Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13789 بابەت
هەواڵ
07-04-2021

بەسە، ھەڵەبجە سووك مەكەن!

سەرباری سێ دەیە تێپەڕین بەسەر موماتەڵەكردن بە ھەڵەبجە و خەڵكی لێقەوماو و ئازاردیدەی ھەڵەبجەدا، پاش تێپەڕینی (٧) ساڵ بەسەر مەرسوومی ھەرێم بۆ بوون بە پارێزگای ھەڵەبجە و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دامەزراندنی دامەزراوەی پارێزگا و بڕیاری پەرلەمانی كورستان و ھێنانی دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ ھۆڵی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە و دەیان ڕێكاری تر، تازە بە تازە لە خودی بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتیی ھەڵەبجەدا كە ئەویش تەندروستییە، ھەڵەبجە دەكرێتەوە بە قەزا و بچووك دەكرێتەوە و دەخرێتەوە سەر پارێزگای سلێمانی.باشە ئەم بێدەسەڵاتیی و گەمژاندن و سوككردنەی ھەڵەبجە تاكەی؟ باشە بۆ دەبێت ھەر ڕۆژە و ئەم دەسەڵات و حكومەت و لێپرسراوانەی كورد و ھەڵەبجە لە كەرامەت و شكۆمەندیی ئەم شارە بدەن و كەسیش نەوێرێ لانی كەم ڕەخنەیەكیان لێ بگرێت؟ئەگەر ھەڵەبجە پارێزگا نییە، دەی شەق ھەڵدەن لە تابلۆی سەر دەموچاوی بینای پارێزگاكەی و بڵێن كورە درۆیە و ئێوە و پارێزگا كوجا مەرحەبا!دەی ئەگەر چەند ساڵە پارێزگا نییە، بە فەرمی ڕایگەیەنن و شەرم مەكەن، وەڵاھی قەزاكەی جاران ھەڵەبجە شارتر بوو نەوەك ئێستا كە مشتێ پڕۆژەی مقەوماتی پارێزگای تێدا نییە و ھەزار وەعدتان پێداوە و ھەر گاڵتەشتان بە بڕیارەكانی خۆتان كردووە.بەسە وەڵا ئەمە قبوڵنەكراوە، ئەگەریش دەڵێن ئەم بابەتی پێكوتینی (ڤایرۆسی كۆڤید١٩)یە لەلایەن عێراقەوە ھاتووە و مەركەزییە دەی خۆ بە حساب لە عێراق ھەڵەبجە پارێزگای نۆزدەھەمینە، یان لانی كەم لەسەر وەسڵی پێكوتەكە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی ھەڵەبجە پێش ئەوەی مۆری لێبدات، سەیرێكی وەسڵەكەی بكردایە و بە لاكێك وشەی قەزای بكردایە بە پارێزگا.ئەی ھەر دوێنێ نەبوو ژمارەتان بە فەرمیی كرد بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی ھەڵەبجە؟ دەی كەوابێ درۆ بوو! دەی بەسە ئیتر ھەڵەبجە سوك مەكەن، بۆتان نییە ئیتر بنووسن پارێزگای ھەڵەبجە و پارێزگاش نەبێت، ھەر عەیب و شورەییە، لای شار و شارانی تر حەیامان مەبەن! ئاری عەبدولەتیف٢٠٢١/٤/٧ھاوپێچی وێنە/ وەسڵی ئەمڕۆی پێكوتەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ھەڵەبجە ـ نەخۆشخانەی مناڵبوون و مناڵانی ھەلەبجە، كە بەرواری ٢٠٢١/٤/٧ ی لەسەرە.

هەواڵ
07-04-2021

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە

وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ کوردستان24ی راگەیاندوە، تا ئێستا قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار تەنیا پێشنیازه و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە، بەڵکو هەڵگیراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا، لەوێوە بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێ، قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێ یاخود نا.

هەواڵ
07-04-2021

سبەی حیزب و لایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی حیزب ولایەنە سیاسیەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت.

هەواڵ
07-04-2021

ڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بە ئۆتۆمبێل لە چوار ئۆتۆمبێلی وەستاو دەدا

کاتژمێر30و10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناوگەڕەکی 32ی پاڕکی هەولێر لەیەکێک لەکۆڵانە لاوەکیەکان هەرزەکارێکی تەمەن 14ساڵ بەئوتومبێلێکی جۆری نیسان ی تایبەتەوە خۆی کێشا بە4ئوتومبێلی وەستاو لەبەردەرگای ماڵەکان وەلەدواییش بەهۆی خێراییە زۆرەکەیەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا. فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێ:" لە ئەنجامی ڕوداوەکەش سوپاس بۆخوا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی مادی زۆر کەوتەوە ترس ودڵەڕاوکێیەکی زۆریش کەوتە دڵی دانیشتوانی گەڕەک.دەشڵێت:" لەکاتی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەچۆنیەتی ڕێگاپێدان بە مناڵێک بەلێخوڕین لەکاتێک لەڕووی عەقلیەوە تەنانەت کامل نەبوە، بەداخەوە هەمان ئەوقسەیەمان بیستەوە کە لە ئەزەلەوە دەیبیستین ونەگۆڕاوە "وەڵلا ئاگامان لێنەبوە بەدزی سویچی لەگیرفانی باوکی دەرهێناوە" https://www.facebook.com/100000983853823/videos/pcb.3948066505236106/3948065801902843

هەواڵ
07-04-2021

سلێمانی … ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی نەشیاودا ده‌گیرێت

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا ده‌گرێت كه‌ به‌شێوه‌ی نا ته‌ندروست سه‌ربڕدرابون، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌ت ده‌ڵێت: ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن كوشتارگه‌كانه‌وه‌ مۆر نه‌كرابێت مه‌كڕن.بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ‌له‌ دو رۆژی رابردودا لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرتوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست و نایاسایی سه‌ربڕدرابون و هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.وتیشی:"شێوازی سه‌ربڕین و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ناته‌ندروسته‌، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تۆز و خۆڵ و دوكه‌ڵ له‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ ده‌نیشێت كه‌ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كانه‌ له‌سه‌ر گۆشته‌كه‌، له‌كاتی خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ركه‌ ده‌گه‌یه‌نێت".رونیكرده‌وه:‌"لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتدا گرتوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی‌ كانی با – شوقه‌كانی ئابوریناسان سه‌ربڕدراوه‌ و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاز بون‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكه‌نه‌وه،‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته‌كه‌ ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن".سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆتان و خێزانه‌كانتان، گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ مه‌كڕن كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ پشكنین و مۆر نه‌كراوه‌ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێت و ده‌فرۆشرێت، له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

هەواڵ
07-04-2021

نێچیرڤان بارزانی نامەیەک بۆ سەرۆکی ئیکوادۆر دەنێرێ

بە مەبەستی رادەستکردنی نامەی تایبەتی نێچیروان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەرێز لێنین مۆرێنینۆ، سەرۆکی کۆماری ئێکوادۆر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورپا سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئێکوادۆر لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.دلاوەر ئاژگەیی دەڵێ: لە نامەکەی نێچیروانی بارزانیدا سوپاسی حکومەت و گەلی ئێکوادۆر کراوە بۆ رۆلی بەرچاویان لە دەنگدان بە بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی نه‌واى ئارام و ناوچه‌ى نه‌فڕين لە ساڵی 1991.هەر لە میانەی دیدارەکەدا دلاوەر ئاژگەیی کتێبێکی لە سەر کوردستان پێشکەش بە خاتوو ئالبۆرنۆز، باڵیۆزی ئەو وڵاتە کردووە.هەر بەو بۆنەیەوە لە چەند رۆژی رابردوو نامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیەنرایە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و پۆرتوگال.جێگەی ئاماژەپێدانە کە هەر ٣ وڵاتی بەلجیکا و ئێکوادۆر و پۆرتوگال هاوشان لە گەڵ بەشێک لە ئەندامانی هەمیشەیی دەنگیان بە بڕیاری 688ی پێشنیارکراوی فەرانسا دا بۆ پاراستنی هەرێمی کورستان دا.

هەواڵ
07-04-2021

وەزارەتی تەندروستی: تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵکشانە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ١. پشکنین: (١١٥٣٢ پشکنینی نوێ)• (٣٦١٨) هەولێر• (٣٤٦٠) سلێمانی• (٣٧٢٦) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٥٧١) گەرمیان• (١٥٧) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (١٢١٧ تووشبووی نوێ)• (٢٧٠) هەولێر• (٣٧٣) سلێمانی• (٥٠٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٦٧) گەرمیان• (٤) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٤٠٨ چاکبوون)• (٨٥) هەولێر• (٧٨) سلێمانی• (٢٤٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٣ مردن)• (٥) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٤٤٥٩٧٥ (٥١٤٨٨٣ هەولێر، ٣١٧٨٢٣ سلێمانی، ٦٠٥٣٨١ دهۆك، ٧٨٨٨ هەڵەبجە)تووشبوون ١٢٨٢٦٤ (٤٤١٥٨ هەولێر، ٣٧٢١٦ سلێمانی، ٤٣٧٣٧ دهۆك، ٣١٥٣ هەڵەبجە)چاکبوون ١١٢٣٣٤ (٣٨٨٣٥ هەولێر، ٣١٤٩١ سلێمانی، ٣٩٠٣١ دهۆك، ٢٩٧٧ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢١٧٤ (٤٢٩٣ هەولێر، ٣٩٥٤ سلێمانی، ٣٨٩٤ دهۆك، ٣٣ هەڵەبجە)مردن ٣٧٥٦ (١٠٣٠ هەولێر، ١٧٧١ سلێمانی، ٨١٢ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

هەواڵ
07-04-2021

سلێمانی.. شەش ئافرەت بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو ڕوداوی جیاوازداو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، شەش ئافرەتیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد. پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا چوار ئافرەت لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان. لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ئافرەتیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن. سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

هەواڵ
07-04-2021

ئەنجومەنی وەزیران پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/7 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 کرد دەستخۆشی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجامدا، ئاماژەشی بەوەدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، مافێکی دەستووری و ڕەوای هەرێمی کوردستانە، جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە بڕگەکانی یاسای بودجە و داواشی لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات. سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا ، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و کارکردن بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە ئاراستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی شایستە و گەشەپێدانی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان. پاشان لە بڕگەیەکی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی، كورتە‌یە‌كی لە‌بارە‌ی گفتوگۆكانیان لە ‌بە‌غدا خستە‌ڕوو، وێڕای ستایشكردنی ئە‌ندامانی شاندە‌كە‌، ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ پێویستە‌ ھە‌ردوو حكومە‌تی فیدراڵ و ھە‌رێم، پابە‌ند بن بە‌و رێنمایاییانە‌ی كە‌ دواتر دە‌ردە‌چن بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌ی 2021. گوتیشی لە‌گفتوگۆكانمان لە‌گە‌ڵ پە‌رلە‌مان و حكومە‌ت و لایە‌نە‌ عێراقییە‌كان، جە‌ختمان لە‌سە‌ر پابە‌ند بوون بە‌ دە‌ستوور كردە‌وە‌ بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان.لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دوایین ئامادەکارییەکانی تایبەت بە گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی یەکەمی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 خستەڕوو. جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ ئامادە‌كارییە‌كان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە‌داھاتوویە‌كی نزیكدا، ئە‌و پڕۆژە‌‌ یاسایە‌ ئامادە‌ دە‌بێت. لە‌كۆتایی كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تە‌ندروستی ھە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی بڵاوبوونە‌وە‌ی زیاتری ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا كرا. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە ‌ھاووڵاتییان دەکات پابە‌ندی رێنماییە‌كان بن لە پێناو كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕێژەی تووشبوون بە‌و ڤایرۆسە‌ ، بە‌تایبە‌تیش چونکە ئێستا ژمارە‌ی تووشبووان لە‌ ھە‌ڵكشاندایە‌.

هەواڵ
07-04-2021

قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان، قەدەغەی سەرتاسەری ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسیكۆرۆنا لە هەرێم، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد. لە بڕیارەكاندا هاتووە، کە قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان، لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 6ی بەیانی دەبێت.

هەواڵ
06-04-2021

قائانی بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە عێرق

ئیسماعیل قائانی، لەسەردانێكی ڕانەگەیەنراودا گەشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ چەند سەركردەیەكی حەشدا كۆببێتەوە. پێش چەند مانگێک قائانی سەردانی بەغدای کردبوو، لەبارەی چەند پرسێک لەگەڵ سەرکردەسیاسییەکانی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆبووبووەوە.

1 2 ... 852 853 854 ... 1149 1150