Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
31-03-2021

پۆلیسی ھەولێر بۆ باڵکێش: کەس لە ئیسکان بریندار نەبووە

دوای ئەوەی کەسێک لە ئیسکانی شاری ھەولێر، تەقەی کرد و ھەڵات، پۆلیس ھەولێر بە بالکێشی ڕاگەیاند، ھیچ کەسێک لە ڕووداوی تەقەکردنەوەکە بریندار نەبووە. سەرچاوەکەی پۆلیس ھەولێر بە باڵکێشیشی وت: ئەو کەسە ھەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە.

هەواڵ
31-03-2021

لە ئیسکانی هەولێر کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر، کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بریندارکراتا ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی تەقەکەر و بریندارەکەوە باس نەکردووە.

هەواڵ
31-03-2021

پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا زیادکرا

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا زیادکرا.بەپێی زانیارییەکان، پشکی هەرێم لە 12.67٪ەوە بۆ 13.9٪ زیاد کراوە، بەو پێیەش هەرێمی کوردستان زیاتر لە 11 ترلیۆن دۆلاری دەبێت لەناو بودجەکەدا.

هەواڵ
31-03-2021

ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ دەست پێ دەکات

کاتژمێر 12ی ئەمشەو، قەدەغەی هاتوچۆکردن لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق جێبەجێ دەکرێت.بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا هاتبوو.بڕیارەکە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە دەستپێدەکات تا کاتژمێر 12:00 شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە.بەپێی بڕیارەکە، تەنیا رۆژنامەوان، دیپلۆماتکار و نەخۆش دەتوانن لە شارەکانی عێراقەوە داخیلی هەرێمی کوردستان ببن.

هەواڵ
31-03-2021

مزگەوت و سەرجەم شوێنە ئایینییەکانی تر دادەخرێن

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند، لە 1ی نیسانەوە تاوەکو 10ی هەمان مانگ سەرجەم شوێنە ئایینییەکان دادەخرێن.

هەواڵ
31-03-2021

هۆشدارییەک لە نووسینگەی قوباد تالەبانییەوە بۆ پەرلەمانتارێکی یەکێتی

ئاشتی عەبدوڵا، راوێژكاری جێنده‌ری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی قسەیەکی هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەکێتیی دەداتەوە کە حکومەتی بە مێینە وەسفکردبوو و دەڵێ" من سەربەزم کە مێیینەم، تۆ هەوڵبە پیاوبە".ئاشتی عەبدوڵڵا، راوێژكاری جێنده‌ری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووک نووسیویەتی" چیتر داواناکەین توندوتیژی راگرن، بەڵکو توندوتیژی جێی قبوڵ نییە، پێویستە لێپرسینەوە بکرێت لەهەرکەسێک لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت".

هەواڵ
31-03-2021

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای گرژییکانی پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێی وتەبێژەکەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستوورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە. چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن. د.جوتیار عادل گوتەبێژى فەرمی حکومەتى هەرێمى کوردستان

هەواڵ
31-03-2021

ماددەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و کەمێک بەر لە ئێستا دەنگ بە ماددەی 11ی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە درا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا

هەواڵ
31-03-2021

هەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی پێڵاو تێگرتنەکە و بە ژن چواندنی حکومە...

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پێش ئەوەی بێتە دانیشتنەکەوە خۆی بۆ ئەو کردەوەیە ئامادەکردبوو.ڕێواز فایەق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کازم فاروق کارێکی ترسنۆکانەی کردوە، پێڵاوەکانیشی گرتۆتە بەردەمی خۆی نەک دەستەی سەرۆکایەتی.ڕێواز فایەق وتیشی: سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پێش ئەوەی بێتە دانیشتنەکەوە خۆی بۆ ئەو کردەوەیە ئامادەکردبوو "دڵنیاشم بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی نەخوێندبووەوە".ئاماژەی بەوەشکرد، تا داوای لێبوردن نەکات، رێگەی پێ نادرێ بەشداری دانیشتنەکان بکات.لەبارەی قسەکانی هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی وتی:" کاک هاوڕێ هەڵەی کردووە کە حکومەتی بە ژن چواندووە، ئەوە ڕێبازی مام جەلال و یەکێتی نییە، ئەوی دیکەشی بۆ رێکخراوەکانی ژنان جێدەهێڵین".

هەواڵ
31-03-2021

دادگای دەستوری تورکیا داخستنی ھەدەپەی ڕەتکردەوە

دادگای دەستووری تورکیا، لەبارەی داوای داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیاریدا و داواکەی گەڕاندەوە.دادگا دەڵێ: داواکارییەکە هەندێ خاڵی نایاسایی و دەستووری تێدایە و دەبێ پێیدا بچێتەوە.

بیروڕا
31-03-2021

دوو یەکێتی!

لەحەفتاکانەوە تا ئەمڕۆ، یەکێتی وەک هێزێکی نەتەوەیی و سیاسی و دیار لەباشوری کوردستان و ناوچەکەدا دەرکەتووە. لەسەرەتای دەرکەوتنییەوە تا ژیان ئاوایی مام جەلال. یەکێتی خەونی لەسەر مێژوو و باوەڕییەکانی دەچنی. پەیکەری حزبی لەبواری سیاسی و سەربازی، لەسەر بنەمای لێ هاتوویی جێگیر دەکرد. 'خانووە قوڕەکان"ی ئەوکات، لەجیات چێشتخانە گران بەهاو ئاپارتمان و مەزرەعەو ڤێلاو کۆمپانیاکانی ئێستا بوون. چینی خوێندەوارو رۆشنبیرو سیاسی، رێبەرایەتی بەرێوەبردنی عەقلی یەکێتی بوون. ساڵ لەدوای ساڵ، نەشونمای لەهەموو بوارەکاندا دەکرد. بەو رەفتارو باوەڕیانە، زیندانەکانی هەژاندو دەستکەوتی گەورەو بەرهەمی زۆری نەتەوەیی و نیشتیمانی لێکەوتەوە.بەڵام دوای ماڵئاوایی مام و بەتایبەتر دوای دواهەمین کۆنگرەی یەکێتی، یەکێتی، لەپڕ بوو بەیەکێتیەکی تر. کە لەهەندێک سێکتەردا، مەبدەئو مێژوو، وجودی نەما. لەجیات پڕەنسیپی لێ هاتوویی بوو بە سیحری نزیکی و خێزانی و خزم خزمێنە. یەکێتی دووەم، واتا یەکێتی ئێستایە، کە بۆ هەندێک کۆمپانیایەکی بەنرخە.ئاخۆ لەدوای کۆنگرەوە تا ئێستا، لەبواری سیاسی و پەیوەندیە دبلۆماسییەکان و میدیادا، چەند پێشکەوتن روویداوە؟تاکە کەسێکم پێ بلێن، ئەگەر دەیان جار نەهاتبێتە بەردەرگای بەرپرسەکان و بەدەیان دوعاو نزا، ئینجا پۆست و پلەی پێدراوە، وەک ئەوەی کەخۆتان دەتانەوێ، نەوەک حزبەکە پێویستی بەچیە؟لەدوای دواهەمین کۆنگرەوە تا ئێستا، پێم بلێن گەر بچوکترین کێشەی کۆمەڵایەتیمان چارە کردبێ؟ یاخود دیاریدەیەکی نادروستمان بنەبڕکردبێ، کەوەک لەپێشتردا، دەیان ئەزموون و مێژووی لەو بابەتانە لەنێو یەکێتی هەبوون.رای ئەو هێزە زۆرەی کادیران و هەوادارانتان بیست؟، "تەنانەت لەهاتنی پاپاش، هەر بینەربووینە".جگە لەهێنانەدی مەرامە زاتییەکان، لەچ بابەت و پرسێکی سیاسی، لەدوای کۆنگرەوە، براوەبووینە؟چەند پێشمەرگەی دێرین و ماڵە شەهید، لەنێو نیگەرانیدا نغرۆ بوونە؟هەست دەکەن، بۆ دەرهەق هاتنی ئەم قۆناغە، تواناو ئەقل و سەرکردایەتی بەهێزترمان پێویستە؟تاکە رەخنە لەیەکێتی یەکەم، مەحکومە، بەوەی کە نەیانتوانیووە، یەکێتیەکی گەورەتر لەخۆی، لەدوای خۆی دروست بکات؟پرسیار ئەوەیە، ئەم رەفتارو هەنگاوانەی ئێستای یەکێتی، لەکوێ دەکەوێ و لەکوێ کۆتایی دێت؟ ئاخۆ لەکوێدا یەکێتیە راستەقینەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ وەڵامدەرەوە دەبن؟! لێناگەڕێن، یەکێتی وەک پاشکۆو بینەر بمێنێتەوە! لێ ناگەڕێن، خەبات و سەروەرییەکانی دوێنێ، چیتر تەخشان و پەخشان بکرێت! سامان جەلال - پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری میدیا

هەواڵ
31-03-2021

پەرلەمانی کوردستان کازم فاروقی سزادا

پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بڕیاریدا سزای سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، کازم فاروق بدات بە بەشدارینەکردنی لە کۆبوونەوەی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان و کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، تا ئەوکاتەی داوای لێبوردن دەکا.

1 2 ... 856 857 858 ... 1149 1150