به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی نۆ تۆن په‌نیری ئیلانه له‌ناوده‌بات.به‌هۆی خراپ عه‌باركردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه (2021.2.21) له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له كۆگای نه‌به‌ز له رێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌پان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تۆن په‌نیری كه‌ڕوكردودا گرتوه.په‌نیره‌كه له جۆری ئیلانه و به‌پارچه‌ی (90) گرامی دروستكراوه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (10) هه‌زار پارچه په‌نیردا گرتوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه.به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌نیره خراپبوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
حکومەتی عێراق 268ملیار دیناری لە کۆی ئەو 557 ملیارەی قەرزی جوتیارانی هەرێم هەنارد کە هی ساڵانی 2014و15و16 بوون.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و وەزیری ناوخۆش دەڵێ" بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێ".ئەمڕۆ دووشەممە 22-02-2021 لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری هەولێر. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکەین بزانین وەزارەتی تەندروستی چی دەڵێت، دواتر بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ دەدەین.
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ف.ف.ع) و (ئ.ز.م) دەستگیر كرد، كە لە پاركێكی نزیك مزگەوتی (ماجیدی) رێگرییان لە منداڵ و هەرزەكاران دەكرد و بەزۆر مۆبایل و پارەیان لێ دەستاندن.هەردوو تۆمەتبارەكە، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حالەتەکانی گومان‌لێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و دەشڵێ:" تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن". هاوڵاتیانی بەڕێز … ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، حالەتەکانی گومان‌لێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە. تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن،لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترن ڕێکاری خۆپارێزیە. هەموومان پێکەوه دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین.پابەندبوونی هاوڵاتیان ڕێکاری سەرەکی کەمکردنەوەی ترسناکیە. د. سامان بەرزنجیوەزیری تەندروستی21 شوبات 2021
مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو. پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێکردبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت. لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئەو 5 توشبوە گومان لێکراوە کە دوێنێ شەممە تێستیان بۆ کرا، ئەمڕۆ ئەنجامی تێستەکەیان دەرچوو. وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، 5 توشبوەکە هەڵگری ڤایرۆسە گۆڕاوەکەن و سەرجەمیان لە هەولێرن.
کۆماری ئیسلامی ئێران مەرزی حاجی ئۆمەرانی بە ڕووی گەشتیاراندا داخست.بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەوە تاوەکو دوو هەفتەی دیکە دەروازەکە بەڕووی گەشتیاراندا دادەخات. مەرزی حاجی ئۆمەران ئاماژە بەوە دەکات، ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە، کە ئێران بە رێگەی پەیوەندییەکانەوە ئاگاداری کردووینەتەوە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 21-02-2021 دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی 2 هەفتە دادەخات.
مه‌حمود سه‌نگاوى وازهێنانى له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتى ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت:"حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم"مه‌حمود سه‌نگاوى ڕایگەیاند :"ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستیه، هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئه‌وه دژى هه‌موو كورده‌و نابێت له‌سه‌ر لایه‌نێك حساب بكرێت نه یه‌كێتى‌و نه پارتیش".وتیشی "هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان ببێت وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه". سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیش مه‌حمود سه‌نگاوى جه‌ختیكرده‌وه، په‌یوه‌ندیمان باشه‌و خراپ نییه.
وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کێشەی کەمبوونەوەی کارەباوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کێشەکە چارەسەربووە. دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بۆوە هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن. وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات . راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا20/2/2021
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر کرد. ئەمڕۆ شەممە 2021/2/20، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ، خزمەتی هەموو دانیشتووان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت .سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر دەکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکات.پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و دڵنیاییدا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت، لە پێناو زياتر بووژانەوە و پێشخستنی هەولێردا
سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە. بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستیەکان. هەروەها ڕاسپێردراوون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاوڵاتیان و پتەوکردنی زیاتری ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان. لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و ڕایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە. تا ئێستا لە ڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بەڵام بە هەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین. ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر ڕێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق ڕوو لە هەرێم دەکەن. د. ئاسۆ حەوێزیوتەبێژیوەزارەتی تەندروستی20 شوبات 2021