وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 1014 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کران و 13 تووشبووش گیانیان لەدەستدا. دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٠٣) ١. پشکنین: (٩٤٢٧ پشکنینی نوێ)• (٣٣٥٢) هەولێر• (٢٦١٨) سلێمانی• (٢٧٤٠) دهۆك• (٢١) هەڵەبجە• (٥٤٣) گەرمیان• (١٥٣) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٠١٤ تووشبووی نوێ)• (٣٤٥) هەولێر• (٣٤٠) سلێمانی• (٢٣٦) دهۆك• (٤) هەڵەبجە• (٦٩) گەرمیان• (٢٠) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٣٧٤ چاکبوون)• (٩٨) هەولێر• (٧٨) سلێمانی• (١٨٧) دهۆك• (٢) هەڵەبجە• (٨) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٣ مردن)• (٧) هەولێر• (٢) سلێمانی• (٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٤١٦١٦٢ (٥٠٥٧٧٠ هەولێر، ٣٠٨٥٢١ سلێمانی، ٥٩٤٠٣٢ دهۆك، ٧٨٣٩ هەڵەبجە)تووشبوون ١٢٥١٤٦ (٤٣٥١٨ هەولێر، ٣٦٢٢٠ سلێمانی، ٤٢٢٥٩ دهۆك، ٣١٤٩ هەڵەبجە)چاکبوون ١١١٠٨٧ (٣٨٥٧٤ هەولێر، ٣١٢٣٦ سلێمانی، ٣٨٣٠٢ دهۆك، ٢٩٧٥ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٠٣٤٤ (٣٩٢٤ هەولێر، ٣٢٢٤ سلێمانی، ٣١٦٥ دهۆك، ٣١ هەڵەبجە)مردن ٣٧١٥ (١٠٢٠ هەولێر، ١٧٦٠ سلێمانی، ٧٩٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن ، پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا . نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2021/4/4
جەنگی ئاولە سایەی گۆڕانی کەشوهەوا و شێوانی ژینگەدا بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەنتەری توێژینەوەی هاوبەشی کۆمسیۆنی ئەوروپا ( JRC) و خوێندنگای ئابوری لە زانکۆی تۆلۆوس و بەشی ئابوری زانکۆی ڤینیسیا و فۆرمی ئیکۆنۆمی جیهانی، کە لە ٢٠١٥ تا کۆتایی ٢٠١٧ ی خایاندووە. تێیدا لەسەر نەخشەی جیهانی پێشبینی ئەو خاڵ و ناوچانەیان کراوە کە جەنگ یان ئاژاوەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیان لەسە ئاو تێیاندا ڕودەدات.بەپێی داتابەیسی ئاوی جیهانی ئەو ڕاستیە خراوەتە ڕوو کە لە مێژوودا نزیکەی ٦٥٥ ڕوبەڕووبوونەوە لەسەر کێشەی ئاو ڕویداوە و بۆ یەکەم جاریش ٣ هەزار ساڵ پێش ئێستا و لەسەردەمی سۆمەرییەکاندا بووە و دواتریشیان لە ساڵی ٢٠١٨ لە باکوری ئەمەریکا بوو. بەڵام هەر لەم لێکۆلینەوە هاوبەشەدا پێشبینیشیان کردووە کە ٧٥ بۆ ٩٥%ی کۆی جەنگ و ڕووبەڕووبونەوەکان بکەوێتە ٨٠ ساڵی داهاتوو کە ژمارەیان ئێجگار زیاتر لەو ژمارەیە دەبێت و هۆکاری زیادبوونەکەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە: ١ــ زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان٢ــ گۆڕانی کەش و هەوا و تێکچوونی ژینگە. دیار شێخ غریبماستەر لە زانستە ژینگەییەکاندا
دوو ھونەرمەندی دیاری کوردستان ھاوسەرگیریان کرد. ھەردوو ھونەرمەند ڕێباز شەمامی و سەمیرە کارزان، ھاوسەرگیری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕاگەیاند. سەمیرە کارزان، تەمەنی ٢٢ ساڵە و چەند گۆرانییەکی ھەیە، دیارترین گۆرانی "دکتۆر" بوو.
شازادە حەمزە بن حوسێن و 20 کەسی دیکە لە ئوردن بە گومانی پلاندانان بۆ لەسەرکارلادانی شا عەبدوڵڵا و کودەتا دەستگیرکراون.
کەمێک پێش ئێستا ڕەمزی شەعبان، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا کۆچی دواییکرد.
کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێریی ڕووداوەکانی سلێمانی دەکەین، کە وادیارە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی هاوڕەگەزخوازان دەستگیردەکرێن."
سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی دەكات و رایگەیاند: "محەمەد ئەلعرێبی یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی رژێمی پێشووی “. دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەییشت كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی و دادوەرە بەڕێزەكان و ناوەندەكانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی ٣ـی نیسانی ٢٠٢١
لە 24 كاتژمێری رابردوودا 444 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 14 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٠٢) ١. پشکنین: (٤٨٧٧ پشکنینی نوێ) • (١٥٧٧) هەولێر • (١٩٠) سلێمانی • (٣١٠٢) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٨) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٢. تووشبوو: (٤٤٤ تووشبووی نوێ) • (٦٦) هەولێر • (٥) سلێمانی • (٣٧٣) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ٣. چاکبوون: (٣٤٧ چاکبوون) • (٨٨) هەولێر • (٦٤) سلێمانی • (١٨٤) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (١٠) گەرمیان • (١) ڕاپەڕین ٤. مردن: (١٤ مردن) • (٦) هەولێر • (٣) سلێمانی • (٥) دهۆك • (٠) هەڵەبجە • (٠) گەرمیان • (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی: کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو) پشکنین ١٤٠٦٧٣٥ (٥٠٢٤١٨ هەولێر، ٣٠٥٢٠٧ سلێمانی، ٥٩١٢٩٢ دهۆك، ٧٨١٨ هەڵەبجە) تووشبوون ١٢٤١٣٢ (٤٣١٧٣ هەولێر، ٣٥٧٩١ سلێمانی، ٤٢٠٢٣ دهۆك، ٣١٤٥ هەڵەبجە) چاکبوون ١١٠٧١٣ (٣٨٤٧٦ هەولێر، ٣١١٤٩ سلێمانی، ٣٨١١٥ دهۆك، ٢٩٧٣ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٩٧١٧ (٣٦٨٤ هەولێر، ٢٨٨٥ سلێمانی، ٣١١٩ دهۆك، ٢٩ هەڵەبجە) مردن ٣٧٠٢ (١٠١٣ هەولێر، ١٧٥٧ سلێمانی، ٧٨٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی راپۆرتێکی پزیشکی ئاشکرا کرد کە منداڵێک بە سێ ئەندامی نێرینەوە لە دایکبووە. ساڵی ڕابردوو، منداڵێکی کورد لە پارێزگای دهۆک، بە سێ ئەندامی نێرینەوە(چوک) لەدایک دەبێت، ئەوەش بە یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ماڵپەڕەکە لەرێی ڕاپۆرتێکی جۆرناڵی زانستی (International Journal of Surgery Case Reports) ئاماژەی بەوە دەکات، لەو سێ ئەندامە نێرینەیەی منداڵەکە، دووانیا بە نەشتەرگەری لابراون و ئەندامە سەرەکیەکەیان هێشتووەتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، یەکەمجار کە ئەو چیرۆکە ئاشکرا بکرێت و پزیشکەکان قسەیان لەسەرکردووە، ئەمە لەکاتێکدا کە منداڵەکە تەمەنی سێ مانگ بووە. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، منداڵ بە دوو ئەندامی نێرینەوە لەدایکبووە و تۆمارکراوە، بەڵام سێ ئەندامی نێرینە بۆ یەکەمجارە تۆمار دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا، لەوانە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، هادی عامری سەرۆکی ئیئتیلافی فەتح ، خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربي ) ، ئەحمەد جبوری ( ئەبو مازن) ئەمینداری گشتی پارتی الجماهیر.لەو پەیوەندییانەدا سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی ئەو سەرکردە سیاسییانەی کرد لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی و هیوای خواست تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتریش پەیوەندی بە هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ موستەفا کازمی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و سوپاسی کردن بۆ پشتیوانییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە و بڕگەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی .
ئاسایشی سلێمانی لە روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی رایگەیاند، هەڵمەتەکەی شەوی رابردوویان بۆ نەهێشتنی "دیاردەی لەشفرۆشی" لەسەر داوای هاونیشتمانیان بووە و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی تر نەبووە. لە روونکردنەوەکەدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو، ھەینی 1-4-2021 ، "ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی لە یەكێك لەناوچەكانی سلێمانی لەسەر داوای زۆرێك لە ھاووڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كە دیاردەكەی تێدا زۆر بوبوو و بووبووە ھۆی بێزاركردنیان، بۆیە ئێمەش وەك پیشە و ئەركی ھەمیشەییمان و لەپێناو سەقامگيرى و چونە بەدەم داواكاریی ھاووڵاتیان و ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان ئەنجامدا تەنھا بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و مەبەست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی دیکە نەبووە بۆ ئاگاداری ھەموو لایەك." شەوی رابردوو لە سلێمانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی گەنجانی "هاوڕەگەزخواز" دەستیپێکرد، پشتیوان بەهادین، سەرپەرشتیاری ئۆپەراسیۆنەکە بە میدیایەکی خۆجێی سلێمانی راگەیاند، "ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپی +LGBTـن و و دەستگیرکردنیان بەهۆی کاری نەشیاوەوەیە." پشتیوان بەهادین ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ناهێڵن هیچ کەسێک ئاسایشی شارەکە بشێوێنێت. ژیار عەلی، چالاکڤانێکی سلێمانییە و خۆی ئەندامێکی گرووپی +LGBTـە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ژیانمان سەلامەت نییە، هەمووان شەوی رابردوو پلانەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە، تەنانەت منیش ترسم هەبوو لەوەی بچمە دەرەوە، نەوەک دەستگیربکرێم." کەسێکی دیکەی "هاوڕەگەزخواز" کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە رووداوی راگەیاند، "خۆی لە نزیک شوێنی دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی گرووپی +LGBT بووە و نزیک بووە لەوەی دەستگیر بکرێت." بەپێی راپۆرتێکی مافی مرۆڤ کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە و تایبەتە بە ساڵی 2020، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەندامانی کۆمەڵگە رووبەڕووی هەڕەشە و تووندوتیژی دەبنەوە لە هەرێمی کوردستان." راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کەسانی هاوڕەگەزخواز باسیان لەوە کردووە ناتوانن بە ئازادانە لە هەرێمی کوردستان بژین، بەهۆی ئەو تووندووتیژی و هەڕەشەیەی لەلایەن کەسوکار، خێزان و کەسانی دیکەوە لەسەریانە.