قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێتپاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ بەرواری 2021/2/9 بەرێز وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت. بە مەرجێك كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.
ئەبو فەدک، سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە کەرکوک.حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، سەردانەکە پەیوەندی بە بابەتی ئەمنیەوە هەیە.
لهچوارچێوهی ههڵمهته چڕو بهردهوامهكانی هێزهكانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی شارهزوور، بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان بهههوڵ و ماندووبوون و شهونوخونی سهرجهم هێزهكانمان ، توانرا له بهرواری (7/2/2021) تۆمهتبارێك دهستگیر بكرێت كه له ڕۆژانی پێشووتردا لهسهر دیواربهندی شههیدانی خێڵی حهمه لهگوندهكه چهند دروشمێكی گرووپی تیرۆرستی (انێار لاسلام) ی لهناوچووی نوسیبوو. دوای كۆكردنهوهی زانیاری وورد و كۆكردنهوهی بهڵگهی تهواو ، دواجار گهشتین بهتۆمهتبارهكه به ناوی (س . م . ق) ، و بهفهرمانی دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایشی شارهزوورو بهپێی ماددهی (3 ی تیرۆر ) دهستگیرا . بهپێی راگهیهنراوی ئاسایشی شارهزوور، له لێكۆلینهوهدا تۆمهتبارهكه دانی به تاوانهكهیدا ناوه و وهك خۆشی دهڵیت، له ژێر كاریگهری ههندێك ووتاری توندڕهویدا فكرهی توندڕهوی وهرگرتوه و پێیوایه ئهوجۆره پهیكهر و وێنانه دژی ئیسلامن و شركن " . له ئێستادا تۆمهتبارهكه دۆسییهكهی ڕهوانهی دادگا كراوهو لێكۆڵینهوهی زیاتریش بهردهوامه .
پۆلیسی پارێزگای میسان پیاوێکیان بە تۆمەتی کوشتنی سێ منداڵی خۆی دەستگیرکرد. بە گوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە ئالودەی مادەی هۆشبەربووە و شەوی رابردوو هەر سێ منداڵەکەی خۆی هەڵواسیوە تاوەکو خنکاون. پیاوەکە لە قەزای قەڵای ساڵح-ی سەر بە پارێزگای میسان دادەنیشێت و کاتژمێرێک دوای تاوانەکە دەستگیرکراوە و دانی بەوەداناوە کە لەژێر کاریگەریی مادەی هۆشبەر و بەهۆی کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەو کارەی کردووە.
جەند ساڵێکە دەیان و بگرە سەدان کچ لە ژێر ناوی مودڵ و بزنس، لە ئێران، تورکیا و سووریاوە دێنە باشوور، خۆ دیارە پەیداکردنی پارە و کۆکردنەوەی سامانەکەیان بە چ ڕێگەیەکە ( حەمکۆ بە روونی باسیکرد )، بەڵام دیوێکی دیکەی زۆر مەترسیدار ھەیە کە ھەموو کەس پەی پێنابات. ئەویش ئەوەیە کە ئەو کچانە بە دڵنیاییەوە زۆربەیان پەرەسێلکەن (پەرەستوو). مێژووی پەڕەسێلکەکان ماڵپەری 'هیرالد ریپۆرت' مێژووی بەکارهێنانی 'پەڕەسێلکەکان' لە کاری هەواڵگری و سیخووڕیی ئێراندا، بۆ بەر لە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 دەگێڕێتەوە. ماڵپەرەکە لە بابەتێکدا بەناونیشانی "دروستکردنی پەڕەسێلکەکان، لە نێوان فێڵ و مەرگەساتدا'، بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەسەرەتاکانی بەکارهێنان و پێناسی ئەوان دەکات. لەپێناسی پەڕەسێلکەکاندا، ماڵپەرەکە دەڵێ، ئەوان "ئافرەتانی جوانی سەرنجڕاکێشن، دەزگا ئاسایشییەکان بۆ سیخوڕیکردن بەسەر کەسایەتییە دیارەکانەوە بەکاریاندەهێنن، بۆ لەداونانیان. دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەکان لە سەردەمانی زووەوە، ئافرەتان و پارە وەک دوو چەکی بنچینەیی کارەکانی خۆیان بەکاردەهێنن". بەپێی راپۆرتەکە بەر لە شۆڕشی ئیسلامی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئێران (ساواک) ئەو چەکەی لە دژی زۆر لە بەرهەڵستکارەکانی بەکارهێناوە، بەتایبەت پیاوانی ئاینی دیار، کە بەهۆیەوە ناچاریکردوون بە وازهێنان لە بەرهەڵستیکردنی خۆیان. سەرنجدەدرێت لە دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە، ئەو چەکە بەردەوامبوو لە کارپێکردن". ماڵپەڕەکە زیاتر باس لە رەوتە مێژووییەکەی بەکارهێنانی پەڕەسێلکەکان دەکات: "لە قۆناخی چاکسازییەکان و سەرۆکایەتی خاتەمیدا، پەڕەسێلکەکان بەشێوەیەکی فراوان بەکارهێنران، بە ئامانجی مینڕێژکردنی کەسایەتییە سەرەکییەکانی باڵی دژبەر، دیارترین ئەو کەسایەتییانە، عەتائوڵڵا موهاجیرانی و محەممەد عەلی ئەبتەحی بوون". ماڵپەرەکە ئاماژەی بەدەستلەکارکێشانەوەی لە ناکاوی چەندین کەسایەتی دیار و وەزیری ئێرانی کردووە، کە سکانداڵیان لەرێگەی 'پەڕەسێلکەکان'ەوە لێ ئاشکرابووە، لەوانەش محەممەد عەلی نەجەفی، سەرۆکی شارەوانیی تاران، کە دۆسێیەکەی گەیشتە بەردەم رای گشتی ئێران، دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میترا ئستاد ئاشکرابوو، بەرلەوەی بەفەرمی مارەی بکات. بۆیە ھاتنی بە لێشاوی ئەم ژمارە زۆرەی کچان و رەواج پێدانیان، کوردستان لە رووی ئابووری و سیاسیشەوە کاولتر دەکات، چونکە بە تەجرووبە سەلمێنراوە، خاڵی لاوازی مەسئول و کوڕە مەسئول، کچە.دەبێ حکومەت و لایەنە ئەمنیەکان خەمێکی خۆیان و داھاتووی ئەم وڵاتە بخۆن تا لە دەست نەچووە. سیروان عەباس
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی( یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە چاکسازی هێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵکی شایستەیە. دووپاتیشی کردەوە کە چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕیی و دارایی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی . لە کۆبووەنەوەکەدا عەبدولحەکیم خسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو . پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندی، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازات و خانەنشینی و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و نەهێشتنی ڕووتین لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا .دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەک ڕاسپاردە بخڕێنە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوکردنی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی .
دوو گەنج لە هۆتێلێکی شاری سلێمانی لەکاتی چاککردنەوەی کارەبادا، کارەبا لێیان دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدەن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، تەرمی هەردوو گەنجەکە کە تەمەنیان لەنێوان 20-30 ساڵاندایە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەكان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی: روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە بەڕێوبەرایەتییەكانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان. بە پێوستمان زانی بۆ هەموو لایەك روونبكەینەوە كە: 1- كۆی گشتی تەمویلی (پارەداركردنی) پێویست بۆ مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت. 2- لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862 ملیۆن دیناری بۆ (4700) مووچەخۆری رەگەزنامەی هەرێمی ناردووە. 3- ئەو پارەیەش نزیكەی 25%ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات. واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم مووچەخۆرانە تەنیا دەتوانرێت مووچەی یەك مانگی پێ دابین بكرێت. 4- سەرەڕای ئەمەش هەریەك لە مانگەكانی10- 11-12 ساڵی رابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و رەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت.5- بەدەر لەوانەش مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بێ لێبڕین، مووچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە. 6- لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوبەراتیانە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، موچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، ئومێد عەبدولڕەحمان خۆشناو، بووە پارێزگاری نوێی هەولێر . ئومێد خۆشناو بە دەنگی (١٨) ئەندام لە كۆی ٢٣ ئەندامی ئامادەبووی ئەنجوومەنی پارێزگا، بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.
ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ وەرگرتنی متمانە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگا. ئومێد خۆشناو لەگەڵ دوو کەسی دیکە رکابەری دەکات، بەڵام بەوپێیەی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنە، چانسی وەرگرتنی پۆستەکەی زیاترە. کاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە.
زانایان لەو باوەڕەدان کە لەوانەیە بچووکترین خشۆکیان لەسەر زەوی دۆزیبێتەوە کە قەبارەی هێندەی تۆوێکە . ئەو دوو مارمێلکە بچووکەکە لەلایەن تیمێکی هەڵمەتی ماداگاسکانی ئەڵمانی دۆزرایەوە. کە جەستەی تەنها لە سەرەوە بۆ کلی تەنیا 22 ملیمەترە.ئەمەش وادەکات بچووکترین جۆری ناسراوی خشۆکەکان بێت کە ژمارەیان نزیکەی 11هەزار و 500 خشۆکە، ئەمەش بەپێی کۆکراوەی دەوڵەتی باڤاریای زوۆلۆژی لە میونخ. گۆڤاری "ئاڵماشال ئاڵنویر" لە راپۆرتە زانستییەکاندا دەڵێت:"چامە نوێیەکە تەنها لە دارستانێکی بارانبارینی مۆنتی یونە خراپبوولە باکووری ماداگاسکار ناسراوە و لەوانەیە هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەربێت"
نرخی نهوت له بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بهسهردا هات و رۆژ بە رۆژ بەرز دەبێتەوە، ئەمڕۆ بهرمیلێك نهوت له سهروو 59 دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێ. ئهمڕۆ یهكشهممه، نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت، له بازاڕەكانی جیهاندا به 59 دۆلار و 81 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت. هەروەها بهرمیلێك نهوتی خاوی ئهمریكی به 57 دۆلار و 37 سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.