وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامارێکی ترسناکی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: لە 12 کاتژمێری ڕابردوو لە هەر کاتژمێرێکدا کەسێک بە کۆرۆنا مردووە. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە فەیسبووک نووسیویەتی: ژمارەیەکی زۆر خەڵک داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و قەڕەوێڵەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبنەوە و جێگە نامێنێت. وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر لە خۆپارێزی بەردەوامبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کۆتایی بهم شهپۆله بهفرو بارانه دێت کە ناوچە شاخاوییەکانی گرتۆتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئهمشهو كۆتايی بهم شهپۆله بهفر و بارانەی ئهم دواييه دێت كه زياتر ناوچه شاخاویيهكاني ههرێمی كوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە:" سبەی پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن بە 4-5 پلەی سیلیزی".
بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی، فەرمانی 7 ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی زاخۆ دەرچوو.هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشێوەی غیاب، دادگا بڕیاریداوە ( ع.د.ی ) بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی بکات.بەپێی زانیاریەکان، ئەو بەرپرسە هەڵاتووە و کوردستانی جێهێشتوە.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتەوە بەغدا. سەردانی شاندەکەی هەرێم لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدات.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە گوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول-ی سەر بە قەزای کفری، گەنجێک خوشکێکی تەمەن 24 ساڵی خۆی کە دایکی دوو منداڵە، بە فیشەک کوشت.ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردۆتەوەو بەپێی مادەی 406، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردووە. مقدەمی ماف علی جەمال قدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان2021\3\27
هەناسەدانی بەئاگایی ( هەناسەدانی چارەسەریی یان هەناسەدانی سکی ( زگی) )هەناسەدان یەکێکە لەکردارە هەستیار و ژیاریەکانی مرۆڤ.کردارێکی ئوتوماتیکی خۆنەویستانەیە کە دەکرێت خۆویستانەش ئەنجامبدرێت یان بۆ ماوەیەکی کورت ڕابگیرێت و ڕێکبخرێت.هەناسەدانی بەئاگایی ،کردارێکی گرنگ و ڕێگەچارەیەکی سروشتی و ئاسان و خۆڕایی و هەمیشە بەردەستە کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەکاریبهێنێت وسوودی لێوەربگرێت بۆ خۆئارامکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازار ، تەرکیزکردنی باشتر .هەناسەدانی بەئاگایی قوڵ و هێواش . وەرگرتنی هەوا لەڕێگەی لووت و دانەوەی لەڕێگەی دەمڕێگەیەکی گرنگی خۆچارەسەرکردن و خۆخاوکردنەوەیە .لەحاڵەتی ئاسایی مڕۆڤ لەهەر خولەکێک دا ۱٦ جار هەناسە دەدات .بۆ هەناسەدانی چارەسەر باشترینە ٦ جار لەخولەکێک بێت وواتە ژمارەکە کەمکەینەوە لە ۱٦ بۆ ٦ جارهەروها چۆنیەتی هەناسەدان لە ڕووکەش بگۆڕین بۆ قوڵ .لەکاتی ئەنجامدانی هەناسەی بەئاگایی یان چارەسەریسیستەمی دەماری پاراسیمپاسی چاڵاک دەبێت کە دەبێتە هۆی خاوبونەوە و هێوربوونەوە .سوودەکانی هەناسەدانی بەئاگایی ، چارەسەر :-۱. خاوکردنەوەی دەروونی و جەستەیی۲.کەمکردنەوەی فشاری دەروونی ، قەلەق ، دڵتوندی ، ترس .۳. دابەزاندنی فشاری خوێن وکەمکردنەوەی خێرا لێدانی دڵ٤. کەمکردنەوەی ئازاری جەستە و دەروونی .بەتایبەتی بۆ ئەوانەی ئازاری درێژخایەنیان هەیە.٥. بەهێزکردنی بەرگری لەش بەهۆی باشکردنی هاتووچۆی خوێن و لیمفەکان کە خانەکانی بەرگری تێدایە و ئاراستەیان دەکات بۆشوێنی هەوکردنی میکرۆبی و بەرەنگاربونەوەی میکروبەکان٦. بیرکردنەوەی تەندروستلەبەر ئەوەی حاڵەتەکانی سترێس و ترس ودڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی کرژبوونی لولەکانی خوێنی مێشک و کەمکردنەوەی هاتوچۆی خوێن بۆ بەشی پێشەوەی مێشک کە بەرپرسە لەبیرکردنەوەی ڕوون و تەندروست وڕێکخستنی وڵامدانەوەی مرۆڤ بۆ ڕووداوەکانلەبەرامبەردا کەمکردنەوەی ڕۆشتنی خوێن بۆ بەشی دواوەی مێشک کە بەرپرسە لە چالاککردنی پەرچەکردار و وڵامی ئوتۆماتیکی بۆ ڕووداوەکان .٨. ڕاگرتنی بیرکردنەوەی خۆنەویستانەی ،بەردەوامی نەرێی بە تەرکیزخستنە سەر هەناسەدان .بەکورتی کاریگەری ئەرێی هەیە لەسەر مێشک ، دڵ ، سیەکان ، گەدە ، کۆئەندامی بەرگری لەش و ڕێکخستنەوەی ڕێژێنەکان وهۆڕمۆنەکانی لەش. د.خاڵس قادر
وێنەیەکی نوێی خانمە هونەرمەندی کورد لەیلا فەریقی، بڵاوکرایەوە کە بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت.شاباز زهمانى، وێنهیهكى نوێى خۆى و لهیلا فهریقى، له ههژمارى تایبهتیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (ئینستاگرام) بڵاو كردهوه، لهسهر وێنهكهشدا نووسیویهتى: "لهگهڵ هونهرمهندى گهوره و شاژنى دهنگ خاتوو لهیلا فهریقى، كه به بهرههمه ناوازهكانى بۆ ههمیشته یادهوهرییهكانى لهگهڵ ئێمهدا دهمێنێتهوه".لەیلا فەریقی، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خوشکی هونەرمەندی کۆچکردو مەرزیە فەریقیە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و دواین بەرهەمیشی لە ساڵی 2018 دا بڵاوکردۆتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ڕێکەوتنێکی یاساییە، بەڵام هەندێ لایەن پشکی هەرێمی کوردستانیان کردۆتە پاساو بۆ دروستکردنی لەمپەر.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندە بەو دەقەی کە رێکەوتنی لەسەر کراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش ئاستەنگ و کێشەی بەردەم بودجە نییە.
ھونەرمەندی ئەمریکی جێنیڤەر لۆپێز، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە زۆر سەرنج ڕاکێش دەرکەوتووە. لۆپێز، ئەکتەر، دیزاینەر، سەماکار و گۆرانی بێژە، ساڵی ١٩٦٩ لە ئەمریکا لەدایکبووە. ئێستا تەمەنی ٥٢ ساڵە، بەڵام وەکو گەنجێک دەردەکەوێت.
مەڵبەندی 2ـی یەکێتی لە کەرکوک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە، یەکێتی نەیتوانیوە رەزامەندی لە ئیدارەی کەرکووک بۆ سازدانی ئاهەنگی نەورۆز وەربگرێت، دەڵێت، ویستی کەرنەڤاڵ، ئاهەنگ، کۆڕ و کۆبوونەوەیان هەبێت لە ناو شاری کەرکوک، هێز نییە بتوانێت رێگری لێ بکات." نووسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەندی 2ـی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ "لەبەر هەستیاریی بارودۆخی تەندروستی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە باشمان زانی هیچ ئاهەنگ و کەرنەڤاڵێک نەکەین لە یادی نەورۆزدا." لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باس لەوە دەکەن، "داوای رەزامەندیمان لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە بۆ ئاهەنگ، کەرنەڤاڵ، یادەکانی نەورۆز، راپەڕین و سەری ساڵی کوردی." روونکردنەوەکە دوای ئەوەهاتووە، نووسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی 2ـی رێکخستنی کەرکووک بڵاوکراوەتەوە و تێیدا ئەوە نووسراوە کە دوای هەوڵیان نەیانتوانیوە رەزامەندی بۆ ئاهەنگی نەورۆز و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر قەڵای کەرکووک بەدەستبهێنن، بۆیە "پێمان باشە ئاهەنگی جەماوەری لە سنووری تەقتەق ساز بکەین." راگەیێندراوەکە دەڵێت، ئەو نووسراوە ساختەیە. 21ـی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاهەنگی نەورۆز بەشێوەی فەرمی لە کەرکووک نەکرا.
دڵشاد گەرمیانی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کە لە کۆنگرەی چوارەمدا پاشگری ئیسلامییان لێکردەوە، ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ گۆڕینی ناوی کۆمەڵ و لادانی پاشگری ئیسلامی و سڕینەوەی(لا ٳلە إلا اللە)ی سەر ئاڵاکەمان و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە نەبووین و بەهەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی دەبینین. دەقی پەیامەکەی دلشاد گەرمیانی وەڵامێک بۆ هەموو ئەو بەڕێزو خۆشەویستانەی لەڕای ئێمە دەپرسن ، سەبارەت بەگۆڕینی ناونیشانی خۆمان و بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە؟؟ سەرەتا بەلوتف و کەرەمی خودای گەورە بەهەموو توانای خۆمان هەوڵماندا، نیگەرانیەکانی دوای کۆنگرەی چوار کۆنترۆڵ بکەین و ، ڕێگری لەهەر کێشەیەک بکەین برایەتی و یەکڕیزی کۆمەڵ بخاتە مەترسیەوە ، سوپاس بۆ خودای گەورە و پاشان بەهەوڵی دڵسۆزان و هیمەتی جەنابی م عەلی باپیرو هەستی بەرپرسیاریەتی ئەو برایانەی کەمەترسی ونیگەرانیان هەبوو کێشەکان چارەسەر کران.بەڕێزان:ئێمە لەگەڵ گۆڕینی ناوی کۆمەڵ و؟ لادانی پاشگری ئیسلامی و !! سڕینەوەی(لا ٳلە إلا اللە)ی سەر ئاڵاکەمان و !! بەرزکردنەوەی دروشمی کرانەوە نەبووین و !! بەهەڵەیەکی ستراتیژی گەورەی دەبینین!!!هۆکارو پاساوەکەشی بەناواقعی و لاوازو نادروست دەزانین؟؟؟هەموو ئەو قسەو باسەش کەئەم بڕیارەی لەسەر بنیاد نراوە، گوایە پاشگرە ئیسلامیەکە بووەتە بەربەست ، ئەگەرنا وا گەورە دەبین و ،خەڵکانێکی(…) لەئاستی باڵا دێنە ناومان و ، حەوت کورسی تر زیاد دەکەین و ، دەبین بەحزبێکی جەماوەری و ، زیاتر فراوان دەبین و زۆر خەیاڵاتی تر ، کەئێمە وێڕای ئەوەی هیچی بەواقعی نازانین و !!! ئەگەر واش بێ ئەو جۆرە فراوان بوونە مایەی دڵخۆشیمان نین و، هاتنە ناوەوەی خەڵکانێک بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشین، کەلەدەوری بیروباوەڕەکەمان کۆببنەوە!!! نەک دژایەتی کردنی لایەنێک و بەرگری کردن لەپرسێک خەڵکمان لەدەور کۆکاتەوەو، بەنزیک بونەوەمان لەو لایەنەو چارەسەر کردنی ئەو پرسە ئەو خەڵکانە بەجێمان بێڵن!! ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووش چ لەعێراق بێ یان کوردستان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ، ئێمە لەوەهم و خیاڵدا دەژین یان ئەوانەی بەتەمای سەرابی عەلمانیەکان براکانی خۆیان لەدەس دەدەن و ئاستی متمانەی خەڵکە دیندارەکەی خۆیان دێننە خوار!!!بەڕێزان لەکاتێکدا خودای گەورە بەڕون و ڕەوانی پێمان بفەرموێت جولەکەو گاورەکان هەرگیز لێتان ڕازی نابن هەتا شوێنی دین و بەرنامەکەیان نەکەون: (وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ ) چۆن دەبێت ئێمە بەقسەی کۆمیسۆن(لا إله إلا الله) لەئاڵاکەمان دەربێنین؟ و ناوی ئەمیرشیان بەدڵ نەبێ !!سەرۆکی لەجێ دانێین !؟ و ئەمریکی و ئەوروپیەکانیش قەڵس بن بەناوی ئیسلامی بڵێین، مەترسیە لەسەر داهاتومان و ناسنامە ئیسلامیەکەش لەخۆمان داماڵین؟؟ و نەختێ وشک و داخراویشین!! دەبێ زیاتر بکرێینەوە؟و تێکەڵاوی و بەشداری پێ کردنی ئافرەتان زیاتر بکەین!!!لەمانەش سەیرتر خەڵکانێکمان دڵخۆش و سەرسامن بەگۆڕانکاریەکان و بەبڕیارێکی بوێرانەی لەقەڵەم دەدەن!!!بڕیاری بوێرانە بریتی نیە لەجوڵە بەئاراستەی هەواو ئارەزوەکانی خەڵک و لێڵ کردن و ونکردنی ئامانج !!!بڕیاری بوێرانە بەرز ڕاگرتنی بیروباوەڕو شەریعەتەکەمانە، لەگەڵ ڕاوەستان و ڕوبەڕوو بونەوەی هەموو نەخشەو پیلان و بیروباوەڕێکی دژ بە(ئیسلام) ، نەک لاسایی کردنەوەی عەلمانی و دیموکراسی خوازەکان و خۆبەکەم زانین لەئاستیاندا!!بڕیاری بوێرانە پاککردنەوەی ڕیزەکانی خۆمان و دام ودەزگاکانمانە لەدەستی ئەملاولاو دەوروبەر ، بۆئەوەی بڕیاری دۆستایەتی و دوژمنایەتی هەر (کەس و لایەن و وڵاتێک) سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بیدات، نەک ئەو دەستانە لەڕێگەی ڕاگەیاندن و فەیس بوکەوە پەلکێشمان کەنە ناو شەڕی لابەلاو ستراتیژمان بشێوێنن!!بەهەرحاڵ ئەم ناوگۆڕین و بەرزکردنەوەی دورشمی کرانەوەیە ، خەونی خەڵکانێکی تر بوو ، بەداخەوە بەبەڕێز م .علی باپیر هێنرایەدی و !! ئەو کرانەوەیەی بەڕێزیان باسی دەکەن ، زۆر جیاوازە لەو کرانەوەی خەڵکانی تر تامەزرۆیین، لەداهاتوشدا جیاوازیەکان ڕوونتر دەبینرێن..لەکۆتاییدا دەپرسم :ئێمە بۆچی و بەچ نیەتێکەوە دەسمان بەکاری ئیسلامی کردو دواتر کۆمەڵمان دورست کردو هەموو تەمەن و خۆشی خۆمان و ماڵ و منداڵمان کردە قوربانی و ئامادەبوین لەپێناویدا سەد جار بمرین ؟؟؟بۆ ئەوە بوو ؟؟؟خودا لەخۆمان ڕازی کەین و ، بەخوێنی خۆمان پاسەوانی پاراستنی دین و شەریعەتەکەی بین ؟یان ئامانجمان ئەوە بوو ؟ کاری سەرەکیمان ببێتە هەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگ؟؟؟ و هەرچوار ساڵ جارێک هەموو خەڵکە هەژارو ماندووەکەی خۆمان بکەینە خزمەتکارو سواڵکەری کۆکردنەوەی دەنگ و پەیژەی دەست خستنی کۆمەڵە پۆستێکی حکومی و پەرلەمانی بۆ خەڵکانێک کەزۆربەیان شەڕو هەڵپەیان بێت لەسەری بۆ گەشتن بە دونیای خۆیان!!بەبێ ئەوەی هێچ سودو بەرهەمێکی بەرچاوی نەبۆ دین نەبۆ دونیای خەڵکە هەژارەکەمان هەبێت ، لەو پێناوەشدا پەرۆشی خەڵکانێکمان بۆسەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکان بگاتە ئاستێک بەچواردەوری حەرام کراوەکانی خودای گەورەدا کەبەدەقەکانی قورئان سونەت ساڵەهای ساڵە بەمەحکەمی قوفڵ کراون بگەڕێین و، هەوڵی شکاندنی سنوری قەدەغەکراوەکان بەحەڵاڵ کردنی هەندێ لەحەرام کراوەکان بەناوی کرانەوەوە بدەین و!!!دواڕۆژی خەڵکەکەشمان بۆ دونیای خۆمان بخەینە مەترسیەوە.
بۆ ھەموو تاکێک گرنگە خوێنەری بێت: ١- سکاڵا دەبێت سەرەتا لای دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمارکرێت نەک بنکەی پۆلیس. ٢- دادوەر سکاڵا سەیر ناکات لەپاش تێپەڕبوونی "سێ مانگ" بەسەر ئەم تاوانانەدا:[تاوانی زینای ھاوسەرگیری، فرەژنی، ھەڕەشە، جنێودان، لەناوبردنی ماڵو سامان، بەرد ھاویشتن، پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی]. ٣- دادوەر پاش تێپەڕبوونی "سێ مانگ" بەسەر تاواندا ئەو سکاڵایانە سەیر ناکات کە لەلایەن [مێرد، ژن، باوک، دایک، یان یەکێک لەمنداڵەکانی تاوانبارەکەوە بێت]. ٤- لەحاڵەتی پاشگەزبوونەوە یان لێبووردن لە سکاڵا "تەنازوولکردن"، دەبێت کەسی پاشگەزبووەوە "المتنازل" ئەم دەقە بە ئاشکرا دەرببڕێت:"تەنازول لە مافی سزایی و مەدەنیم دەکەم"تا ڕێگە لە دادگای بەرایی "مەدەنی" بگیرێت سەیری داواکە بکەن. ٥- گەر سکاڵایەكت لای دادوەر تۆمارکرد ئەوا بۆ ماوەی "سێ مانگ" جێی مەھێڵە چونکە نەگەڕانەوە بۆی دواتر بە "پاشگەزبونەوە" دادەنرێت لەو سکاڵایە. ٦- ڕێگە بەکەس مەدە بێتە ناو (ماڵ یان شوێنی کارەکەت) بەبیانووی گەڕان "تەفتیش" یان بڕیاری دەست بەسەرداگرتن یان پشکنین، بەبێ دڵنیابوونەوەو سەیرکردنی ئەو بڕیارانە و لایەنی دەرچوونیان لەلایەن دادوەر و بە ئامادەیی موختار. ٧- دەستەبەری یاسایی "کەفالەت" بۆ ھیچ کەسێک مەکە لەبەردەم دادگا تا دڵنیا نەبیت لە ڕەوشت باشی و ناوبانگی چاکی تاوانبارەکە، ئەویش لەکاتێکدا دەبێت بیکەیت بەومەرجەی تاوانەکەی مەترسیدار نەبێت و پارەی قەرزەکەی کەم بێت. ٨- گەر لە دەستەبەری "کەفالەت"ی کەسێکی بێکەڵک و خراپ و ناشایستەوە تێوەگلایت ئەوا دەتوانیت ئەو کەفالەتە ھەڵبوەشێنیتەوە و بەخێوکەرەکەی یان خەرجیدەرەکەی بەرپرسیار بکەیت لەبەردەم دادوەر یان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی بکەیت. ٩- گەر کەفالەتی تۆمەتبارێک یان قەرزدارێکت کرد و ڕای کرد لەدەستت ئەوا تۆ دەنێردرێیتە لای دادوەری کەتن و بڕی پارەی کەفالەتەکە ھەمووی یان ھەندێکیت لێدەسەنرێت یان لێت دەبوورن یان وەک قیست بۆماوەی ساڵێک دەخرێتە ئەستۆت. ١٠- ئۆتۆمبێلەکەت مەدە دەست کەسێکی سەرخۆش یان کھولخۆر، چونکە لەوانەیە ڕووداوێک یان تاوانێکی پێ ئەنجام بدات لەکاتێکدا کە سەرخۆشە، بەوھۆیەوە بۆماوەی ساڵێک ئۆتۆمبێلەکەت ڕادەگیرێت و تا تەواوبوونی ماوەکەش بۆت ناگەڕێندرێتەوە. ١١- ڕێگەمەدە کەس مۆبایلەکەت بەکاربھێنیت بۆھەرپێویستییەک بێت لەوانە پەیوەندی تەلەفۆنی یان ناردنی نامە یان بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ١٢- کارتی وەحدە یان باڵانسی ھێڵەکەت کە دەیکڕیت لەپاش پڕکردنەوەی ھێڵەکەت بەباشی لەناوی ببە و فڕەی مەدە سەر زەوی و شەقامەکان چونکە دەکرێت لەپاش تۆ تاوانێک لەوشوێنەدا ڕووبدات و ئەوەش ببێتە بەڵگەی لەوێ بوونت لەکاتی تاوانەکە و لەپاڵیدا تۆمەتبار بکرێیت و ببیتە گومانلێکراو. ١٣- گەر نامەیەکی ھەڕەشە یان سوکایەتی پێکردنت لەڕێگەی مۆبایلەوە بۆھات وەکو خۆی وەڵامی مەدەوە واتە ھەڕەشە مەکەرەوەو سوکایەتی مەکە چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی ونبوونی مافی خۆت، بۆیە تەنھا ھەڵیگرە و بیدە بە دادوەر بەوشێوەیە ئەنجامی سکاڵاکە بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت. ١٤- گەر لە شوێنێکی گشتی دووچاری ڕووداوی دەستدرێژی یان سوکایەتی پێکردن بوویتەوە ئەوا ھەوڵبە توڕە نەبیت ھێمنی خۆت لەدەست نەدەیت و ھەڵەکە بە ھەڵەیەکی تر ڕاستنەکەیتەوە و دڵنیابەرەوە لەبوونی گەواھیدەر و شایەتییەکان، بەوشێوەیە کاتێک کە سکاڵا تۆماردەکەیت دڵنیابە کەسی دەستدرێژیکەر یان سوکایەتیکەرەکە لەئەنجامدا لێت دەپاڕێتەوە تا لێیببووریت. ١٥- ئاگاداری پەیوەندیت بە لەگەڵ ئافرەتە بەدگومانەکاندا چونکە لەوانەیە دووچاری داوای سەلماندنی ڕەچەڵەکت بکاتەوە گەر بێتوو دووگیان بێت چ جای لە تۆ بێت یان ھەر کەسێکیکە جیاوازی نابێت چونکە ئەوە ئەبێتە وێرانکردنی تەواوی ژیانی خێزانی و ناوبانگت، زۆر بە ئەستەمیش دەکرێت ئەو کەیسانە دابخرێن. ١٦- ھەرگیز لەو کچانە نزیک مەبەوە کە لەخوار تەمەنی یاساییەوەن (-١٨) چونکە سزاکەی ھێندە توندە ھیچ کەفالەتێک نایگرێتەوە. ------------------------------------------------دکتۆرە دیلمان ئازاد حسنپسپۆری پزیشکی دادوەریمامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی