فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای گارە بۆردومان دەکەن. بەپێی زانیاریەکان، بۆردومانەکە گوندەکانی ئەرگرنێ و سیانێی گرتۆتەوە و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە ، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی (عومەر بارتان) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا . ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/2/25
بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێوە، لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری ڕاگەیەنرا.مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک بڕیاری نوێیان بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنای گۆڕاو دەرکردوە و بڕیاریانداوە هاتوچۆی نێوان شارەکان ڕاگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هەولێر کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای کرد بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە و ئاماژەی بەوەدا ، کە زانیاری نوێ لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەدستهاتوون . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی داعش، هێشتاش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جەختیان لە سەر گرنگیی هەماهەنگی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە. لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانە و پتەوی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دووپاتکرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیاسەتوانی ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیاسەتوانی ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە رەواکانیدا.عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن.سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.
پۆلیسی ههولێر، خهونی مێردمنداڵێکی ژیکەڵەی تەمەن 13ساڵ بهدیدههێنێت، كه تووشی شێرپهنجه بووه و لە نەخۆشخانەی نانەکەلی شاری هەولێر چارەسەری وەردەگرێت. ئهو مێردمنداڵه، خەون و ئاواتی ئهوهیه رۆژێک ببێت بە پۆلیس و خزمهت به پایتهخت بكات، بۆیه لهلایهن پۆلیسی ههولێرهوه، خهونهكهی بهدیهێنرا و بۆ ماوهی 3 كاتژمێر به ئۆتۆمبێلی پۆلیس و لهگهڵ كارمهندان لهناو شار مایهوه. به گوێرهی راگهیهندراوی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، رۆژی 24ی شوبات/ فێبرایهری 2021، رێكخراوهكه بەهاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) خەونی منداڵەکەیان بەدیهێناو بۆ ماوەی 3 کاتژمێر بوو بە پۆلیس و لەگەڵ کارمەندەکاندا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس سەردانی شەقام و بازاڕی شاری هەولێری کرد.
تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان(EOD) لە هەرێمی کوردستان، 4514 پارچە تەقەمەنی لەناوبرد. لەناوبردنی تەقەمەنیەکان لەسەرفەرمانی بەرێوەبەری گشتیی بووە و لە سنووری ناحیەی سمیلان سەر بە قەزای چۆمان لەناوبراون کە پاشماوەی جەنگ بوون و لەلایەن یەکەی( 522)ی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی(1) دۆزرابونەوە.
لە ویلایەتى ڤیکتۆریا لە ئوسترالیا هاووڵاتییەک لەناو یەکێک لە دارستانەکاندا مەڕێکى ونبووى دۆزیەوە، کە چەند ساڵ لەوەوبەر ونبووە. لەلایەن تیمێکى ڤێتەرنەریەوە، مەڕەکە دەبرێت بۆ بنکەیەکى تەندروستى ئاژەڵان و خوریەکەى لێدەکرێتەوە کە کێشەکەى 35 کیلۆگرام بووە. https://twitter.com/Reuters/status/1364778395880415235?s=20
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، ھەرکەس ماسک نەبەستێ، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. دەقی راگەیەنراوەکە یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (7)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، داوا لەهاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن و (دەمامک)ببەستن، هەر هاوڵاتییەک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و بەپێی بڕگەی چواردەیەمی بەیانی ژمارە (52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سزا دەدرێت. دووەم/ یاد و بۆنە نهتهوهیی و نیشتیمانییەکانی ئادار بهرز و پیرۆز رادهگیرین بهبێ ئهوهی هیچ گردبوونهوه و كۆبوونهوهیهكی جەماوەری بەم بۆنانەوە ئهنجام بدرێت. سێیەم/ ههموو چالاكی و خولەکانی وهرزشیی و تۆپی پێ بهبێ ئامادهبوونی جەماوەر له یاریگاكان بەڕێوەدەچێت، هەر یانەیەکی وەرزشی و تیپێک، سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. چوارەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لەبەستنی (دەمامک، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لە مۆڵ و مارکێت و پێشوازی هۆتێل و مۆتێلەکان)، ههرشوێنێك پابەند نەبێت بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، لێژنەی قائمقامیەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، دهستبهجێ شوێنەکە دادەخەن. پێنجەم/ داوا لەسەرجەم مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانی ئازیزی سنووری پارێزگاکەمان و کەس و کارەکانیان دەکەین، بۆ پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خێزانەکانیان، لەکاتی چوونی ڕۆڵەکانییان بۆ قوتابخانە و خوێندنگاکان ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و (دەمامک) ببەستن. شەشەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە نوێژخوێنان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگەوت قەدەغەبکەن. حەوتەم/ سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە دەبێت (دەمامک) ببەستن، هەر فەرمانبەرێک لەکاتی دەوام (دەمامک) نەبەستبێت، رێکاری کارگێری لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، هەروەها هیچ هاوڵاتییەک بۆی نییە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەک. هەشتەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-یانەکانی شهوانه، یانهكانی مهی خواردنهوه (باڕ) نۆیەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێننەوە: (هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ئاهەنگی شەوانە، لایف موزیک لەیانە و هۆڵەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک) دەیەم/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و بەپێی بڕگەی حەوتەمی بەیانی ژمارە (7)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ پێبژاردنی پێدەکرێت. یازدەهەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر. دوازدەهەم/ خوانەخواستە ئەگەر ههر كاتێك بارودۆخهكه لهڕووی تهندروستییهوه ئاڵۆز بوو، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ، کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دهدات. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
لهدرێژهی ههڵمهتهكانی گهڕان بهدوای سهرپێچی له شوێنهجیاجیاكانی ناو شاری ههولێر و دهورووبهری، ئهمڕۆ تیمهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتی دابهشكردنی كارهبای ههولێر/2 بههاوكاری هێزهكانی پۆلیسی كارهبا، ههڵمهتێكیان له گهڕهكی ههولێری نوێ ئهنجامدا.حهكیم ئیسماعیل، سهرپهرشتیاری لیژنهكانی بڕینی سهرپێچی ڕایگەیاند، كه ئهو ههڵمهتهی ئهوان بهردهوامن له بڕینی سهرپێچی لهههموو سێكتهرهكان و و بێ رهچاوكردنی جیاوازی و ههر كهس و لایهك سهرپێچی كردبێت ئهوان سهرپێچییهكه دهبڕن و دهیدهن به دادگا بۆ گرتنهبهری رێوشوینی پێویست،ههروهها گوتی: ئهمڕۆش له گهڕهكی ههولێری نوێ توانیمان 4 شوێنی بازرگانی كارهباكهی ببڕین كه سهرپێچیان كردبوو، سهرچاوهی كارهباكهشی بۆ ناگهڕێندرێتهوه تا ئیجرائاتی پێویستی لهگهڵ نهكرێت.
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، 300 منداڵ تووشی کۆرۆنای گۆڕاو بوون.ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی کوردستانیش بڵاوبۆتەوە و لەوبارەوە وەزارەتی تەندروستی هۆشداری داوە.لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا کۆرۆنای گۆڕاو تەنیا لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە . لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆكی شاندی دانوستاندكار، دوا پێشھات و رێڕەوی گفتوگۆكان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، خستەڕوو. جەختی لەوەش كردەوە كە بەردەوامن لە دانوستاندنەكان و ئێستا ئامادەییەکی باشتر ھەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەم بابەتە. ئینجا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان تیشکیان خستە سەر دوایین ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و ئاماژەیان بەوە کرد کە زۆربەی داتاکانی وەزارەتەکان ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بودجەیەکی شەفاف و واقیعی ئامادە بکرێت. لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری پلاندانان، ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی هاوبەشیکردنی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو . دوای گفتوکۆ و ڕاگۆڕینەوە، پەیڕەوەکە پەسەند کرا.بڕگەی دیکەی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە لە لایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا خرایەڕوو.لە دوا تەوەری کۆبونەوەکەدا، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و پلانی وەزارەتەکەی دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو .دواتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، دڵنیایی دا لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن بە مەرجی ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستیەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ژیانی قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن. ئەنجومەنی وەزیران ، سەرەڕای سوپاسکردنی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە ، لە هەمانکاتدا وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن ، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێم بن بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی کۆرۆنا.