Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
22-03-2021

شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لە ئێواره‌ى ئەمڕۆوە پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ نيمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى كه‌مێك نمه‌ باران به‌ تايبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم‌ و ناوچه‌ شاخاوییە‌كان. ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ پێشبينى ده‌كرێ له‌ دواى نيوه‌ڕۆ وه‌ شه‌پۆلێكى باران بارين زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان بارانى به‌لێزمه‌ و وه‌ له‌ سه‌نته‌ري شاره‌كانيش نمه‌ باران و هه‌ندێ كاتيش بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێ وه‌ هه‌ندێ جار هه‌وره‌ تريشقه‌شى له‌ گه‌ڵ ده‌بێت وه‌ خێرايى با (20-30)كم/س ده‌بێت, هه‌ندێ كاتيش ده‌گاته‌ سه‌رووى 33كم/س. ڕۆژى چوار شه‌ممه باران بارين به‌ شێوه‌ي بچڕ بچڕ به‌ردوام ده‌بێت به‌ تايبه‌ت له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ له‌ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه‌ باران ده‌بارێت وه‌ له‌ شه‌ودا كاريگه‌ريه‌كه‌ى ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌. ڕۆژى پێنج شه‌ممه كاريگه‌رى باران بارينه‌كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كانى باكور ده‌بێت له‌ گه‌ڵ بارينى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه‌ له‌ گه‌ڵ دابه‌زينى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتايى دێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی /بەشی پێشبینی

هەواڵ
21-03-2021

نووسەر و فێمێنیستی دیاری عەرەب نەوال ئەلسەعداوی کۆچی دوایی کرد

نووسەر و فێمێنیستی دیاری میسر و عەرەب، نەوال ئەلسەعداوی لە تەمەنی 90 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. نەوال ئەلسەعداوی، لە 27ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1931 لەدایکبووە، پزیشکی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە بووە، یەکێک بوو لە نووسەرە دیارەکانی عەرەب بەتایبەت لەبواری داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ژن بەتایبەتی. ژیانی نووسەر: نەوال سعداوی، ژنە نووسەر وداکۆکیکاری بواری مافەکانی ژنان و پزیشکی نەخۆشیە دەرونیەکان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣١ دا لە گوندی کەفەر تحلە، سەر بە پارێزگای القلیوبیە، لە دایك بووە دووەم منداڵی خێزانەکەی بووە، نەوال لە خێزانێکی پارێزگار بە داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانەوە لە دایكبووە لەلایەن خێزانەکەیەوە لە تەمەنی ٦ ساڵی خەتەنە کراوە . لە ساڵی ١٩٥٥ بڕوانامەی بەکالوریوسی لە پزیشکیدا بەدەستهێناوە دواتر بۆتە پزیشکی نەخۆشییە دەرونییەکان، هەر لەهەمان ساڵدا لەگەڵ یەکێك لە هاوپیشەکانی بەناوی ئەحمەد حلمی، هاوسەرگیری ئەنجام دەدات، بەڵام ماوەی هاوسەرگیریەکەی زۆر ناخایەنێت و دوای دوو ساڵ لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە . لەماوەی کارکردنیدا وەك پزیشك هەستی بە کێشە جەستەی و دەرونییەکانی ژنان کردووە کە بونەتە هۆی کپکردنیان لە کۆمەڵگەدا بەتایبەت ئەو نەخۆشیانەی ڕووبەڕوی ژنانی لادێ نشین دەبنەوە. دوای کۆتایهاتنی هاوسەرگیری دووەمی لە ساڵی ١٩٦٤ دا لەگەڵ پزیشك و ڕۆمانوس شەریف حتاتە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە لەو هاوسەرگیریەدا بۆتە خاوەنی کچ و کوڕێک دوای ٤٣ پێکەوە بوون کۆتایی بە هاوسەرگیری سێیەمی دەهێنێت. لە ساڵی ١٩٧٣ بۆ ساڵی ١٩٧٦ نەوال گرنگی بە ڕوانگەی مافەکانی ژنان داوە لەگەڵ نەخۆشیە دەماریەکان لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی (عین الشمس)، لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ ساڵی ١٩٨٠ بۆتە ڕاوێژکاری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ژنان لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. زیندانیکردن: نەوال سەعداوی یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە لەلایەن حکومەتی میسڕەوە دوچاری زیندانیکردن و دەربەدەر کردن بۆتەوە لە ساڵی ١٩٨١ دا بەشدار دەبێت لە دەرکردنی ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە ژنان بە ناوی (ڕوبەڕوبونەوە) ئەمەش دەبێتە هۆی دەستگیرکردنی لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی میسڕ بە سەرۆکایەتی ئەنوەر سادات، و ماوەیەك ژیان لە زینداندا بەسەر دەبات نەوال ڕۆژەکانی زیندان بە جوانترین ڕۆژەکانی ژیانی ناودەبات لەبارەی زیندانی کردنیەوە دەڵێت “ترس بەشێک بوو لە ژیانم کاتێک قەڵەم و نووسینم بەرز کردەوە، بەلام ئێستا هیچ شتێك لە وتنی ڕاستی ترسناکتر نییە لە جیهانی درۆیا “. نەوال کاتێک لە زینداندا دەبێت دەست بە نوسینی کتێبێکی بەناوبانگی دەکات بەناوی (بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان) لەساڵی ١٩٨٣ دا . لە ١٢ی مارسی ٢٠٠٨ دا دادگای میسڕ ڕەتی کردەوە ڕەگەزنامەی میسڕی لەنەوال سعداوی بسەنێتەوە کە لەلایەن پارێزەرێکی میسڕیەوە بەهۆی بیروباوەڕەکانیەوە داوای لە دژ بەرزکرابۆوە تا ڕەگەزنامەی میسڕی لێبسەندرێتەوە. کارەکانی نوسەر: نەوال خاوەنی دەیان کتێب و نوسینە کە وەرگێراونەتە سەر ٢٢ زمانی جیاواز خوێنەریان لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە . سەرەتای نووسینی نەوال دەگەڕێتەوە بۆ چیرۆکێکی کورت بە ناونیشانی (فێری خۆشەویستی بووم) لێرەوە سەرەتای درەوشانەوەی خامەی نەوال دەستی پێکرد، دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ دا یەکەمین ڕۆمانی بەناوی (بیرەوەریەکانی دکتۆرەیەک) بڵاوکردەوە کە ئەم ڕۆمانە زادەی ئەزمونی کاری نەوال بووە لەماوەی پیادەکردنی پیشەی پزیشکیدا . یەکێکی دیکە لە ڕۆمانە ناوازەو بەناوبانگەکانی نووسەر بریتیە لە (ئافرەتێک لە خاڵی سفردا) ئەم ڕۆمانە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٧ تا ٢٠١٥ بە شەش زمانی جیاواز ٩٩ جار چاپکراوەتە لەسەرانسەری جیهاندا خوێنەری هەبووە، ڕۆمانەکە باس لە کچێک دەکات کە لەلایەن خێزانەکەیەوە پەراوێز دەخرێت ودواتر لە تەمەنێکی منداڵیدا هاوسەرگیری پێشوەختی پێئەنجام دەدرێت، ئەم کارە دەبێتە هۆی ڕاکردنی لە خێزان و هاوسەری تا تێکەڵ بوون لەگەڵ گروپێکی لەشفرۆشیدا لەوێوە پاڵەوانی ڕۆمانەکە بەهۆی دروست بوونی گریی دەرونی بەرامبەر ئەو پیاوانەی ئازارای جەستەی و ڕۆحیان داوە دەبێتە کچێکی بکوژ و لە زینداندا چاوەڕێی مەرگ دەکات)، ئەم ڕۆمانە کاردانەوەیەکی گەورەی لە کۆمەڵگای عەرەبی و میسڕیدا دروست کرد بەوهۆیەوە لەلایەن حکومەتی میسڕەوە سزای زیندانیکردن بۆ نەوال دەردەکرێت. تەواوی کتێب وڕۆمان و نووسینەکانی نەوال کاریگەری گەورەیان لەسەر هزری خوێنەر دروست کردوە شۆڕشێکی فکریان لە کۆمەڵگەی عەرەبیدا دروست کردووە بەرهەمەکانی نووسەر بریتین لە (بیرەوەریەکانی پزیشکێک، لاپەڕەکانی ژیانم، بیرەوەریەکانی زیندانی ژنان، شانۆنامەی شین، کێشەی ژنانی میسڕ لە سیاسەت و سێکسدا، شۆڕشێکی نوێ لە دۆسیەی ژندا، ڕۆمانی مردنی دواین پیاو لەسەر زەوی، کورتە چیرۆکی فێری خۆشەویستی بووم، دوانەی دەسەڵات و سێکس، گەشتەکانم بە جیهاندا، کورتە چیرۆكی ساتی ڕاستگۆی، ڕۆمانی بەهەشت و شەیتان، ڕۆمانی وێنە دڕاوەکە، ڕۆمانی ئافرەتێک لە خاڵی سفردا، ڕۆمانی کەسێکی نادیار، ژن و دین و ئەخلاق، توێژینەوە دەربارەی ژن و پیاو، شکاندنی سنورەکان، شانۆنامەی فەرمانڕەوایەتی بە فەرمانی خودا، ڕۆمانی شکستی ئیمام، ڕۆمانی دوو ژن لە ژنێکدا، داو و چاوی ژیان، ژن و سێکس، ژن و ململانێی دەرونی، ڕۆمانی خۆشەویستی لە سەردەمی نەوت، ڕۆمانی زینە،…هتد). خەڵاتەکانی: نەوال سەعداوی بەهۆی بەپێزی و کاریگەری نووسین و کارەکانیەوە لە چەند وڵاتێکی جیهان خەڵات کراوە لەوانە: خەڵاتی باکور و باشور لە ئەنجومەنی ئەوروپا ساڵی ٢٠٠٤. وەرگرتنی خەڵاتی من لە کوێم لە وڵاتی بەلجیکا ساڵی ٢٠٠٥. وەرگرتنی خەڵاتی ستیغ داغیرمان، لە سوید ساڵی ٢٠١١. وەرگرتنی خەڵاتی ماکبراید بۆ ئاشتی لە سویسرا ساڵی ٢٠١٢. نووسینی ژیاننامە: ژیمان عەبدولڕەحمان

هەواڵ
21-03-2021

مستەفا کازمی پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لێ دەکات. دەقی ڕاگەیەنراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سه‌رۆك وه‌زيران كازمى، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵه‌وه‌ پێگه‌يشت. له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران كازمى پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزيان و گه‌لى كوردستان خواست. لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايييان و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.

هەواڵ
21-03-2021

لە هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە هەشت گەشتیار برینداربوون

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، هەشت کەس برینداربوون . کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ، کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز، لەسەر رێگەی شەقڵاوە-سۆرک دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت بەیەکیاندادا و بەهۆیەوە هەشت سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون. لەنێو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەن، ئێستاش لە نەخۆشخانەکانی هەولێردا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

هەواڵ
20-03-2021

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: نەورۆز جەژن نییە و پەیوەندی بە قەومی کوردیشەوە ن...

پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێ: نەورۆز نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە. دەقی پەیامەکەی هەورامان گەچێنەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵ هەر زۆر بە کورتی و پوختی... ٭ بڕواداران تەنهاو تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، و هەردوکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە بۆمان دیاری کراوە... ٭ نەورۆزیش نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە.

هەواڵ
20-03-2021

پەرلەمانی عێراق داوای تەواوکردنی میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەک...

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بە نووسراوێکی ڕەسمی داوای لە حکومەتی عێراق کرد میکانیزمی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە تەواو بکات.لە نووسراوێکی ڕەسمی پەرلەمانی عێراقدا کە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە ئیمزا کراوە هاتووە: "پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە 44ـی لە بەرواری 16ـی ئاداری 2021 دا، لە وەزری یەکەمی یاسادانان، ساڵی سێیەمی یاسادانان و خولی چوارەم، بڕیاری دا حکومەت رابسپێرێت بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بۆ راگەیاندنی پارێزگاکردنی هەڵەبجە".

هەواڵ
20-03-2021

فەتوایەک لە عەلی باپیرەوە لەبارەی ئاگری نەورۆز

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئاگرکردنەوە لە رۆژی نەورۆزدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئاگركردنه‌وه‌ش چ له ‌رۆژى نه‌ورۆزدا (وه‌ك یادێكى نه‌ته‌وه‌یی)، وه‌ چ له ‌هه‌ر رۆژێكی دیكه‌دا، وه‌كو سه‌رجه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌كان ره‌وایه‌، چونكه‌ هیچ ده‌قێكى شه‌رعیی تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌خه‌كردنى نییه‌". دەقی ڕونکردنەوەکە بسم الله الرحمن الرحيمله‌سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ كه‌ له‌نووسینێكى پێشترمدا له‌باره‌ى ڕۆژى نه‌ورۆزه‌وه‌ باسى ئه‌وه‌م كردبوو كه‌ ئاگركردنه‌وه‌ له‌وڕۆژه‌دا ئه‌گه‌ر به‌نیازو مه‌به‌ستى خراپ نه‌بێ “وه‌ك به‌پیرۆز گرتنى ئاگر كه‌ عاده‌تى مه‌جووسییه‌كان بووه‌”، ئه‌وه‌ به‌پێى بنچینه‌ى: هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كان له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌وان، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌رع قه‌ده‌غه‌ى كردبێ (الأصل في المعاملات الاباحة الا ما حرمە الشرع) ئاگر كردنه‌وه‌ش چ له‌ڕۆژى نه‌ورۆزدا “وه‌ك یادێكى نه‌ته‌وه‌یی”، وه‌ چ له‌هه‌ر ڕۆژێكیدیكه‌دا، وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كان ڕه‌وایه‌، چونكه‌ هیچ ده‌قێكى شه‌رعیی تایبه‌ت له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنى نیه‌، به‌ڵێ له‌سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ بیستم كه‌ هه‌ندێك ڕه‌خنه‌و گله‌ییان له‌وباره‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ندێك شوێنه‌واران (آثار)دا هاتوه‌ كه‌ هاوه‌ڵان ئاگر كردنه‌وه‌یان له‌ڕۆژى نه‌ورۆزدا قه‌ده‌غه‌ كردوه‌! جا له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێم:ئه‌گه‌ر گریمان سه‌نه‌دى ئه‌و شوێنه‌وار و گێرڕاوانه‌ ڕاستیش بێ، نابێته‌ به‌ڵگه‌ى قه‌ده‌غه‌بوونى ئاگركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م ڕۆژگاره‌ به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه‌، چونكه‌:له‌ئاشكرایه‌كانى فیقهی ئیسلامییه‌ كه‌ فه‌توا به‌پێى كات‌و شوێن‌و شه‌خس‌و عورف‌و حاڵ ده‌گۆڕێ (الفتوى تختلف زمانا ومكانا وشخصا وعرفا وحالا)، ئنجا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵان‌و زانایانى پێشین ئاگركردنه‌وه‌ى نه‌ورۆزیان قه‌ده‌غه‌ كردبێ، دیاره‌ زانیویانه‌ كه‌ خه‌ڵكى ئه‌وكاته‌ كه‌ له‌ڕۆژگارى حوكمى مه‌جووسییه‌كانه‌وه‌ نزیك بوون، به‌پاڵنه‌ر به‌پیرۆزگرتن (تقدیس)ى ئاگر ئه‌وكاره‌یان كردوه‌، بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌یان كردوه‌، به‌ڵام بێگومان حوكمى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌گۆڕێ له‌كاتێكدا خه‌ڵكێكى مسوڵمان‌و خواپه‌رست “نه‌ك نا مسوڵمان‌و ئاگرپه‌رست” به‌پاڵنه‌رى یادكردنه‌وه‌ى بۆنه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی‌و خۆشحاڵى ده‌ربڕین به‌ ده‌ربازبوون له‌سته‌م‌و چه‌وسێنرانه‌وه‌، ئه‌وكاره‌ ده‌كه‌ن! وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا “صلى الله علیه‌ وسلم” له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ڕۆژگارى شیرك‌و بتپه‌رستییه‌وه‌ نزیك بوون سه‌ردانى گۆڕستانى له‌ مسوڵمانانى قه‌ده‌غه‌كردبوو نه‌وه‌ك گیرۆده‌ى شیرك‌و پاڕانه‌وه‌ له‌مردووان ببن، به‌ڵام دوایی كه‌ دڵنیابوو خوا به‌یه‌كگرتن (توحید) له‌دڵیاندا چه‌سپیوه‌و مه‌ترسی شیركیان لێناكرێ، ڕێگای دان وه‌ك فه‌رموویه‌تى: (كنت نهيتكم عن زيارة القبور فزوروها) مسلم: 977، واته‌: پێشتر سه‌ردانى گۆڕستانم لێ قه‌ده‌غه‌ كردبوون، به‌ڵام ئێستا سه‌ردانیان بكه‌ن. له‌ڕیوایه‌تێكدا هاتوه‌: ((فمن أراد أن يزور القبور فلیزر فانها تذکر بالاخرة) أبو داود: 3235، والنسائی: 2032، واته‌: هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێ سه‌ردانى گۆڕستان بكات بابچێ، چونكه‌ دوا ڕۆژ ده‌خاته‌وه‌ بیر. كه‌واته‌: هه‌ركات حاڵ‌و بارودۆخ گۆڕا، پێویسته‌ فه‌تواش بگۆڕێ، مادام به‌هۆى بارودۆخێكى جیاوازو تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌و فه‌توایه‌ درابێ! پێشم وانیه‌ هیچ مسوڵمانێك كه‌ ئاگرى نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه‌، به‌ پیرۆزگرتنى ئاگرى هه‌ر به‌بیریشدابێ، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان به‌ فه‌توایه‌كه‌وه‌ نه‌به‌ستینه‌وه‌ كه‌ له‌كات‌و شوێنى دیكه‌داو بۆ خه‌ڵك‌و حاڵه‌تێكى دیكه‌ گوتراوه‌، ئه‌گه‌رنا له‌ بنه‌ماى: (الفتوى تختلف زمانا ومكانا وشخصا وعرفا وحالا) لامانداوه‌و سته‌میشمان له‌خه‌ڵكێكى مسوڵمان كردوه‌، كه‌ به‌ناهه‌ق تۆمه‌تبارمان كردوون به‌شیرك‌و ئاگر په‌رستییه‌وه‌. ئه‌وه‌ به‌نسبه‌ت لایه‌نه‌ شه‌رعییه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام به‌نسبه‌ت لایه‌نی ژینگه‌یی‌و ته‌ندروستییه‌وه‌، بێگومان بۆ هیچكه‌س دروست‌و ڕه‌وا نیه‌ هیچ هه‌ڵس‌و كه‌وتێك بكات كه‌ زیان به‌ژینگه‌و ته‌ندروستى خه‌ڵك بگه‌یه‌نێ، وه‌ك ئاگركردنه‌وه‌یه‌كى زیانبه‌خش، بۆ وێنه‌: سووتاندنى تایه‌و قیرو هتد…، كه‌واته‌: ئه‌وانه‌ى به‌و بۆنه‌یه‌وه‌و به‌نیازو مه‌به‌ستێكى شه‌رعییه‌وه‌ ئاگر ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌بێ ئاگر كردنه‌وه‌كه‌ به‌جۆرێك بێ‌و به‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بێ، كه‌ نه‌بێته‌ مایه‌ى زیانگه‌یاندن به‌ژینگه‌و ته‌ندروستى خه‌ڵكى، ئه‌گه‌رنا با له‌ئه‌سڵیشدا ڕه‌وابێ، به‌هۆى زیانباربوونى خه‌ڵكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌بێ، وه‌ك چه‌ندان ده‌قى قورئان‌و سوننه‌ت ده‌یگه‌یه‌نن، بۆ وێنه‌: (((ولا تفسدوا في الأرض بعد إصلاحها ذلكم خير لكم ان كنتم مؤمنين) الأعراف -85-، واته‌، وه‌ دواى ئه‌وه‌ى سه‌رزه‌مین باشكراوه‌، خراپه‌ى تێدا مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئیمانتان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا “صلى الله علیه‌ وسلم” فه‌رموویه‌تى: (لاضرر ولا ضرار) رواه مالك: 1494، وابن ماجه: 2340، والحاكم والبیهقی وصححه الألبانی فی “صحیح الجامع الصحیح وزیادته”:1517، واته‌: له‌سه‌ره‌تاوه‌ زیان به‌خه‌ڵك گه‌یاندن‌و له‌به‌رانانبه‌ر زیاندا، زیان به‌خه‌ڵك گه‌یاندن “وه‌ك تۆڵه‌” ڕه‌وا نیه‌.پێشم وایه‌ هه‌ركه‌س به‌ ئینصافه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ بخوێنێته‌وه‌و شتێك له‌باره‌ى (فقه‌) و أصول الفقه‌))ه‌وه‌ بزانێ، بایی قه‌ناعه‌ت پێهێنانى ده‌كات‌و، ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌بیانوو گرتنیش بخه‌فتێ‌و حه‌زى له‌شه‌ڕه‌ قسه‌ بێ، ئه‌وه‌ ڕێ له‌بیانوو گرتن ناگیرێ. هیواداریشم كه‌س وا له‌قسه‌كانم حاڵى نه‌بێ كه‌ ئێمه‌ خه‌ڵك بۆ ئاگركردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز هانده‌ده‌ین! به‌ڵكو مه‌به‌ستى سه‌ره‌كییم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ى ڕوون‌و بێ چه‌ندو چوونى شه‌رعیی، شتى موباح له‌خه‌ڵك قه‌ده‌غه‌ نه‌كه‌ین، چونكه‌ خوا فه‌رموویه‌تى: (ولا تقولوا لما تصف ألسنتكم الكذب هذا حلال وهذا حرام لتفتروا على الله الكذب، ان الذين يفترون على الله الكذب لايفلحون) النحل -116-، واته‌: وه‌ هه‌روا به‌ وه‌سفكردنى زمانتان به‌درۆ مه‌ڵێن: ئه‌مه‌ حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه‌ حه‌ڕامه‌ وه‌ سه‌ره‌نجام به‌ناوى خواوه‌ درۆ هه‌ڵببه‌ستن، بێگومان ئه‌وانه‌ى درۆ به‌خواوه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفراز نابن. پێغه‌مبه‌رى خواش “صلى الله علیه‌ وسلم” فه‌رموویه‌تى: (ان الله تعالى فرض فرائض فلا تضيعوها، وحدّ حدوداً فلا تعتدوها، وحرم أشياء فلا تنتهكوها، وسكت عن أشياء رحمة لكم غير نسيانٍ فلا تبحثوا عنها)، رواه الدار قطنی والطبرانی فی الكبیر والبیهقی وحسّنه النووی. واته‌: بێگومان خواى به‌رز هه‌ندێك فه‌ڕزى داناون زایه‌یان مه‌كه‌ن، وه‌هه‌ندێك سنوورى دیاریی كردوون مه‌یانبه‌زێنن، وه‌ شتانێكى قه‌ده‌غه‌ كردوه‌ توخنیان مه‌كه‌ون، وه‌ له‌ڕووى به‌زه‌ییه‌وه‌ به‌رانبه‌رتان به‌بێ له‌بیرچوون له‌ هه‌ندێك شت بێده‌نگ بووه‌، لێیان مه‌كۆڵنه‌وه‌.خواش به‌ لوتف‌و كه‌ڕه‌مى بێ سنوورى خۆى شاره‌زایی به‌دین‌و ئاشنایی ژین بۆ هه‌موولایه‌كمان زیاد بكات. عـه‌لـی باپـیـر18/3/2012هه‌ولێر

هەواڵ
20-03-2021

بەشیر حەداد: ڕێکەوتنی کورد و شیعە ھەڵنەوەشاوەتەوە

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێکەوتنەکە ھەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام پاشگەزبوونەوەیەک ھەیە و شایانی گفتوگۆکردنە.پاشگەزبونەوەکەش لای کوردەوە نیە

هەواڵ
20-03-2021

مەسرور بارزانی: هیوادارم حکومەتی فيدراڵ ئەرکەکانی خۆی بە جێ بهێنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیانەکەی مەسرور بارزانی: بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردستانییان ، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم . هیوادارم ساڵی خۆشی و خۆشگوزەرانی بێت بۆ گەلی کوردستان .نەورۆز بۆ گەلی کوردستان، هەمیشە هێما و سیمبولی ئازادی و نوێبوونەوەی ژیان و سەرکەوتن بووە ، بۆیە هیوادارم ئەم نەورۆزە ، ببێتە مایەی بە ديهێنانی هەموو مافەکانمان و سەرکەوتن بە سەر هەموو سەختی و ناخۆشییەکاندا.لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی کوردستان بکەم، بۆ پشوودرێژی و خۆڕاگرییان کە هاوکار و یارمەتیدەربوون بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببێتەوە.هیوادارم حکومەتی فيدرالی ، ئەرکەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەمو خاڵە دەستوورییەکان بە جێ بهێنێت، بو ئەوەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئاسایش لە هەمو عێراقدا بچەسپێت.داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم ، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا، بۆ ئەوەی بە یەکەوە کاربکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە، لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگە بە گشتی و بەسەربردنی کاتێکی خۆشتر. نەورۆزتان پیرۆز بێت و کوردستان هەمیشە ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر بێت . مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/3/20

هەواڵ
20-03-2021

لایەنە شیعیەکان لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ شاندی هەرێم پاشگەزبوونەوە

شیعەکان لە رێکەوتن لەگەڵ کورد پاشگەزبوونەوە و دەستکاری دەقی رێکەوتنەکەیانکرد.هەرچەندە شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی چاککردنین، بەڵام ئەندامێکی شاندەکە ڕایگەیاندووە، زەحمەتە چاکبکرێتەوە، بەو پێیەش بێت گەر بودجە بخرێتە دەنگدانەوە بەشدارنابن و دەنگی پێنادەن .

هەواڵ
20-03-2021

پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە

كوردستانييانى خۆشه‌ويست.. جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان، گه‌لى كورد و ته‌واوى كوردستانييان له‌ وڵات، له‌ هه‌نده‌ران، له‌ هه‌ر كوێ بن، له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پيرۆز ده‌كه‌م، له‌ هه‌موو ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ش پيرۆز بێت كه‌ جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى. پيرۆزباييى تايبه‌ت، سوپاس و پێزانين بۆ ته‌واوى تيمه‌ پزيشكى و ته‌ندروستييه‌كان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديدارانه‌ كه‌ بۆ ساڵى دووهه‌م له‌ به‌ره‌ى پێشه‌وه‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيدى نۆزده‌ و گيان و سه‌لامه‌تيى هاووڵاتييان ده‌پارێزن. ئه‌وان خزمه‌تێكى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، ده‌ستى ماندوونه‌بوونيان ده‌گوشم. به‌ ڕێزه‌وه‌ يادى هاوكارانيان ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌م پێناوه‌دا گيانيان به‌خشى، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ به‌و په‌تايه‌ گيانيان له‌ ده‌ست دا. هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاريانم. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ هه‌موو تووشبووان ده‌خوازم. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و زێره‌ڤانى و فرياكه‌وتن و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ جێبه‌جێكردنى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزيدا، هاوكار و پشتيوانن. ئازيزان.. نه‌ورۆز جه‌ژنى پيرۆزى نه‌ته‌وه‌يى و هێماى سه‌ركه‌وتن و ژيانه‌وه‌ و ئازاديى گه‌لى كورده‌. ساڵ و سه‌ره‌تايه‌كى نوێيه‌، وه‌ك هه‌ميشه‌ ئومێد و هێز و وره‌مان پێده‌به‌خشێت. با هه‌موومان له‌ سه‌ره‌تاى‌ نوێدا‌ به‌ خۆماندا بچينه‌وه‌، سوود له‌ هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرين و به‌خشنده‌ و لێبورده‌ بين. با هه‌موومان به‌ ئومێد و گه‌شبينييه‌وه‌ بۆ ئاينده‌يه‌كى گه‌شتر بڕوانين. هه‌موو هێز و توانامان يه‌كبخه‌ين، پێكه‌وه‌ كار بكه‌ين، شان بده‌ينه‌ به‌ر و سه‌ختييه‌كان تێپه‌ڕێنين. سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون، ژيان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هاووڵاتييان، مسۆگه‌ركردنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييمان لێ ده‌خوازێت. ده‌بێ كۆتايى به‌ ململانێ و ناكۆكييه‌كانى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان بێت كه‌ هه‌رگيز له‌ زيان و لێكترازانى زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ كوردستان لێ به‌دينه‌هاتووه‌. با هه‌موومان، با هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆبورده‌ بين، بۆ ئاينده‌يه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه‌ كار بكه‌‌ين و‌ ديموكراسى و ئازادى بپارێزين. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌موو لايه‌نه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. كوردستانييانى ئازيز.. بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و كێشه‌كانى عێراق به‌گشتى، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت، له‌پێناو سه‌قامگيرى و ئاشتى و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ وڵات، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات. ده‌بێ هه‌مووان ئه‌وه‌ باش بزانن كه‌ چاره‌سه‌ريى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ، كليلى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى عێراقه‌. ئێمه‌ بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێكى دوور له ‌خۆسه‌پێنى ئاماده‌ين كه‌ مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى عێراق، تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگه‌ر بكات، سيسته‌مى فيدراڵى و پره‌نسيپ و بنه‌ماكانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگيى ڕاسته‌قينه‌ بپارێزێت. داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ين، پشتيوان و هاوكار بن له‌ چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى عێراق. هه‌ر له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌ كاركردن و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ها و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، په‌ره‌ به‌ په‌يوه‌ندى و هاريكارى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جيهان ده‌دات. به‌ هه‌موو توانايه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جيهان ڕووبه‌ڕووى تيرۆر و توندڕه‌وى ده‌بينه‌وه‌. هه‌ر له‌و بۆنه‌يه‌دا داوا له‌ هاووڵاتيانى ئازيز ده‌كه‌م له‌ گه‌شت و سه‌يراندا هه‌موو ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى و ياساكانى هاتوچۆ به‌ ته‌واوه‌تى ڕه‌چاو بكه‌ن و خۆيان و سروشتى جوانى كوردستان بپارێزن. خواى مه‌زن كوردستان و كوردستانييان بپارێزێت. جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ هه‌مووتان پيرۆز بێت، هيوادارم هه‌موومان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ كه‌ش و دۆخێكى باشتردا بكه‌ينه‌وه‌. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2021/3/20

هەواڵ
20-03-2021

سەرۆک بارزانی: ڕۆحی ڕاپەڕین و ئازادیخوازیی كورد درێژەی دەبێت

سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ گەلی كوردستان نەورۆز جگە لە هاتنی بەهار و نوێبوونەوەی سروشت، مانای ئازادیخوازی و ڕاپەڕین لەدژی ستەمكاریش دەدات. كورد لە نەورۆزدا ڕاپەڕینی كردووە بۆ ئەوەی لە بندەستی ڕزگاری بێت و ئازادی بە دەست بهێنێت. ڕۆحی ڕاپەڕین و ئازادیخوازیی كورد لە دێرزەمانەوە هەبووە و ئێستاش هەر هەیە و هەتا بندەستی و ستەمكاری هەبێت هەر درێژەی دەبێت. بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان و سەرانسەری جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوانە دەكەم كە نەورۆز بەشێكە لە كولتوور و دابونەریتیان.بۆ گەلی كوردستان نەورۆز جگە لە هاتنی بەهار و نوێبوونەوەی سروشت، مانای ئازادیخوازی و ڕاپەڕین لەدژی ستەمكاریش دەدات. كورد لە نەورۆزدا ڕاپەڕینی كردووە بۆ ئەوەی لە بندەستی ڕزگاری بێت و ئازادی بە دەست بهێنێت. ڕۆحی ڕاپەڕین و ئازادیخوازیی كورد لە دێرزەمانەوە هەبووە و ئێستاش هەر هەیە و هەتا بندەستی و ستەمكاری هەبێت هەر درێژەی دەبێت.گەلی كوردستان بڕوای بە پێكەوەژیانی نەتەوە و ئایین و بیروڕا جیاوازەكان هەیە و لەمبارەیەوە خاوەنی فەرهەنگێكی مێژوویی و قووڵە و، بە كردەوە بنەماكانی پێكەوەژیانی پیادە كردووە و كاری پێ كردووە. لە هەمانكاتیشدا گیانی ئازادیخوازی و پێكەوەژیانی كورد، هەردەم لەگەڵ ئاشتیخوازیشدا ئاوێتە بووە. گەلی كوردستان دەیەوێت بە شێوازی ئاشتییانە چارەنووسی خۆی دیاری بكات و كێشەكان لەڕێگەی ئاشتییەوە چارەسەر ببن و بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ستەم و زۆرداری لە هیچ لایەك قبووڵ ناكات و، كە كار گەییشتە ئەوەی زوڵم و تەعدای لێ بكرێت بەرگری لە مافەكانی دەكات.ئێمە هەردەم پێمانخۆشە و دەمانەوێ گرفتەكانمان لە عێراقدا لەسەر بنچینەی شەراكەت چارەسەر بكرێن. گەلی كوردستان لەسەر بنەمای یەكێتیی ئارزوومەندانە لە عێراقدا شەریكە. لادان لە بنەمای یەكێتیی ئارزوومەندانە و بەكارهێنانی زمانی زۆرینە و كەمینە و كولتووری خۆسەپاندن و نكۆڵیكردن، بە دڵنیاییەوە گرفتەكان چارەسەر ناكات.نەورۆزتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی.مەسعود بارزانی٢٩ـی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ كوردی٢٠ـی ئاداری ٢٠٢١ زایینی

1 2 ... 863 864 865 ... 1149 1150