بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە رۆژی2021/2/8لەکاتژمێر7ی سەرلەبەیانیەوە رێگای هەولێر-خەبات لەکانی قرژالەوە تاکو عەلوەی هەولێر سایدی هاتن بۆ ناوشاری هەولێر دادەخرێت.لەبارەی هۆکاری داخرانەکەشەوە دەڵێ" بەهۆی کاری قیرکردنەوە شوفێران لەماوەی داخستنەکە دەتوانن سایدی چوون بۆ خەبات بەکار بێنن وەکو رێگای بەدیل کەلەو ماوەیە بەفسفۆر وپیاوانی هاتووچۆ رێکدەخرێت .
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤانبە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا. مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە.پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و هەڤاڵانی و هەموو مامۆستا بەڕێزەكانی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شەقڵاوە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و خودای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.انا للە و انا الیه راجعونمسعود بارزانی٧ـی شوباتی ٢٠٢١
یاریزانی زۆرانبازی سەربەست گابی تەفت، ڕایگەیاند، ڕەگەزی خۆیی گۆڕیوە و چیتر لە ئاشکرابوونی ئەو ڕاستیە ناترسێ.گابی تەفتی 42 ساڵان کە لە زۆرانبازیدا بە "تایلەر رێکس" ناسراو بوو ڕایگەیاند، رەگەزی خۆی گۆڕیوە و بووەتە ژن، ئەو پێشتر بۆ ئەوەی زیاتر کات بۆ ژن و منداڵەکەی تەرخانبکات وازی لە زۆرانبازی هێنابوو.
دوای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک گەشتی عومرە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیرا، بڕیاردرا گەشتەکە بە چەند رێنماییەکی تەندروستییەوە دەستپێبکاتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین رێنماییهكی نوێ و تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات. بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە. دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن. لە رێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێلهكه بۆ ناو ههرێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای 90 رۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دێتە سەر. هەر بە گوێرەی رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەت بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت. پێویستە کۆمپانیاکانی هاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، کە جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، هیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێناکرێ. سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لە لایەن وەزارەت رێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاودهكرێتهوه. لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگهی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگهی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت. هەروەها کۆمپانیا بهشێكی تایبەتی بۆ ئەرشیفی بهڵگهی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادە بکات.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ساختەكاری، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە چەند حاڵەتێكی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێدانی پارەی ساختە بە فرۆشیاران، دەستیان بە بەدواداچوونێكی ورد كرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.ط.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی فێڵ و ساختەكاری دەستگیر كرد.تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە (9) پەڕاوی لێكۆڵینەوەی هەبوو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵساوە بە كڕینی كامێرای چاودێری و ئایپاد و لاپتۆپ و مۆبایلی گرانبەها و چەندین كەلوپەلی دیكە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، بەند كرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا درێژەی هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د.ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستايشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.
هەرچەندە دووپشک بە خشۆکێکی ژەهراوی و مەترسیدار ناسراوە و لە بەرامبەریشدا کولـلە بە گیانەوەرێکی هێمن ناسراوە، بەڵام کۆکردنەوەی ئەم دوو گیانەوەرە لە شوێنێکی داخراودا ئەنجامێکی سەیری هەیە. کولـلە بەو هێمنیەی خۆیەوە توانای ئەوەی هەیە دووپشک بکوژێت و بیخوات. ڤدیۆکە ببینە. https://www.youtube.com/watch?v=pB_2kaN3x1s
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی بیست و حەفتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست ” ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین“.
بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر 380 کارتۆن هێلکەی قاچاخدا گرت کە هەوڵدەدرا هاوردەی ناو بازارەکانی هەرێمی کوردستانی بکرێت.بەپێی راگەیەنراوێکی گومرگی حاجی ئۆمەران: "ئەمڕۆ ئێوارە 6ی2ی2021، دەست بەسەر 380 کارتۆن هێلکەی قاچاغ دا گیرا کە بەبارهەڵگرێک بارکرابوون و شاردرابووەوە لەژێر باری (لوحەی دار) هەوڵدەدرا هاوردەی ناو بازارەکانی هەرێمی کوردستانی بکرێت بێ پشکنین و مەرجی تەندروستی ساغ بکرێنەوە کە لەسەری نوسراوە (انتاج العراق) واتە بە بەرهەمی ناوخۆ هەوڵدەدرا بەبازاری بخەن و کە ئەمەش لەکاتێکدا هێلکەی بیانی قەدەخەیە". ئەوەش خراوەتە روو، "لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆلینەوە بۆ ئەم بابەتە کراوەتەوە لە بەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتیمان بەڕێوەبەرایەتی گومرگی حاج
دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی کردەوە، دوو ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیر کران. دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ئاگادارکرانەوە، کە دوو کەس سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوین لە سنووری قەزای شارباژێڕ، مەفرەزەیەک ئامادەکرا بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تۆمەتباران. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ تۆمەتباران دەستگیرکران، هەروەها دەستگیرا بەسەر (٢) باڵندەی کێوی ڕاوکراو، ( ١ ) چەکی جۆری بادی . دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراو ڕوبەڕووی یاسا کرانەوە
لە شەقامێکی ناوچەی سەدری شاری بەغدا، شەڕە تەقە لەنێوان دوو کەسدا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون. سۆمەریە نیوز ڕایگەیاند، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و چەكی قورس و سووكیشی تێدا بەكارهاتووە. https://www.youtube.com/watch?v=WSgHdekp3Ec&feature=emb_title