Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13787 بابەت
هەواڵ
22-05-2021

هەولێر.. 9 پرۆژەی رێگاوبان بە بڕی (2 ملیارو 400 ملیۆن) دینار جێبەجێ دە...

عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر بە سایتی فەڕمیی پارتی ڕاگەیاندووە: لە سنووری پارێزگای ھەولێر 9 پڕۆژەی ڕێگاوبان بە بڕی (2 ملیارو 400 ملیۆن) دینار چاک دەکرێنەوە. ئەوەشی ڕاگەیاند: “لیژنەیان بۆ دروست کراوە، لەوانە ڕێگای خالند و ڕێگای شێخ توراب و ڕێگای ھەریر بۆ باسرمە و ڕێگای خەلیفان بۆ بالیسان و پیران بۆ مێرگەسۆر و دۆڵی مەلەکان کە رێگایەکی گەشتیارییە، لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکە".

هەواڵ
22-05-2021

مەسرور بارزانی پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و هەبوونی هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.

گشتی
21-05-2021

دوای ٤١ ساڵ نەخۆشێک لەنێو سەھۆڵدا دەردەھێنرێت

سبەینێ یەکەمین ژنی بەستوو بە نایترۆجین، دەکرێتەوە!نەخۆشخانەی Care لە تۆکیۆ ڕایگەیاند، بەنیازە سبەینێ ژنێک لەنێو سەهۆڵدا دەربێنێت کە نزیکەی ٤١ ساڵە لەنێویدایە.دکتۆر یۆشینۆری ئۆسۆمۆ دەڵێت، نەخۆشەکە کە بە ڕەگەز عێراقییە، ڤایرۆسێکی جگەری تووشبووبوو کە لەو ساڵانەدا هێشتا چارەسەری نەدۆزرابوویەوە، هەر بۆیە بە نایترۆجینی شل بەستێنرا تاکو ئێستا کە چارەسەرەکەی بەردەستە.ئێستاش بەپێی ڕێکەوتنی نێوان نەخۆشەکە و نەخۆشخانەکە، دوای کردنەوەی، ژنەکە پێویستە دەستبەجێ چارەسەری جەستەیی و دەروونی چڕ وەربگرێت. چونکە نازانرێت شێوە و دەروونی ئێستا چۆنە.ژنەکە لە ساڵی ١٩٧٩دا تەمەنی ٢٢ ساڵ بووە و ئێستا بووەتە ٦٦ ساڵ. کێشەی پزیشکەکان ئەوەیە نازانن کە خەبەری بوویەوە چ هەستێکی بەرامبەر ئەوان و نەخۆشخانەکە و دەوروبەری دەبێت.کێشەیەکی دیکەشی ئەوەیە ناتوانرێت پێشبینیی کاردانەوەکانی بکرێت، چونکە لە ماوەی ئەم ٤١ ساڵەدا هیچ شتێک لەجێی خۆی نەماوە و تەنانەت کەسوکارەکەشی گیانیان لەدەست داوە. خۆ ئەگەر ڕێکەوتنەکەی خۆی و نەخۆشخانەکەی بیرنەمابێت بە ئەگەری زۆرەوە زەبری دەروونیی گەورەی بەردەکەوێت.کێشەی سێیەم و هەرە گەورەش ئەوەیە تۆ دانیشتوویت ئەم دێڕانە ئەخوێنیتەوە وەک ئەوەی بەحەیاتت لە مەکتەب زانستت نەخوێندبێت و نەزانیت ئەسڵ و ئەساسی نییە. سەرچاوە بەیاد محەمەد

هەواڵ
21-05-2021

ئاماری کۆرۆنا؛ ٧٨٥تووشبوون و ١٢ مردن

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥٠) ١. پشکنین: (١٠٣٠١ پشکنینی نوێ)• (٢٩٤٢) هەولێر• (٢٦٤٢) سلێمانی• (٣٧٨٥) دهۆك• (٢٩٧) هەڵەبجە• (٥٤١) گەرمیان• (٩٤) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٧٨٥ تووشبووی نوێ)• (١٤٧) هەولێر• (٣٤٢) سلێمانی• (٢٣٤) دهۆك• (١٣) هەڵەبجە• (٤٢) گەرمیان• (٧) ڕاپەڕین٣. چاکبوون: (٨٨٢ چاکبوون)• (٢٣٥) هەولێر• (٢١٩) سلێمانی• (٣٦٥) دهۆك• (١٦) هەڵەبجە• (٤٢) گەرمیان• (٥) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٢ مردن)• (٢) هەولێر• (٣) سلێمانی• (٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین • ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ١٧٨٨٠١٠ (٦٢٣٥٣٦ هەولێر، ٤٢٢٣٤٣ سلێمانی، ٧٢٧٢٧٧ دهۆك، ١٤٨٥٤ هەڵەبجە)تووشبوون ١٦٤٤٥١ (٥١٨١٥ هەولێر، ٥١٣٠٦ سلێمانی، ٥٧٦٧٥ دهۆك، ٣٦٥٥ هەڵەبجە)چاکبوون ١٤٨٢٨٩ (٤٦٢٢٥ هەولێر، ٤٤٩٧٢ سلێمانی، ٥٣٨٢٢ دهۆك، ٣٢٧٠ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ١١٩٥٥ (٤٤٤١ هەولێر، ٤٤٠٥ سلێمانی، ٢٨٧١ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە)مردن ٤٢٠٧ (١١٤٩ هەولێر، ١٩٢٩ سلێمانی، ٩٨٢ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستیحکومەتی هەرێمی کوردستان٢١ی ئایار ٢٠٢١

هەواڵ
21-05-2021

نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دیاریکرا

لە چوارچێوەی خۆ ئامادە کردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆساڵی٢٠٢١ .پاش چەندین کۆبونە وەبەئامادەبوونی وەزیری بازرگانی وبریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی وبەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵە لە هەرێمی کوردستان وهاتنی پلانی بە بازاڕکردن لە لایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ وکۆبوونەوەی ئەوبەڕێوەبەرایەتیانە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم بۆ دیاری کردنی نوێنە رەکانیان لە پرۆسەی بە بازاڕ کردنی گەنمی جوتیاران  . وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم ئامادە کاری دەکا لە رۆژانی داھاتوو بڕی گەنمی دیاریکراو کە وەربگیرێت رابگەیەندرێت و بۆهەرتەنێک لەم سال بڕێ پەنجا هەزار دینار زیادکراوە کەبەم شێوەیە :- ١- گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠)شەش سەدو دەهەزار دینارە . ٢-گەنمی نمرە دوو(٥٣٠)پێنج سەدو سی هەزار دینار . گەنمی نمرە سێ بە( ٤٧٠)چوارسەدو حەفتا هەزاردیارە.

هەواڵ
21-05-2021

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو ژنەی لە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەدات

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشکردنە سەر پۆلیسێکی هاتوچۆ بڵاوکردەوە کە لە شەقامی 40 مەتری هەولێر ژنێک هێرش دەکاتە سەری. روونکردنەوەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆلەسەرشەقامی 40مەتری لەنزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتووچۆبوە، لەیەکتر بڕێک کەئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام ڕابگرێت ،تاکو لایەکەی تر دەڕوات،وەلەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بوە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت وەئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبوە،بۆیە کارمەندەکە پێ ی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێو ئاگات لەشەقام بێت وەلەسەرئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت،کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە ،وەهەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کەژمارەکەی بسڕێتەوە،ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، ئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست وبەشەق هێرش دەکاتە سەرکارمەندەکە وەلێی دەدات، لەبەرئەوەی ئافرەتە، کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوە و بەرگری لەخۆی ناکات، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لە شەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە. وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێ: ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئوتومبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێی داوادەکات، لەپاش ئەو ڕووداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتوچۆ چووە بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد، کە بابەتی دەستدرێژیکردنە سەر کامەندی هاتووچۆش لە یاسای هاتووچۆی ژمارە 86سزایەکی قورسی داناوە بۆ ئەو حاڵەتە کە بەندکردنە. فازڵ حاجی زیاتر دەڵێ: ئێمە لێرەوە وەکو هاتوچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر وکارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەمو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندو تیژی وقسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت ولەهەر پلەو پایەیەک بێت .

هەواڵ
21-05-2021

هادی عەلی: سەرکەوتنی گەورەی حەماس سەرەتایەکی باشە بۆ گۆڕانکاریی گەورە

هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند: سەرکەوتنی حەماس و گەلی فەڵەستین سەرەتایەک دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە. هادی عەلی لەبارەی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل رایگەیاند "ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی لەم شەڕەدا حەماس و گەلی فەڵەستین بەدەستیانھێنا، رەنگدانەوەی ھەمەلایەنەی دەبێت لەسەر ھاوکێشە سیاسییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لاوازبوونی رژێمە دیکتاتۆر و کۆنەپەرستەکان". سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەشڵێت، ئەمەش "بێگومان سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە". شەوی رابردوو حکومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رەزامەندییان نیشاندا بۆئەوەی ئاگربەست رابگەیەنن، ئەوەش بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوانیان هێنا.

هەواڵ
20-05-2021

ھەولێر.. کچە مۆدێلێک لەسەر تەقەکردن دەستگیرکرا

پۆلیسی شاری هەولێر دوو کوڕ و کچیان دەستگیرکرد کە شەوی 27 لەسەر 28ی رەمەزان لە شەقامی 40 مەتریی شاری هەولێر نزیک گەڕەکی بەختیاری، بە سەرخۆشی تەقەیان بە ئاسماندا کردووە کە کچێکیان کەسێکی دیاری ناو سۆشیال میدیایە.  موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەکە و دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسە رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی 27 لەسەر 28ی رەمەزان کاژێر 05:35 خولەکی بەرەبەیان چەند تەقەیەک بە هەوادا کران، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد و دوای هەوڵی چڕوپڕ توانیمان چوار کەس دەستگیربکەین کە دوو کوڕ و دوو کچ بوون و بە سەرخۆشی تەقەیان بە هەوادا کردووە، بەڵام تەقەکان هیچ زیانیان نەبووە".  هەر چوار کەسەکە لەلایەن پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیرکراون کە تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 20 ساڵە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.  هۆگر عەزیز راشیگەیاند "ماوەیەکە پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی دیکە بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر هەڵمەتێکمان بۆ دەستگیرکردنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێکردووە و هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت رێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر و هەڵمەتەکەش بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت".  لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، گوایە یەکێک لە کچەکان کەسێکی دیاری ناو سۆشیال میدیایە، رووداو پرسیاری لە گوبێژی پۆلیسی هەولێر کرد، بەڵام رەتیکردەوە ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرابکات و گوتی "هەر کەسێک تاوان ئەنجامدات و ئارامیی ناو شاری هەولێر تێکبدات، جا کەسێکی ناودار بێت یان ئاسایی، رووبەڕوویان دەبینەوە و دەستگیریان دەکەین و دەیاندەینە دادگا".  رووداو

هەواڵ
20-05-2021

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له پارێزه‌رانی كه‌یسی ژماره‌یه‌ك حوکمدراو...

ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم پێشوازی كرد له‌ پارێزه‌رانی كه‌یسی ژماره‌یه‌ك حوکمدراوان كه‌ پێش ماوه‌یه‌ك له‌ دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر، حوكمدراون.له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه‌، لائیحه‌یه‌كی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یان (لائحه‌ التصحیح القرار التمییزی) پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد و داوایان كرد به‌ پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان ئه‌و لائیحه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ كاری پێویستی بۆ بكرێت.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌رگای كراوه‌یه‌ بۆ پارێزه‌ران و ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان چه‌سپاندنی یاسا و دادپه‌روه‌رییه‌. دوای وه‌رگرتنی لائیحه‌ی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌ له‌ پارێزه‌ران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی كه‌ ئه‌و لائیحه‌یه‌ پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه‌ ده‌كرێت و وه‌ك هه‌موو كه‌یسێكی دیكه‌ به‌ پێی رێكارو میكانیزمه‌ یاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.هه‌روه‌ها داواشی كرد پارێزه‌ران كه‌ به‌ (دادوه‌ریی وه‌ستاو يان قضاء الواقف) ناسراون، رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ كاركردنی پیشه‌ییانه‌ و لە چوارچێوەی یاساكان، به‌ شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان بپارێزرێت و تێكه‌ڵ به‌ بابه‌ته‌ سیاسیه‌كان نه‌كرێن و له‌ راگه‌یاندنیش مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسانه‌دا بكرێت.

هەواڵ
20-05-2021

مەسرور بارزانی لەگەڵ جێنین پلاسخارت کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا . هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

هەواڵ
20-05-2021

حدکا داوای یەکڕیزی لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات

پلینۆمی ساڵیانەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ (١٩/٥/١٢٠٢١ـی ز) بە بەشداریی ئەندامانی ئەسڵی، جێگر و ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزبی دێموکرات، بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی حیزب و کۆمەڵێک  کادر و کەسایەتیی بەئەزموون و بەڕابردووی نێو ڕیزەکانی حیزب بەڕێوە چوو. لە بڕگەی یەکەمی دەستووری کاری پلینۆم‌دا بەڕێز خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزب لێکدانەوەیەکی سیاسیی لەسەر بارودۆخی کوردستان، ئێران و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێشکێش کرد کە ئەم لێکدانەوەیە بە هەڵسەنگاندن و ڕا و بۆچوونی بەشدارانی پلینۆم دەوڵەمەندتر کرا. لە سەرەتای ئەم لێکدانەوەیەدا باس لە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو لەسەر ژیان و خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ئێران و بەربەرەکانیی بزووتنەوەی مافخوازیی خەڵک و کۆماری ئیسلامی کرابوو. لێکدانەوەی پلینۆم لەو بارەیەوە ئەوە بوو کە کۆڕۆنا ئەگەرچی بە شێوەی کاتییش بووبێ لەسەر بەربڵاویی ناڕەزایەتییە گشتییەکان شوێنی داناوە، بەڵام ململانێی نێوان خەڵک و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی بەربەرینتر کردووە. هۆکاری ئەمەش بۆ بێ‌مەسئولییەتیی دامودەزگا حکوومەتی و دەوڵەتییەکان لە کۆنتڕۆڵی پەتایەکە، نابەرپرسیارەتیی ڕێژیم لە هەمبەر ژیان و گیانی خەڵک و بەکارهێنانی کۆرۆنا وەک کارتێک بۆ گەمەی سیاسی، سەرکوت و پاشەکشەپێکردن بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دەگەڕێتەوە. پلینۆم لەو بەشە لە باسەکاندا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی هەرە دژواری ئابووری و کۆمەڵایەتیی خەڵک لە یەک ساڵی ڕابردوودا، بەردەوامیی گوشار و سزا نێودەوڵەتییەکان، گەندەڵیی سیستماتیک و هەوسارپچڕاوی کاربەدەستان و، مودیرییەتی چەوت و ناسەردەمیانە لە ئیدارەکردنی وڵاتی؛ بە هۆکاری ئەو بارودۆخە زانی و بەرپرسایەتیی ئەم دۆخە قەیراناوییەی خستە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی و بەرهەمی دنیابینی و سیاستەکانی ئەم ڕێژیمە. لێکدانەوەی پلینۆم ئەوە بوو کە ڕێژیم سەرەڕای ئەم دۆخە نالەبارە بەڵام لە نواندنی زەبروزەنگ و سەرکوتی ماف و داخوازییەکانی خەڵک، لە ئەمنیەتی‌کردنی پتری کۆمەڵگە، لە سیاسەتی هەڵاواردنەکان لە هەموو بوارەکانی سیاسی، قانوونی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت لە کوردستان بەردەوام بووە، لە ئاستی گشتییش‌دا لەلایەک بە یەکدەست‌کردنی پتری بازنەی دەسەڵات لە وڵات و، لەلایەکی دیکەش بە پێدانی ئیمتیازی زۆر و زەوەندی ئابووری و سیاسی بە چین و ڕووسیە هەوڵی مانەوەی پتری خۆی لە دەسەڵاتدا دەدا. پلینۆم لە لێکدانەوەکەی خۆیدا نەبوونی یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکان و بەربڵاویی ئۆپۆزیسیۆنی بە هۆکاری تەڕاتێنەکانی کۆماری ئیسلامی دانا و لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە پێویستە هەوڵ و تێکۆشانەکان بەرەو ئەو ئاقارە بڕوا کە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی بە عەقڵییەتی ڕێککەوتن و سازان بەرەو بوون بە ئاڵترناتیڤی جێی متمانە بۆ  لادانی کۆماری ئیسلامی هەنگاو بنێ. پرسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماری و شوڕای شاروگوندەکان لە ئێران کە لە کۆتایی مانگی جۆزەرداندا بەڕێوە دەچێ، باسێکی دیکەی دەستووری کاری پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی بوو. پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی پاش لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو مژارە ڕای وابوو کە کۆماری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی شەرعییەتەکەی لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک وەرناگرێ، بەڵکوو گەمەی هەڵبژاردن وەک کارتێک چ لە ئاستی نێوخۆیی و چ لە ئاستی دەرەکیدا بۆ ڕواڵەت‌سازی و بەهێزکردنی خۆی بەکار دێنێ. وەک چۆن ئاستی  بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی مەجلیس لە ئاستێکی زۆر نزمدا بوو، کەچی ئەمە هیچ کاریگەرییەکی نەکردە سەر سیاسەتەکانی ئەم ڕێژیمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ماف و داوا و چاوەڕوانییەکانی خەڵک و ئەرک و بەرپرسیارەتیی مەجلیس و دەسەڵات لەو پێوەندییەدا. پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە کۆبەندی ئەو باسەدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە حیزبی دێموکراتی کوردستان باوەڕی قووڵی بە دێموکراسی و هەڵبژاردن هەیە و ئارەزوو دەکا لە ئێرانیشدا هەڵبژاردنێکی ئازاد بەڕێوە چووبا. بەڵام لەگەڵ ئەوەی حیزبی دێموکرات پێشووتر و لە هەمبەر هەر هەڵبژاردنێکدا خوێندنەوە و هەڵوێستی گونجاو و تایبەت بەخۆی بووە، ڕای وایە هەڵبژاردنەکانی جۆزەردان هیچ دەرفەتێکی بۆ خەڵک نەهێشتۆتەوە و هیچ  ڕۆچنەیەکی هەڵبژاردنێکی ئازادی تێدا بەدی ناکرێ، بۆیە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم هەلبژاردنانە بایکۆت دەکا. پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی لە بەشێکی دیکەی باسەکانیدا ئاستی بەرزی شعووری نەتەوەیی و تێکۆشانی سیاسی و جموجۆڵە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەرز نرخاند. پلینۆم بە سەرنجدان بە فرەیی و جۆراوجۆرییەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە سەرخستنی جووڵانەوەی میللی دێموکراتیکی کورد لەو بەشەی نیشتمان پێویستیی پتری بە یەکڕیزی و هاوپێوەندیی بەکردەوە هەیە و ئەوەش ئەرک و بەرپرسیارەتیی زیاتر دەخاتە سەرشانی هەموو حیزب و هێزە سیاسییەکان و تاکەکانی ئەم کۆمەڵگەیە. هەر لەم بەشەدا پلینۆم وێڕای بەرزنرخاندنی کار و کارنامەی تا ئێستای ناوەندی هاوکاری، پێی لەسەر پێویستیی لێکنیزیکی و ئاوێتەبوونی زیاتری زەرفییەتە خەباتگێرییەکانی نێوخۆی کوردستان و ئێران داگرت. پرسی ئێران لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکان مژارێکی دیکەی دەستووری کاری پلینۆم بوو. لەو بەشەدا پلینۆم بە لێکدانەوە و تاوتوێی دوا گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ناوچە و جیهاندا ڕای وابوو کە نیگەرانیی کۆمەڵگەی جیهانی لە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران لەجێی خۆی‌دایە. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرنامەی ئەتومی و پڕۆژە مووشەکییەکانی هەم بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە پێناو مەزنیخوازییەکانیدا بەکار دێنێ و هەم سازن لەسەر ئەوانە وەک کارتێک بۆوەی ڕای گشتیی دنیا نەپڕژێتە سەر کێشە نێوخۆییەکانی ئەم وڵاتە. هاوکات ئێران هەوڵ دەدا کێشەی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ چین و ڕووسیە بەرفراوان ببێ و  ئەم کەلێن و کەلەبەرانە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بقۆزێتەوە. پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دوای تەتەڵەی وردی ئەم باسە بەداخبوونی خۆی لەوە ڕاگەیاند کە ئازادی و پرس و داواکانی خەڵکی ئێران و دێموکراسی و داهاتووی ئێران لە هاوکێشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و کۆمەڵگەی جیهانیدا دیار و بەرچاو نییە. بەڵام ئەوە ڕاستییەکە هەتا کێشەی کورد و گەلانی دیکە و مافە ڕەواکانیان لە ئێراندا چارەسەر نەبن، ئەم وڵاتە ئارامی و سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێ، هەروەها کۆمەڵگەی جیهانییش نابێ ئەو ڕاستییەی لەبەرچاو ون بێ کە نەرمی‌نواندن بەنیسبەت کۆماری ئیسلامی ناوچەکە بەرەو نائارامی و ناسەقامگیریی زیاتر دەبا. بابەتی وتووێژەکانی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات باسێکی سیاسیی دیکەی دەستووری کاری پلینۆم بوو. پلینۆم دوای بیستنی ڕاپۆرتی بەرپرسی هەیئەتی دانوستانی حیزب و تەتەڵەی بابەتەکانی پێوەندیدار بەو باسە، بە ئاماژە بەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتاوە دەست‌پێشخەری یەکبوون بووە و لە هەمان کات‌دا بە بەردەوامی بە هەست و بە  مەسئولییەت و جیدییەتەوە کاری بۆ یەکگرتنەوە کردووە؛ دەفتەری سیاسیی ڕاسپارد لە بەدواداچوونی ئەم کارە بەردەوام بن. پلینۆم لە بەشێکی دیکەی دەستووری کاری خۆیدا ڕاپۆرت و تێکۆشانی ئۆڕگانەکانی حیزبی دێموکراتی هەڵسەنگاند  و بە خستنە بەر باسی چەند باسێکی دەروون‌تەشکیلاتی و گەڵاڵەکردنی کۆمەڵە ڕاسپاردەیەک بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئۆڕگانیزمی حیزبی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

هەواڵ
20-05-2021

نەخۆشخانەی پار (لاهور شێخ جەنگی) بەدرۆ دەخاتەوە

نەخۆشخانەی پار هەواڵی چەند میدیایەكی "نزیکی لاهور شێخ جەنگی" رەتدەكاتەوە كە ئاماژەیان بەوەكردووە، لاهور شێخ جەنگی- هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، تێچووی چارەسەری ئەو نەخۆشە بەڕەگەز عەرەبە( ئالودەبوو بەماددەی بێهۆشكەر)ی گرتووەتە ئەستۆ كە ماوەی 50 رۆژە زیاتر لەنەخۆشخانەكەیەو لەلایەن تیمی پزیشكییەوە چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. نەخۆشخانەی پار لەروونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" ماوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی نەخۆشێكی نەخۆشخانەكەمان بووەتە بابەتی میدیایی چەند كەناڵێكی ئاراستەكراو، ئەو كەناڵانەی تا ئێستاش داهاتەكانیان ڕوون نییەو نازانرێ لەكوێوە ئاراستە دەكرێن و بەشێك لە ئامانجەكانیان تێكدانی كۆمەڵگاو گۆڕینی ئاراستەی ڕووداوەكانە." ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئێمە لەنەخۆشخانەی پاڕ لە ڕوونكردنەوەی پێشووشمان راستی ئەم بابەتەمان خستەڕوو، بەشێكیش لە كەناڵە میدیاییەكان پیشەییانە مامەڵەیان لەگەڵ بابەتەكە كرد، بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە ئینسانیە كراوەتە بابەتێكی سیاسی و دەیانەوێ لە پەنای ئەم بابەتەوە ئەسڵی بابەتەكە بشێوێنن و شكست و ئابڕووچوونە سیاسییەكانی خۆیانی پێ داپۆشن."  لێرەوە بەم چەند خاڵە رای گشتی ئاگادار دەكەینەوە، كە: یەكەم: هیچ كەس و لایەنێكی سیاسی تێچووی چارەسەركردنی ئەم نەخۆشە بەرەگەز عەرەبەی نەگرتۆتە ئەستۆ، خۆ ئەگەر هەر كەس و لایەنێكی سیاسی نیازی خزمەتكردن و چارەسەركردنی خەڵكی هەیە، ئەگەرچی ئێمە لە نەخۆشخانەی پاڕ پێویستمان بەوە نییە و بەگوێرەی توانا لەخزمەتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و تێكۆشەران بووینە، بەڵام دەكرێ ئەو لایەنانە پارەكانیان لەخزمەتی ئەوانە سەرف بكەن، نەك هەوڵدان بۆ لێدان لە كەس و بە سیاسی كردنی بابەتەكە. دووەم: تیمی پزیشكی نەخۆشخانەكەمان لە سەرەتاوە هاوەڵی ئەم نەخۆشەیان ئاگادار كردەوە كە ئەگەر ئەم نەخۆشە لە نەخۆشخانەكەمان بمێنێتەوە تێچووی هەیە، بەڵام هاوەڵی نەخۆشەكە رایگەیاند كە ئامادەیە هەموو تێچووی چارەسەرەكە بگرێتە ئەستۆو ئێمە وەك نەخۆشخانە هاوكاری بووین و ئەو بڕەی كەوتۆتە سەر نەخۆشەكە تەنها هەقی پزیشك و مەساریفەكانی چارەسەرە. سێیەم: لەڕۆژی چوارشەممە ١٩/٥/٢٠٢١ بە ئەمبوڵانسی تایبەتی نەخۆشخانەكەمان و تیمی پزیشكیەوە ئەم نەخۆشە براوەتە نەخۆشخانەی حكومی و لەدوای ماوەیەكی كەم خۆی گەڕاوەتەوە نەخۆشخانەكەمان و ئامادە نەبووە لەوێ چارەسەر وەرگرێت. چوارەم: هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە لە سەرەتای دروستبوونییەوە نەخۆشخانەی پاڕ بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەی لەگەڵ نەخۆشەكانی كردووەو باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش كردوون، ماوە ماوەش بۆ مەرامی سیاسی دەیانەوێ هێرش بكەنە سەرمان، بەڵام موزایەدەكانیان تەمەنی كورتەو لەكۆتاییدا راستی و راستگۆیی سەردەكەوێت و موزایەدەچییەكان ووك بڵقی سەر ئاو كۆتاییان دێت.راچڵەکین

1 2 ... 825 826 827 ... 1148 1149