کوردستان

محەمەد حەکیم بۆ باڵکێش: نەموتووە بڕۆنە غەززە جیھاد بکەن

17-05-2021
محەمەد حەکیم بۆ باڵکێش: نەموتووە بڕۆنە غەززە جیھاد بکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی لە چەند شوێنێک وا بڵاوکرایەوە کە محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ڕایگەیاندوە: ئێمە تەمەنيکمان کردووە، بەڵام حەقە گەنجانمان بچنە غەززە بۆ جیهاد.

تۆڕی میدیایی باڵکێش هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

محەمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیوەندی بە باڵکێشەوە کرد و ڕایگەیاند، بەهیچ کەسێکم نەوتووە بڕۆنە غەززە و جیهاد بکەن.