Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
31-03-2021

وەزارەتی تەندروستی: 10 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئەو ئامارە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆرۆنا زیادكردووە. وەك لە ئامارەكەدا ھاتووە، لە 24 كاتژمێردا 981 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣٩٩) ١. پشکنین: (٨٤٣٩ پشکنینی نوێ) •    (٢٦٠٣) هەولێر •    (١٩٦٠) سلێمانی •    (٣١٣٧) دهۆك •    (٠) هەڵەبجە •    (٥٣٢) گەرمیان •    (٢٠٧) ڕاپەڕین   ٢. تووشبوو: (٩٨١ تووشبووی نوێ) •    (٢١٨) هەولێر •    (٢٦٤) سلێمانی •    (٤٤٩) دهۆك •    (٠) هەڵەبجە •    (٣٠) گەرمیان •    (٢٠) ڕاپەڕین     ٣. چاکبوون: (٤٢٨ چاکبوون) •    (٨٣) هەولێر •    (٦٨) سلێمانی •    (٢٦٠) دهۆك •    (٠) هەڵەبجە •    (١٣) گەرمیان •    (٤) ڕاپەڕین ٤. مردن: (١٠ مردن) •    (٣) هەولێر •    (٣) سلێمانی •    (٤) دهۆك •    (٠) هەڵەبجە •    (٠) گەرمیان •    (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٣٨٣٧٦٠          (٤٩٥٢٣١ هەولێر، ٢٩٩٠٢٨ سلێمانی، ٥٨١٧٣٨ دهۆك، ٧٧٦٣ هەڵەبجە) تووشبوون ١٢٢١٦٠        (٤٢٧١٨ هەولێر، ٣٥٢٨٦ سلێمانی، ٤١٠٢٤ دهۆك، ٣١٣٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٩٦٦٢          (٣٨٢١٨ هەولێر، ٣٠٨٩٦ سلێمانی، ٣٧٥٧٧ دهۆك، ٢٩٧١ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٨٨٢٨      (٣٥٠١ هەولێر، ٢٦٤٢ سلێمانی، ٢٦٦٧ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە) مردن ٣٦٧٠            (٩٩٩ هەولێر، ١٧٤٨ سلێمانی، ٧٨٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

هەواڵ
30-03-2021

قوتابخانەکان داخرانەوە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، قوتابخانەکان تا 10ی نیسان دادەخرێنەوە و ڕۆژانی پێنج شەممەش دەکرێتە پشو.وتیشی: کافتریا و ڕێستورانتەکان لە کاتژمێر 9ی شەو تا 6ی بەیانی دادەخرێن.ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە، هاتوچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق قەدەغە دەکرێت.

هەواڵ
30-03-2021

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی ئیلێزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە پێشوازی لێکرا

هەواڵ
30-03-2021

تەقەکەرانی سەروپێ خانەکەی هەولێر دەستگیرکران

ئەو كەسانەی لە وەرزی زستاندا تەقەیان لە سەروپێخانەیەكی هەولێر كرد و دواتر خۆیان حەشار دا، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كران. پێشتر لەکاتی رووداوەکەدا یەکێک لە تەقەکەرەکان دەستگیرکرابوو، بەڵام دوو دیکەیان لە دەست پۆلیس هەڵاتبوون و خۆیان شاردبووەوە.

هەواڵ
30-03-2021

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان سەرجەم چالاکییەکانی راگرت

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆڵێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرجەم چاڵاکییەکان راگرت. لەوبارەیەوە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوەتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لەکۆنتڕۆڵ دەردەچێت". هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگاداردەکەنەوە کە هەمو جۆرە چالاکی و گردبونەوەیەک ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێنمایی نوێ دەردەکات". بڕیارەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم دوای ئەوە دێت کە بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆدەبێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت رێکاری توندی خۆپارێزی بگیرتەبەر.

هەواڵ
30-03-2021

مەسرور بارزانی ئەرکی گەڕاندنەوەی تەرمی چوار کۆچبەری ڕۆئاوا لە ئەستۆ دە...

ئەمڕۆ سێشەممە 30-03-2021 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی رووداوێکی هاتووچۆ لە کرواتیا کە تێیدا چوار کۆچبەری رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا و 24ـی دیکەش بریندار بوون بڵاوکردەوە، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان [کەسوکاری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە] و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لەسەر راسپاردە و ئەرکی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنرێتەوە". رووداوەکە لە 22-03-2021 روویدا، لەو کاتەدا رووداو پەیوەندی بەو نەخۆشخانەیەوە کرد کە بریندارانی رووداوەکەی تێدا چارەسەر دەکرێن. سەنتەری پەیوەندیییەکانی نەخۆشخانەی نۆڤا گرادیسکا لە شاری سلاڤۆنسکی برود بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چوار کۆچبەر لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و دۆخی تەندروستیی بریندارێکیش سەختە." میدیای کرواتیا بڵاویکردووەتەوە "شەش لە بریندارەکان لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان." دەقی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا  ، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون . وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.

هەواڵ
30-03-2021

بکوژی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد. دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆَڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆَڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد. تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

هەواڵ
29-03-2021

ڕاگەیەنراوێک لەبارەی نرخی بەنزینەوە

پارێزگاری ھەولێر، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی گرانبوونی بەنزینەوە بڵاوکردەوە. دەقی ڕاگەیەنراوەکە ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردۆتەوە ، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە ، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە ، ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە ، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە . نووسینگەی پارێزگاری هەولێر2021.3.29

هەواڵ
29-03-2021

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بازگەیەکی هەولێر

نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، سێ مووشەک ئاڕاستەی میحوەری پێنجی پێشمەرگە لە پردێ کراون.

هەواڵ
29-03-2021

وادەی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دیاریکرا

دەیڤید ویلیام، لە سەنتەری هاوئاهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان بە رووداوی راگەیاندووە: رۆژی 1/4/2021 مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە.

هەواڵ
29-03-2021

نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه

به‌ بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 2021/3/30 له‌ كۆشكى ئه‌ليزێ له‌ پاريس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌. هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن. ‌

هەواڵ
29-03-2021

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا لەبارەی کوژرانی فەرمانبەرەکەیان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ كاتژمێر 10:18 سەرلەبەیانی رێكەوتی 29/ 3/2021 لەكارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادیە عەبدوڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بەدەمانجە كوژراو لەلایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە دەستگیركرا و دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنیەكان بكوژەكەیان دەستگیركرد. ئەندازیار شادی عەبدوڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین خوا سەبوری كەسوكاری بداتەوەو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.انا للە وانا الیە راجعون

1 2 ... 857 858 859 ... 1149 1150