Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
10-02-2021

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا. پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (م، ز، ح لەدایکبووی ١٩٧٥) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردبوو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لێسەندبوو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت. لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هەواڵ
10-02-2021

پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجە جێگیرکرا

گۆڕانکاری لە پرۆژەیاسای بودجە کراوە و پشکی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوت خەرج دەکرێت.  ئەمە دەقی ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە پرۆژەیاساکە کراوە  مادەی دووەم: بڕگەی ئەلف: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی تەواوی نەوتی خاوی بەرهەمهێندراو بە کۆمپانیای سۆمۆ، دوای ئەوەی بەشی ناوخۆ گلدەدرێتەوە، لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت بە خەرجکردنی حەقدەستی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو نەوتەی هەناردە دەکرێت.  بڕگەی ب: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان بەپێی دەقی یاسایی ئیدارەی دارایی. بڕگەی جیم: لەکاتی جێبەجێبوونی بڕگەکانی ئەلف و بای ئەم ماددەیە، لەسەر حکومەتی فیدراڵی پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دیاریکردووە رەوانە بکات. Rudaw

هەواڵ
10-02-2021

هەولێر.. ئەو پیاوەی ژنەکەی خۆیی کوشت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی عەنکاوە / بنکەی پۆلیسی بەحرکە ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە بەحرکە، هێزەکانیان جوڵە پێکرد بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (دنیا اراس عاصی)، تەمەن (٢٥) ساڵ، لە ناو ماڵەکەی خۆی بە گوللـە کوژراوە و تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕایکردوە.پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا شوێنی تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت و لەماوەی کەمتر لە (٢٤) کاتژمێر دەستگیر بکرێت، تۆمەتبار بەناوی (ن. خ. ا.)، تەمەن (٣٢) ساڵ، دوای دەستگیر کردنی، پەڕاوەکەی ڕادەستی دادگا کرا فەرمانی دەستگیر کردنەکەی بۆ جێبەجێکرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، هەروەها ماوەی (٢) مانگە تۆمەتبار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ناوبراوی سەرەوە پێکهێنابوو.

هەواڵ
10-02-2021

روونکردنەوەیەک لە جەعفەر شێخ مستەفاوە

ڕوونکرنەوەیەک لە نوسینگەی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفاسەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٠ لە بازگەی دەروازەی تاسلوجە، ئاڵۆزیەک دەکەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەک و برایانی ئاسایشی سلێمانی کە بە داخەوە بوە هۆی شەهید بوونی برایەکی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.لە کاتی ئاگادارکردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەست بەجێ فەرمانمان دا کە هەر کەسێک دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بکرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستکرد کە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێک لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو کات ئامادەین بۆ پارێزگاریکردن لە سەروەری یاسا.

هەواڵ
10-02-2021

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

دوای ڕووداوی تەقەکردنەی بازگەی تاسڵوجە و کوژران و برینداربوونی 5ی دیکە، ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “لێژنەی لێکۆلینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەی یاسا بەرقەرار بێت”. ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانی:

هەواڵ
10-02-2021

مەسرور بارزانی: پێویستە قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەکان کۆتایی پێ بێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو کەسێک لەبەردەم یاسا یەکسانە. ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا بودجە نییە. مەسرور بارزانی: -لەگەڵ ئەوەین لێخۆشبوونی باج نەمێنێت. -100 کۆمپانیا دراونەتە دادگا. -ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە داکۆکی لە مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن. -کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا بودجە نییە. -پێویستە هەلی کار لە کەرتی تایبەت فراوان بێت. -تا ئێستا ماددەی 140 چارەسەر نەکراوە. -لە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بێ ئومێد نەبووینە. -هەوڵی ئێمە بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ بەردەوامە. -بە ڕێکخستنەوەی باج داهاتمان زیاد کردووە. -خەرجییەکانی حکومەتمان لە پێناو مووچە کەمکردووەتە.

هەواڵ
10-02-2021

بریندارێکی شەڕەکەی سلێمانی گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی کە لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە و ئاسایشدا روویدا، شەش کەس برینداربوون، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە. زانیاریی لەبارەی هۆکاری شەڕەکە. پاش یەکلایی بوونەوەی دەزگای ئاسایش بۆ باڵی لاھوری شێخ جەنگی و خانەنشینکردنی بەڕێوبەری پێشووی دەزگاکە کە سەر بە بافڵ تاڵەبانی بوو، لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی شێخ جەعفەر(جێگری سەرۆکی ھەرێم) و کارمەندانی ئاسایشی بازگەکە ڕوویدا. ئەم ئاڵۆزییانە پاش ئەوە دێن کە بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی دابوو ئارامی و ئاسایشی سلێمانی بپارێزن و شەڕ و ململانێ لە کەس قەبووڵ نەکەن، بەڵێنەکەی بافڵ پاش ئەوە ھات کە کوڕی قادر عەزیز کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە کە لە سەر باڵی لاھوور حیسابە، تەقەی لە ئەفسەرێکی پێشمەرگەکردبوو، لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سوور دەبێت لەسەر ئەوەی بدرێت بە دادگا و باڵی لاھور شێخ جەنگی ڕێگری دەکەن. سەرچاوەیەک لەو حیزبەوە بە باڵکێشی ڕاگەیاند: ئەو ئەفسەرەی کە کوڕەکەی قادر عەزیز تەقەی لێ کردبوو، سەر بە ھێزەکانی شێخ جەعفەرە و ئەم ئاڵۆزییەی ئەمڕۆ  ١٠/٢/٢٠٢١ی بازگەی تاسڵوجەیش کاردانەوەی ئەو ڕووداوەیە.

هەواڵ
10-02-2021

سلێمانی.. شەڕ لەنێوان دوو هێزدا روویدا و قوربانی هەیە

لە بازگەی تاسڵوجە شەڕ لەنێوان هێزی ئاسایش و هێزێکی سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکى هەرێمی کوردستان دروستبووە و ژمارەیەک برینداری لێ کەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییەکان چوار کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. تائێستا هیچ لێدوانێکی ڕەسمی لەوبارەوە نەدراوە.

هەواڵ
10-02-2021

" لە چیای گارە شەڕێکی قورس دەستیپێکرد "

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان هێزمان لەسەر چیای گارە "هەرێمی کوردستان" دابەزاند ئاماژەی بەوە کردووە،  ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 2:00 ی بەیانی ئەمڕۆ دەستپێکردووە. ڕاگەیاندنەکانی پەکەکەش دەڵێ: شەڕێکی سەخت لە چیای گارە دەستیپێکردووە.

هەواڵ
10-02-2021

سلێمانی.. چوارده‌ تۆن باینجانی خراپبوو له‌ناوده‌برێت

موعته‌سه‌م حامید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی داخراودا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر بڕی (14)تۆن باینجانی خراپبوودا، ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی ئه‌و باینجانه‌ له‌رێی لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوبراوه‌. وتیشی: ئه‌و باینجانه‌ له‌ ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و خواروی عیراقی بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ماوه‌ته‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ساردكه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌ ته‌واوی باینجانه‌كه‌ خراپ بووه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراوه‌ و رێگه‌ی پێنه‌دراو له‌ بازاڕه‌كاندا ساغ بكرێته‌وه‌ یان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی تری بكات. سه‌رۆكی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رۆژانه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ لیژنه‌كه‌یان له‌ نێو عه‌لوه‌ی سلێمانی چاودێری هه‌موو ئه‌و خۆراك و سه‌وزه‌ و میوانه‌ ده‌كات كه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عیراق ده‌كرێت.

هەواڵ
10-02-2021

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (10) شوباتی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە: • خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی 2021. • خستنەڕووی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی.

بیروڕا
09-02-2021

ئەوەی لە سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبێلەوە بەنزین نییە

ئەوەی لە سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبیل بەنزین نیە، پترۆ کیمیاوی و بەرزکەرەوەی ئۆکتان تێکەڵدەکرێت و بەناوی دروستکردنی بەنزینەوە دەفرۆشرێت... بەدڵنیایی ئەمە بەنزین نیە، دڵنیاش بن ئەوەی لە ئێرانیشەوە دێت ھەر بەنزین نیەو ھەمان تێکەڵکردنە!!! ئەم تێکەڵکردنە بڕێکی ئێجگار زۆر ماددەی رەساسی تێدایە دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێرپەنجە. بیست گۆڕەپانی گەورەی سوتەمەنی و تێکەڵکردن و دروستکردنی بەنزین لە تانجەرۆیە، ئەمانە مۆڵەتی ھیچ شوێنێکیان نیە، لەژێر ھیچ چاودێریەکیشدا نیە، ئایا دەکرێت گۆڕەپانی دروستکردنی بەنزین بێ مۆڵەت و بێ چاودێر بێت، بەڵام سەرتاشخانە بێ مۆڵەت کارناکات! ئایا بەنزین بەم شێوە دروستدەبێت! قەبارەی قازانجی ئەم بازرگانی ھێنانی پترۆکیمیاوی و تێکەڵکردنە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری مانگانەیە!! ئایا دەکرێ بۆ سێ ملیۆن دۆلاری چەند کەسێک ھەزاران کەس تووشی شێرپەنجە بێت.. ئەوەی ڕێگا بۆ ئەم تاوانە خۆشدەکات ئەوەیە دەڵێ: بەنزینی بازرگانی سلێمانی لە ھەموو جیھان ھەرزانترە! بەنزینی بازرگانی بەنرخی بۆرسە دەفرۆشێت ھەرزان گرانی نیە!! بەڵکو ئەگەر بەنزین بێت ھی ئێمە گرانتر دەبێت چونکە تێچوی گواستنەوەشی دێتە سەر.. بەبێ پشتیوانی حوکمەت لە ھیچ کوێی دونیا بەنزین لە نرخی بۆرسەی جیھانی ھەرزانتر نیە.... لەگەڵ ئەم مەترسی بەنزینەدا بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوری سلێمانی فلتەرەکانیان دەکوژێننەوەو مادەی رەساس بەدوەر ئەم شارەدا پەخش دەکەن... ئێستا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی تووشبوانی شێرپەنجە زیاددەبن.. سێ مانگ پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ ئەم دۆسیە، بەڵام ھیچ ئەنجامی نەبوو.. ئەم نوسینە بۆ سنوری سلێمانی مانای ئەوەنیە بەنزینی ھەولێرو دھۆک گرفتی گەورەی نەبێت... دەپرسن بەدیل چیە؟ دوو پاڵاوگەی گەورە لە کوردستانن ئەگەر ئەمانە نەوتی خاو بۆ ھەرێمی کوردستان بپاڵێون، بەنزین و ھەموو جۆرە بەرھەمێکی دیکەی نەوتی بەرھەم دێنن.. تێبینی: ئامانجی نوسینی ئەم نامە بۆ ھاوسەرۆکان ئەوەیە: پێشتر چەندین جار ھەوڵی ئەوەمداوە ڕێگری لەم تاوانە بکرێت ئەنجامی نەبوە.. واقعێک ھەیە ئەوەی ئێستا بڕیاردەرو حاکمە لەم ناوچەدا ھاوسەرۆکانن، لە پێناوی تەندروستی خەڵک مەبەستمە بکەونە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی. عەلی حەمە ساڵح

1 2 ... 880 881 882 ... 1149 1150