کوردستان

ئامارێکی مەترسیدار لە هەرێم؛ لە کاتژمێرێکدا کەسێک بە کۆرۆنا دەمرێت

28-03-2021
ئامارێکی مەترسیدار لە هەرێم؛ لە کاتژمێرێکدا کەسێک بە کۆرۆنا دەمرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامارێکی ترسناکی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و دەڵێ: لە 12 کاتژمێری ڕابردوو لە هەر کاتژمێرێکدا کەسێک بە کۆرۆنا مردووە.

ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە فەیسبووک نووسیویەتی: ژمارەیەکی زۆر خەڵک داخڵی نەخۆشخانەکان کراون و قەڕەوێڵەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبنەوە و جێگە نامێنێت.

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر لە خۆپارێزی بەردەوامبن.