کوردستان

لە کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت

27-03-2021
لە کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە گوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول-ی سەر بە قەزای کفری، گەنجێک خوشکێکی تەمەن 24 ساڵی خۆی کە دایکی دوو منداڵە، بە فیشەک کوشت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردۆتەوەو بەپێی مادەی 406، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.

     مقدەمی ماف
علی جەمال قدووری

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2021\3\27