کوردستان

لە چەمچەماڵ بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ کەس بوونە قوربانی

05-04-2021
لە چەمچەماڵ بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە سێ کەس بوونە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە لە گەڕەکی شۆڕشی شارۆچکەی چەمچەمال، کەسێک کوژرا و دوو کەسی تر برینداربوون.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە، مریشک فرۆشبووە و دووکانەکەی لەو کۆڵانەدا بووە کە شەڕەکە تیایدا روویداوە و گولـلەی بەرکەوتووە.
وتیشی: شەڕەکە بەهۆی دەمەقاڵێ و شەڕی نێوان منداڵانی ئەو دوو بنەماڵەیە روویداوە.