کوردستان

ئومێد خۆشناو بۆ متمانە وەرگرتن گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

08-02-2021
ئومێد خۆشناو بۆ متمانە وەرگرتن گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئومێد خۆشناو، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ وەرگرتنی متمانە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، گەیشتە ئەنجوومەنی پارێزگا.

ئومێد خۆشناو لەگەڵ دوو کەسی دیکە رکابەری دەکات، بەڵام بەوپێیەی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنە، چانسی وەرگرتنی پۆستەکەی زیاترە.

کاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە.