عێراق زۆر گەورەیە بۆیە کێشەکەشی گەورەترە، مەشعان جبوری پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: پەرلەمانتار ٤٥ ملیۆن دینار واتە ٣٧ هەزار دۆلار وەک موچە وەردەگرێت.پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ بە شانازیەوە دەڵێت لە ماوەی پەرلەمانتارییەکەی ملیۆنێک دۆلاری داوەتە حیزبەکەی، دیارە بەشی خۆشی بێگومان ملیۆنێک زیاتر بوە. بۆیە ئەوەی ڕوونە پەرلەمانتاری عێراق بزنسێکی گەورەیەو ئەگەر تۆزێک زیرەک و بێ پرەنسیپیش بیت وەک وشیار دەتوانیت سەفەقاتی گەورەو ملیۆنی لەگەڵ شیعەکان بە گەندەڵی بەدەست بێنیت."زۆڵێتی" ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان لە بەغدا ئەوەیە هەمیشە مەوقیفی سیاسیان بە حیزبەکەیان فرۆشتۆتەوەو بە ملیۆنێری بۆی دەرچوونە. بەرپرسانی گۆڕانیش لە گردەکە لە بەر بەرژەوەندی خۆیان ئامادەنین ڕاستی ئەوە بخەنەڕوو کە شەڕی ئەو جەماعەتەیان لەسەر پارەو ئیمتیازاتە نەک شتێکی دیکە. شەوقی کانەبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا. ئاماژە بەوەشکراوە کە باڵیۆزی یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.
بە مەبەستی ڕێگری کردن لە گێچەڵی سێکسی، 60 فێرگەی وەرزشی لە سلێمانی ھەڵدەوەشێندرێنەوە. شاکر سمۆ، بهڕێوهبهری گشتی وهرزش ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێگری کردن لە گێچەڵە سێکسییەکان، 60 فێرگەی وەرزشی لە پارێزگای سلێمانی ھەڵدەوەشێندرێنەوە. وتیشی: تەنیا چوار فێرگە لە سلێمانی مۆڵەتی فەڕمیان هەیە.
ئهمڕۆ پێمجشەممە 2021/1/28، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه، دراوهكان له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان، بهمشێوهیه مامهڵهیان پێوه دهكرێت. 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینارە. 100 پاوەند بە 199 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 176 هەزار و 250 دینارە. 100 هەزار تمەنی ئێرانی 6 هەزار و 500 دینارە. 100 لیرەی تورکی بە 19هەزار و 500 دینارە.
وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021ی فەرمانبەران. بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ، مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، خانەنشینی پێشمەرگە، وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون، رۆشنبیری و لاوان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان ماوەیەكە لە هەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەكرێت. لێرەدا ڕاستییەك هەیە ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیاردەیەكە كە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییە و، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنە و، لایەنێكیش بە تەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت. ڕیشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەموو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە. كاتی خۆی لە شەڕی داعشدا ئێمە سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكامان كرد كە یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەشمان كرد كە بە جۆرێك بەشداربوونە لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو. هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا. مسعود بارزانی 27ـی كانوونی دووەمی 2021
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ھەردوو کوژراوەکان بران و بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لەلایەن بنەماڵەی دووەمەوە کوژراون. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی عەینکاوەی ھەولێر ڕوویداوە و تائێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون.
کەناڵی پەیام فیلمی تەوەکول لە پەیجەکەی دەسڕێتەوە و بەڕێوبەری تۆی میدیایی کۆمەڵیش دەڵێت: "سڕینەوەی فیلمی تەوەکول لە سۆشیاڵ میدیای پەیام، پەیوەستە بەستراتیژی کارکردنی خۆمانەوە و بێڕێزی ناکەین بە پرسە ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان". دوای بڵاوبوونەوەی کورتە فیلمێکی ئێرانی بە ناوی تەوەکول، چەندین ماڵپەڕ و پەیج کورتە فیلمەکەیان بڵاو کردەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. پەیجی فەڕمی کەناڵی پەیامی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، کە ڤیدیۆکەیان لە پەیجەکەیان بڵاو کردبوویەوە، دەیسڕنەوە و فاروق عهلی، بهڕێوهبهری تۆڕمی میدیایی كۆمهڵیش ڕایگهیاند، “سڕینەوەی بابەتەکە لە سۆشیاڵ میدیای پەیام، پەیوەستە بەستراتیژو پڕەنسیپی کارکردنی خۆمانەوە، کەیٔێمە میدیایەکی بێمۆڕاڵ نین و لەپێناو زیادکردنی لایک ڕێگە بەبێڕێزی بدەین، ئێمە ڕەخنە دەگرین، بەڵام بێڕێزی ناکەین بەتایبەت لە بابەتێکدا پەیوەست بێ بەپرسی ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەییەوە”.