کادر و كهسایهتییهكی دیاری ناو كۆمهڵی دادگهری كوردستان ڕهخنه له حزبهكهی دهگرێ و دهڵێ "ئهگهر دادگهری راستهقینه ههیه پێویسته له خۆمانهوه دهستپێبكهین". ئهبوبهكر سدیق، کادری دیاری كۆمهڵی دادگهری كوردستان له لێكردنهوهی پاشگری ئیسلامی ناڕازییه و له فهیسبووك نووسیویهتی "لهبری لێكردنهوهی ناوی ئیسلام له خۆمان دهبوو ئهو تایبهتمهندیانهمان له خۆمان بكردایهتهوه كه بوونهته مایهی پێشنهكهوتنمان وهك خۆویستی، خۆپهرستی، خۆسازاندن، پیسكهیی، نهچوونه ناو خهڵك وخۆبهزلزانین، نهبوونی شارهزایی تهواو". دەشڵێ "ئهگهر ڕاسته وهره دادگهری لهخۆتهوه دهست پێ بكه، چونكه جیاوازییهكی زۆر لهناو كۆمهڵ ههیه و ههیه به ئۆتۆمبێلی گرانبهها پیاسه دهكات و ههیشه له خانووی كرێییه".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە و کاتی پاراستنی هاوڵاتیانە.مەسرور بارزانی لە تویتەر نوسیویەتی" ئێستا کاتی سیاسەتکردن نییە و کاتی پاراستنی هاوڵاتیانە" دەشڵێت" خێرا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا مایەی نیگەرانییە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەم دەمامک ببەستن".
لە شاری هەولێر، گەنجێک کچە ئامۆزایەکی خۆی دەداتە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەیکوژێت.بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، گەنجەکە لە شوێنی دەوامکردنی کچەکە هەڵیکوتاوەتە سەر شوێنەکە و تەقەی لێکردووە.تائێستا پۆلیس هیچ لێدوانێکی لەوبارەوە نەداوە.
هاوڵاتی بەڕێز … ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە. پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.تکایە پشکنین بکە… وەزارەتی تەندروستی
کۆمپانیای "ئێنچ کیپ" بۆ خزمەتگوزاری بار لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری زەبەلاح "ئێڤەرگیڤن" کە لە نۆکەندی سوێس چەقیبوو ئەمڕۆ دووشەممە سەر ئاو خراویەوە و راستکرایەوە. پێگەی "VesselFinder" بۆ چاودێری جموجووڵی کەشتییە جیهانییەکان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار کەشتی " ئێڤەرگیڤن" لە دوای چەقبەستنی لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جارێکی کەوتەوە سەر ڕێڕەوی خۆیی و 10 کەشتی راکێشان بەشداری لە پرۆسەکە کرد. ئاژانسی "بلۆمبێرگ" ڕایگەیاند، سەرباری سەرئاوکەوتنی کەشتییەکە، بەڵام دیار نییە کەی نۆکەندەکە بە رووی کەشتییەکانی دیکە دەکرێتەوە، لەکاتێکدا زیاتر لە 450 کەشتی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندەکەن.
ئەمشەو2021.3.28، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیارعەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدیوانی پارێزگا، کۆبووە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:- یهكهم: دوای وەرگرتنی ڕاو سەرنجی لێژنەی زانستیی و لێژنەی تەندروستیی سەبارەت بە هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، تەواوی هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی شارەوانی و تیمەکانی شارەوانیمان دەستکراوە کردەوە لە وەرگرتنی ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوکەس و لایەنانەی ڕەچاووی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) نابن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان دەکەین، بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان، پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. دووەم/ بەهەموو شێوەیەک، هەموو جۆرە گردبوونەوە و کۆبوونەوە و کۆڕ و سمینار و کۆنفراس، لەهۆڵ، باخچە، شوێنی گشتیی کراوە و داخراو قەدەغەیە و هۆڵهكانی سینەما لەسەرجەم مۆڵ و بازاڕەکان داخراو دهبن، هێزەکانی ناوخۆ و تیمهكانی شارەوانی بەوردی چاودێری دەکەن، هەرکەس و لایەنێک سەرپێچی لەوبڕیارە بکات، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. سێیەم/ تەواوی ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنەگشتی و بازرگانییەکان)، دەبێت سەرجەم ڕێنامییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی قەرەباڵغی، بەپێچەوانەوە ههرشوێنێك پابەند نەبێت، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و مەفرەزەی گەڕۆک، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتبەر و شوێنەکەی دادەخرێت. چوارەم/ دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاکەمان، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، هیچ هاوڵاتییەک بۆی نییە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی و ئیداری دەبنەوە. پێنجەم/ کافتریا و یانە و چێشتخانەکان، دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان لەدەرەوە و لەباخچەکان پێشکەش بە میوانانەکانیان بکەن، ڕەچاووی دووری مەودای مێزەکان بکەن، ئەوانەشی کە باخچەیان نییە، پێویستە لە ژوورەوە ژمارەی میوانەکانیان سنووردار بکەن و پەنجەرە و دەرگاکان کراوە بكهن بۆئەوەی هەواگۆڕکێ هەبێت، لەکاتی پشکنینی لێژنەکانی تایبەت بە چاودێریکردن، هەر شوێنک پابەند نەبێت بەو بڕیارە و سەرپێچی بکات، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکەی دادەخرێت. شەشەم/ پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک ڕاسپێردراون و بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە. حەوتەم/ سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن و پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ و مەفرەزەکانی، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. هەشتەم/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بەڕەچاوکردنی کار و کەسابەت و بژێوی ژیانی هاوڵاتییان، بژاردەی کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هەڵنەبژارد، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییانی شارەکەمان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، ئەوا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، دەست بەجێبەجێکردنی بژاردەی دووەم دەکەین، بۆیە داوا لەهەموولایەک دەکەین پابەندبن، تاوەکو بارودۆخەکە و ڕەوشی تەندروستیی لەوەی هەیە سەختر نەبێت. نۆیەم/ لەبەیانییەوە ڕۆژی دووشەمە 2021.3.29، هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتوچۆ) لەشوێنەکان مەفرزە دادەنێن، بۆ چاودێریکردنی هاوڵاتییان و پابەندبوونیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، بۆ چاودێریکردنی دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانیش، لێژنەی نهێنیمان دەبێت و چاودێری تەواوی فەرمانگە و فەرمانبەرانیان دەکات. ئەو بڕیارانە سهرجهم قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە و لەکاتژمێر (12)ی ئەمشەو (28)لەسەر(29)ی ئازاری 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر 28ی ئازاری 2021
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ساتی كوژرانی گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری لە بەغدا بڵاوكردەوە. بەرەبەیانی رۆژی شەممە، هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە بۆسەیەكدا لەناوچەی (شەعب) لە بەغدای پایتەخت، توانیان هەڵبكوتنە سەر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەرو گەمارۆی بدەن، دوای ئەوەی بازرگانەکە هەوڵی هەڵاتن و ڕووبەڕووبوونەوەی دا، لە ئەنجامدا کوژرا. هۆکاری کوژرانەکەشی تەقینەوەی نارنجۆکێک بووە کە بەدەستی بازرگانەکەوە بووە و پۆلیسێکیشی کوشتووە. https://www.youtube.com/watch?v=U9MY7bgHAhw&t=2s
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەدا پەسەند کرا. لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە پشکی هەرێمی کوردستان دراوە لە بەرامبەر ڕادەست کردنی داهاتی 250هەزار بەرمیل نەوت.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٩٦) ١. پشکنین: (٩٠٣٤ پشکنینی نوێ)• (٣٥٢٩) هەولێر• (٢٥١٦) سلێمانی• (٢٣٩٦) دهۆك• (٣١) هەڵەبجە• (٥٦٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٩٢٦ تووشبووی نوێ)• (٣٤٨) هەولێر• (٣٣٥) سلێمانی• (١٩٧) دهۆك• (٤) هەڵەبجە• (٤٢) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٢٩٨ چاکبوون)• (٧٥) هەولێر• (٨٢) سلێمانی• (١٢٨) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٨) گەرمیان• (٣) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١١ مردن)• (٦) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٢) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٣٥٩٢٢٢ (٤٨٧١٨٤ هەولێر، ٢٩١٩٧٧ سلێمانی، ٥٧٢٣٢٧ دهۆك، ٧٧٣٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١١٩٤٨٠ (٤٢٠٥٣ هەولێر، ٣٤٤٨٩ سلێمانی، ٣٩٨١١ دهۆك، ٣١٢٧ هەڵەبجە)چاکبوون ١٠٨٤٨٣ (٣٧٩٧٦ هەولێر، ٣٠٦٢١ سلێمانی، ٣٦٩٢٠ دهۆك، ٢٩٦٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٧٣٥٤ (٣٠٨٨ هەولێر، ٢١٣٠ سلێمانی، ٢١١٨ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە)مردن ٣٦٤٣ (٩٨٩ هەولێر، ١٧٣٨ سلێمانی، ٧٧٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
کەمێک پێش ئێستا ھونەرمەندی میللی گەرمیانی، نووری باریکەیی کۆچی دوایی کرد.
لە ئێستادا وەرزى قەدەغەى ڕاوى ماسی بەردەوامى هەیە و بۆ ئەو مەبەستە مەفرەوەکانى پۆلیسى دارستان لەسەر دەریاچە و ڕووبارەکان بەشێوەیەکى چڕ بەردەوام بوونیان هەیە .لەوپێناوەشدا و لەئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەیدصادق بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران لەسەر دەریاچەى سیروان توانیان ٣ هاوولاتى دەستگیربکەن کەبەمەبەستى ڕاوکردنى ماسى هاتبونە سنورەکە و هاوکات دەستگیرا بەسەر ٦ شەش تۆڕ دا.پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و ڕادەستى بەڕێز دادوەر کرا بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی . وەرگیراوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو 4 چەکداری گرووپی حەشدی ئەئمەی بەقیع کوژران و برینداربوون. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە درەنگانی شەودا بە میدیا نێوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، "بۆمبێکی چێندراو کاروانێکی گرووپی حەشدی ئەئمەی بەقیعی لە دەوروبەری سنووری حەمرین لەنێوان ناحیەی سەعدییە و شارەبان لە پارێزگای دیالە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەکدارێکی ئەو گرووپە کوژراو و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون.