کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان

23-02-2021
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە سۆران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توانرا باندێکی ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیر بکرێ.

لە بڵاوکراوەکەدا ھاتووە، دوێنی ڕێکەوتی 2021/2/23، لە لایەن بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران، باندێکی ماددە ھۆشبەرەکانی بە بڕی (٣) کیلۆ گرام (شیشە) لەناو قەزای سۆران دەستگیر کرا.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، باندەکە لە سێ تۆمەتبار پێکھاتوون و لە ڕێگای وەرتێ داخلی قەزای سۆران بوون. 

-تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە (١٤) یاسای ھۆشبەر دراونەتە دادگا و پەراوی لێکۆلینەوەیا بۆ کراوەتەوە.