ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە لیزا بۆ دۆنڵی كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لەهەولێر كرد، لەكۆبوونەوەیەكدا كونسوڵی بەشی ئابووری پشتگیریی ئەمەریكای دووپات كردەوە بۆ حكومەت و گەلی كوردستان بەگشتی و پرۆژە و كارەكانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی و باسی بەشداری حكومەتی ئەمەریكای كرد لە رێگەی قەرز و كۆمپانیاكانییەوە ئامادەیی تێدایە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ لەهەرێمی كوردستان لەناویاندا پرۆژەكانی كارەباش لەخۆدەگرێت. وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی حكومەت و گەلی ئەمەریكا باسی لەچەند پرۆژەیەكی ستراتیژی وەزارەتی كارەبا كردوو داوایكرد گەورە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە بەتایبەتی پرۆژەی سكادا بۆ كۆنترۆڵی كارەبا و جێبەجێكردنی چەند وێستگەیەكی گۆڕینی كارەبای 400 كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهاوشێوەی وێستگەی غازی گەرمیان كە بەسوود وەرگرتن لەغازی بەفیڕۆچوو لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان بونیادبنرێت، هەروەها باسی لەگرنگی راكێشانی بۆری غازی بۆ وێستگەی 1000مێگاواتی كارەبای كواشی لەپارێزگای دهۆك كرد، كە دەكرێت لەرێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە جێبەجێ بكرێت و بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان زۆر گرنگەكونسوڵی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكا لەكوردستان ئامادەیی دەربڕی لەرێگەی وەزارەتە پەیوەندارەكانی وڵاتەكەیەوە بانگێشتی ژمارەیەك لەگەورە كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بكات بۆ گفتوگۆكردن و دانیشتن لەگەڵ وەزارەتی كارەبا، هەروەها میكانیزم و شێوازی پێدانی قەرزەكەی خستەڕوو كە قەرزێكی درێژخایەنەو بەسوودێكی زۆر كەم.
بڕیارە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دەستنیشان کردنی یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە.نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دەستنیشان کردنی یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سونی عێراقی و سعودیە کردووە.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد. تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیرا
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی وەڵامی لێدوانێکی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەداتەوە کە وتبووی" نوێژکردن داوای لێبوردنی ناوێت و داوای لێبوردن ناکەین". ئانۆ جەوهەر، کەسێکی مەسیحیە و لەبارەی نوێژی قیامە وتبووی" چەند کەسێکی کەم چوونەتە کەنیسەکان و پەیڕەوی رێنماییەکانیش کراوە". دەقی وەڵامەکەی بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف وەڵامێک بۆ کاک ئانۆ ئەمیر عوسمان مولود بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی بڕیاری لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا دەڵێت: ( دەرگای گشت شوێنە ئایینیەکان دادەخرێت) هەر بۆیەش بە قفڵ و کلیل سەرجەم شوێنە ئایینیەکان دەرگاکانیان داخست واتە تێگەیشتنی هەموو پەیڕەوانی ئایینەکان و دەزگاکان ئەوەبوو کە نابێت لە یەک کەس زیاتر بچێتە ناو ئەم شوێنانە، لەبەرئەوەی قەداسی جەژن کە لە تی ڤی گواسترایەوە خەڵکانێکی زۆر هێرشیان کردە سەر حکومەت و لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆڕۆنا کە گوایە جیاوازی لەنێوان ئایینەکان دەکرێت، واتە ئەم بابەتەی کە وروژێنراو ڕای جیاوازی لێکەوتەوە بەهیچ جۆرێک پەیوەست نەبوو بە خوانەخواستە ڕق و قینەیێکی نێوان ئایینەکان بە تایبەتی (ئیسلام و مەسیحی) چونکە ئێمە لە کوردستان مێژویێکی جوانمان تۆمارکردووە لە پێکەوەژیان لەگەڵ ئایینە جیاوازەکان و هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم خاکەین و کەس لە کەس موفەزەلتر نیە و هاتنی قەداسەتی پاپاش و ئەو پێشوازیە گەرمەی لێی کرا و لە باوەشگرتنی خەڵکی کوردستان بۆ ئاوارەکان ئەمانە گەواهیدەرن. لە ئەنجامی ئەم هەڵە تێگەیشتنە لە نێوان بەشێک لە هاوڵاتیان لە بەرامبەر حکومەت و لێژنەی باڵا و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان ڕوونکردنەوەیەکی داوە وەک فەرمانگەیێکی حکومی لە وەزارەتێک کە پڕە لە مانای لێبوردەیی و لەئاستی هەموو جیهان لە کۆنفڕانس و کۆنگرەکان بانگهێشت دەکرێت، بۆ ئەوەی داوای لێبوردن لە هەر کەسێک بکات کە بە هەڵە لە بڕیاری حکومەت یان لێژنەی باڵا تێگەیشتووە. واتە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە نە لە بری مەسیحیەکان و کەنیسەکان وە نە داواشی لە کەس کردووە داوای لێبوردن بکات لەم بابەتە. بەداخەوە کەسانی وەک (کاک ئانۆ ) کە دەگوترێت لێرەو لەوێ خۆی فکرەی داخستنی شوێنە ئایینیەکانی ھەبووە بە مطلقی، دێت بە جۆرێکیتر ئەم بابەتە تەفسیر دەکات و دەیەوێت تازە بە تازە فێرمان بکات مومارەسەی ئایینی لە کوردستان پێویستی بە لێبوردن نیە؟ ئاخر برا کێ گوتویەتی نوێژکردن داوای لێبوردنی دەوێت؟ بۆیە کەسانێک کە تێگەیشتنیان لە کاروبارەکان و بابەتەکان نەبێت پێویست ناکات بۆ موزایەدە قسە بکەن، وە لە نەتیجەی بێ ئەزموونی ئەم جۆرەکەسانە هەر ڕۆژێک کێشەیێک بۆ هەرێمەکەمان دروست بکەن !! هەروەها تەداخولی هەموو کارەکان بکەن هەرچەندە کە ئیشی ئەوانیش نیە. پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان هە ڵوێستی مرۆڤ دۆستانە ی هاونیشتیمانیان هەردەم نموونەیێکی جوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە ھەرواش دەمێنێتەوه
بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.مستەفا سەید قادر نزیکەی 10 رۆژە توشبوە و تەندروستی جێگیرە و لەماڵەوە خۆی کەرەنتین کردووە.
بە گوێرهی ڕاگهیهندراوی وەزارەتی تەندروستی، دهۆك بە 519 حاڵهتی تووشبوون بهرزترین ژمارهی تووشبووانی لێ تۆمار کراوە بهراورد به پارێزگاكانی دیكهی ههرێم. دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١. پشکنین: (١٠٠٤٣ پشکنینی نوێ) • (٣٦٥٤) هەولێر • (١٣٢١) سلێمانی • (٤٣١٧) دهۆك • (٢٠) هەڵەبجە • (٥٧٦) گەرمیان • (١٥٥) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: (١٠٤٥ تووشبووی نوێ) • (٢٤٩) هەولێر • (١٩٨) سلێمانی • (٥١٩) دهۆك • (٣) هەڵەبجە • (٦٦) گەرمیان • (١٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٤٠٧ چاکبوون) • (٨١) هەولێر • (٨٨) سلێمانی • (٢٣٠) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٧) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین ٤. مردن: (١٦ مردن) • (٣) هەولێر • (٤) سلێمانی • (٨) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاووڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٤٢٦٢٠٥ (٥٠٩٤٢٤ هەولێر، ٣١٠٥٧٣ سلێمانی، ٥٩٨٣٤٩ دهۆك، ٧٨٥٩ هەڵەبجە) تووشبوون ١٢٦١٩١ (٤٣٧٦٧ هەولێر، ٣٦٤٩٤ سلێمانی، ٤٢٧٧٨ دهۆك، ٣١٥٢ هەڵەبجە) چاکبوون ١١١٤٩٤ (٣٨٦٥٥ هەولێر، ٣١٣٣٢ سلێمانی، ٣٨٥٣٢ دهۆك، ٢٩٧٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ١٠٩٦٦ (٤٠٨٩ هەولێر، ٣٣٩٧ سلێمانی، ٣٤٤٦ دهۆك، ٣٤ هەڵەبجە) مردن ٣٧٣١ (١٠٢٣ هەولێر، ١٧٦٥ سلێمانی، ٨٠٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوە مریشک فرۆشەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکردووە.سەعات 9 بەیانی ئەمڕۆ لە ڕوداوێكدا لەناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستداو 2 كەسی تریش بریندار بوون ، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا .بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و بەهۆیەوە 2 كەس لەهەردوو بنەماڵە بریندار بوون و هاوڵاتییەكی تریش كە دوكانی لەوناوە هەبووە بەسەختی بریندار بوو و گیانی لەدەستدا . دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بەتۆمەتباران بووەو ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە . لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
لە شاری هەولێر، کەسێک نزیکەی 7هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی. دەقی بڵاوکراوەی پۆلیسی هەولێر دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی فەرمی پۆلیسی هەولێر کەوا جانتایەک دۆزرابۆووە، خۆشبەختانە توانرا لە ڕێگەی ئەم بڵاو کراوەیە جانتاکە ڕادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە کە بڕی پارەی نێو جانتاکە بریتی بوو لە (٦٠٠٠) هەزار دۆلاری ئەمریکی و (١٫٨٦٨٫٢٥٠) دیناری عێراقی.سوپاسی هاوکاری و متمانەییتان دەکەین بە دەزگاکانی پۆلیس.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە 22 هەزار دۆلاری ئەمریکی لەماڵێك دزیبو. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 23ی ئازاری رابردو هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چوەتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردوەو هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە و بڕی پارەکە 22 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانیان گەڕاون بەدوای تۆمەتباردا و توانراوە بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ) بەبڕیاری داوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاری كردوە لەڕۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوەو دزی لێكردون.
بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە گەڕەکی شۆڕشی شارۆچکەی چەمچەمال، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تر برینداربوون.سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە، مریشک فرۆشبووە و دووکانەکەی لەو کۆڵانەدا بووە کە شەڕەکە تیایدا روویداوە و گولـلەی بەرکەوتووە.وتیشی: شەڕەکە بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕی نێوان منداڵانی ئەو دوو بنەماڵەیە روویداوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بانگەوازێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات. بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستی: هاوڵاتیانی بەڕێز …لەپێناو خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.لە ئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە بە پێی ڕێزبەندی و پێشینەیی بۆ (پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی و مامۆستایانی پۆلی 12 و هاوڵاتیانی هەڵگری نەخۆشیە درێژخایەنەکان و خانەنیشان و بەساڵاچوان و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و پێشمەرگە…هتد) بەتایبەتی بۆ تەمەنی سەرووی 60 ساڵی و هەر هاوڵاتیەکی تر کە بە پێی ڕێنماییەکان و پلانی داڕێژراو دەتوانێت خۆی ناونووس و تۆمار بکات لە سیستەمی پۆڕتاڵ و ئۆنڵاینی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەم لینکەی خوارەوە: http://vac.health.digital.gov.krd/ وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان4 نیسان 2021
قەحبەی سیاسی بیماری ئەخلاقی هەیە، خروویەکی تێدایە ناهێڵێت جێ بەخۆی بگرێت، ئاڵۆشەکەی هەلهەلە لێ دەدات. لە دیبلۆماتیک دیکشنەریدا "قەحبەی سیاسی-political prostitutes" بە کەسێک دەوترێت لە یەک کاتدا دوو پێناسی دوو حیزبی جیاوازی لە گیرفاندا بێت! بە هێزێک دەوترێت واز لە پرەنسیپەکانی خۆی بێنێت و بچێتە پاڵ حیزبی براوەوە. لە کۆمەڵناسی سیاسیدا بە جوڵانەوەیەک دەوترێت هەموو مەبادیئێکی ئینسانی پێشێل بکات تەنهاوتەنها لە پێناو دەرکەوتنی خۆیدا. ئێستا حەماڵێک، کرێکارێک، مووچەخۆرێکی بێمووچە، سایەق تەکسییەک، گەنجێکی بێپارە، دەرچوویەکی زانکۆی بێئیش، خەڵکی فەقیر و هەژاری ئەم وڵاتە، من و تۆ حەقی خۆمانە داوای مافی خۆمان بکەین، بنووسین، هوتاف بدەین، بچینە سەرجادە. بەڵام خوێڕیلە و قەحبەی سیاسی و ئەخلاقنزم و چەورە و چەکل، ئەوانەی هەزارەها دۆنم زەوی و ئیمتیازیاتیان لەم حیزبانە وەرگرتووە، ئەم ئەلواتی سەرگرانە، ئەم هەرچی و پەرچی و قەوتەچی سیاسیانە، ئەم بێئابڕۆ و بڤکێ و باروتانە، ئەمانەی بە ڕۆژ لە میدیای زەبەلاح و فەیسبووکی خۆیان پشتیوانتان و بە شەویش سەرگری سیاسی بێمۆراڵن. ئەمانە هەڕەشەی ڤیدیۆی ڕووت لە ئەندام پارلەمانەکانی خۆیان دەکەن! سەدان پەیجی فەیک، دەیان میدیای سێبەر، چەندان قەڵەمفرۆشی خویڕیلە، سێ چوار بێئیشی بازاڕی، نزم و کەچ و کلاغ و نەوی، سۆتەی سەکشی ماسکەشی دەویتیان کڕیووە تا کەی و لە کوێدا کێیان بوێت کە ناچێتە ژێر باریانەوە، ڕازی نییە لەگەڵیاندا ئیش بکات؛ لە شەو و ڕۆژێکدا بچنە ژیانی تایبەتییەوە، منداڵی ۱۲ ساڵی نووسەرێک بهێننە سەر شاشە، لەکەداری بکەن، بێ ئەوەی سڵ لە خواش بکەنەوە دەست بۆ ئابڕۆ و کەرامەتی خەڵک ببەن و کەسیش نەبێت فزە بکات! ئەمانە مافیان نییە ئێوە هان بدەن و پێتان بڵێن مادام ئێوە پاڵەوانی پۆبجین پاڵەوانی حەربی شەواریعیشن!! لەکاتێکدا خۆیان لەسەر پارەی باوکی من و تۆ خەریکی شەوی سوور و سەفەری سوور و ئافرەتبازی و منداڵبازی و شتبازی تریشن.. ئەم عەلۆ و جەلۆ و فەرخە و فەلیتانە، ئەم قورمساغی قەوادی و قەڵتەبانی کۆکنی کوسکەشانە، هەموو شتێک دەکەن، هەموو شتێک بەڵکە ئەمە خوایە لە خوانی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا؛ ئێوەی هاوڵاتی لەتە ئێسقانێکیان بۆ فڕێ بدەن. لە ئاوی شەو ڕوونترە؛ کە ئەم کلتورە لەسەر شکاندن خۆی بنیادناوە، دەبینی لە مێژوویشدا کەسایەتی سیاسی، سەرکردە، تەنانەت هونەرمەند و نووسەری زۆر مەزن و جیهانیی تێدا هەڵنەکەوتووە. بەشی هەرە زۆری مرۆڤی ئەم کۆمەڵگایە لەناوەوە دڕندە و پەتنەکراوە، هێزە شەڕانییەکەی لە هێزە چاکەکارییەکەی زیاترە. لە هەناوی ئەم ڕەشاوەدا؛ ئاساییە "قەحبەی سیاسی" سەر دەربێنێت و بۆ ماوەیەک لەلای ڕەشوڕووتی داماو بازاڕیشی گەرم بێت! بەڵام خۆ ئەمانە هێزی سیاسی نوێ نین، ئاوی پیسی حەمام، چلکاوی سەر تاتەشۆری دوای مردووی مزگەوتن… من نامەوێ جواب بدەمەوە و قسە بکەم، کە قسەم کرد لە ناڵ و لە بزمار، لە ئەسپ و لە ئەسپسوار، لە کاروان و قەتار و قەتارچیش دەدەم…بەس خۆ هێشتا هیچم نەوتووە! توانا ئەمین