ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

باوکێک سێ منداڵی خۆی دەکوژێت

09-02-2021
باوکێک سێ منداڵی خۆی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی پارێزگای میسان پیاوێکیان بە تۆمەتی کوشتنی سێ منداڵی خۆی دەستگیرکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە ئالودەی مادەی هۆشبەربووە و شەوی رابردوو هەر سێ منداڵەکەی خۆی هەڵواسیوە تاوەکو خنکاون.

پیاوەکە لە قەزای قەڵای ساڵح-ی سەر بە پارێزگای میسان دادەنیشێت و کاتژمێرێک دوای تاوانەکە دەستگیرکراوە و دانی بەوەداناوە کە لەژێر کاریگەریی مادەی هۆشبەر و بەهۆی کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەی ئەو کارەی کردووە.