کوردستان

تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان روویدا و 7کەس گیانیان لەدەستدا

22-03-2021
تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان روویدا و 7کەس گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەرێکانی 7 کەس کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ لە کاتی پشکنینی چەک و تەقەمەنی لەنێو ماڵێکدا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان، بۆمبێک تەقییەوە بەلایەنی کەمەوە 7 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی روانگەی سووری، ژمارەیەک کوژراوی دیکەش هێشتا لەژێر پاشماوەی خانووەکان ماونەتەوە.