کوردستان

هەولێر.. پیاوێک دەستگیرکرا کە بە جلی ژنانەوە سواڵی دەکرد

06-04-2021
هەولێر.. پیاوێک دەستگیرکرا کە بە جلی ژنانەوە سواڵی دەکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، دوای چاودێرییەكی وردی كەسێك، كەوا بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەرۆزەی دەكرد، توانییان ناسنامەكەی ئاشكرا بكەن بە ناوی (ش.ع.ب) و دەستگیری بكەن، كە پیاو بوو و خۆی كردبووە ئافرەت و دەرۆزەی بە سێ لە خوشكەزاكانی دەكرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە ماوەیەكە ئەم كارە لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەی نزیك بازاڕی لەنگە دەكات و سێ خوشكەزاشی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناون، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، راگیرا