ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کە دەستدرێژی کراوەتەسەر مامۆستایەک بە چەقۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکان، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کە مامۆستایەک لەلایەن قوتابیەکەیەوە هێرشی کراوەتەسەر، دواتر قوتابیەکە لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات، دوای بەدواداچونێکی وورد توانرا قوتابیەکە دەستگیر بکرێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بە پێی ماددە (٤٣٠)، ڕاگیراوە.