ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٤٨) ١. پشکنین: (٩٤٦٩ پشکنینی نوێ)• (٢٩٧٨) هەولێر• (٢٧٧٨) سلێمانی• (٢٩٩٩) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٦٣١) گەرمیان• (٨٣) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٨٣٢ تووشبووی نوێ)• (١٥٧) هەولێر• (٣٧٦) سلێمانی• (٢٣٣) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٦١) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٨٥٣ چاکبوون)• (٢٧٢) هەولێر• (٢١٨) سلێمانی• (٣٠٢) دهۆك• (١١) هەڵەبجە• (٤٥) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: (٨ مردن)• (١) هەولێر• (٦) سلێمانی• (١) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (٠) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٧٦٨٦١٣ (٦١٧٥٦٣ هەولێر، ٤١٦٠٣٢ سلێمانی، ٧٢٠٥٢٢ دهۆك، ١٤٤٩٦ هەڵەبجە)تووشبوون ١٦٣٠١٧ (٥١٥٢١ هەولێر، ٥٠٦١٦ سلێمانی، ٥٧٢٤٦ دهۆك، ٣٦٣٤ هەڵەبجە)چاکبوون ١٤٦٥٥٨ (٤٥٦٨٠ هەولێر، ٤٤٤٤٨ سلێمانی، ٥٣١٩١ دهۆك، ٣٢٣٩ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١٢٢٧٥ (٤٦٩٦ هەولێر، ٤٢٥٣ سلێمانی، ٣٠٧٨ دهۆك، ٢٤٨ هەڵەبجە)مردن ٤١٨٤ (١١٤٥ هەولێر، ١٩١٥ سلێمانی، ٩٧٧ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی سەرپشك كردووە كە ئەگەر داهات بەشی تەواوی موچە بكات، بێ لێبڕین دابەشی بكات، ئەگەریش بەشی نەكرد ڕێژەكە كەم بكرێتەوە، لەبەرئەوە هێشتا وەزارەتی دارایی تاوتوێی دۆخەكە دەكات و بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە.رۆژی 25ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 5 دابەش دەكات، بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو شاندی تەکنیکی حكومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ جێبەجێكردنی بودجەی 2021 و ناردنی پشكی هەرێم.
پێش ئەوەی یەکڕیزی دروستبکەین، پێویستە ئامانجی خۆمان یەکبخەین، ئێمە یەکڕیزبین بۆ گەیشتن بە قۆناخێک لە ئەو قۆناغە بۆ هەموومان وەکو یەک وابێت. ناکرێت داوای یەکڕیزی بکەین، بەڵام بە دوو ئاراستەی جیاوازدا بڕۆین. نابێ ئێمە لەناو بەلەمێک بین ئەگەر دوا قۆناغ و مەبەستمان یەک نەبێت پێویستە پێش ئەوەی یەکڕیزی وەکو دروشم بەکارببەین، پێویستە بزانین ئامانجمان لە یەکڕیزی چییە، ئەمەش هەروا دروستنابێ ئەگەر گفتوگۆی لەسەر نەکرێت هەموو لایەنەکان بەیەکەوە قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و بە مێشکێکی فراوانەوە گوێ لە یەکتر بگرین و یەکتر قبووڵ بکەین بۆ ئەوەی ئەوەی خەڵکی کوردستان دەیەوێ بەدەستی بهێنین و بەیەکەوە بەرەو ئامانجی هاوبەش هەنگاوبنێنن. دەبێ هەموومان ئازادبین، ئازادی دەربڕین، ئازادی خواپەرستی و ئازادی بیروڕای سیاسیی، بەڵام دەبێ ئازادی و بەرەڵایی لێک جیا بکەینەوە.
عەرەب لە خاكی ئیسرائیل داگیركارن وەك قورئان دەبێژێ(مەیخوێنەوە، ئەگەر خۆت بە مێگەل دەزانی و بڕوات بە ڕای جیاواز نییە) لەسەر پەرلەمانی وڵاتی ئیسرائیل، نەخشەیەك هەڵواسراوە كە بریتییە لە "دەوڵەتی ئیسرائیلی مەزن" لایەكی میسر، لوبنان، سووریا، ئوردن و لایەكی عێراق لەخۆی دەگرێت. بەپێی ئەو نەخشەیە، كوردستان دەبێتە جیرانی ئیسرائیل. ئەم خەونەی جووەكان لە كوێوە هات: 0- (دوای ئەوەی بابەتێكم بەناوی "ئیسرائیل و فەلەستین" نووسی، دەیان پەیج و ماڵپەر بردیان و جنێوباران كرام، كۆمەڵێك هاوڕێ داوایان كرد، داوای لێبوردن لەو خەڵكە نەزانە بكەم، ئیدی بە پێویستم زانی ئەم بابەتە بە زمانێكی زانستیتر بڵاو بكەمەوە، ئاخر فێر نەبووم لەسەر بۆچوونی خۆم سازش بكەم، ئەگەر لە ناخدا پەشیمان نەبووبێتمەوە.) 1- بەپێی بەڵگەی ئایینە ئاسمانییەكان، كوڕێكی ئیبراهیم ڕەچەڵەكی جوون، كوڕەكەی دیكەیشی بەشێكن لە ڕەچەڵەكی عەرەب. شوێنی ڕەچەڵەكی جوو، ئەو ناوچەیە بووە كە پێی دەگوترێ وڵاتی شام، تا دەگاتە سنووری میسر. ڕەچەڵەكی عەرەبیش كە لە بنەڕەتدا خۆیان هەر خەڵكی حەزرەمووت بوون، دواتر تا نەجد و حیجاز سەركەوتووە و ئیدی لە نیمچە دوورگەی عەرەب لای نەداوە. 2- ساڵی 1897ز سەرانی جوو لە وڵاتی سویسرا كۆنگرەیەكیان بەست، تێیدا بیرۆكەكەی "تیۆدۆر هیرتزل"یان كردە بەرنامەی كاری داهاتوویان، ئەویش گەڕانەوەی هەرچی جووە لە دونیادا بۆ زەویی هەزاران ساڵەی خۆیان كە بریتییە لەو شوێنانەی لە خاڵی یەكەمدا باسم كردن. ئیدی لەو ڕۆژەوە ئیشی بۆ كرا، تا یەكەم كاروانیان ساڵی 1948 گەیشتنە سەر خاكی دێرینی خۆیان كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە سێ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە. 3- وشەی "فەلەستین" عەرەبی نییە. دوازدە سەدە پێش زایین، گەلی بالیشتینییەكان لە دورگەكانی یۆنانەوە بە داگیركاری ڕۆیشتن و ئەو خاكەیان گرت كە پێش ئەوان بەدەست فیرعەونی میسرەوە بووە و خەڵكەكەی تێیدا دەژیان كەنعانی بوون، واتە جوو. 4- لەناو هەموو ئەو گەلانەی لەسەر خاكی ئیسرائیل یان بالیشتین ژیاون، عەرەب نوێترینیانن. هەڵبەت دوای ئەوان بەهۆی سەڵاحەددینەوە كوردیشی لێ ژیاوە، چونكە لەژێر سێبەری ئیسلامدا بوون، عەرەب خستوویاننەتە ژێر ناوی خۆیانەوە. 5- لە تەوراتدا، بە كۆمەڵێك دەق، خوا بەڵێنی بە جووەكان داوە كە دەگەڕێنەوە سەر خاكی خۆیان. ئەمانە بەشێكیانن: لەو ڕۆژەدا، خوا بەڵێنێكی بە ئیبرام دا: بە نەوەكەت بڵێ، ئەم خاكە لە ڕووباری میسرەوە بۆ ڕووباری فورات، بۆ ئێوە دەبێت. "في ذلك اليوم قطع الرب مع إبرام ميثاقاً قائلاً لنسلك أعطي هذه الارض من نهر مصر إلى النهر الكبير نهر الفرات" سفر تكوین: 15 : 18 ) .هەموو ئەو زەوییانەی پێی لەسەر دادەنێن لە وشكانی و لوبنان لە ڕووباری فوراتەوە تا دەریای ڕۆژاوا، بۆ ئێوەیە. "كل مكان تدوسه بطون أقدامكم يكون لكم من البرية و لبنان من النهر نهر الفرات إلى البحر الغربي يكون تخمكم ” ( تث 11 : 24 ) 6- وەك چۆن لە تەوراتدا خوا بە جوو دەڵێت گەلی هەڵبژێردراوی خوان، لە قورئانیشدا شتی لەو جۆرەیان پێ دەڵێت: پێیان دەڵێت بەڵێنی خوا بەجێ بهێنن، تا ئەویش بەڵێنی خۆی بەجێ بهێنێت ئەویش پیرۆزباییكردنی خاكی ئیسرائیلە.” يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ ” ( سورة البقرة 2 : 40) .بەپێی قورئان، كێشەی خوا لەگەڵ ئیسرائیل ئەوە بووە، گەلێكی خۆخۆر بوون. خوا پێی گوتوون هەتا یەكگرتوو نەبن، خاكی خۆتان وەرناگرنەوە. ئێ ئەوەتا ئێستە دەبینین بەهۆی یەكگرتوویییانەوە، گەڕاونەتەوە سەر خاكی خۆیان.خوا لەم ئایەتەی قورئاندا ڕێك وەك ئایەتەكانی تەورات پێیان دەڵێت: ئێوە فەزڵتان بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە: ”يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ” ( سورة البقرة 2 : 47 ) . 7- خوا لە قورئاندا بە گەلی جوو دەڵێت: ئەو گەلەی ستەملێكراو و لاواز بوون، ئەمسەر و ئەوسەری زەویمان لێ پیرۆز كردن، وەك چۆن بەڵێنمان پێ دابوون، چونكە ئارامیان گرت: "وَأَوْرَثْنَا الْقَوْمَ الَّذِينَ كَانُوا يُسْتَضْعَفُونَ مَشَارِقَ الْأَرْضِ وَمَغَارِبَهَا الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ الْحُسْنَى عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ بِمَا صَبَرُوا وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُ وَمَا كَانُوا يَعْرِشُونَ وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آَلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ" (سورة الأعراف 7 : 137- 138 ). 8- تەواوی خاكی شام بەپێی قورئان موڵكی ئیسرائیلە و خوا لەسەریان تاپۆی كردووە. ”وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنْبِيَاءَ وَجَعَلَكُمْ مُلُوكًا وَآَتَاكُمْ مَا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ ، يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ ، قَالُوا يَا مُوسَى إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَنْ نَدْخُلَهَا حَتَّى يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنَّا دَاخِلُونَ ، قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمَا ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ” (سورة المائدة 5 : 20 – 23) .لەسەر ئەم دێڕەی قورئان: "يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ" زیاتر لە دە تەفسیرم خوێندەوە، هەموویان لەسەرە ئەوە كۆكن كە مەبەستی لە ئەریحا و قودسە، هەندێكیشیان وەك كەلبی، قەتادە و كەعب دەڵێن، مەبەستی خوا لەو ئایەتەی قورئان، تەواوی خاكی شامە.ئیمامی تەبەری لە تەفسیرەكەیدا دەڵێت: ئەو خاكەی خوا بەڵێنی بە مووسا داوە، گوتەی زۆری لەسەرە، هەندێكیان دەڵێن خاكی سینایە، هەندێكیش دەڵێن خاكی شامە، هەندێكی دیكە دەڵێن لە سیناوە تا شام هیی جووە و زۆر بۆچوونی دیكەیش كە هەمووی لەو چوارچێوەیەدا دەخولێتەوە. 9- وشەی "كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ" لەو ئایەتەی پێشوودا، مانای وایە خوا لە "لەوحی مەحفووز" نووسیویەتی و ئیدی پاشگەزبوونەوە لەو بەڵێنە نییە.10- لە بابەتی پێشوودا زۆر كەس گوتیان، ئەگەر بڵێین ئەو خاكە زەویی جووەكانە و دەبێت عەرەب دەربكرێت چونكە پێش سێ هەزار ساڵ هیی ئەوان بووە، كەواتە دەبێت بڵێین هەولێریش هیی كورد نییە و پێش ئێمە ئەربائیلۆكان و ئاشوورییەكان لێی ژیاون. ئەمە گوتەیەكی لۆجیكییە، بەڵام ئەم خاكەی ئێمە، هیچ گەلێكی پێشتر نەماوە ئێستە داوای مافی شەرعیی خۆی بكاتەوە، جووەكان لەوەتەی لە خاكی خۆیان ڕۆیشتوون، چاوەڕێی گەڕانەوەی بوون و دەیان دەقی قورئان و تەوراتیش پشتیوانییان دەكات. 11- ئەمانە بەڵگە ئایینییەكان بوون، بۆچوونی من لەمەر گەلی جوو و گەلی عەرەب ڕوونە و هەردوو گەلەكە بە تاوانبارترین گەلانی سەر زەوی دەزانم، ئەگەرچی لەم سەردەمەدا جووەكان بە زانست خزمەتی زۆری مرۆڤایەتییان كردووە و عەرەبیش هەر بەرخۆری زیانبەخشن. سەرنج: ئەم بابەتە كورتەی شیكارییەكە، دووسە لاپەڕە دەبێت كە لەمێژە ئامادەم كردووە و ئێستە بە دەستكارییەوە، هەندێكیم داناوە.سوپاسی چەند میدیایەك دەكەم، داوایان كرد لەمەڕ ئەم بابەتە بچمە بەرنامەكانیانەوە. هەموویانم ڕەت كردەوە، ئەوەی هاوڕێی خۆشەویست "د. ئادەم بێدار" نەبێت لە "ڕووداو"، حەزم دەكرد بچم، بەڵام ئەویش بەهۆی كارەوە نەمتوانی. لە داهاتووشدا بۆ ئەم بابەتە ناچمە هیچ بەرنامەیەكەوە. بۆ خۆتان وەك هەرگاڤ، لە بڵاوكردنەوەی ئازادن. كوردۆ شابان
ئەنجومەنى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان نیگەرانى خۆى لە سوتاندنى گەنجێك و ڕووماڵى ميدياكان دەردەبڕی و پەیامێکی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکەی سەندیکای رۆژنامەنووسان: سەپاش ئەوەى ئەمڕۆ (18ى ئایارى 2021) ژمارەیەک پەنابەرى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە بەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان لە شارى هەولێر کۆبوونەوە بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتى لە بێ وەڵام مانەوەى کەیس و داواكانيان، هاوڵاتییەکى ڕۆژهەڵات بە ناوى (بێهزاد مەحمودى) ناسراو بە (محەمەد) بەنزینى بە خۆیدا کرد و لە بەردەم چەند ڕۆژنامەنووسێک ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا. بە داخەوە ئەو کەناڵ و ڕۆژنامەنووسانەى لە شوێنى ڕووداوەکە بوون، زۆر نابەرپرسانە خەریکى ڕووماڵى ڕووداوەکە بوون، بێ ئەوەى گوێ بدەنە ئەوەى کە دەبوو لە جیاتى گرنگیدان بە هەواڵى خۆسوتاندنەکەى، گیانى ناوبراویان ڕزگار بکردایە و نەیانهێشتایە خۆى بسوتێنێت و ئەوە دەبوە پیشەیيبوون و ئینسانیبوون و کارێکى مۆراڵى، کە دەیانتوانى ئەو کارە بکەن و نەیانکرد. ئەم ڕووداوە پێماندەڵێت، هێشتا میدیا و ڕۆژنامەنووسی ئێمە تەنها و تەنها بە دواى هەواڵەوەیە، نەک ناوەڕۆکى هەواڵ و ڕەهەند و لێکەوتەکانى، گەر وانییە، دەبوو ڕۆژنامەنووسەکان مایکەکان فڕێبدەن و باوەش بە گەنجەکەدا بکەن، ئەوە دەبوە هەواڵ و شانازى، نەک ئەوەى بە بەرچاوى ئەوانەوە ڕوویداوە و بێدەنگبوون. ئێمە لە ئەنجومەنى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، سەرەڕاى هاوخەمى، نیگەرانى خۆمان لە خۆسوتاندنى ئەو گەنجە دەردەبڕین و هەرچى زوترە خوازیارى چاکبوونەوەین. لە هەمانکاتدا نیگەرانى خۆشمان لە پەیامنێرانى ئەو کەناڵانە ڕادەگەیەنین، کە دەبوو بە ئەرکى ئینسانى خۆیان هەستن، چونکە ڕۆژنامەنووس پێش هەر شتێک ڕێزگرتنە لە ئینسان و بەهاکانى مرۆڤایەتى. ئەنجومەنى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کورستان 18/5/2021
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێك لەبارەی خۆسوتاندنی گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە شاری هەولێر بڵاو دەکاتەوە. دەقی راگەیەندراوەكە: ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئەمڕۆ ڕوویدا، كە چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاستەوخۆ گواستییانەوە، گەنجێك لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری هەولێر، خۆی سوتاند، لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كۆبوونەوە، دۆخی ئێستای ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای لە هەرێمی كوردستاندا، لە ڕووی ئیتیكی رۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێكی نالەبار و خراپ وەسف كرد و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یاسایی و كۆمەڵایەتیەوە. وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە ڕێی بەرێوەبەرایەتیی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەوە، وێڕای ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٤ بەتایبەتیش بڕگەی سێیەم، هەروەها ئاگادارینامەیەكی لە ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوە بەهەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كە خۆیان بەدووربگرن لە پەخشكردنی ئەو هەواڵ و ریپۆرتاژ و بەرنامانەی دەچنە خانەی بڵاوكردنەوە و هاندانی توندوتیژی و كوشتن و خۆكوشتن، كە لە ڕووی دەروونیەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەكەن.لە ئەگەری پابەند نەبوونیان بەو ڕێنماییانەوە، لە ڕێی دەستەی داواكاری گشتی و لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی هەرێمی كورستان، ڕێكاری یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت. ئەوەی ئەمڕۆش ڕوویدا، دەچێتە هەمان خانەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان جگە لە جێبەجێ كردنی ئەركی وەزارەت بە پێی ئەو ڕێنماییانەی ئاماژەیان پێكراوە، داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكات، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی كە ڕووماڵی ڕووداوەكەیان كردووە، وەربگرێت. وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
گەنجێکی خەڵکی ڕۆهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. گەنجەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی تری چوونەتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و داوایانکردووە کێشەیان چارەسەر بکەن بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە و ئەویش خۆی سووتاندووە.
ساڵانە و لەگەڵ بەرز بونەوەى پلەکانى گەرما و وشک بوونى گژوگیا و پوش و پاوانەکان لەلایەک و لەلایەکى تر پابەندنەبوون و خەمساردى بەشێک لەهاووڵاتیان هۆکاردەبن بو چەند بارە بونەوەى ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە . لەسنورى گوندى ( کوڕەداوێ ) سەربەقەزاى ماوەت ئاگرێک کەوتەوە و لەگەڵ ئاگادارکردنەوەىە بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت دەست بەجێ مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و بەهاوکارى پۆلیسى بەرگرى شارستانى و گوند نشینان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت . بەوهۆکارە نزیکەى ( ٢٠ بیست دۆنم لە ڕەز و باخى هاوولاتیان و ٣٠ سى دۆنم لە پوش و پاوان ) سووتان و زیانیان بەرکەوتووە. هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرکە نادیارە و لیکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کارگەیەکی ئاسن لە هەولێر دەکاتەوە کە لەسەر رووبەری 252دۆنم زەوی دروستکراوە و 700 هەلیکاری رەخساندووە. ئەمڕۆ سێشەممە 2021/5/18 کاژێر 11:00 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL ) لە شاری هەولێر دەکاتەوە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گەورەترین کارگەکانی ئاسن لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان . تێچووی کارگەکە 100 ملیۆن دۆلارە و ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 350 هەزار تۆن شیش و شێڵمانی هەیە و 700 کەسی کورد و بیانی کاری تێدا دەکەن.
دوای ئەوەی لە چەند شوێنێک وا بڵاوکرایەوە کە محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕایگەیاندوە: ئێمە تەمەنيکمان کردووە، بەڵام حەقە گەنجانمان بچنە غەززە بۆ جیهاد. تۆڕی میدیایی باڵکێش هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیوەندی بە باڵکێشەوە کرد و ڕایگەیاند، بەهیچ کەسێکم نەوتووە بڕۆنە غەززە و جیهاد بکەن.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، کەسێک بە داری کارەبایی هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خاوەنی نووسینگەیەکی دراو و هەوڵیداوە جانتای پارەی خاوەن ماڵەکە ببات کە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە.بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەک هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر کەسێکیان دەستگیر کرد کە لەماڵەکەی خۆیدا هەڵیکوتاوەتە سەر خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، پاشان بەداری کارەبا هێرشی کردۆتەسەر و شوێنەواری 3 برینیش بەسەریەوە هەیە. پاش دەستگیرکردنی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی " کاتژمێر 2:00ی شەو بە حەبل لەسەربان چۆتە ناو حەوشەی تاوانلێکراو بۆ پارە، لەوێ ماوەتەوە تا کاتژمێر 7:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تا ئەو کاتەی خاوەنی نوسینگەکە سەیارەکەی هەڵدەکات بەمەبەستی چونی بۆ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکان و دەستبەجێ هێرشی کردۆتەسەر و چەند جارێک داری کارەبایی لێداوە، بەڵام خاوەنی نوسینگەکە بەرگری لەخۆی کردووە و نەیتوانیوە جانتای پارەکەی لێبستێنێت". بەوتەی خاوەنی نوسینگەکەش "ئەو کەسەی هێرشی کردۆتەسەر چەند ماڵێک لەخۆیانەوە دورە و بەسود وەرگرتن لەسەربانی دراوسێکان دزەی کردۆتە حەوشەی ماڵیان بەمەبەستی هێرشکردنەسەری تا جانتای پارەکەی لێ بستێنێت" تۆمەتبار پێشتر ئامادەکاری کردووە و دەستیش گیراوە بەسەر دارێکی کارەبایی و حەبلێکی 8 مەتری و مۆبایلێک و دەستکێش و کڵاوێک و ماسکێک، تۆمەتبار بەندکراوە بە ماددەی 406 بڕگەی 31 و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامه.
ئەندریا مێسا، خانمە شۆخ و شەنگی مەکسیکی، بە شاجوانی گەردوون هەڵبژێردرا.ئەندریا مێسا، ناوی تەواوی ئەلما ئەندریا مێسا کارمۆنا، لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٤ ـە، کچە مۆدێلێکی مەکسیکییە، پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٧ بووەتە شاجوانی وڵاتی مەکسیک و هەمان ساڵیش بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردراوە. ئەمساڵیش لە مەراسیمێکدا وەک شەستونۆیەمین شاجوانی گەردوون دەستنیشان کرا.