کوردستان

سکاڵای یاسایی دژی پیر لوقمان تۆمارکرا

22-03-2021
سکاڵای یاسایی دژی پیر لوقمان تۆمارکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەندامێکی داواکاری گشتیی سکاڵای یاسای لە دژی پیرلوقمان دەجوڵێنێت.
دکتۆر محەمەد رێکانی ئەندامی داواکاری گشتی بە نووسراوێک داوای یاسای لە دژی پیر لوقمان رێبەری زەردەشتییەکانی کوردستان دەجوڵێنێت.
دکتۆر محەممەد لە نووسراوەکەیدا کە بۆ دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەرزیکردۆتەوە تیایدا هاتووە ئەو قسانەی پیر لوقمان بە پێی ماددەی ٣٧٢ لە یاسای سزاکانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ سوکایەتییە بەرانبەر بە ئاین و سومبولی کە لەلای خەڵکی موسوڵمان جێگای رێزە.
رێکانی داوا دەکات کە رێکاری یاسایی لە دژی پیرلوقمان بگیرێتەبەر . ئەو داوای رێکانی لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوبۆوە پیر لوقمان رێبەری زەردەشتیەکانی کوردستان سوکایەتی بە ئاینی ئیسلام و سەلاحەدینی ئەیبوی کردوە.