کوڕی پاسەوانی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە بەغدا، بەهۆی ئەوەی قوتابیەکی 11 ساڵان لەسەر دیواری قوتابخانەکەوە دەچێتە دەرەوە، تەقەی لێ دەکات و دەیکوژێ.میدیای عێراقی ڤیدیۆی ساتی کوشتنەکەی بڵاوکردۆتەوە کە سەرەتا منداڵەکە بریندار دەبێ، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات. https://www.facebook.com/103667938160462/videos/3074471966113463
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە شایسته داراییهكانی هێزی پێشمهرگهی كوردستان و ڕووبهڕووبوونهوهی مهترسییهكانی ئێستای تیرۆریستانی داعش تاتوێکرد.ئهمڕۆ سێشەممە، 23ی2ی2021، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە: "وهزارهتی پێشمهرگه و وهفدێكی باڵای راوێژكارانی سهربازی ئهمریكا، لهكۆبونهوهیهكی گرنگدا، به وردی گفتوگۆ لهبارهی شایسته داراییهكانی هێزی پێشمهرگهی كوردستان دهكهن، وهزیری پێشمهرگه داوای بهردهوامبوون و فراوانی هاوكارییهكان و یارمەتیە داراییەکان بۆ سەرجەم هێزەکان دهكات و بهرپرسی نوسینگهی ههماههنگی ئهمنی ئهمریكاش له عێراق، بهڵێن دهدات به بەزوویی و بەشێوەیەکی جدی دیراسهی ئهو پرسه دهكهن و لهخهمی باشكردن و چاكتر كردنی ژیان و گوزهرانی سهرجهم هێزهكانی پێشمهرگه بهباشی تێدهگهن".هەوروەها لە راگەیاندراوەکەدا لەسەر زاری وەزیری پێشمەرگە هاتووە: "گفتوگۆی چڕ و وردمان لەسەر مووچە و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە کرد و داوامانكرد مووچە و مافە داراییەکانی ئهمریكا سهرجهم هێزی پێشمهرگهی كوردستان بگرێتهوه، بهجۆرێك رهچاوی یهكسانی و دادپهروهری له دابهشكردنی موچهدا ههبێت بۆ تەواوی هێزەکان بەبێ جیاوازی". ئاماژە بەوەش دراوە، "جهنهڕاڵ ڤۆڕهیس بهڵێنیدا بهزوویی كار بهو داوایه بكهن و دوای دیراسهكردنی خۆیان، چارەسەر و دهرئهنجامهكهی به وهزارهتی پێشمهرگه دهگهیێننهوه." ئەوەش خراوەتە روو، کە له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆی ههمهلایهنه و بهرههمدار كرا لهسهر مووچە و باشكردنی ژیان و گوزهرانی هێزی پێشمهرگهی كوردستان به گشتی کە ئومێد بەخشە. روونیشکراوەتەوە، پرسی ڕووبهڕووبونهوهی مهترسیهكانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و پڕۆسهی رێفۆڕمی سهربازی لهوهزارهتی پێشمهرگه، تاوتوێکرا. ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی 21ی2ی2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی 100%". ئاشکراشیکرد، "کێشەی موچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر کراوە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە وەردەگرن."
شەقامی ١٥٠مەتری هەولێر دەکرێتەوەپڕۆژەی شەقامی ۱٥۰مەتریی خێرای هەولێر، كە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ و بە چاودێریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت، لە ئێستادا ۱۰كیلۆمەتری تەواو بووە و سبەینێ لە ڕێوڕەسمێكدا دەكرێتەوە.سەرپەشتیاری پڕۆژەی شەقامی ۱٥۰مەتریی بازنەیی خێرا، ئەندازیار كەیفی فارس، ڕاگەیاند: "شەقامی ۱٥۰مەتریی بازنەیی خێرا، سبەی ۲٥ـی ۲ـی ۲۰۲۱پێش ئەو وادەیەی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دانرابوو، دەكرێتەوە، كە درێژیی شەقامی ۱٥۰مەتری، ۷۰كیلۆمەترە و لە ئێستادا بە درێژایی ۱۰كیلۆمەتری تەواو كراوە، شەقامەكەش لە گشت ئاڕاستەكاندا هاتوچۆی پێدا دەكرێت، هەروەها لە لای بەحركەش بە هەمان شێوە بەرزەپردی ئاڕاستەگۆڕی تێدایە، بە درێژایی ئەم ۱۰كیلۆمەترەش سێ بەرزەپردی پەڕینەوەی بۆ دروست كراوە".ئەو ئەندازیارە گوتیشی: "شەقامەكه پانییەكەی ۱۹مەتر و نیوە، هەروەها چوار لێنە و لە هەرلێنێك ۳مەتر و ۷٥سانتیمەترە، ۳مەتریش لێنێكی ئیمێرجێنسییە، لە هەرلایەكی شەقامە سەرەكییەكە دوو شەقامی خزمەتگوزاری هەیە بە پانیی ٨مەتر كە لە هەرلایەكی چوون و هاتنە، كە دوو شەقام بەلای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆدایە و دووانی تریش بە لای گەنجان ستیدایە، كە دەكاتە ٦ شەقام لە ڕیزێك."فارس دەشڵێ: "قۆناغەكانی ڕووناكی و جوانكاری لە شەقامەكە هەمووی تەواو بووە و جێبەجێ كراوە، ڕۆژی دەستبەكاربوونی پڕۆژەكەش ۱۷ـی ۹ـی ۲۰۱٨ بوو، كە ماوەی پڕۆژەكە ۱۲٥۰ڕۆژی بۆ دانرابوو، بەپێی گرێبەستەكە وا دانرابوو لە ۲۲ـی ۲ـی ۲۰۲۲بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بەڵام زووتر لە وادەی خۆی ئەنجام دراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپەوە بە شێوەی قەرز پڕۆژەكە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراوە."شەقامی ۱٥۰مەتری، كە دەبێتە پێنجهمین شەقامی بازنەیی بە دەوری هەولێردا، شەقامێكی خێرایە و ناحیەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان، دارەتوو، بەحركە، مەلائۆمەر و ڕێگای گوێڕ و قۆڕیتان و سەركارێز بەیەكەوە دەبەستێتەوە و، بەپێی خێرایی شەقامەكەش، دووریی ئەمسەر و ئەوسەری شار تەنها چەند خولەكێكە و ئەمەش ئاسانكارییەكی تەواوە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.رۆژی سێشەممە 23 شوباتی 2021 دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەکرد، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا کە ئومێدی لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای گەیاند: شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.هەروەها گوتی: ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن. هەروەها بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت.
بەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە سۆران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توانرا باندێکی ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیر بکرێ. لە بڵاوکراوەکەدا ھاتووە، دوێنی ڕێکەوتی 2021/2/23، لە لایەن بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران، باندێکی ماددە ھۆشبەرەکانی بە بڕی (٣) کیلۆ گرام (شیشە) لەناو قەزای سۆران دەستگیر کرا. ئەوەشیان ڕاگەیاند، باندەکە لە سێ تۆمەتبار پێکھاتوون و لە ڕێگای وەرتێ داخلی قەزای سۆران بوون. -تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (١٤) یاسای ھۆشبەر دراونەتە دادگا و پەراوی لێکۆلینەوەیا بۆ کراوەتەوە.
هێزە ئەمنیەکانی ئێران تەقەیان لە گردبوونەوەیەکی کاسبکاران کرد و 10 کەسیان کوشت.رۆژی دووشەممە 22-2-2021 ژمارەیەک کاسبکار لەبەردەم بنکەی پاسەوانی سنووری ئاسکان لە شارۆچکەی سەراوانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان کۆبوونەوە و داوایان کرد حکومەت ئاسانکاری بۆ هاتوچۆکردنی کاسبکارانی سەر سنوور بکات و مۆڵەتی فەرمیان پێبدات تاوەکو لە ئێرانەوە بە شێوەی سنووردار سووتەمەنی بۆ پاکستان بگوازنەوە.هێزەکانی پاسەوانی سنوور تەقەیان لە گردبوونەوەی کاسبکاران لە بەردەم بنکەی پاسەوانی سنووری ئاسکان لەسەر سنووری پاکستان کردووە و بەهۆیەوە لانیکەم 10 کەس کوژراون.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەرکۆنە دەکات و دەنووسێت: "هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا شەرمەزار دەکەم".لە بەشێکی تری تویتەکەیدا دەنووسێت: "نێردە دیپلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن، داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن".
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە دەستدرێژی کراوەتەسەر مامۆستایەک بە چەقۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکان، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کە مامۆستایەک لەلایەن قوتابیەکەیەوە هێرشی کراوەتەسەر، دواتر قوتابیەکە لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات، دوای بەدواداچونێکی وورد توانرا قوتابیەکە دەستگیر بکرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بە پێی ماددە (٤٣٠)، ڕاگیراوە.
ڕۆژ بە ڕۆژ دەنگی ناڕەزایەتیی زیاتر لەنێو حیزبی کۆمەڵ بەرزدەبێتەوە بەھۆی بڕیاری لادانی پاشگریی "ئیسلامی" لەسەر ناوی حیزبەکە.ئەو کادر و لایەنگرانە داوا دەکەن حیزبەکەیان بە ئیسلامیی بمێنێتەوە و داوای لێبوردنیش بکەن.نمونەی دەست لەکارکێشانەوەیەکی بە کۆمەڵ خوای گەورە دەفەرموێت( هو سماكم المسلمين من قبل وفي هذا )واتە خوای گەورە ناوی موسڵمانەتی و ئیسلامی لێناونبۆ سەرکردایەتییە نوێکەی (دادگەری)السلام علیکم و رحمة اللهئێمەك وەك ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزان و دەنگدەرانی کۆمەڵی ئیسلامی خۆمان و خانەوادەمان بڕیارماندا بە واز هێنانی بەکۆمەڵ لە کۆمەڵی دادگەری تاوەکو ئەو کاتەی داوای لێبوردن دەکات و ناوەڕەسەنە پێشووەکەی کە (کۆمەڵی ئیسلامییە) وەك خۆی لێدەکاتەوە… وە بەدڵنیاییەوە ناو تەعبیر لە ناوەڕۆك دەکات هەربۆیە سەر بۆشتی زۆر خراپ دەکێشێ١غریب محمد عبدالرحمن ٢عطاعبدالکریم٣عبدااله غریب محمد ٤ بێستوون محمد٥شاهۆ محمد ٦ سەرکەوت کریم٧_ لقمان علی تێبینی١_ لەبەر هەندێ بارودۆخ و اعتبارات هەندێ ناومان نەسوی کە دۆست و دەنگدەری کۆمەڵی ئیسلامی بوون چونکە کارمەندن لە هەندێ شوێن…٢_بە پێویستمان نەزانی ناوی خێزان و سەرجەم خانەوادەکانمان بنوسین
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ٢٥ی مانگ، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت لەبەر کۆرۆنا، تەنیا رێگە بە ھاتنی شاندە دیبلۆماسییەکان دەدرێت و وتیشی: بە شێوازی ھاتوچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراقدا دەچینەوە. وتیشی: لەمەودوا سزای نەبەستنی ماسک جێبەجێ دەکەین
لە قوتابخانەیەکی شاری هەولێر قوتابیەک مامۆستاکەی دەداتە بەر چەقۆ.بەپێی زانیاریەکان قوتابیەکە دەستگیرکراوە و مامۆستاکەش بە برینداری براوەتە نەخۆشخانە و تەندروستی جێگیرە.