کوردستان

قوتابخانەکان داخرانەوە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا

30-03-2021
قوتابخانەکان داخرانەوە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، قوتابخانەکان تا 10ی نیسان دادەخرێنەوە و ڕۆژانی پێنج شەممەش دەکرێتە پشو.
وتیشی: کافتریا و ڕێستورانتەکان لە کاتژمێر 9ی شەو تا 6ی بەیانی دادەخرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە، هاتوچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق قەدەغە دەکرێت.